Zhian Health Organization

Zhian Health Organization رێكخراوێكی ناحکومی تەندروستییە، کاردەکات لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان

ڕۆلی ڤیتامین K لە لەشمان ١-پارێزگاری دەکات لە خوێن مەیین.٢-یارمەتی جگەر دەدات بۆ بەرھەمھێنانی ھیپارین .٣-یارمەتی دروستکر...
30/11/2024

ڕۆلی ڤیتامین K لە لەشمان

١-پارێزگاری دەکات لە خوێن مەیین.
٢-یارمەتی جگەر دەدات بۆ بەرھەمھێنانی ھیپارین .
٣-یارمەتی دروستکردنی پڕۆتینە گرنگەکان بۆ خوێن و ئێسک دەدات .
٤- یارمەتی ڕێکخستنی کالیسیۆم دەدات لە خوێن.
٥-کاریگەری ھەیە لەسەر وەستانی خوێن و چاکبوونەوەی برین.
٦-ددان دەپارێزێت لە تووشبوون بە ھەڵوەرین.

بەناوی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی پرسەو سەرەخۆشی و ماتەمینی دەگەیەنین بە خانەوادە و هاوڕێ و هاوپیشەکانی پزیشکی گەنجی جوانە...
15/11/2024

بەناوی ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی پرسەو سەرەخۆشی و ماتەمینی دەگەیەنین بە خانەوادە و هاوڕێ و هاوپیشەکانی پزیشکی گەنجی جوانەمەرگ( دکتۆر ئەندێشە مەریوان/ پزیشکی نیشتەجێی دێرینی سڕکردن و بێ هۆشکاری) کە لە کاتی دەوامی فەرمی لە نەخۆشخانە لە شاری هەولێر ژیان ئاوایی کرد و گیانی سپارد.
لەخوای گەورە داواکارین جێگەی ڕۆحی پزیشکی کۆچکردوو لە بەهەشتی پان و بەرین بێت، ئارامی و دڵنەوایی ببەخشیت بە خانەوادە و کەس و کارو هاوپیشەکانی.

إنا لله وإنا اليه راجعون

ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی

بۆچی گرنگە زوو زوو پشکنینی شەکرە ئەنجام بدەیت ؟پشکنینی نەخۆشی شەکرە گرنگە چونکە یارمەتی زوو گرتنی حاڵەتەکە دەدات، زۆرجار...
14/11/2024

بۆچی گرنگە زوو زوو پشکنینی شەکرە ئەنجام بدەیت ؟

پشکنینی نەخۆشی شەکرە گرنگە چونکە یارمەتی زوو گرتنی حاڵەتەکە دەدات، زۆرجار پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی. زوو دەستنیشانکردن ڕێگە دەدات بە گۆڕینی شێوازی ژیان یان چارەسەرێک کە دەتوانێت شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگری لە ئاڵۆزییە گەورەکان بکات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ، تێکچوونی دەمارەکان، یان کێشەکانی گورچیلە. پشکنین بە تایبەتی یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی کە پێشینەی خێزانییان تووشی نەخۆشی شەکرە یان هۆکارەکانی تری مەترسیدار بوون، چونکە دەتوانێت ڕێگری لە پێشکەوتنی نەخۆشییەکە بکات و دەرئەنجامە تەندروستییە گشتییەکان باشتر بکات. هەروەها پشکنینی بەردەوام ئارامی دەروونی و ڕێبازێکی چالاکانە بۆ بەڕێوەبردنی تەندروستی دابین دەکات. بۆیە ئێمەش لە ڕۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرە پێشنیارت بۆ دەکەین سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەیت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی شەکرە بۆ دڵنیا بوون لە سەلامەتی تەندروستیت

وەڵامی ڕاست لە کۆمێنت بنووسن
12/11/2024

وەڵامی ڕاست لە کۆمێنت بنووسن

ھۆکارەکانی ڕەشبوونی ژێرچاوەکان ١-کەم خەوی ٢-هەستیاری، لەوانەش تای پەلەوەری٣-زیادبوونی ڕەنگ، کە کاتێک ڕوودەدات کە جەستە ز...
05/11/2024

