06/09/2026
سوپاس بۆ خوای گەورە بە سەرکەوتوویی کۆتایمان بە کۆرسی Anesthesia Essentials هێنا .
ئەم کۆرسە بە ئامانجی دامەزراندنی بنەمایەکی زانستی و دروست لە بواری بێهۆشکردن (Anesthesia)، بۆ خوێندکاران و فێرخوازانی بوارە پزیشکییەکان و بەتایبەتی بواری Anesthesia پێشکەش کرا.
لە ماوەی کۆرسەکەدا، بە شێوەیەکی ڕوون و زانستی گرنگترین بنەما سەرەتاییەکانمان خستەڕوو، لەوانە:
⁃ Hospital Gas System
⁃ Anesthesia Machine
⁃ Breathing Systems
⁃ Airway Devices & Tubes
⁃ بنەما سەرەتاییەکانی کارکردن و بەکارهێنانی ئامێرەکانی Anesthesia
ئامانجمان تەنها پێدانی زانیاری نەبوو؛ بەڵکو هەوڵمان دا بنەمایەکی دروست و زانستی بۆ فێرخوازەکان دابین بکەین، تاکو بتوانن بە دڵنیایی زیاتر بەرەو قۆناغە پێشکەوتووەکانی بواری Anesthesia هەنگاو بنێن.
پیرۆزبایی لە هەموو فێرخوازە بەشداربووەکانمان دەکەین.
هیوادارین ئەو زانست و ئەزموونەی لەم کۆرسەدا بەدەستیان هێناوە، ببێتە هۆی پێشکەوتنی زیاتر و خزمەتێکی باشتر بۆ بواری تەندروستی.
لە کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە فێرخوازە بەشداربووەکان بەخشرا. 🎓🍏