Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan

Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan CPT Iraqi Kurdistan partners with rural communities, grassroots organizations and members of civil society to transform violence and oppression. www.cptik.org

Community Peacemaker Teams builds partnerships with Iraqi Kurdistan’s civil society to transform violence and oppression. CPT-IK accompanies human rights defenders, and amplifies voices of nonviolent grassroots initiatives and communities that resist and/or are impacted by violence and oppression. CPT-IK also advocates for the protection of civil rights activists, communities, and the civilian pop

ulation impacted by the Turkish and Iranian cross-border bombardments and military operations. CPT was founded in 1986 in the U.S.A. as an independent and non-governmental organization working on reducing violence and oppression. After a four-year presence in Baghdad, CPT began building partnerships with Iraqi Kurdistan civil efforts for peace and justice in 2006. For more information please visit.

Casualties Reported Following Drone AttackAt 12:23 AM, Iranian-affiliated groups in Iraq conducted two drone attacks on ...
06/04/2026

Casualties Reported Following Drone Attack

At 12:23 AM, Iranian-affiliated groups in Iraq conducted two drone attacks on Zargazawy village from Darashekran sub-district in Erbil governorate.

One of the drones struck a civilian house, and as a result, two people named Musa Anwar Rasul - age 39, and his wife, Muzhda Asaad Hassan - age 35 were killed.

بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، دوو هاووڵاتی شەهید بوون

لە کاتژمێر ١٢:٢٣ خولەکی ئەمشەودا، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گروپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراق، هێرشیان کردە سەر گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر.

یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی کەوت و لە ئەنجامدا، دوو کەس بە ناوەکانی (موسا ئەنوەر ڕەسوڵ - تەمەن ٣٩ ساڵ و هاوسەرەکەی، مژدە ئەسعەد حەسەن - تەمەن ٣٥ ساڵ) شەهید بوون.

14 Killed, 93 Injured: One Month of Iran-Linked Attacks in the Kurdistan Region of IraqSince the beginning of joint atta...
30/03/2026

14 Killed, 93 Injured: One Month of Iran-Linked Attacks in the Kurdistan Region of Iraq

Since the beginning of joint attacks by the United States and Israel against Iran, the Iranian Revolutionary Guard Corps (IRGC) and its affiliated groups in Iraq have conducted at least 474 attacks targeting the U.S. Consulate, U.S. military bases, camps and headquarters of Iranian Kurdish opposition parties in the Kurdistan Region, bases of the Kurdistan Regional Government’s Ministry of Peshmerga, oil fields, telecommunications towers, residential buildings, public spaces, and several non-governmental institutions.

Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan (CPT-IK) has documented and verified these attacks, as well as their impact on civilians.

Attack Count

As of 27 March 2026, 474 attacks had been carried out within the Kurdistan Region. Of these, the IRGC conducted 179 attacks, while affiliated groups in Iraq carried out 295.

The majority of attacks, 370 in total, targeted the Erbil Governorate (which accounts for 78.06% of the attacks). Sulaymaniyah Governorate recorded 90 attacks (18.99%), followed by Duhok Governorate with 11 attacks (2.32%), and Halabja Governorate with 3 attacks (0.63%).

Although the IRGC and its affiliated groups claim to target U.S. bases, intelligence facilities, and armed groups, CPT-IK has observed that, alongside U.S. consular and military sites and Iranian Kurdish opposition parties, civilian residential areas and civilian and official institutions of the Kurdistan Regional Government have also been targeted, despite having no connection to the war of the United States and Israel against Iran.

U.S. consulate and military sites were targeted 181 times (38.19% of attacks), while Iranian Kurdish opposition parties were targeted 121 times (25.53%). Civilian areas, civilian institutions, and Peshmerga bases—none of which are parties to the conflict—were targeted 172 times (36.29%).

Based on CPT-IK observations, most attacks in Erbil and Duhok governorates were carried out by Iran-affiliated militia groups in Iraq, while most attacks in Sulaymaniyah were conducted directly by the IRGC.
Of the 474 attacks, 359 involved su***de drones (75.74%), 104 involved missiles (21.94%), 10 involved artillery shelling (2.11%), and one involved gunfire (0.21%). Of these, 228 were intercepted or neutralized by air defense systems or fell before reaching their intended targets, meaning that 60.76% of drones and missile attacks failed before impact.