ھۆکارەکانی ڕەشبوونی ژێرچاوەکان

١-کەم خەوی

٢-هەستیاری، لەوانەش تای پەلەوەری

٣-زیادبوونی ڕەنگ، کە کاتێک ڕوودەدات کە جەستە زیاتر میلانین بەرهەم دەهێنێت

٤-کەمبوونەوەی ئاستی شانە چەورییەکانی دەوروبەری چاوەکان

٥-تەنکبوونەوەی پێستی ژێر چاوەکان

٦-کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن

٧-زۆر بەرکەوتن بە تیشکی خۆر

٨-زۆر گریان

٩-جگەرەکێشان

١٠-غودەی دەرەقی

١١-ئاوچنیانی(وشکبوونەوە)لەش

١٢-هەوکردنی پێست

تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی میلانیی پێست یان ڕەش بوون و تۆخبوونەوەی پیست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی ...
03/11/2024

تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی میلانیی پێست یان ڕەش بوون و تۆخبوونەوەی پیست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی هەتاو دروست دەبێت لەدوای 72 كاتژمێر ووردە ووردە ڕەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی شێرپەنجەی پێست.

پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست جەخت دەكەنەوە پێویستە هەموان دژە خۆر بەكاربهێنن بۆ خۆپارێزی لەتیشكی و خۆر و كاریگەریەكانی لەسەر پێست، بەتایبەت بۆ ئەوانەی دەمو چاویان پەڵەی هەیە.

تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربوون و چرچ بوونی پێست، هەروەها سوربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبوونەوە و لاوازبوونی مولولەكانی خوێن و هەندێك جار ناشیرین بونیش ڕوودەدات.

دەنکی گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەی جگەلەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە، سوودێکی زۆریشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.شا...
03/11/2024

دەنکی گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەی جگەلەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە، سوودێکی زۆریشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

شارەزایانی بواری پزیشکی جەختلەوەدەکەنەوە، لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە گوڵەبەرۆژە بکرێتە رۆتینی رۆژانەی خواردنەوە:

-سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی چەوری سوودبەخشە وەک ئۆمیگا 3 کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە و تەندروستیی دڵ دەدات.

-سەرچاوەیەکی ناوازەی پرۆتینی رووەکییە، کە ئەمەش بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە گۆشت ناخۆن.

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، وەک ڤیتامین E مەگنسیۆم و سیلینیۆم کە رۆڵێكی گرنگ لە زیادبوونی بەرگریی جەستە دەبینن.

دەکرێت گوڵەبەرۆژە تێکەڵ بە زەڵاتە یان شۆفان بکەیت یان تێکەڵ بەو شیرینی و خواردنانەی بکەیت کە بە ئارد دروستدەکرێن.

یەکێک لە پزیشکە پێشەنگەکان هۆشداریدا لە نیشانەکانی سەر روخسار کە رەنگە ئاماژە بن بۆ کێشەی تەندروستی و ئاستی شەکری خوێن.د...
03/11/2024

یەکێک لە پزیشکە پێشەنگەکان هۆشداریدا لە نیشانەکانی سەر روخسار کە رەنگە ئاماژە بن بۆ کێشەی تەندروستی و ئاستی شەکری خوێن.

دکتۆر ئەریگ بێرگ، ئامۆژگاریی هاوڵاتییان دەکات ئاگاداری چەند نیشانەیەک بن کە رەنگە ئاماژەبن بۆ هەبوونی گرفت لە تەندروستییاندا.

بێرگ، پسپۆڕی رێجیم و رۆژووگرتنی کیتۆیە، پێیوایە روخسار دەتوانێت وەک نەخشەی تەندروستیت بێت، وەک خۆی دەڵێت، “سەیرکردنی روخساری کەسێک دەتوانێت ئاماژەیەکی زۆر بدات سەبارەت بەوەی کە لەناو جەستەیدا چی روودەدات”.

