ڕێکخراوی ئازادبوون

ڕێکخراوی ئازادبوون Azadbun Organization For Sustainable Development
ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

05/06/2026

ڕۆژی دووەم لە پێشانگەی کتێبی کوردی.

چاوەڕوانی ئێوەین

#هەولێر
#کتێب
#ئازادبوون

04/06/2026

یەکەم رۆژی پێشانگەی کتێبی کوردی تەواوبوو.

04/06/2026

“کوربوون لای ئێمە کوردبوونی سیاسییە، نەک ئەو تاکگەراییەی لای نیتشەیە”.

#نیتچە
#کوردبوون
#ئازادبوون

03/06/2026

“تاکگەرایی لای نیتچە ئەم تاکگەراییەی ئێستایە؟”

#نیتچە

"لێرەوە دەتوانین بڵێین کە ڕووکەشبینی لە تێگەیشتن لە دۆسیەی ئەنفال و تەواوی دۆسێکانی تردا، گەورەترین زیانی نەک هەر بەدۆسێ...
03/06/2026

"لێرەوە دەتوانین بڵێین کە ڕووکەشبینی لە تێگەیشتن لە دۆسیەی ئەنفال و تەواوی دۆسێکانی تردا، گەورەترین زیانی نەک هەر بەدۆسێی ئەنفال و دادپەروەریی بەڵکو بەتەواوی سێکتەرەکانی دەوڵەتداری و کۆمەڵگەی عێراقی گەیاندووە. کاتێک باس لە تاوانی جینۆساید دەکرێت، تەنیا مەبەست لە ناوبردنی فیزیکیی مرۆڤەکان نییە، کاتێکیش داوای دادپەروەری دەکرێت ناکرێت لە سزای لەسێدارەدانی تاوانکاراندا کورت بکرێتەوە، بەڵکو نەهێشتنی سزای لەسێدارەدان لە یاسای دەوڵەتدا بەتایبەتیش لە شوێنێکی وەک و عێراقدا باشترین رێزگرتنە لە قوربانیەکان و زیانلێکەوتووان. چونکە ئەوە ژیانی زیندووەکان دەپارێزێت. بەپێچەوانەشەوە هەر ڕاستە لەسێدارەدانی سەدام و عەلی حەسەن مەجید هەوڵێک بوو بۆ داخستنی دەرگاکە بەسەر چیرۆکەکان و وردەکاریی ڕەفتاری جەلاد و ئازاردانی قوربانی. ئەوەی تاوانکاری مێژوویی دەخاتە ڕوو گیڕانەوەی چیرۆکە بەنیازی پەند و عیبرەت لێوەرگرتنی. ئەفسوس ئەم هەلە لە دادگاییکردنی تاوانبارانی وەک عەجاج و هاوکارانیشی لەدەستدرا، دەبوو هەر یەک لەو تاوانبارانە ببنە سەرچاوەیەک بۆ گەیشتن بە زانیاریی و ورد و پەنهان تەنانەت دۆزینەوەی چارەنووسی هەزاران بێسەروشوێن و ئاشکراکردنی نەخشەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