Casualty count

As a result of the 474 attacks recorded up to 27 March 2026, 14 people were killed and 90 injured, for a total of 104 casualties.

On 28 March, Iran-linked actors launched approximately 37 additional attacks, injuring 3 more people. CPT-IK has not yet been able to verify the full breakdown of these attacks, beyond confirming the number of casualties.

From 28 February to 29 March 2026, Iran-linked attacks resulted in 107 total casualties: 14 killed and 93 injured. Of these, 19 were civilians, all of whom were injured.

In addition to human casualties, the attacks damaged at least 46 civilian homes and 32 civilian vehicles. The threat posed by these attacks has also led to the suspension of education in schools, institutes, and universities.

Recommendations

Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan (CPT-IK) views these developments with deep concern. The targeting of civilian residential areas, the residence of the President of the Kurdistan Region, official and civilian institutions of the Kurdistan Regional Government, and private companies indicates a potential expansion of the conflict and its growing impact on civilian life.

While condemning the actions of all parties involved, CPT-IK calls for an immediate end to the attacks both on Iran and on the Kurdistan Region. Civilian lives must be protected, and those affected must be compensated without delay.

The Iraqi government must also take responsibility by pursuing diplomatic efforts to protect the Kurdistan Region and Iraq, and by holding accountable all groups and actors operating within Iraq that carry out such attacks.

Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan (CPT-IK)
30 March 2026

زیاتر لە یەک مانگ هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان؛ ١٤ کوژراو و ٩٣ بریندار“نوێترین ڕاپۆرتی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت...
29/03/2026

زیاتر لە یەک مانگ هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان؛ ١٤ کوژراو و ٩٣ بریندار

“نوێترین ڕاپۆرتی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بە هێرشەکانی یەک مانگی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان”

هەر لەگەڵ دەستپێکی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق دەستیانکرد بە هێرشکردنە سەر، کونسوڵخانە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا، کامپ و بارەگاکانی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان، بارەگاکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێڵگە نەوتییەکان، ستونی هێڵەکانی پەیوەندیکردن، باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون، شوێنە گشتییەکان و چەند دامەزراوەیەکی ناحکومی.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT، تەواوی هێرشەکانی سوپای پاسداران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراقدا بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق و کاریگەرییان لەسەر هاووڵاتییانی مەدەنی تۆمارکردووە و ڕاستاندنی بۆ هێرشەکان کردووە.

لە یەک مانگی شەڕەکەدا، (٤٧٤) هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە سوپای پاسدارانی ئێران (١٧٩) هێرش و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق (٢٩٥) هێرشیان ئەنجامداوە و لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەشەوە (١٠٧) کەس بوونەتە قوربانی (١٤) کوژراو و (٩٣) بریندار.

زۆرینەی هێرشەکان بۆ سەر پارێزگای هەولێر بوون کە ژمارەیان (٣٧٠) هێرش بووە کە ئەمەش ڕێژەی (٧٨،٠٦٪)ی هێرشەکان پێکدێنێت. (٩٠) هێرش بۆ سەر پارێزگای سلێمانی بووە کە ڕێژەی (١٨.٩٩٪)ی هێرشەکان پێکدێنێت. پارێزگای دهۆکیش بە ڕێژەی (٢.٣٢٪) هێرشی کراوەتە سەر کە (١١) هێرش بووە. پارێزگای هەڵەبجەش کەمترین هێرشی تێدا تۆمارکراوە کە تەنیا (٣) هێرش بووە و بەڕێژەی (٠.٦٣٪) هێرشی کراوەتە سەر.