هۆشداریشیدا لەوەی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا زیان بە ئەندامە گرنگەکانی لەش و خوێنبەرەکانی لەش دەگەیەنێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و حاڵەتە کوشندەکان زیاددەکات، وەک توشبوون بە نەخۆشیی کیتۆئەسیدۆسی شەکرە.

نیشانە سەرەتاییەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بریتین لە، تینوێتیی زۆر، زۆر چوون بۆ تەوالێت، سەرئێشە و کاڵبوونەوەی بینین، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، نیشانەکان خراپتر دەبن کە بریتین لە: ماندوێتیی زۆر، دابەزینی کێش، هەوکردن و سەختی چاکبوونەوەی برینەکان.

لێرەدا چەند نیشانەیەک دەخەینەڕوو، کە رەنگە یەکێکیان یان چەند دانەیەکیان لەسەر روخسار دەربکەون و کێشەکانی تەندروستیت دەربخەن:

چاو: چاوی خوێناوی رەنگە نیشانەی کێشەی جگەر یان کەمخەویی بێت.

توێژەرانی توێژینەوەیەکی ئیتاڵی دەڵێن، رێکردنی ماوە کورت رەنگە لە رووی سوودەوە زۆر باشتر بێت لە رێکردنی ماوە درێژ بۆ سیست...
03/11/2024

توێژەرانی توێژینەوەیەکی ئیتاڵی دەڵێن، رێکردنی ماوە کورت رەنگە لە رووی سوودەوە زۆر باشتر بێت لە رێکردنی ماوە درێژ بۆ سیستمی مێتابۆڵیزمی جەستە.

توێژەران باس لەوەدەکەن، رۆیشتن ماسولکەکانی قۆڵ و سنگ و پشت و سک و حەوز و قاچەکان دەجوڵێنێت، بەبێ ئەوەی کەسەکە ماندوو بکات و وزەیەکی زۆری بوێت.

تیمی توێژەرانی ئیتاڵی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، رێکردنی ماوەکورت و لە دۆخی جێگیردا، وزەی جەستە دەپارێزێت و کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە هەوڵدەدەن وزەی زیاتر بسوتێنن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم جۆرە وەرزشە کاریگەریی باشی هەیە لەسەر چارەسەرکردنی قەڵەوی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک.

روونیشیانکردووەتەوە، لە ئەنجامی توێژینەوەیان لەسەر 10 کەس کە پێنج ژن و پێنج پیاو بوون بەو ئەنجامە گەیشتوون، ئەوانەی لە پشوودابوون و دواتر بۆ چەند خولەکێکی کەم جووڵەیان کردووە بۆ چەند جارێک بەشێوەی دووبارەبووەوە، ئەنجامێکی زۆر باشیان بەدەستهێناوە لە چالاکبوونی مێتابۆڵیزمدا.

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا لەبارەی خەمباربوون و هەستکردن بە بێزاری لە کاتی خۆرئاوابوون دەریدەخات، ترس و دڵەڕاوکێ لە خە...
02/11/2024

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا لەبارەی خەمباربوون و هەستکردن بە بێزاری لە کاتی خۆرئاوابوون دەریدەخات، ترس و دڵەڕاوکێ لە خەوتن هۆکارەکانن.

توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆڵۆڕادۆ بۆوڵدەر لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، خۆرئاوابوون بۆ بەشێکی زۆری بەشداربووانی توێژینەوەکە هێمای تاریکی و دڵەڕاوکێیە، بەشێکی هۆکارەکانیش بۆ کەمبوونەوەی چالاکییەکانی رۆژ و ترس لە خەوتن دەگەڕێننەوە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە کۆبوونەوەی گوشاری دەروونی لە دوای کارکردن دەکرێت هۆکار بێت بۆ ئەوەی لە ئێواران هەستی نائومێدی و دڵەڕاوکێ زیادببێت، هەر بۆیە پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن کە وەرزشەکانی خۆخاوکردنەوە لەو کاتەدا بکرێن.

