سایە کورد::Saya kurd

Directions

سایە کورد::Saya kurd ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی

04/11/2026
04/11/2026

سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە سیوەیلی بەشداری کۆبونەوەی گروپی پاراستنی خێزانی کرد.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەستان بە داڕشتنی پلان بۆ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢

وە تاوتوێی بەرنامە و چالاکییەکانی تایبەت بەو بۆنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کرا کە لەمانگی ١١ دەست پێدەکات.

ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

04/11/2026

سکرتاریەتی رێکخراوی خوشکان سەردانی ئەنجومەنی تەق تەقی کۆمەڵی دادگەری کرد.
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی رێکخراو، سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە سیوەیلی بانگێشتکرابوو بۆ بەسەرکردنەوەی ئەنجومەن و پێشکەشکردنی بابەتێکی تایبەت بە خوشکانی سنوری تەق تەق .
بە هاوەڵی ئاشتی خان و پەیمان خان .
وە پێشوازیان لێکرا لەلایەن بەرپرسی ئەنجومەنی تەق تەقی کۆمەڵی دادگەری م.هیوا احمد و کارگێرانی (م.عبداللە و حاکم کاروان) ...
تاوتوێی بارودۆخی سنورەکە کرا و بریاردرا گرنگی زیاتر بە خوشکانی سنورەکە بدرێت.

ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان م.بەدریە سیوەیلی   کۆرێکی بۆ  دەزگای خێرخوازی      (سۆمای چاوان لقی سلێمانی) ...
01/11/2026

سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان م.بەدریە سیوەیلی کۆرێکی بۆ دەزگای خێرخوازی
(سۆمای چاوان لقی سلێمانی) سازکرد.
سۆمای چاوان لقی سلێمانی
هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگانە کۆرێکی بۆبەرێز(بدرییە اسماعیل) سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان سازکردد.

ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

لقی خورماڵی ژیار سیمینارێکی لەبارەی بنەماکانی دروستکردنی خێزانی بەهێز سازکرد بۆ سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە سیوەیل...
01/11/2026

لقی خورماڵی ژیار سیمینارێکی لەبارەی بنەماکانی دروستکردنی خێزانی بەهێز سازکرد بۆ سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە سیوەیلی
​
ڕۆژی سێشەممە، بەرواری ١٣ی ١٠ی ٢٠٢٦
​بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خێزانی و برەودان بە بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، بەشی هۆشیاری خێزانی لە لقی خورماڵی «ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی»، سیمینارێکی بۆ سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان مامۆستا (بەدریە سیوەیلی) سازکرد.
​سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی «خێزانی بەهێز چۆن دروست دەبێت؟» و بە دروشمی «بە متمانەوە خێزانێکی بەهێز بنیاد بنێ» بەڕێوەچوو.
تێیدا تیشک خرایە سەر ڕێگەچارە زانستی و پەروەردەیییەکان بۆ دروستکردنی کەشێکی خێزانیی تەندروست و ئارام، هەروەها جەخت لە گرنگیی متمانەی یەکتر و تێگەیشتنی دوولایەنە کرایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی ژیان.
​چالاکییەکە کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە بینای (لقی خورماڵ ) بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی خەمخۆران و خێزانەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
​لە کۆتاییدا، لقی خورماڵی ژیار دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی ئاراستەی مامۆستای بەڕێز کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەو بابەتە بەپێز و شیکارییە وردانەی کە پێشکەشی ئامادەبووانی کرد، بەو هیوایەی ئەم جۆرە سیمینار و چالاکییانە ببنە مایەی زیاتر بەهێزبون و شیرازەی خێزانەکان لە کۆمەڵگەکەماندا.
ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

28/10/2026

پیرۆز بێت ٣٢هەمین ساڵیادی یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان.
ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی کوردستان بەشداری ٣٢ هەمین سالیادی یەکگرتوویی خوشکانی کرد.
سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە سیوەیلی و ئەندامانی (پەیمان خان،سومەیا خان) بەشداربوون ، پیرۆزبێت لە سکرتێرە و هەموو ئەندامانی ئەو رِێکخراو.

ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

28/10/2026

https://www.facebook.com/share/r/19Wyg6gXn3/

ژیانت بەخۆشەویستی پێغەمبەری خوا برازێنەوە .
وانوی پەروەردەی سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە سیوەیلی

پتەوکردنی پردی پەیوەندییەکان لەپێناو خێزانی بەئاگا و نەوەیەکی پەروەردەکراودا​لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێ...
22/10/2026

پتەوکردنی پردی پەیوەندییەکان لەپێناو خێزانی بەئاگا و نەوەیەکی پەروەردەکراودا
​لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە کار و پرۆژە هاوبەشەکاندا، شاندێکی مەکتەبی خوشکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەرێزان (سەبریە خان، دکتۆرە بێخاڵ ،دکتۆرە هتاو ،تریفە خان) سەردانی مەکتەبی خوشکانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرپرسی خوشکان م.بەدریە سیوەیلی و ئەندامانی مەکتەبەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
​لە دیدارێکی دۆستانە و پڕ بایەخدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەر و پرسی گرنگی رۆژ کرا تیشک خرایە سەر:
​پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام، جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کاری پێکەوەیی و دروستکردنی کەشێکی لەبار بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان خوشکانی هەردوولادا.
​خەمی هاوبەشی پەروەردە و خێزانسازی،تاوتوێکردنی ئاستەنگ و بەرەنگارییەکانی بەردەم خێزانی کورد لە سەردەمی ئەمڕۆدا، هاوکات دووپاتکردنەوەی رۆڵی کاریگەری ئافرەت و دایک لە پاراستنی شیرازەی خێزان و پەروەردەکردنی نەوەیەکی خاوەن بەها و پێگەیشتوو.
​یەکفکری و پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی، گۆڕینەوەی دید و بۆچوونەکان لەپێناو دروستکردنی یەکفکری و یەکدەنگی بەرامبەر ئەو پرسە کۆمەڵایەتی و فکرییانەی پەیوەستن بە رەوشت، کەلتوور و بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگەکەمان.
​لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا هیوای بەردەوامی و فراوانکردنی ئەم جۆرە دیدار و گفتوگۆیە بەرهەمدارانەیان خواست، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر بە ئافرەتان و هێنانەدی خێزانێکی تەندروست و کۆمەڵگەیەکی ئارام و پێشکەوتوو.

ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

سکرتاریەتی رێکخراوی خوشکان   سەردانی نوری حیکمە دەکات لە خورماڵ  . سهەریەکە لە بەڕێزان سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە...
14/10/2026

سکرتاریەتی رێکخراوی خوشکان سەردانی نوری حیکمە دەکات لە خورماڵ .

س
هەریەکە لە بەڕێزان سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکان م.بەدریە سیوەیلی و کارگێرانی (نەزیرە خان ،پەیمان خان ،ئاشتی خان ) سەردانی نوری حیکمەی خورماڵیان کرد و بەسەریان کردنەوە، باسی هەماهەنگی ئیش و کارکرا ، کە چۆن بتوانین سود لەیەک بیبین بۆ خزمەتکردنی خەلکی زیاتر .

ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

12/10/2026

https://www.facebook.com/share/r/1DFpxJoCLr/

م.بەدریە سیوەیلی سکرتێرەی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان باسی ئەوە دەکات قورئان هۆکاری خۆشبەختی مرۆڤەکانە لە کەناڵی ئاسمانی بانگەواز.

ڕاگەیاندنی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

Address

Sulemanih
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سایە کورد::Saya kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share