هەتا ئێستا لە میدیای کوردی و عیراقیدا ئەوەی دەرناکەوێت چارەنووسی گەنجە فەیلیيەکانە ئەوان وەک ئەوەی زەووی قوتی دابن و لافاو بردبنی هیچ کەس نازانێت چییان لێ کراو لەکوێ نێژراون؟ کوشتاری فەیلیەکان کە خۆی لە نێوان ١٥٠٠٠ هەتا ٢٢٠٠٠ هەزار فەیلی دەدات نەگۆڕیان دیارە و نە بەڵگەیەک لەبارەی چارەنوسیانەوە تەنانەت لەدادگایی کردنی تۆمەتبارانیشدا ئەمە دەرنەکەوت! ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوونە کە دادگایی کردنی دۆسێی جێنۆساید بۆ دەرخستنی حەقیقەت نییە بەڵکو سزادانی چەند تۆمەتبارێکە کە دەسەڵاتدارانی عێراق دەیانەوێت نەمێنن دەنا خۆ هەزاران تۆمەتباری جێنۆساید بە بەرچاوی خەڵک و یاسادا دەسوڕێنەوە! ئەمە وێنەیەکی ترمان نیشان دەدات و ڕاستییەک دەسەلمێنێت کە دەوڵەتدار هێندەی خەریکی بزنسن هێندە خەریکی سیاسەت نین. هێندەی خەریکی کەڵەکەکردنی سەرمایەن هێندەش بێ باکن لە ئایندەی وڵات و سەلامەتی هاوڵاتی. گۆڕینی دۆسیەی جێنۆساید بۆ ململانێی سیاسی و بازرگانی دەسەڵاتداران گورزێکە بە جەوهەری مرۆیی و یاسایی دۆسێکە کەوتووە و بووەتە هۆی ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیش تێگەیشتنێک بۆ ناساندنی ئەم تاوانە خاوو ببێتەوە کەپێشتر جوڵەیەک هەبوو".

پەرەگرافێک لە وتاری (درشت بینی؛ لە نێوان وێنە گەورەکەی ئەنفال و پارچە ونبووەکانیدا)، لە نووسینی هۆمەر محەمەد.

لینکی درێژە:
https://azadbun.com/archives/12426

03/06/2026

ئازادبوون بە چەندان ناونیشان بە داشکاندی ٥٠٪ تا ٧٠٪ و پێشکەشکردنی چەندان دیاری بەشداری یەکەم پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر دەکات.

ڕۆژانی (٤ تا ١٠ی ٦ی٢٠٢٦). لە ناو پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر.

شوێنی ڕێکخراوی ئازادبوون لە پێشانگا و بەرهەمەکانی لە کۆمێنت دانراوە.

ئازادبوون بە چەندان ناونیشان بە داشکاندی ٥٠٪ تا ٧٠٪ و پێشکەشکردنی چەندان دیاری بەشداری یەکەم پێشانگای کتێبی کوردی لە هەو...
02/06/2026

ئازادبوون بە چەندان ناونیشان بە داشکاندی ٥٠٪ تا ٧٠٪ و پێشکەشکردنی چەندان دیاری بەشداری یەکەم پێشانگای کتێبی کوردی لە هەولێر دەکات.

ڕۆژانی (٤ تا ١٠ی ٦ی٢٠٢٦)
لە ناو پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر

ئابووریى سیاسیى سەرمایەدارى (زێدەبەها) و ئابووریى خەڵات (دەستكەوت، پاداشت، بەخشش، غەنیمەت) هەر لە ڕیشەكانیانەوە دوو جۆر ...
31/05/2026