بەپێی مایۆکلینیک، لێکەوتەکانی خەمۆکی لەسەر مێشک بریتین لە؛

- خەمخواردن و نەبوونی مەزاج
- هەستکردن بە بێ هیوایی
- هەستکردن بە تاوان و ئازاردانی خود

هەرچەندە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک حاڵەتێكە کەمتر باسدەکرێت بەراوردە بە شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا، بەڵام شارەزایانی بوار...
02/11/2024

هەرچەندە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک حاڵەتێكە کەمتر باسدەکرێت بەراوردە بە شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا، بەڵام شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن پیاوان رێژەی 1% ی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن.

پزیشکان دەڵێن، لە هەر 726 پیاوێک یەکێکیان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت، بەڵام کێشە گەورەکە لەوەدایە زۆرینەی جار پیاوان هیچ نیشانەیەکی تووشبوونیان تێدانییە، یان وەک ژنان گرنگی بە پشکنینەکان نادەن.

بەپێی ئامارەکان، 40% ی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا لە قۆناغەکانی سێ و چوار ئاشکرادەبن، کە ئەمەش وادەکان چارەسەرییەکانی قورسترببن.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، پیاوان ئەگەر هەستیان بە گۆڕانی قەبارە یان رەنگی مەمکیان کرد یان هەر جۆرە دەردراوێکیان لە مەمکیاندا هەبوو پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.

پیاوان
تەندروستی
تۆپ
شێرپەنجەی مەمک

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەریدەخات CDC، خەوی رێکی شەوانە هۆکارێکی تەمەندرێژییە. ناوەندەکە...
02/11/2024

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەریدەخات CDC، خەوی رێکی شەوانە هۆکارێکی تەمەندرێژییە.

ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، زیاتر لە 25%ی گەورەساڵانی ئەمریکا رێنماییەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خەوتن AASM و کۆمەڵەی توێژینەوەی خەو جێبەجێناکەن.

کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا وەڵامی چەند پرسێک دەرباری خەوتن دەداتەوە کە ئەمانەن؛

ئایا 6 کاژێر خەوتن بەسە؟

بە گوێرەی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خەوتن، کاژێری پێویست بۆ خەوتن حەوت بۆ نۆ کاژێرە لە شەوێک، کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی، شەکرە، بەرزە پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات.

چەند کاژێر خەو پێویستە؟

CDC روونیدەکاتەوە، نەوجەوانان 8 بۆ 10 کاژێر خەویان پێویستە و گەورەساڵانی تەمەن 18بۆ 60 ساڵ پێویستە شەوانە لانیکەم حەوت کاژێر بخەون، لەکاتێکدا گەورەساڵانی سەرووی 60 ساڵ پێویستیان بە نزیکەی نۆ کاژێر خەوتن هەیە.

پسپۆڕێکی خۆراک و رێنوێنیکاری تووشبووانی شەکرە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە بە گیراوە دەتواندرێت کێش ...
02/11/2024

پسپۆڕێکی خۆراک و رێنوێنیکاری تووشبووانی شەکرە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە بە گیراوە دەتواندرێت کێش داببەزێت، بە تەواوی هەڵەیە و ئەوە تەنیا ئەفسانەیە.

د. کارۆلین تۆماسۆن، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: هیچ خواردن و خواردنەوەیەک نییە کە راستەوخۆ بەبێ وەرزش و خۆگرتنەوە لە خۆراک، کێش داببەزێنێت بەتایبەت گیراوەی ئاو و لیمۆ.

هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە ئاماژە بە وەرزش و پەیڕەوکردنی رێژیمی خۆراکی دەکات و دەڵێت، دوو بنەمای سەرەکین بۆ دابەزاندنی کێش.

لەبارەی گیراوەی ئاوی لیمۆ دەڵێت: ''ڤیتامین سی و مادە کانزاییەکانی تێدایە کە بەرگریی جەستە بەهێزدەکەن و فەرمانەکانی هەرسکردنیش باشتردەکەن، بەڵام بۆ دابەزاندنی کێش نییە''.

