04/06/2026
ڕێکخراوی نەوەکان
"گەشەپێدان و پەروەردە"
بۆ شەیدایانی پەروەردەی دروست و زانستی بەرهەمدار...
ئەم ساڵیش بە ستافێکی پەروەردەیی شارەزاو دڵسۆزەوە (خولی هاوینە) ڕادەگەیەنین بۆ منداڵان و نەوجەوانان (٧ تا ١٤) ساڵ - کچان و کوڕان.
🔸 خولی هاوینەی ئەمساڵ تایبەت دەبێت بە خوێندنی بنەماکانی زانستە ئیسلامییەکان.
♦ بابەتەکانی خولەکە:
🔹 وانەی بیروباوەڕی ئیسلامی (عقیدة) - ناسینی خوای گەورەو بنەماکانی دروستبوونی باوەڕو چەسپاندنی.
🔹 وانەی فیقهـ - پەرستشەکان و چۆنیەتی دروستبوون و بنەمانی دامەزراندنیان.
🔹 وانەی سیرە - ناسینی پێغەمبەری پێشەوامان و سودوەرگرتن لە هەنگاو و وێستگەکانی ژیانی.
🔹 وانەی رۆشنبیریی ئیسلامی - گرنگترین ناسەرەوەکانی تاکی موسوڵمان لە ڕووی رەفتاری و بەهاوە، وە ئاداب و مامەڵەی لەناو کۆمەڵگەدا.
@
🔹 وانەی لێهاتووییە کەسییەکان - چەند لێهاتووییەکی گرنگ بۆ منداڵان و لاوانمان کە بەشێك دەبێت لە بونیادنان و گەشەی کەسایەتییان.
جیاواز لەم وانە بەردەوامانە، چەندین بڕگەو بابەتی تر گرنگییان پێدەدرێت، لەوانە "گەشت و چونەدەرەوەی تەرفیهی و چێژبەخش".
♦ تێبینی:
◀️ خولەکە بەرواری ٢٠٢٦/٦/۱٥ دەست پێدەکات
◀️ ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت
◀️ ھەفتانە (٢) رۆژ وانە خوێندن دەبێت
◀️ لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن دەدرێت بە قوتابیانی بەشدار بوو.
🔴 بۆ زانیاری زیاتر و پڕکردنەوەی فۆرم سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندی بکەن:
⛪ ڕێکخراوی نەوەکان:
سلێمانی/ بەکرەجۆ/ شەقامی عەواڵ/ سەرو ئامادەیی شنیاری کچان
☎️ بۆ پەیوەندی کردن :
📞 ٠٧٧٠١٠٣٧٥٢٦