Kscien en - کەیساین

Call Website

Kscien en -  کەیساین (کەیساین-Kscien) ڕێکخراوێکی زانستییە، کاردەکات لە پێناو بەرەوپێشبردنی بواری توێژینەوەی زانستی و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری زانستی لەو میانەدا.

ئامانجی "کەیساین-Kscien":
١- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بواری زانستە ئەزموونییەکاندا.
٢- بەرەوپێشبردنی توێژینەوەی زانستی و بڵاوکردنەوەی لەناو کۆمەڵگاو ئاشناکردنی بە تاک.
٣- هاوکاری لەڕێی دابینکردنی پێویستییەکانی توێژینەوە وەک:
Data entry, Data analysis, Publishing وەهەروەها ڕێبەری نوسینی توێژینەوە.
٤- بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری زانستی (توێژینەوە) لەناو توێژەران و لەناو خەڵکدا.
٥- ناساندنی توێژەران و زانایانی کوردستان.
٦- ڕیگری کردن لە گۆڤار و پەبلیشەرە ساختەکان.

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٦، بە هاوکاریی دەزگای نوری حیکمە، ڕێکخراوی کەیساین بۆ توێژینەوەی زانستی وانەکانی ئەم هەفتەیەی لە...
29/10/2026

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٦، بە هاوکاریی دەزگای نوری حیکمە، ڕێکخراوی کەیساین بۆ توێژینەوەی زانستی وانەکانی ئەم هەفتەیەی لە پرۆگرامی (زانایانی داهاتوو) پێشکەش کرد.

​پرۆگرامی (زانایانی داهاتوو) زنجیرە وانەیەکە بە تایبەت ئامادەکراوە بۆ خوێندکارانی قۆناغەکانی حەوت، هەشت و نۆی بنەڕەتی.

​لە وانەی ئەم هەفتەیەدا، تیشک خرایە سەر «زاراوەکان لە توێژینەوەدا»؛ تیایدا بەشداربووان لە نزیکەوە ئاشنای چەمک و زاراوە سەرەکییەکانی توێژینەوەی زانستی بوون و فێربوون چۆن لە کاتی خوێندنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەدا بە دروستی بەکاریان بهێنن، لە پێناو ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو بناغەیەکی پتەو بۆ بوون بە توێژەرێکی سەرکەوتوو دابڕێژن.

​هیوادارین ئەم پرۆگرامە بەردەوام ببێتە هۆکاری گەشەسەندنی زانست و زانیاری و ئاراستەکردنی گەنجان بەرەو داهێنان.

تیمێک لە رێکخراوی کەیساین، وەڵامی توێژەرە یابانییەکەیان دایەوەدوای ئەوەی توێژەرێکی یابانی بە ناوی (تێکسێرا داسیلڤا) توێژ...
21/10/2026

تیمێک لە رێکخراوی کەیساین، وەڵامی توێژەرە یابانییەکەیان دایەوە

دوای ئەوەی توێژەرێکی یابانی بە ناوی (تێکسێرا داسیلڤا) توێژینەوەیەکی شیکاری لە سەر رێکخراوی کەیساین و کارو چالاکییەکانی لە گۆڤارێکی جیهانیدا بڵاوکردەوە و بە سوپاسەوە کۆمەڵێک بابەتی گرنگی خستبووەڕوو، بەڵام لە هەمانکاتیشدا توێژینەوەکە لە هەندێک بابەتدا پێویستی بە روونکردنەوە و راستکردنەوە هەبوو، بۆیە تیمێک لە رێکخراوی کەیساین هەستان بە نووسینی بابەتێکی زانستی وەک وەڵامێک بۆ هەندێک لە بابەتەکانی توێژینەوە یابانییەکەو لە هەمان گۆڤاردا وەڵامەکانیان بڵاوکردەوە.

شیاوی باسە رێکخراوی کەیسان، رێکخراوێکی قازانج نەویستەو لە کوردستان دروستبووە، سوپاس بۆخوای گەورە لە ئێستادا پێگەیەکی جیهانی هەیەو هەر ئەمەش وای کردووە کە توێژەرێکی یابانی توێژینەوەیەکی خۆی تەرخانبکات بە رێکخراوی کەیساین و کار و چالاکییەکانی.

زۆر سوپاسی بەڕێز د. تێکسێرا داسیلڤا و توێژەرانی رێکخراوی کەیسان دەکەین کە لە فۆرمێکی تەواو زانستیدا زۆرترین راستییان دەربارەی رێکخراوی کەیسان بڵاوکردەوە.