هەر بۆیە ئەم دوو بنەمایەی خوارەوە بۆ کێشدابەزاندن پێشنیازدەکات؛

1- وەرزش؛ دەکرێت هەفتانە 150 خولەک وەرزشی کاردیۆ بکرێت.
2- رێژیمی خۆراکی؛ بایەخدان بە 'پڕۆتین، سەوزەکان، میوەکان، خۆراکە دانەوێڵەی تەواوەکان و بایەخدان بە چەورییە ناتێرەکان'.

بە گوێرەی سکووڵی تەندروستیی گشتیی زانکۆی هارڤارد ئەمانەی خوارەوە چالاکیی جەستەیی مامناوەندی رۆژانەن؛ پێشنیاز دەکرێن رۆژانە 30 خولەک بکرێن.

- بەپێ رۆیشتن
- سەماکردن
- پایسکیلواری
- تێنس
- کشتوکاڵ
- مەلەکردن
- شاخەوانی
- شووشتنی ئۆتۆمبێل
- راکردن
- پەت پەتێن
- یارییەکانی وەکو 'باسکە، بالە و تۆپی پێ'
- گسکدانی کارەبایی
- راماڵینی بەفر

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر سووڕی خوێن لاوازدەکات و بە درێژخایەنی زیان بە فەرمانە...
02/11/2024

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر سووڕی خوێن لاوازدەکات و بە درێژخایەنی زیان بە فەرمانەکانی دڵ دەگەیێنێت.

رەنگە پێت وابێت کە بەپێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر یارمەتیدەر دەبێت لە تووشبوون بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی زۆردانیشتن، بەڵام توێژینەوەیەکی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا ئەمەی پێچەوانە کردووەتەوە بەوەی کە زیان بە دڵ و لوولەکانی خوێن دەگەیێنێت.

توێژەران لەسەر 83 هەزار خۆبەخش کاریان کرد و بۆیان دەرکەوت، 10 کاژێر دانیشتنی رۆژانە، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاددەکات، بەڵام بەپێوە وەستانی زۆریش ئەو مەترسییەی کەمنەکردووەتەوە.

دکتۆر ماتیۆ ئەحمەدی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی، ''بەپێوە وەستانی زۆر رێگر نابێت لە زیانەکانی زۆردانیشتن''، هەر بۆیە پێشنیازدەکات: جووڵەیەک هەبێت لەکاتی کارکردن بە دانیشتنەوە یاخود دانیشتن لە ماڵەوە، بۆ ئەوەی زیانەکانی زۆر دانیشتنەکە کەمببنەوە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی، ئەوانەی 10ـی شەو تاوەکو 7ـی بەیانی لەسەر کارن، ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە و جەڵتە زۆرە.

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، شەربەتە دەستکردەکانی هەنار مادەی زیادیان تێدایە و دەشێت ژەهراویبن، بۆیە هەمیشە با...
01/11/2024

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، شەربەتە دەستکردەکانی هەنار مادەی زیادیان تێدایە و دەشێت ژەهراویبن، بۆیە هەمیشە باشترە کە شەربەتی هەناری سرووشتی بخورێتەوە.

پاییز وەرزی هەنارە و هەناریش بە یەکێک لە میوە سەرەکییەکان لەنێو کۆمەڵی کوردەواریدا دادەنرێت کە بە چەندین شێوە بەکاردەهێندرێت و سوودی لێوەردەگیرێت، د. هۆلیم هاشم، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: توێکڵی سپیی هەنار مادەی دژەهەوکردن و دژەمیکرۆبەکانی تێدایە کە دژی بەکتریای گەدەن و یارمەتیی کەمکردنەوەی نیشانەکانی چەندین نەخۆشیش دەدەن.

