21/10/2023
پرۆژەیەکی تریشمان بە پایان گەیشت
لەماوەی پێنج مانگی رابردودا ١٤-٥ تا ٢٠-١٠- ٢٠٢٣ ڕێکخراوەکەمان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی، هەستا بە دابینکردنی دەرزی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بە شەش وەجبەی بەردەوام.
جۆری دەرزیەکان خۆی دەبینییەوە لە هەردوو جۆری " پێرجیتا و کیترۆدا " کە نەخۆشانی شێرپەنجە بە شێوەی ٢٠ رۆژ جارێک پێویستیان دەبێت.
ئێمە هەمیشە لە بیری خزمەتکردن بە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەداین.
رێکخراوی "مامۆستا کەمال مەجید هەورامی" ڕێکخراوێكی خێزانی و کەسییە، دوور لە هەر بیرێکی سیاسی و ئایینی و ئایدۆلۆژی کارەکانی ئەنجام دەدات، پاڵپشتی دارایی دەکرێت لەلایەن بنەماڵەی مامۆستا کەمال مەجید هەورامییەوە، ئامانجیەتی لە ڕووی پەروەردەیی و مرۆیی و خێرخوازییەوە خزمەت بە کۆمەڵگەی کوردی و هەموو ئەو چین و توێژانە بکات کە پێویستیان بەوەیە سودمەند بن لە پرۆژەکانی.