18/06/2026
ئایا تۆ دروستکەری ناوەڕۆکیت؟
ئامادەیت پلاتفۆرمەکەت بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی ڕاستەقینە بەکاربهێنیت؟
ئێمە بەدوای «ئاشتیخوازی دیجیتاڵی»دا دەگەڕێین.
ئەگەر تەمەنت لە نێوان ١٨ بۆ ٢٩ ساڵدایە، ژمارەی فۆڵۆوەرەکانت لە سۆشیاڵ میدیا ١٠ هەزار یان زیاترە، و خاوەنی پێشینەیەکی باشیت لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ئەرێنییدا، ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور (DCO) بانگهێشتت دەکات بۆ بەشداریکردن لە دەستپێشخەریی «ئاشتیخوازانی دیجیتاڵی»دا.
داواکارییەکان لە ئێوە چی دەبن؟
1. ڕاهێنانێکی کارا: بەشداریکردن لە ۆرکشۆپێکی چڕ و پراکتیکیی ٢ ڕۆژەی تەواو (کە دەکەوێتە نێوان ٤ بۆ ١٥ی مانگی تەممووزەوە)، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر لایەنە کردارییەکانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە ڕەچاوی دروستنەکردنی ململانێ دەکەن، لەگەڵ سەلامەتیی دیجیتاڵی و گێڕانەوەی بنیاتنەرانەدا دەربارەی ئاشتی.
2. بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک لەگەڵ ڕێنوێنیکارێکدا: کارکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شارەزایەکی بواری میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ داڕشتن و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی دەربارەی ئاشتی کە لەگەڵ بینەرەکانتدا بگونجێت.
3. بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکەکەت: بڵاوکردنەوەی پۆست یان ڤیدیۆ ئامادەکراوەکانت لەسەر کەناڵ و لاپەڕەکانی خۆت بە مەبەستی بەشداریکردن لە بڵاوکردنەوەی گوتاری ئەرێنی و هاندانی لێبوردەیی دیجیتاڵی.
ئێمە چی پێشکەش دەکەین؟
• ڕاهێنانی پراکتیکی و ڕێنوێنی: فێربوونی ڕێگا کردارییەکانی ئاشتیخوازیی دیجیتاڵی و سەلامەتیی ئۆنلاین، لەگەڵ وەرگرتنی سەرنج و ڕاوێژی تایبەت (تاک بە تاک) لەلایەن شارەزایانەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکەکەت.
• شایستەی دارایی: بەشداربووان بڕە پارەیەک وەک پاڵپشتیی دارایی وەردەگرن لەبەرامبەر کات و تێچووی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکەکانیاندا.
⏳ دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٦
👇 لێرەوە لە ڕێگەی فۆرمێکی گووگڵەوە داواکاری پێشکەش بکە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScVDdIvIAOnaHXcLG7RRIMhvBJYy5tdmwVaxWmBppZ5sShWwg/viewform?usp=header
Are you a content creator? Are you ready to use your platform to make a real impact?
We are looking for "Digital Peacemakers".
If you are between 18 and 29 years old, have 10,000 or more followers on social media, and have a sound track record of producing positive content, the Dialogue and Culture Organization (DCO) invites you to participate in the "Digital Peacemakers" initiative.