ئەگەرچی سوپای پاسدارانی ئیران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و دامەزراوە هەواڵگرییەکان و گروپە شەڕکەرەکان بە ئامانجگیراون بەڵام بەپێی چاودێری تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی، لەپاڵ کۆنسوڵخانە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا و حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان، چەندین شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراوەی مەدەنی و ئەمنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجگیراون کە هیچ پەیوەندییەکیان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران نەبووە. لە یەک مانگی جەنگەکەدا، کونسوڵخانەی ئەمریکا و بارەگا سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان (١٨١) جار بە ئامانجگیراون کە ئەمەش ڕێژەی (٣٨.١٩٪)ی هێرشەکان پێکدێنێت. حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان (١٢١) جار هێرشیان کراوەتە سەر کە ئەمەش ڕێژەی (٢٥.٥٣٪)ی هێرشەکان پێکدێنێت. شوێنە مەدەنی نشینەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بارەگاکانی وەزارەتی پێشمەرگەش کە لایەنی بەشدار نین لەم شەڕە، (١٧٢) هێرشیان کراوەتە سەر کە ئەمەش ڕێژەی (٣٦.٢٩٪)ی هێرشەکان پێکدەهێنێت.

بەپێی چاودێری تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT، زۆرینەی هێرشەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک، لەلایەن گورپە میلیشیا و هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراقدا ئەنجامدراون. ئەمە لە کاتێکدا زۆرینەی هێرشەکانی سەر پارێزگای سلێمانی ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراون. لە (٤٧٤) هێرش، (٣٥٩) هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ ئەنجامدراون کە ڕێژەی (٧٥.٧٤٪) پێکدەهێنێت. (١٠٤) هێرشی تریان لە ڕێگەی موشەکەوە بووە کە ڕێژەی (٢١.٩٤٪)ی هێرشەکان پێکدەهێنێت. (١٠) هێرشیش لە ڕێگەی تۆپبارانەوە بووە کە ڕێژەی (٢.١١٪) پێکدەهێنێت و یەک ڕووداوی تەقە کردنیش هەبووە، کە ڕێژەی (٠،٢١٪)ی هێرشەکانە. لەو هێرشانەی کە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان (٢٢٨) هێرشیان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی، یاخود تەقەکردن پوچەڵکراونەتەوە یاخود بەر لە پێکانی ئامانجەکانیان کەوتونەتە خوارەوە کە ئەمەش بە واتای ئەوە دەێت، ڕێژەی (٦٠.٧٦٪)ی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوان و موشەکانەی کە ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون، بەر لە پێکانی ئامانجەکانیان، خراونەتە خوارەوە یاخود خۆیان کەوتوونەتە خوارەوە.

لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ەوە تاوەکو ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦، بەهۆی هێرشەکانەوە (١٠٤) کەس بوونەتە قوربانی (١٤ کوژراو و ٩٠ بریندار). بەڵام لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا، (١٠٧) کەس بوونەتە قوربانی (١٤ کوژراو و ٩٣) بریندار، کە لەو ژمارەیە (١٩) کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون و هەموویان برینداربوون.

سەرباری زیانی گیانی، بەهۆی هێرشەکانەوە بەلایەنی کەمەوە زیان بەر (٤٦) خانووی هاووڵاتی مەدەنی کەتووە و (٣٢) ئۆتۆمبێلی خەڵکی مەدەنیش زیانیان بەرکەتووە. مەترسی هێرشەکانیش بووەتە هۆی وەستاندنی خوێندن لە قوتابخانە و خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆکان.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT، بەنیگەرانی قوڵەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم جەنگە دەڕوانێت و بە ئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە فەرمی و مەدەنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بازرگانییەکان بە مەترسی دەزانێت لەسەر فراونتر بوونی شەڕەکە و کاریگەرییەکانی بۆسەر ژیانی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان.

سەرباری سەرکۆنەکردنی هێرشی هەموو لایەنە بەشدارەکانی ئەم شەڕە، تیمی کوردستانی عێراقی CPT داوای کۆتاییهاتنی ئەم جەنگە و هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکات. پێوستە ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی پارێزراو بێت و خەڵکانی زەرەرمەند بەزووترین کات قەرەبوو بکرێنەوە. لەسەر حکومەتی عێراقیش پێویستە کە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵی پاراستنی هەرێمی کوردستان و عێراق بدات و هەموو ئەو گروپ و لایەنانەی کە لە ناوخۆی عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان بەرپرسیار بکات.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT
٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦

هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامن و ژمارەی قوربانییان ڕوو لە زیادبوونن"لە ٢٨ی شوباتەوە، سوپای پاسدارانی ئ...
16/03/2026

هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامن و ژمارەی قوربانییان ڕوو لە زیادبوونن

"لە ٢٨ی شوباتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی، (٣٠٧) هێرشیان کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە (٨) کەس کوژراون و (٥١) کەسی تر برینداربوون."