لینکی توێژینەوە یابانییەکەو وەڵامەکەی رێکخراوی کەیساین لە کۆمێنت دانراوە.

دە گۆڤاری ناپەسەند کە توێژەرانی کوردستان زیاتر لە هەموو گۆڤارێکی تر کەوتوونەتە داویانەوە!!توێژینەوەی زانستی بەرهەمی پرۆس...
12/10/2026

دە گۆڤاری ناپەسەند کە توێژەرانی کوردستان زیاتر لە هەموو گۆڤارێکی تر کەوتوونەتە داویانەوە!!

توێژینەوەی زانستی بەرهەمی پرۆسەیەکی ورد و دوور و درێژە، و شایانی ئەوەیە لە گۆڤارێکدا بڵاو بکرێتەوە کە پابەندی پێوەرە ئەکادیمییەکان بێت.

ڕێکخراوی کەیساین لە شیکارییەکیدا بۆ بەرهەمی زانستیی ساڵی ٢٠٢٥ لە سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکادا، دەرکەوت کە ئەم ١٠ گۆڤارە ناپەسەندە (Non Recommended Journals) زیاتر لە هەموو گۆڤارێکی تر توێژینەوەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیان تێدا بڵاو کراوەتەوە:

🔴 Asian Journal of Research in Computer Science

🔴 Cellular and Molecular Biology

🔴 International Journal of Scientific World

🔴 Edelweiss Applied Science and Technology

🔴 Journal of Clinical and Laboratory Research

🔴 Asian Pacific Journal of Cancer Prevention

🔴 Reviews on Advanced Materials Science

🔴 Ethnobotany Research and Applications

🔴 International Journal of Accounting and Economics Studies

🔴 Biomedical & Pharmacology Journal

گۆڤارە ناپەسەندەکان بە پشتبەستن بە بانگهێشتی ئەلیکترۆنی، بەڵێنی بڵاوکردنەوەی خێرا، و ناونیشانی هاوشێوەی گۆڤارە ناسراوەکان، توێژەران بەرەو خۆیان ڕادەکێشن. بەبێ هەڵسەنگاندنی زانستیی توێژینەوە بڵاو دەکەنەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەهای زانستیی توێژینەوەکە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ناوبانگی ئەکادیمیی توێژەر و دامەزراوەکەی.

ڕێکخراوی کەیساین بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە، داوا لە توێژەرانی هەرێمی کوردستان دەکات پێش ناردنی هەر توێژینەوەیەک، متمانەپێکراوی گۆڤارەکە لە لیستی گۆڤارە پێشنیارنەکراوەکانی کەیساین بپشکنن:
🔗 https://kscien.org/non-recommended-journals-lists/

پاراستنی دەستپاکیی زانستی و ناوبانگی ئەکادیمیی کوردستان، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموومانە.

📢 بۆ بەرفراوانکردنی ئاگاداری، ئەم پۆستە لەگەڵ هاوکارانی ئەکادیمیتان هاوبەش بکەن.


#کەیساین

کام زانکۆی کوردستان زیاتر کەوتۆتە داوی گۆڤارە ساختەکان؟ئایا دەزانیت توێژینەوەکانی زانکۆکەت لە کوێ بڵاو دەکرێنەوە؟ توێژین...
06/10/2026

کام زانکۆی کوردستان زیاتر کەوتۆتە داوی گۆڤارە ساختەکان؟

ئایا دەزانیت توێژینەوەکانی زانکۆکەت لە کوێ بڵاو دەکرێنەوە؟

توێژینەوەی زانستی بەرهەمی ماندووبوونێکی زۆری توێژەرانە، و شایانی ئەوەیە لە گۆڤارێکی متمانەپێکراو و شایستەدا بڵاو بکرێتەوە.

لەم پێناوەدا، ڕێکخراوی کەیساین زیاتر لە ٣٥ هەزار توێژینەوەی شیکار کرد کە توێژەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٥ دا بڵاویان کردوونەتەوە. ئامانج ئەوە بوو ڕێژەی ئەو توێژینەوانە دیاری بکرێت کە لە گۆڤارە ساختەکاندا (Predatory Journals) بڵاو کراونەتەوە.

