21/04/2026
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی چەمک بۆ چاکسازی و بنیاتنان و دامەزراوەی Chamk News
بەبۆنەی ١٢٨ تەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە
لە یادی (١٢٨) ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨دا، کە لەلایەن "میقداد میدحەت بەدرخان"ەوە لە قاهیرە زەنگی ڕاستەقینەی هۆشیاریی نەتەوەیی و فەرهەنگیی لێدرا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.
ئەم یادە بۆ ئێمە تەنها بۆنەیەکی مێژوویی نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پەیامە پیشەیی و نیشتمانییەکانمان. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینە لە کاری میدیایی، بە جۆرێک:
پیشەییبوون: ڕۆژنامەنووسانی کورد بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە و بە پابەندبوون بە بنەما ئەخلاقییەکانی میدیا، خزمەت بە گەیاندنی ڕاستییەکان بکەن.
سەربەخۆیی: چیتر میدیا و قەڵەمەکان نەکرێنە داردەستی بەرژەوەندییە حزبییەکان و ڕۆژنامەنووسان وەک چاودێرێکی ئازاد و بوێر لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام بن.
ئازادی زانیاری: پێویستە ئەو قەڵغانە ئاسنینەی حزب کە ڕێگرە لە گەیشتنی زانیاریی دروست بە هاووڵاتییان، تێکبشکێنرێت. ئەرکی حزب و دامەزراوەکانە کە زانیارییەکان نەشارنەوە و ژینگەیەکی ئازاد بۆ کاری میدیایی بڕەخسێنن.
بەرگری لە مافەکان: ئێمە لێرەوە داوای فەراهەمکردنی ئازادیی تەواو بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکەین، تا دوور لە فشار و هەڕەشە، تەنها ڕاستی بکەنە سەنگی مەحەک.
لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی پاکی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دادەنەوێنین کە لە پێناو ووشەی حەق و گەیاندنی ڕاستی گیانی خۆیان بەخت کرد.
بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای ڕۆژنامەگەریی کوردی
ڕێکخراوی چەمک بۆ چاکسازی و بیاتنان
Chamk News
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
https://www.facebook.com/61584397404483/posts/122127794613146580/
ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی چەمک بۆ چاکسازی وبنیاتنان و دامەزراوەی Chamk News
بەبۆنەی ١٢٨ تەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە
لە یادی (١٢٨) ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨دا، کە لەلایەن "میقداد میدحەت بەدرخان"ەوە لە قاهیرە زەنگی ڕاستەقینەی هۆشیاریی نەتەوەیی و فەرهەنگیی لێدرا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.
ئەم یادە بۆ ئێمە تەنها بۆنەیەکی مێژوویی نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پەیامە پیشەیی و نیشتمانییەکانمان. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینە لە کاری میدیایی، بە جۆرێک:
پیشەییبوون: ڕۆژنامەنووسانی کورد بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە و بە پابەندبوون بە بنەما ئەخلاقییەکانی میدیا، خزمەت بە گەیاندنی ڕاستییەکان بکەن.
سەربەخۆیی: چیتر میدیا و قەڵەمەکان نەکرێنە داردەستی بەرژەوەندییە حزبییەکان و ڕۆژنامەنووسان وەک چاودێرێکی ئازاد و بوێر لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام بن.
ئازادی زانیاری: پێویستە ئەو قەڵغانە ئاسنینەی حزب کە ڕێگرە لە گەیشتنی زانیاریی دروست بە هاووڵاتییان، تێکبشکێنرێت. ئەرکی حزب و دامەزراوەکانە کە زانیارییەکان نەشارنەوە و ژینگەیەکی ئازاد بۆ کاری میدیایی بڕەخسێنن.
بەرگری لە مافەکان: ئێمە لێرەوە داوای فەراهەمکردنی ئازادیی تەواو بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکەین، تا دوور لە فشار و هەڕەشە، تەنها ڕاستی بکەنە سەنگی مەحەک.
لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی پاکی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دادەنەوێنین کە لە پێناو ووشەی حەق و گەیاندنی ڕاستی گیانی خۆیان بەخت کرد.
بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای ڕۆژنامەگەریی کوردی
ڕێکخراوی چەمک بۆ چاکسازی و گەشەپێدان
Chamk News
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