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT، لە ساتەوەختی دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٨ی شوبات، کاردانەوەی سوپای پاسدارانی ئێران و بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستانی عێراق، ژمارەی هێرشەکان و کاریگەرییان بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و دامەزراوە حکومی و مەدەنییەکان لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار دەکات.

لە ٧ی ئادار تاوەکو ١٥ی ئادار، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی، (١١١) هێرش و بۆردوومانییان و بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، (٣٦) کەس بوونەتە قوربانی کە (٤)یان گیانیان لەدەستداوە و (٣٢)ی تریان برینداربوون. بەراورد بە هەفتەی یەکەمی شەڕەکە، کە سوپای پاسداران و گروپە هاوپەیوەندەکانی (١٩٦) هێرش و بۆردوومانییان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدابوو، ژمارەی هێرشەکان بە ڕێژەی (٤٣.٥٪) کەمیکردووە. بەڵام بەراورد بە ژمارەی قوربانییان، کە لە هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا، (٢٣) کەس بووبونە قوربانی، ژمارەی قوربانییان بە ڕێژەی (٥٦.٥٪) زیادیکردووە. بەشێوەیەکی گشتی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە، (٣٠٧) هێرش و بۆردوومان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و (٥٩) کەسیش بوونەتە قوربانی.

لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق، (٨١) هێرشیان بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامداوە، بەمەش کۆی گشتی هێرشەکان لەسەرەتای جەنگەکە بۆ سەر سنوری ئەو پارێزگایە (٢٤٣) هێرش بووە. لە سنوری پارێزگای سلێمانیش (٣٠) هێرش ئەنجامدراوە، بەمەش کۆی گشتی هێرشەکان بۆ سەر سنوری ئەو پارێزگایە دەبێتە (٥٦) هێرش. لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردووشدا، هیچ هێرشێک لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە ڕووینەداوە و لە سەرەتای جەنگەکەوە، (٥) هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای دهۆک و (٣) هێرشیش بۆ سەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە بووە.

لە کۆی (١١١) هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان لە هەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی ئێران (٦٤) هێرش و گروپە هاوپەیوەندەکانیشی لە عێراقدا (٤٧) هێرشیان ئەنجامداوە. (٧٦) هێرش لە رێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و (٢٤) هێرش لە ڕێگەی مووشەک و (١٠) هێرش لە ڕێگەی تۆپخانەکان و (١) هێرشیش لە ڕێگەی تەقەکردنەوە بووە، کە تیایدا سەربازانی سوپای پاسداران، بە هەڕەمەکی تەقەیان بە ڕووی گوندی قندۆڵ لە سنوری قەزای پشدەردا کردووە.

لە هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوودا، کۆنسوڵخانە و بارەگای سەربازی و دامەزراوەکانی پەیوەند بە حکومەتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان (٣٩) جار بە ئامانجگیراون و لەسەرەتای جەنگەکەشەوە (٩٧) جار هێرشیان کراوەتە سەر. هەروەها، کامپی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژهەڵات و بارەگای سەربازی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان (٤٣) جار بەئامانجگیراون و لە سەرەتای جەنگەکەشەوە (٨٦) جار هێرشیان کراوەتە سەر. بارەگاکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ناوچە مەدەنی نشینەکان، کۆنسوڵخانەی ئیمارات، کێڵگە نەوتییەکان، بارەگای سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانانی نا بەشدار لەو جەنگە، شوێنە گشتییەکان (٢٩) جار کراونەتە ئامانج و لە سەرەتای جەنگەکەشەوە (١٢٤) جار هێرشیان کراوەتە سەر.