ڕێژەی بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە ساختەکان لە زانکۆ و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان:

🔹 زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان: ٢٠.٠٪
🔹 زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک: ١٦.٨٪
🔹 زانکۆی القلم: ١٤.٨٪
🔹 زانکۆی نەورۆز: ٧.٣٪
🔹 زانکۆی دهۆک: ٥.٥٪
🔹 زانکۆی پزیشکیی هەولێر: ٥.١٪
🔹 زانکۆی کوردستان - هەولێر: ٤.٧٪
🔹 پەیمانگای تەکنیکیی کوردستان: ٤.٣٪
🔹 زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی: ٤.٢٪
🔹 زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک: ٤.١٪
🔹 زانکۆی کۆیە: ٣.٦٪
🔹 زانکۆی کەرکوک: ٣.٥٪
🔹 زانکۆی زاخۆ: ٣.٢٪
🔹 زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: ٣.١٪
🔹 زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی: ٣.١٪
🔹 زانکۆی جیهان - هەولێر: ٢.٩٪
🔹 زانکۆی هەڵەبجە: ٢.٩٪
🔹 دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ٢.٨٪
🔹 زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا: ٢.٥٪
🔹 زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر: ٢.٣٪
🔹 زانکۆی سلێمانی: ٢.٠٪
🔹 زانکۆی لوبنانی فەرەنسی: ١.٩٪
🔹 زانکۆی ڕاپەڕین: ١.٢٪
🔹 زانکۆی سۆران: ١.٠٪

ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە تۆمەتبارکردنی هیچ دامەزراوە یان توێژەرێک نییە. زۆرجار توێژەران بەبێ ئاگاداری دەکەونە داوی ئەم گۆڤارانەوە، چونکە بە شێوەیەکی لێهاتووانە خۆیان وەک گۆڤاری ڕاستەقینە پیشان دەدەن. ئامانجمان ئاگادارکردنەوەیە، چونکە هەر توێژینەوەیەک لەم گۆڤارانەدا کاریگەری لەسەر ناوبانگی زانکۆکانمان و متمانەی کۆمەڵگەی زانستیی جیهانی بە توێژینەوەی کوردستان دەبێت.

هیوادارین لە ساڵانی داهاتوودا ڕێژەی هەموو زانکۆکانمان بگاتە سفر

📢 لە پۆستەکانی داهاتوودا لیستی ئەو گۆڤارە ساختانە بڵاو دەکەینەوە کە توێژەرانی هەر زانکۆیەک توێژینەوەیان تێدا بڵاو کردۆتەوە، تا توێژەران بیانناسن و خۆیان لێیان بپارێزن. پەیجەکە فۆڵۆ بکەن تا ئاگادار بن

💬 ڕای ئێوە گرنگە:
▪️ بە بۆچوونی ئێوە، هۆکاری سەرەکیی بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە ساختەکان چییە؟ فشاری بەرزکردنەوەی پلەی زانستی، نەبوونی ئاگاداری، یان شتێکی تر؟
▪️ زانکۆکان دەبێت چ هەنگاوێک بنێن بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە؟
▪️ ئایا تا ئێستا خۆت یان هاوکارێکت ئیمەیڵی بانگهێشتی گۆڤارێکی ساختەتان پێ گەیشتووە؟

بیروڕاکانتان لە کۆمێنتدا بنووسن، و پۆستەکە لەگەڵ هاوکارانتان لە بواری ئەکادیمیدا شەیر بکەن 🔄

پاراستنی ماندووبوونی چەند مانگەت تەنها چەند چرکەیەکی دەوێت: پێش ناردنی توێژینەوەکەت، ناوی گۆڤارەکە لە لیستی کەیساین بپشکنە 🔗
https://kscien.org/non-recommended-journals-lists/


#کەیساین

کەیساین دەستخۆشی لە حەوت زانکۆ و پەیمانگای هەرێمی کوردستان دەکات 🎓  لە شیکارییەکی وردی کەیساین بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار توێژ...
04/10/2026

کەیساین دەستخۆشی لە حەوت زانکۆ و پەیمانگای هەرێمی کوردستان دەکات 🎓

لە شیکارییەکی وردی کەیساین بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار توێژینەوە کە توێژەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٥ دا بڵاویان کردوونەتەوە، دەرکەوت کە ئەم دامەزراوانەی خوارەوە هیچ توێژینەوەیەکیان لە گۆڤارە ساختە و نازانستییەکاندا (Predatory Journals) بڵاو نەکردۆتەوە، واتە ڕێژەی گۆڤاری ساختەیان سفر بووە:

🏛️ زانکۆی گەرمیان
🏛️ زانکۆی چەرمو
🏛️ زانکۆی جیهان - سلێمانی
🏛️ پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین
🏛️ زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە پراکتیکییەکان
🏛️ زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر
🏛️ پەیمانگای کوردستان بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی

ئەم ئەنجامە بەڵگەیە لەسەر ئاگاداری و هەستی بەرپرسیارێتی توێژەرانی ئەم دامەزراوانە لە هەڵبژاردنی گۆڤاری متمانەپێکراو. گۆڤارە ساختەکان پارە وەردەگرن و بەبێ هەڵسەنگاندنی زانستیی ڕاستەقینە توێژینەوە بڵاو دەکەنەوە، و زیان بە ناوبانگی توێژەر و زانکۆ و ئاستی زانست لە وڵاتەکەمان دەگەیەنن.

