09/09/2025
بەرزی پەستانی خوێن واتە بەرزی بەردەوامی پەستانی خوێن لە خوێنبەرەکاندا فشاری خوێن هێزی پاڵپێوەنانی خوێنە بەدیواری خوێنبەرەکان
جۆرەکانی بەرزی پەستانی خوێن*
سەرەتایی (بنەڕەتی): بەرە بەرە لەگەڵ هۆکارەکانی تەمەن و شێوازی ژیان گەشە دەکات (باو).
دووەمی: بەهۆی حاڵەتێکی تەندروستی تر (نەخۆشی گورچیلە، تێکچوونی هۆرمۆن، دەرمان، هتد).
-----
" 12/8 ڕێژەی "
ڕێژەیەکی ستانداردە، لامان مەبەستە لای هەمووان ڕوون بێت
هەریەکە لە
،تەمەن ، کێشەی خوێن زۆری و کەمی خوێن، بوونی ئازار،
چەورییەکان، خۆراک، جگەرکێشان و خواردنەوەی کحول
و شێوازی ژیانکردنی کەسەکان، قەلەقی، قەڵەوی، هەواڵی کتوپڕ، هەروەها بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان
ئەمانە هەموو کاریگەری ڕاستەوخۆ دروستدەکەن لەسەر پەستانی خوێن( زەخت).
هۆکارەکان:
1/مێژووی خێزانی
2/پیربوون
3/قەڵەوی و کەمی وەرزش
4/زۆر بەکارهێنانی خوێ، و ئەو خۆراکانەی ڕێژەی سۆدیۆم تێیاندا بەرزە
5/جگەرەکێشان و بەکارهێنانی کحول
6/ دڵەڕاوکی، قەلەقی
7/نەخۆشییە درێژخایەنەکان (وەک شەکرە و نەخۆشی گورچیلە).
بۆچی پێی دەوترێت "بکوژە بێدەنگەکە؟!
چونکە هیچ نیشانەیەکی نییە.
ئەو گرفتانەی کە لەوانەیە ڕووبەڕووت ببێتەوە ئەگەرهاتوو
بەرزی پەستانی خوێنت کۆنتڕۆڵ نەکەیت :
1/ نەخۆشی دڵ (جەڵتەی دڵ)
2/ جۆرەکانیتری جەڵدە
3/زیانی گورچیلە
4/لەدەستدانی بینایی
خوێنبەربوون / 5
چارەسەر:
1/گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان
2/کەمکردنەوەی خواردنی خوێ و ئەو خۆراکانەی ڕێژەی سۆدیۆم تێیاندا بەرزە
3/خواردنی تەندروست (میوە، سەوزە و دانەوێڵە تەواوەکان)
4/بە بەردەوامی وەرزش بکە
5/کێشت تەندروست بپارێزە
6/ دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول
7/ دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و قەلەقی
چارەسەری پزیشکی :
بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکی گونجاو کە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا دەدرێت ، و چاودێریکردن و پێوانەکردنی زەخت و هەروەها پابەندبوون بە ڕێنمایەکانی پزیشک و
بەکارهێنانی چارەسەرییەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆی دا بێ پشتگوێ خستن.
"تەندروستبن "
ئامادەکردنی:دێری عمر
دەرچووی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