کۆی گشتی قوربانییانی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان (٣٦) قوربانی (٤) کوژراو و (٣٢) بریندارە، کە لەو ژمارەیە (١١) قوربانی (٣) کوژراو و (٨) بریندار، چەکدار یاخود ئەندامی حزبە کورییە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. (١٢) قوربانی تر (١) کوژراو و (١١) بریندار، پاسەوان، پێشمەرگە، چەکداری بیانی نا بەشدار لەو جەنگە بوون. (١٣) قوربانی تر کە هەموویان برینداربوون، هاووڵاتی مەدەنین. بەمەش کۆی گشتی قوربانییان لەسەرەتای جەنگەکەوە لە هەرێمی کوردستان (٥٩) قوربانی (٨) کوژراو و (٥١) بریندارن.

جگە لە زیانی گیانی، هێرشەکانی سوپای پاسداران و گروپە هاوپەیوەندەکانی، بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە خانووی هاووڵاتیانی مەدەنی، کێڵگەی نەوتی، ئامرازەکانی پەیوەندیکردن، هۆتێل، شوێنی گشتی، دامەزراوەی حکومی و مەدەنی. بە تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا، (٢١) خانووی هاووڵاتییانی مەدەنی بە ئامانجگیراون یاخود پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و پاشماوەی تەقەمەنییان بەرکەوتووە.

تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPT، مەترسی خۆی لە دڕێژە کێشانی ئەو جەنگە دەردەبڕێت و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان لەلایەن ووڵاتانی بەشدار لەو جەنگە سەرکۆنە دەکات. بۆردوومانی هەڕەمەکی بۆسەر شوێنی مەدەنی نشین و بینا و شوێنە گشتییەکان تاوانی جەنگن و دەبێت بوەستێندرێن.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT
١٦ی ئاداری ٢٠٢٦

Attacks on the Kurdistan Region of Iraq Continue as Civilian Harm Increases307 strikes by the IRGC and affiliated groups...
16/03/2026

Attacks on the Kurdistan Region of Iraq Continue as Civilian Harm Increases

307 strikes by the IRGC and affiliated groups since February 28 leave 8 people killed and 51 injured.

Over the past week, the number of attacks on the Kurdistan Region of Iraq has decreased, while the number of casualties has increased.

Since the beginning of the joint attacks by the United States and Israel against the Islamic Republic of Iran on 28 February 2026, and the subsequent retaliatory actions by the Iranian Revolutionary Guard Corps (IRGC) targeting the Kurdistan Region of Iraq, Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan (CPT-IK) has been monitoring the conflict and documenting the number of attacks and their impact on civilians, government institutions, and civilian infrastructure across the region.

Between 7 March and 15 March, the IRGC and its affiliated groups carried out 111 drone attacks and bombardments against the Kurdistan Region of Iraq. These attacks resulted in 36 casualties: 4 people were killed and 32 others were injured. Compared to the first week of the conflict—during which the IRGC and affiliated groups carried out 196 attacks against the Kurdistan Region—the number of attacks decreased by 43.5%. However, the number of casualties increased significantly, rising by 56.5% compared to the 23 casualties recorded during the first week.

Overall, since the beginning of the conflict, 307 attacks have been carried out against the Kurdistan Region, resulting in a total of 59 casualties.

Over the past week, the IRGC and affiliated groups in Iraq carried out 81 attacks within the borders of Erbil Governorate, bringing the total number of attacks against that governorate since the start of the war to 243. In Sulaymaniyah Governorate, 30 attacks were recorded, bringing the total there to 56. No attacks were recorded within the borders of Duhok or Halabja Governorates during the past week. Since the start of the war, however, 5 attacks have occurred in Duhok and 3 in Halabja.

Of the 111 attacks recorded last week, the IRGC carried out 64, while affiliated armed groups in Iraq carried out 47. Majority of the attacks—76—involved the use of su***de drones, 24 attacks involved missiles, 10 involved artillery fire, and 1 involved gunfire.