لەم وەڵامانەی خوارەوەدا د. هۆلیم هاشم، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی باسی جیاوازیی نێوان هەناری شیرین و ترش دەکات و ئەمەش دەقی وەڵامەکانی؛

رووداو: کێن ئەوانەی پێویستە رۆژانە هەنار یاخود شەربەتی هەنار بخۆن؟

د. هۆلیم هاشم: هەنار یاخود شەربەتی هەنار دەوڵەمەندە بە ترشی فۆڵیک، ڤیتامین سی و کەی، ریشاڵەکان و پۆتاسیۆمی تێدایە کە ئەمەش وادەکات یارمەتیی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن بدات و چەندان سوودی دیکەشی هەبێت، هەربۆیە هەموو کەسێک پێویستە بیخوات، بەڵام ئەوانەی سکچوونیان هەیە یاخود خانمانی دووگیان، نابێت هەنار و توێکڵی هەناریش بخۆن، چونکە دەبێتەهۆی گرژبوونی ناوپۆشی منداڵدان، هەروەها ئەوانەی کە قەبزن توێکڵی هەنار دۆخەکەیان خراپتردەکات. شەربەتی هەناری سرووشتی بۆ تووشبووانی شەکرە لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکرەکەیان سوودی زۆری دەبێت.

د.پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵ باس لەوەدەكات منداڵان هەروەك گەورەكان تووشی سە...
01/11/2024

د.پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵ باس لەوەدەكات منداڵان هەروەك گەورەكان تووشی سەرئێشە دەبن، زۆربەی جۆرەكانی سەرئێشە كە لەگەورەكاندا هەیە لەمنداڵیشدا بوونیان هەیە.

هۆكارەكانی سەرئێشە یان زیادكردنی سەرئێشە:

- هەندێك جۆری دەرمان سەرئێشە دروست دەكەن.
- گۆڕانكاریی لە هۆڕمۆنی لەش و بۆنی قوڕس و گران.
- كێشەی بینینی هەبێت و برینی بچووك لەسەردا هەبێت.
- بۆ ماوەیەكی زۆر تەماشای تەلەفزیۆن و كۆمپیوتەر بكات.
- خواردنەوەی كافاینێكی زۆر و گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.
- خواردنی هەندێك جۆری خواردن وەك پەنیر، چوكلێت، پیتزا.
- مانەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو ئۆتۆمبیل و لەكاتی گەشتی درێژ.
- ئەگەر ژەمێكی خواردنی نەخواردبێت و فشارێكی دەروونی زۆری هەبێت.
- كەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن و ووشكبونەوە لە كاتی نەخۆشی.
- هەوكردنی ڤایرۆسی و پەتا و هەوكردنی گوێچكە و تورەكەی هەوایی كەللەسەر.

نیشانە خراپەكانی سەرئێشە كە پێویستە بێ دواكەوتن منداڵەكەت نیشانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بدەیت:

* ئەگەرسەرئێشەكە گەشكەی لەگەڵ بێت.
* بوونی ئازار لە مل یان ڕەقبوونی مل لەگەڵ بوونی تا.
* سەرئێشە دوای بەركەوتنی زەبر بەسەری یان لە هۆشچوون.
* توانای ڕۆیشتنە قوتابخانە لەگەڵ چالاكی ڕۆژانەی نەمێنێت.
* كەمبونەوەی هۆشی منداڵ و سەرئێشەكەی ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت.
* بە گرانی هاتووچۆ و ڕۆیشتن بكات و توانی بە پێوە وەستانی نەمێنێت.
* تێكچوونی دۆخی منداڵ و هاوسەنگی لەشی تێك بچێت و بەملاولادا بكەوێت.
* پێستی پەڵەی تێدا دەربكەوێت و قسەكردنی بە گران بێت یان هەر نەتوانێت.
* هەڵسووكەوتی منداڵەكە بگۆڕێت و ئاوخواردنەوە و میز كردنی زیادی كردبێت.
* ئەگەر سەرئێشەكە منداڵ خەبەربكاتەوە بەتایبەتی لەبەیانیان یان سەرئێشەكە دوای بەخەبەرهاتنەوەی لە خەو دەست پێبكات لە بەیانیان.

کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سێو دژەهەوکردنێکی بەهێزە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانیش کەمدەکاتەوە. کۆمەڵەی...
01/11/2024

کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سێو دژەهەوکردنێکی بەهێزە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانیش کەمدەکاتەوە.

کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا روونی دەکاتەوە، بە خواردنی یەک سێو، نزیکەی 4 گرام ریشاڵ دەچێتە جەستەوە کە تێربوون زیاددەکات، ئەمەش وادەکات کە کەسەکە کەمتر خۆراک بخوات و بەم شێوەیە کۆنتڕۆڵی زۆرخۆرییەکەی بکات.

کۆمەڵەکە دەریدەخات، سێو فەرمانی ریخۆڵەکان چالاکتردەکات و یارمەتیی کەمکردنەوەی پەستانی خوێنیش دەدات.

توێژینەوەیەکی گۆڤاری پزیشکیی لانسێت روونی دەکاتەوە، سێو مادەی چالاکی تێدایە بۆ بەهێزکردنی بیرکردنەوە و یادگە.

بەڵام کۆمەڵەی پسپۆڕانی مایکرۆبایۆلۆژی لە ئەمریکا بە خانمانی دووگیان رادەگەیێنێت، سێو بەبێ توێکڵ بخۆن، چونکە دەشێت جوان نەشۆردرێتەوە یاخود ئەگەریش بە توێکڵەوە خواردیان ئەوا بەجوانی بیشۆنەوە، چونکە رەنگە سەرچاوەبێت بۆ هەندێک میکرۆبی مەترسیدار کە ببنەهۆی لەبارچوونی منداڵ.

زانایان پێیان وایە پەیوەندییەك لە نێوان تەمەنی درێژخایەن و خواردنەوەی چا هەیە ، بەڵام دەبێ بەرێژەیەكی نموونەیەیی بەكاربه...
01/11/2024

زانایان پێیان وایە پەیوەندییەك لە نێوان تەمەنی درێژخایەن و خواردنەوەی چا هەیە ، بەڵام دەبێ بەرێژەیەكی نموونەیەیی بەكاربهێندرێت.
توێژینەوەكان ئەوە دەردەخەن كە خواردنەوەی سێ كوپ چا دەتوانێت یارمەتی خاوكردنەوەی "پیربوونی بایۆلۆجی" بدات، هەروەها پێشنیاری ئەوە دەكەن كە چای ڕەش كانزاكانی پەیوەست بە تەندروستی دڵ و مێشك و ڕیخۆڵە لەخۆدەگرێت.
توێژەرانی زانكۆی سیچوان لە شاری چێنگدوی چین سەیری داتاكانی 5958 بەریتانی كە تەمەنیان لە نێوان 37 بۆ 73 ساڵ و هەروەها 7931 كەسی تەمەن 30 بۆ 79 ساڵ لە چین كردووە.
شارەزایان بەو ئەنجامە گەیشتوون كە ئەوانەی رۆژانە چایەكەیان خواردووەتەوە نیشانەكانی "پیربوونی بایۆلۆژی یان خاوتر دەركەوتووە.
هەروەها زاناكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، خواردنی نزیكەی 3 كوپ چا یان 6 بۆ 8 گرام گەڵای چا ڕۆژانە ،سوودی بەهێزتری دژە پیربوونی نیشانداوە.
هەروەها بۆیان دەركەوتووە كە ئەوانەی دواتر وازیان لە خواردنەوەی چا هێناوە، زیادبوونی بەرزتری خێراتربوونی پیربوونی بایۆلۆژی"یان دەركەوتووە.
توێژەران ئاماژەیان بەوە كردووە كە "ئەو پۆلیفینۆلانەی لە چادا دەبینرێن كاریگەرییەكی گرنگیان هەیە لەسەر ڕێكخستنی گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە تەمەن و كاركردنی مەعریفی.

Address

100 M Street, Behind Gasha Private School, Near West Erbil Emergency Hospital
Irbil

Telephone

07504622213

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zhian Health Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Zhian Health Organization:

Videos

Share