13/10/2024
ڕۆژی ١٠/١٠/٢٠٢٤ وەکو نوێنەری ڕێکخراوی " BEMA" لە کۆبوونەوەیەك لە چالاکیەکانی " پڕۆژەی عەدالەتی ژینگەیی و ئاوهەوا لە عێراق"
لەم دانیشتنەدا وێرای پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێکی هەمەلایەنە لە لایەن ڕێکخراوی (UNDP) لەسەر کێشەی ژینگەو پرسی عەدالەتی ژینگەیی ، ئامادەبووانیش بە سەرنج و تیبینیەکانیان لەسەر پڕۆژەکەو لەسەر دۆخی ژینگە لە کوردستان خستە ڕوو، کە گرنگترین خاڵ ئامادەبووان کۆك بوون لەسەری؛
• نەبوونی هەمئاهەنگی لایەن پەیوەندیدارەکان بە تایبەتی فەرمیەکان.
• پێویستی تازەکردنەوە یاسا پەیوەندیدارەکان و پێشنیاری دامەزراندنی "دادگای ژینگە" کە تایبەت دەبێ بە لە ئەستۆگرتنی تاوان بەرامبەر بە ژینگە.
• خولی هۆشیاری و پێگەیاندن بۆ کارمەندان و ئەفسەران و پۆلیسی دارستان.
• کەمپینی میدیای تایبەت بەم بابەتە.
لەوێ من بەشداریم کرد لە قسەو باسەکان کە لە خوارەوە پوختەکەی دەنووسمەوە:
بەیانیتان باش بەڕێزان ؛ من ڕۆژنامەنووس و نوێنەری ڕێکخراوی "BEMA" ڕزگار عومەر.
جێ ی داخە؛ کە زۆربەی کۆمێنت و موداخەلەکان لە چەند خاڵێك کورت دەبێتەوە چەشنی " ناتوانین، لە دەسەڵاتی من و فەرمانگەکەم نیە، داتامان لە بن دەست نیەو هتد...
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دۆخی کوردستان بە جۆرێکە کە سیستەمێک دروست بووە زۆر ئاڵۆزبووە. هەمیشە "کێشە" بە "کێشەیەکتر" چارەسەرکراوە، بۆ نموونە هە ر ئێستا وایدانێین کە یەکێك لە حاکمە بەڕێزەکانی ئەم دانیشتنە دەسەڵاتی ئەوەی پێبدرێ "پاڵاوگە نایاساییەکان" دابخات بە فیعلی، ئەوە دەمە کێشەی گرانی نرخی بەنزینت بۆ دروست دەبێت!
بەڕێزان؛ نەبوونی داتا پەیوەستە بە بوونی حەسانە بۆ پاڵاوگەکان ، لەم ساڵانەی دوایدا لەگەڵ ڕۆژنامە نوسێکی نەمساوی ویستمان لە نزیکەوە وێنەی پاڵاوگەکان بگرین پاساوانەکان بە هیچ جۆرێك قبوڵیان نەکرد هەر نزیکیش ببینەوە لە کاتێکدا کە مەبەست لێ ی تەنیا ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ژینگەیی بوو.
بەڵام ؛ کێشەکە تەنیا نەبوونی داتا نیە بەڵکو ئەگەر داتا هەبێت چی دەکەیت؛ بۆ نموونە لە ساڵانی پێش ٢٠١٤ تەنیا لە چالاکیەکانی کۆمپانیایەکی بیانی کە لەسەر شاخی "سەفین" بە دوای نەوتدا گەڕاوە زیاتر لە ٥ هەزار داربەڕووی سروشتی بڕاوەتەوەو نەوتیشی نەدۆزیەوە. هیچ دادگایەکیش نەچوو بە دوای ئەم کۆمپانیایە!
"تەنیسق" هەمئاهەنگی زۆر گرنگە، بە تایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەکاب دەبێ نەرم بن و ئەوەندە بیر لە "سەلاحیات نەکەنەوە" چونکە ژینگە هەروەکو باس کرا پرسی "ئاسایشی نەتەوەیە"، نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە کە تێبگەین چۆن زۆر جار تەفسیری سەلاحیات ڕێگەدەگرێ لە کاروکاردانەوەی دروست بەرامبەر بە پرسەکانی ژینگە، ئەم هاوینە لە پارکی سامی عبدالرەحمان تێبینی ئەوەم کرد کە لایەکی پارکەکە نزیکەی ١٠ تا ١٥لە سەدایی ڕووبەرەکەی دەبێت فەرامۆش کراوە بەتەواوی ، منیش پرسیارم لە هەندێك کارمەندی پارکەکە کرد ووتم ئەوە بۆچی ئاوایە؟ ووتیان ئێمە بەشی باخچەکانین ئەو بەشە ناوی "بەشی دارستانە"و کارمەندیان نیە! ئێ ووتم ئەو جۆگەی ئێستا ئاوی پێدەدەی ئەگەر ڕێگەی بدەیت جۆگەی سەرەکی ئەو بەشە بەهەمووی چەند مەترێك لەو شوێنەی ئێستات دوورە، ووتی ئاخر لە سەلاحیاتی ئێمە نیە! ووتم یانی لاتان ئاساییە ئەم دارانە ووشك بن لەبەر ئەوەی لە سەلاحیاتی ئێوە نیە! بەهەر حاڵ ئەو ڕۆژە ئاویان دا، بەڵام مەبەستەکەی من لەو زاروەو تەفسیرە ئیداری و قانونیانە بۆ ئەرك و سەلاحیات کە ڕەنگە لە جیاتی کۆمەك بکەن بە پرسەکە زیان بگەینن بە پرسەکە.