دەستخۆشی گەرم لە سەرۆکایەتی، مامۆستایان و توێژەرانی ئەم دامەزراوانە دەکەین
هیوادارین ببنە نموونە بۆ هەموو زانکۆ و پەیمانگاکانی تری کوردستان و عێراق.
کەیساین، بۆ زانستێکی ڕاستەقینە و متمانەپێکراو


#کەیساین

شانازییەکی گەورەیە کە لە نۆیەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکان، ڕێزمان لە باشترین توێژینەوەکانی زانکۆکانی کوردستان گرت.​...
29/09/2026

شانازییەکی گەورەیە کە لە نۆیەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکان، ڕێزمان لە باشترین توێژینەوەکانی زانکۆکانی کوردستان گرت.

​دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ توێژینەوە زانستییەکان، چەندین توێژینەوە وەک براوەی زانکۆکانی کوردستان و عێراق دیاریکران و بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا. ئەمە لیستی ئەو زانکۆیانەن کە توێژینەوەکانیان پلەی براوەیان بەدەستهێناوە:

​زانکۆی هەڵەبجە
​زانکۆی نەورۆز
​زانکۆی جیهان - هەولێر
​زانکۆی کەرکوک
​زانکۆی پزیشکیی هەولێر
​زانکۆی سەلاحەدین
​زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
​زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی - هەولێر
​زانکۆی نۆڵج
​زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی - سلێمانی
​زانکۆی سلێمانی
​زانکۆی زاخۆ
​زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
​زانکۆی چەرموو
​زانکۆی دهۆک
​زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
​زانکۆی ڕاپەڕین
​زانکۆی کتاب
​زانکۆی کۆیە
​زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی
​زانکۆی کوردستان - هەولێر
​زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان
​زانکۆی گەرمیان
​زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
​زانکۆی جیهان - سلێمانی

​تێبینی: ناونیشانی تەواوی ئەو توێژینەوانەی کە بوونەتە براوە، لە یەکەم کۆمێنتدا دانراون.

​وەک ڕێکخراوی کەیساین، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەم توێژەرە بەڕێزانە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ زانکۆکانمان دەخوازین لە پێشخستنی ڕەوتی زانستدا.

​

28/09/2026

"لێدوانی براوەی خەڵاتی یەکەم و دووەم لەسەر ئاستی عێراق بۆ ڕێکخراوی کەیساین"

بەڕێز دکتۆر (حەسن علی فەرحان) ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ لەسەر یەک بووە براوەی یەکەم و دووەم بە توێژینەوە زانستییەکانی!!

وەکو ڕێکخراوی کەیساین پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین

27/09/2026

🌟ڕێکخراوی کەیساین تەنها ناوێک نییە، بەڵکو هەوڵێکی ڕاستەقینەیە بۆ ئەوەی توێژینەوەی زانستی ببێتە بەشێک لە کەلتوور و ناسنامەی وڵاتەکەمان 🌟

گەنجترین توێژەری ساڵی ٢٠٢٥ دیاریکرا!​بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە بەڕێز (سندوس ئەڕسەلان ساڵح)، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤، تو...
27/09/2026

گەنجترین توێژەری ساڵی ٢٠٢٥ دیاریکرا!

​بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە بەڕێز (سندوس ئەڕسەلان ساڵح)، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤، توانی خەڵاتی گەنجترین توێژەر لە نۆیەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکان بەدەست بهێنێت.

​وەکو ڕێکخراوی کەیساین، لە ناخەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لە کاروانە زانستییەکەیدا.

​

26/09/2026

زۆر سوپاس بۆ بەڕێز کاک دکتۆر عبدالفتاح هەورامی بۆ پشتگیری بەردەوامی بۆ ڕێکخراوی کەیسیان..

Address

ئازادی مۆڵ/بەرامبەر پارکی ئازادی-نهۆمی دووەم
Sulaimania

Opening Hours

Monday 09:00 - 15:30
Saturday 09:00 - 15:30
Sunday 09:00 - 15:30

Telephone

0770 085 0035

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kscien en - کەیساین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share