19/09/2026
لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا، ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان داوای گرنگییدان بە وانەی ئایین و دابینکردنی شوێنی نوێژ بۆ قوتابیان دەکات
بەیاننامەی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەن
مامۆستایانی مەشخەڵ بەدەست
قوتابیانی هەڵگری چرای ڕووناکی زانست
لەدەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧دا پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز دەکەین و هیوادارین ئەم ساڵی خوێندن ساڵی بەرەوپێشچوونی زانستی و سەقامگیری بارودۆخی دارایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی بێت تاوەکو بەباشترین شێوە قۆناغەکانی ببڕێت، بەم بۆنەیەوە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین کار بکات بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە.
١.فەراهەم هێنانی ئارامیی بۆ ناوەندەکانی خوێندن و دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندن و قوتابخانەکان.
٢. دابینکردنی ماف و شایستە دارایی یەکانی مامۆستایان تاوەکو بتوانن بەو پەڕی ئاسودەییەوە قوتابیەکان فێر بکەن.
٣. پڕکردنەوەی کەم و کوڕی مامۆستایان دامەزراندنی ژمارەی پێویستی مامۆستا بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
٤.گرنگیدان بە وانەی ئایین بەجۆرێک مامۆستای پسپۆڕ وانەکە بڵێتەوە، هەروەها دابینکردنی شوێنی نوێژکردنی قوتابیان لە ناو ناوەندەکانی خوێندندا.
لەکۆتایدا وەک ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئامادەین بۆ هەر ئەرک و بەرپرسیاریەتی و هەماهەنگیەک کە خزمەت بێت بە پڕۆسەی پەروەردە و فێر کردن لە هەرێمی کوردستاندا.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
١٩/ ٩/ ٢٠٢٦