During the past week, consulates, military bases, and facilities connected to the U.S. government in the Kurdistan Region were targeted 39 times, bringing the total number of such attacks to 97 since the start of the conflict. Iranian Kurdish refugee camps and the military headquarters of Iranian Kurdish parties in the Kurdistan Region were targeted 43 times, bringing the total to 86. Other targets included headquarters belonging to the Ministry of Peshmerga, civilian residential areas, the UAE consulate, oil fields, military bases of non-belligerent coalition forces, and public places. These locations were targeted 29 times during the past week, bringing the total number of such attacks to 124 since the start of the war.

The total number of casualties from last week’s attacks in the Kurdistan Region is 36—4 killed and 32 injured. Of these, 11 casualties—3 killed and 8 injured—were militants or members of Iranian Kurdish armed parties. Another 12 casualties—1 killed and 11 injured—were guards, Peshmerga members, or non-participating foreign combatants. The remaining 13 casualties were civilians, all of whom were injured. This brings the total number of casualties in the Kurdistan Region since the start of the war to 59—8 killed and 51 injured.

In addition to the loss of life, the attacks carried out by the IRGC and its affiliated groups have caused damage to civilian homes, oil fields, telecommunications infrastructure, hotels, public spaces, and government and civil institutions. During the past week alone, 21 civilian homes were hit by fragments of su***de drones and remnants of explosive ordnance.

The Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan expresses its deep concern over the continued escalation of this war and condemns the targeting of civilians and civilian institutions by all parties involved. The indiscriminate bombardment of civilian residential areas, buildings, and public spaces constitutes a war crime and must be stopped immediately.

Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan
16 March 2026

ENGLISH | کوردیIranian Revolutionary Guard Corps Shells Penjwen DistrictFrom 5:20 PM to 6:45 PM this evening, the Irania...
10/03/2026

ENGLISH | کوردی

Iranian Revolutionary Guard Corps Shells Penjwen District

From 5:20 PM to 6:45 PM this evening, the Iranian Revolutionary Guard Corps (IRGC) conducted three separate rounds of shelling on Qalandarawa village, located in the Garmik sub-district of Penjwen district.

While the attacks resulted in no casualties, they caused widespread fear and anxiety among local residents.

سوپای پاسدارانی ئێران، سنوری قەزای پێنجوێنی تۆپباران کرد.

لە کاتژمێر ٥:٢٠ خولەک تاوەکو ٦:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران، (سێ) جار تۆپبارانی گوندی قەلەندەرئاوای سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن کرد.

تۆپبارانەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتەوە بەڵام بوونە هۆی بڵاوبونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانی ناوچەکە.

ENGLISH | کوردیسوپای تورکیا، بازگە لەناو گوندەکانی سەر سنوردا دروستدەکات.لە دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەس...
09/03/2026

ENGLISH | کوردی

سوپای تورکیا، بازگە لەناو گوندەکانی سەر سنوردا دروستدەکات.

لە دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاک لایەنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا، جارێکی تر سوپای تورکیا دەستیکردۆتەوە بە دروستکردنی بازگە لەناو گوندەکان و ڕێگریکردن لە هاتووچۆی گوندنشینان بۆ سەر ڕەزوباخەکانیان.

لە ڕۆژی ٣ی ئاداردا، سەربازانی تورکیا بازگەیەکیان لە ناو زەوییەکانی شیڤا مێزیا، لە ناو گوندی کەشانی سەر بە قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستکرد.

سەربازانی تورکیا لە بازگەکە، ڕێگە لە گوندنشینان دەگرن کە بچنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و جوڵەی هاووڵاتیانی ناوچەکەیان سنوردارکردووە. ئەمەش بە مەبەستی کارکردن لە دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە نێوان بارەگای کوخێ دپشکا و کوخێ مەلاهێ و بەستنەوەیان بە بنکە و بارەگاکانی تری تورکیا لە ناوچەی باتیفا.

لەگەڵ ئەوەی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەستاوە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە بەهێزکردنی بنکە و بارەگاکانی و فراوانکردنی هەژموونی سەربازی خۆی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

Turkish Armed Forces Establishes Checkpoints Within Border Villages in Iraqi Kurdistan

One year after the announcement of ceasefire between the Kurdistan Workers' Party (PKK) and the Turkish state, the Turkish army has once again begun establishing checkpoints within villages, preventing villagers from accessing their orchards and farms.