ئابووریى سیاسیى سەرمایەدارى (زێدەبەها) و ئابووریى خەڵات (دەستكەوت، پاداشت، بەخشش، غەنیمەت) هەر لە ڕیشەكانیانەوە دوو جۆر ئابووریى جیاوازن؛ سەرمایەداری ئابووریى كارە و تێیدا زێدەبەها لە ڕێگەى كارەوە بەدەست دەهێنرێت. بەڵام ئابووریى خەڵات ئابووریى غەزایە، ئەو بەخشندەییەى كە لە جیهاددا بەدەست دەهێنرێت و بەسەر موجاهیداندا تەخشان و پەخشان دەكرێت. لە دۆخى ئەنفالدا خودا سامانى خۆى بە جەنگاوەران دەبەخشێت. كەواتە دەتوانین بڵێین ئەوەى تەیفوورى ناوى لێ دەنێت "زێدەبەها"، پێناسەى زێدەبەها لە دنیاى سەرمایەداریى سەردەمى مۆدێرندا، نایگرێتەوە. ئابووریى ئیسلام (لایەنیكەم لەو سەرەتایانەیدا) لە ڕێگەى هیچ جۆرە كارێكەوە پێكنایەت، كەواتە "زێدەبەها"ش نییە، پتر لە ڕێگەى غەزاوەیە وەك دەستكەوت، هەمان غەنیمەت، كە دواجار ئیسلام وەك ئەنفال دەیچەمكێنێت. بە هەمان شێوە، ئەم ئابوورییە دەرەنجامى عیبادەت نییە وەك ئیش/كار، دەرنجامى عیبادەتە وەك جیهاد. ئەوەى خودا بە جەنگاوەرانى دەبەخشێت، ئەوەى جیهادكەران دەستیان دەكەوێت، نەك زێدەبەها، بەڵكو پاداشتـە بەشێوەى پیادەكردنى سەروەریى لەسەر سامانى خۆ. ئەم پاداشتە لە دەرەوەى بەهاى ئاڵوگۆڕ، واتە لە دەرەوەى لۆژیكى كرێ، سوود، قازانج، ڕوو دەدات؛ بەخشینێكى تاكلایەنەیە، بەو پێیەى دواجار خودا بۆ سەرخستنى ئایینەكەى خۆى، پێویستى بە عیبادەت و جیهادى بەندەكانیشى نییە، هێندە نەبێت ئەو باوەڕە ناچیزەى مرۆڤ بە خودا هەیەتى، واى لێ دەكات ئیمتیازى خودا بیگرێتەوە.

لینکی بەشی سێیەم بە ناونیشانی (زێدەبەها و قوربانى لە شەوى ئەنگوستە چاودا):

https://azadbun.com/archives/12424

لینکی بەشەکانی تر لە کۆمێنت دانراوە

مێژوونووس وەک جەنگاوەرناونیشانی بەشی چوارەمی وتاری (جەنگ وەک چارەنووسی مرۆڤ)ە. شارا تاهیر Shara Tahir  بە وتە گرنگەکەی ف...
30/05/2026

مێژوونووس وەک جەنگاوەر
ناونیشانی بەشی چوارەمی وتاری (جەنگ وەک چارەنووسی مرۆڤ)ە. شارا تاهیر Shara Tahir بە وتە گرنگەکەی فۆکۆ "جەنگ بەردەوامبوونی سیاسەتە بە شێوازی دیکە" دەست پێدەکات. بەڵام تەنها بە دیدی فۆکۆ ڕاڤەی جەنگ ناکات، بەڵکو لە وانەیەکی فۆکۆوە کەسێکمان پێ دەناسێنت بە ناوی (هنری دو بولەینڤەیلەرز)، کە فۆکۆ ئەم کەسە بە "یەکەمین ڕاڤەکەری سیاسی ناو دەبات و شانازی پێوە دەکات وەک فیگەرێکی دیاری سەدەی هەژدە کە توانی مۆدێلێکی نوێ لە کایەی مێژووی سیاسییدا دابمەزرێنێت.

بۆ فۆکۆ مێژوو هیچ نییە جگە لە پێکدادانی هێز و جەنگێکی بەردەوام لە نێوان هێزەکاندا. لێرەشدا ئێمە بەر کاریگەری و گرنگی پەیوەندی نێوان جەنگ و مەعریفە دەکەوین، چونکە خودی مەعریفەش بە ڕای فۆکۆ هیچ نییە جگە لە چەکێک لە چەکەکانی جەنگ. مێژوو خۆی مێژووی هەڵگیرسانی جەنگە، وەلێ لە ڕێی لاپەڕەکانی مێژووشەوە بەر ڕووداو و جەبەروتی جەنگ دەکەوین. بەو مانایەی ئەوە مێژووە کە مێژووی جەنگمان بۆ دەگێڕێتەوە و باسی دەکات. فۆکۆ جەخت لە سەر گرنگی مێژوو و مێژوو گەرایی دەکات و دەڵێت: "لە بری ئەوەی خۆمان لە ڕاستی پەیوەندی نێوان جەنگ و مێژوو بدزینەوە و خۆمانی لێ غافڵ بکەین ئەوا پێویستە مێژووناس بین و بە قووڵایی مێژوودا بچینە خوارەوە تا لەو پەیوەندییە دانەبڕاوەی نێوان جەنگ و مێژوو، مێژوو و جەنگ بگەین".