'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
في 10 تشرين الأول 2024، حضرت اجتماعاً كممثل لمنظمة BEMA عن "مشروع العدالة البيئية والمناخية في العراق. خلال هذا الاجتماع، بالإضافة إلى التقرير الشامل لبرنامج الأمم المتحدة الإنمائي حول قضايا العدالة البيئية والمناخیة، تبادل المشاركون تعليقاتهم حول المشروع والوضع البيئي الحالي في كردستان. وكانت أهم النقاط التي اتفق عليها المشاركون هي كما يلي:
• غياب التنسيق بين الجهات الرسمیة المعنية.
• ضرورة تحديث القوانين ذات الصلة، إلى جانب اقتراح إنشاء "محكمة بيئية" لمحاكمة الجرائم البيئية.
• أهمية الدورات التوعوية والتدريبية للموظفين والضباط وشرطة الغابات.
• حملات إعلامية للتوعية بالقضايا البيئية.
لقد شارکت في المناقشات، وألخص ملاحظاتي کلمتي هناك فيما يلي:
"صباح الخير أيها الأصدقاء الأعزاء. أنا رزكار عمر، صحفي وممثل لمنظمة BEMA المحلية غير الحكومية.
لسوء الحظ، تم اختزال الكثير من النقاش اليوم إلى نقاط مثل، "لا يمكننا القيام بذلك؛ إنه ليس ضمن سلطتي أو سلطتي او سلطة دائرتي". أو ليس لدينا البيانات اللازمة.
والحقيقة هي أن الوضع في كردستان أصبح معقدا للغاية. على سبيل المثال، لو تم منح أحد القضاة في هذه الجلسة صلاحية إغلاق المصافي غير القانونية، فسوف نواجه قريباً مسألة الارتفاع الكبير في أسعار البنزين!
أصدقائي الأعزاء، يرتبط نقص البيانات ارتباطًا وثيقًا بمحدودية الموارد المتاحة للمصافي. قبل بضع سنوات، حاولنا التقاط صور قريبة لهذه المصافي مع صحفية نمساوية. و قد منعنا الحراس من ذالك. ومع ذلك، فإن المشكلة لا تتعلق فقط بنقص البيانات؛ وحتى لو امتلكناها، يبقى السؤال: ماذا سنفعل بها؟ على سبيل المثال، قبل عام 2014، قامت شركة أجنبية بقطع أكثر من 5000 شجرة طبيعية أثناء التنقيب عن النفط في جبل سفين، ومع ذلك، لم يعثروا على أي نفط، ولم تلاحق أي محكمة هذه الشركة!
يعد التنسيق أمرًا بالغ الأهمية، ويجب على أصحاب المصلحة اعتماد نهج أكثر مرونة بدلاً من التركيز بشكل مفرط على "السلطة". البيئة مسألة أمن قومي.
على سبيل المثال، في الصيف الماضي في حديقة سامي عبد الرحمن، لاحظت أن ما يقرب من 10 إلى 15 بالمائة من الحديقة قد تم إهمالها بالكامل. عندما استفسرت، أوضح موظفو الحديقة أن قسمهم، قسم الحدائق، لم يكن مسؤولاً عن تلك المنطقة، بل كان تابعًا لإدارة الغابات، التي لم يكن لديها العدد الكافي من الموظفين!
أشرت إلى أن البئر او الجدول الرئيسي الذي يمكنهم استخدامه لسقي الأشجار كان على بعد أمتار قليلة. فأجابوا أنه ليس في وسعهم التصرف. وفي ذلك اليوم، قاموا بسقي الأشجار، لكن هذا الوضع يسلط الضوء على أن القيود الإدارية والقانونية، بدلاً من معالجة المشكلة، غالباً ما تجعل الأمور أسوأ.
'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
On October 10, 2024, I attended a meeting as a representative of BEMA for the "Environmental and Climate Justice Project in Iraq." During this meeting, in addition to a comprehensive report by UNDP on environmental and environmental justice issues, participants shared their comments on the project and the current environmental situation in Kurdistan. The key points agreed upon by the participants were as follows:
• Lack of coordination between stakeholders, particularly officials.
• The need to update relevant laws, along with a proposal to establish an “environmental court” to prosecute environmental crimes.
• The importance of awareness and training courses for employees, officers, and forest police.
• A media campaign to raise awareness of environmental issues.
I contributed to the discussions, and my remarks are summarized below:
"Good morning, dear friends. I am Rezgar Omer, a journalist and representative of BEMA Local NGO. Unfortunately, much of the discussion today has been reduced to points like, 'We can’t do this; it’s not within my authority or my office, or we don’t have the necessary data.'
The reality is that the situation in Kurdistan has become overly complex. For example, if a judge from this session were granted the authority to shut down illegal refineries, you would soon face the issue of skyrocketing gasoline prices!
Dear friends, the lack of data are closely tied to the limited resources available for refineries. A few years ago, I tried to capture close-up images of these refineries with an Austrian journalist. However, the problem is not just about the lack of data; even if we had it, the question remains—what would be done with it? For instance, before 2014, a foreign company cut down over 5,000 natural trees while exploring for oil on Safin Mountain, and yet, they never found any oil،and no court went after this company!
Coordination is critical, and stakeholders should adopt a more flexible approach instead of being overly fixated on 'authority.' The environment is a matter of national security. For example, this past summer in Sami Abdulrahman Park, I noticed that approximately 10 to 15 percent of the park had been completely neglected. When I inquired, the park employees explained that their department, the Gardens Department, wasn’t responsible for that area—it fell under the Forest Department, which didn’t have enough staff! I pointed out that the main well they could use to water the trees was just a few meters away. They responded that it wasn’t within their power to act. That day, they did water the trees, but this situation highlights how administrative and legal constraints, rather than addressing the problem, often make things worse."