On March 3rd, Turkish soldiers established a checkpoint on the Shiva Mezia highlands, located within the Kashan village in the Batifa district of the Zakho Independent Administration.

At this checkpoint, Turkish soldiers are blocking villagers from reaching their agricultural lands and have restricted the movement of local residents. These actions are reportedly intended to facilitate the construction of military roads between the Kukhe Dipshka and Kukhe Malahi bases located near Kashan village, linking them to other Turkish military posts and headquarters in the Batifa region.

While the Turkish army's attacks and bombardments on the Kurdistan Region have paused, the military continues to reinforce its bases and expand its military presence across the border areas of the Kurdistan Region of Iraq.

Escalating Attacks on the Kurdistan Region of Iraq: 196 Strikes by Iran and Affiliated Groups Kill Four and Injure 19Sin...
08/03/2026

Escalating Attacks on the Kurdistan Region of Iraq: 196 Strikes by Iran and Affiliated Groups Kill Four and Injure 19

Since the beginning of the attacks by the United States and Israel against Iran, the Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan (CPT-IK) has been monitoring this war and its impact on the citizens and civilian residents of the Kurdistan Region of Iraq, recording all statistics and data regarding the attacks and victims.
Since 28 February 2026, the Iranian Revolutionary Guard Corps (IRGC) and their affiliated groups in Iraq—besides targeting the U.S. Consulate General in Erbil and U.S. military bases—have targeted Iranian Kurdish refugee camps, headquarters of Iranian Kurdish opposition parties, Erbil international airport, oil fields, hotels, residential areas, old UN headquarters, telecommunication company towers, and command bases belonging to the Kurdistan Ministry of Peshmerga.

Since the start of the war, the Iranian Revolutionary Guard Corps and their affiliated groups in Iraq have carried out 196 attacks by su***de drones and bombardments by balistic missiles and rockets against the Kurdistan Region of Iraq. Of that number, 162 attacks (82.65%) were carried out within Erbil Governorate, 26 attacks (13.27%) within Sulaymaniyah Governorate, 5 attacks (2.55%) within Duhok Governorate, and 3 attacks (1.53%) within Halabja Governorate.

Among these attacks, 43 targeted the headquarters of Iranian Kurdish opposition parties in the Kurdistan Region, and 58 were against the U.S. Consulate General in Erbil and military bases and headquarters related to the U.S. government. The other 95 attacks targeted hotels, residential areas, headquarters of the Peshmerga forces, oil fields, companies, and civilian-populated areas.

Since the beginning of the war and the Iranian attacks against the Kurdistan Region of Iraq, 23 casualties have been reported, of whom 4 people lost their lives and 19 were injured. From that number, 15 casualties have been recorded in Erbil Governorate, 7 casualties have been recorded in Sulaymaniyah Governorate, and 1 casualty has been recorded in Duhok Governorate. 14 of the casualties were members of Iranian Kurdish opposition parties based in the Kurdistan Region of Iraq who were targeted inside their headquarters and camps. Another 6 casualties were guards or members of the Kurdistan security forces and had no connection to the war between the US-Israel and Iran. The other 3 casualties were civilians.

The Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan (CPT-IK) condemns the attacks by the United States and Israel against Iran, which have plunged the Middle East into a rapidly escalating war. We also condemn the attacks by Iran and its affiliated groups against the Kurdistan Region of Iraq, including the targeting of civilian residential areas, workplaces, populated neighborhoods, and institutions of the Kurdistan Regional Government.

We express deep concern about the worsening situation and call on all parties to the conflict to take immediate steps toward de-escalation and the protection of civilians.

CPT-IK will continue to monitor the impact of these attacks on civilians and to document potential war crimes in the Kurdistan Region of Iraq.

Community Peacemaker Teams – Iraqi Kurdistan (CPT-IK)
March 8, 2026

04/03/2026

Iraqi Kurdistan - Sulaymaniyah: An Iranian Kurdish refugee camp targeted by su***de drone strikes.

At 10:24 PM tonight, the Iranian Revolutionary Guard Corps (IRGC) launched an attack using two su***de drones on a camp for Iranian Kurdish refugees. The camp is located in the Surdash sub-district of the Dukan District, within the Sulaymaniyah Governorate.