فۆکۆ لە وانەکانیدا سەبارەت بەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ مێژوونووسێکی وەک (هنری دو بولەینڤەیلەرز) بۆ ئەوەی وەسفی ئەو مۆدێلە نوێیەی مێژوویی سیاسەت بکات. لێرەدا مێژوونووس وەک سوبێکتێکی نوێی قسەکەر، ئەو کەسەی خودی مێژوو وەک مەیدانی جەنگ دەبینێت. لەم مۆدێلە نوێیەی مێژوودا مێژوونووس تەنانەت خودی حەقیقەتیش وەک چەک لە مەیدانی جەنگدا دەبینیت، چونکە ئەو کەسەی کە مێژوو دەنووسێتەوە بۆ خۆی کەسێک و چاودێریکەرێکی بێلایەن نییە، بەڵکوو کەسێکە سەرقاڵ و تێگلاوی ناو جەنگە، هەر بۆیە خودی حەقیقەت وەک چەکێکی ستراتیژی بەکار دەهێنێت تا بتوانێت لە ڕێگەی حەقیقەتەوە جارێکی تر هاوسەنگی هێز ڕابگرێت. نەک ئەوەش، بەڵکوو ئەم کەسە تەواوی نەزمی مەدەنی و کۆمەڵایەتی وەک دۆخێکی ئاشتی و ئاسایش نابینێت، بەڵکوو وەک دیوێکی تری نەزمی جەنگ تەماشای دەکات، بەو مانایەی جەنگ بەردەوامە و هەرگیز کۆتایی نەهاتووە. ئەمە گوتاری سەرەکی بولەینڤەیلەرز بوو وەک مێژوونووس و ڕاڤەکەری سەردەمی خۆی، مێژوونووسێک کە فۆکۆ بە یەکەمین ڕاڤەکەری سیاسی ناوی دەبات و شانازی پێوە دەکات وەک فیگەرێکی دیاری سەدەی هەژدە کە توانی مۆدێلێکی نوێ لە کایەی مێژووی سیاسییدا دابمەزرێنێت. ئەوە بولەینڤەیلەرز بوو کە توانی مێژوو وەک تەنیا گێڕانەوەی "ستایشی ڕۆما" سەروەری ڕەها بشکێنێت، لە بری ئەوە جەنگی کردە بابەتی سەرەکی و بنەمای تێگەیشتنی مێژوو. فۆکۆ لە وانەکانیدا گرنگییەکی تایبەت بە ڕۆڵ و کاریگەری بولەینڤەیلەرز دەدات چونکە پێ وایە ئەوە بولەینڤەیلەرز بوو کە توانی سوبێکتێکی نوێ لە مێژوودا بە ناوی "نەتەوە یان نەتەوەکان" بهێنێتە کایەوە، نەتەوە وەک چەمکێکی نوێی سوبێکت-ئۆبێکت لە مێژوودا. لە مۆدێلە نوێیەکەی بولەینڤەیلەرزدا، نەتەوە چیتر بریتی نییە لە کۆمەڵێک خەڵک کە دەبێت ملکەچی سەروەری پاشا یان سنووری خاک بن، بەڵکوو نەتەوە خۆی زادەی بەرژەوەندی هاوبەش و داب و نەریتی یاسایەکی دیاری کراون.

بەشی چوارەم
https://azadbun.com/archives/12422

لینکی بەشەکانی تر لە کۆمێنت دانراوە

Address

زارا پلازا/قاتی شەش-شوقەی (٦١)/نزیک پارکی ئازادی
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی ئازادبوون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ڕێکخراوی ئازادبوون:

Share