In addition to housing the headquarters of Iranian Kurdish opposition parties, the camp is home to families, women, and children.

The former UN headquarters in Sulaymaniyah was attacked tonight, resulting in casualties.At 10:18 PM tonight, the Irania...
03/03/2026

The former UN headquarters in Sulaymaniyah was attacked tonight, resulting in casualties.

At 10:18 PM tonight, the Iranian Revolutionary Guard Corps (IRGC) launched an attack on the old UN headquarters in Sulaymaniyah. As a result of the incident, a security guard at the facility was injured and has been transported to the hospital.

03/03/2026

The Iranian Revolutionary Guard Corps IRGC attacked the Azadi camp of the Kurdistan Democratic Party of Iran KDPI using drones and missiles.

Between 8:15 AM and 10:30 AM this morning, the IRGC launched an attack on the “Azadi” refugee camp of the KDPI in the Koya district of Erbil province, using three su***de drones and one missile.

One of the drones detonated at the camp’s hospital, resulting in the injury of a staff member working in the hospital’s medical warehouse.

NEW REPORTThe Fragility of Peace: Turkish Military Expansion and Limited Positive Outcomes for Displaced VillagesOur rep...
24/02/2026

NEW REPORT

The Fragility of Peace: Turkish Military Expansion and Limited Positive Outcomes for Displaced Villages

Our report indicates that the peace process between Turkey and PKK remains critically fragile despite ongoing negotiations. While large-scale bombardments paused for six months, Turkish forces have utilized the peace process to build permanent road networks to connect their military bases and establish military buffer zones. These military expansions have caused significant environmental damage and destroyed historical landmarks, including the Abbasid-era Dushaw bridge. Data shows that out of 1,192 impacted villages, only five have been allowed to return, representing a success rate of just 0.4%. Recent artillery strikes in February signal a shift back toward active hostility and a move away from the ceasefire's goals. CPT calls for an immediate withdrawal of military forces from civilian areas to allow displaced villagers to return to their lands.

Read the full report here: https://cptik.org/reports-1/2026/2/24/the-fragility-of-peace-turkish-military-expansion-and-limited-positive-outcomes-for-displaced-villages

راپۆرتێکی نوێی تیمی کوردستانی عێراقی CPT

شکستی پڕۆسەی ئاشتی: بۆردوومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و
پەکەکە بنکۆڵ دەکات

نوێترین ڕاپۆرتی CPT، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەڕای بەردەوامی دانوستان و گفتوگۆکان، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە، لەژێر مەترسیدایە. لە کاتێکدا بۆردوومانە بەرفراوانەکان بۆ ماوەی شەش مانگ وەستابوون، هێزەکانی تورکیا پڕۆسەی ئاشتییان بۆ دروستکردنی تۆڕی ڕێگاوبانی سەربازی بەکارهێناوە بە مەبەستی بەستنەوەی بنکە سەربازییەکانیان و دروستکردنی ناوچەی دابڕی ئەمنی. ئەم فراوانخوازییە سەربازییانە زیانی ژینگەیی گەورەیان لێکەوتووەتەوە و چەندین شوێنەواری مێژووییان وێران کردووە، لەوانە (پردی دوشاو) کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی حکومڕانی عەباسییەکان دەگەڕێتەوە. ئامارەکان نیشانی دەدەن کە لە کۆی ١,١٩٢ گوندی زیانلێکەوتوو، تەنها ڕێگە بە گەڕانەوەی پێنج گوند دراوە، کە ئەمەش تەنها ٠.٤٪ی کۆی گوندەکان پێکدەهێنێت. تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا لە مانگی شوباتدا نیشاندەری دەسپێشخەرین بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ و دوورکەوتنەوە لە ئامانجەکانی پڕۆسەی ئاشتی. تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی، داوای کشانەوەی دەستبەجێی هێزە سەربازییەکان لە ناوچە مەدەنییەکان دەکات بۆ ئەوەی گوندنشینە ئاوارەبووەکان بتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و زارەکانیان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە، گرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

https://cptik.org/kurdish/2026/2/24/-

Address

Sulaimania

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647718517171

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan:

Share