مزگەوتی گەورەی سلێمانی تكيە كاك ئەحمەدی شێخ

Call Directions

مزگەوتی گەورەی سلێمانی تكيە كاك ئەحمەدی شێخ لانەیەك بۆ هـــەژاران جێگایەک بۆ هەژاران و لێقەوماوان

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان ئەمڕۆ بەئامادە بونی  ئامۆزای خۆشەویستم (لیوا شێخ ئەردەڵان حفید  )لەیادی بونیاتنانی شاری...
14/11/2026

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ بەئامادە بونی ئامۆزای خۆشەویستم
(لیوا شێخ ئەردەڵان حفید )لەیادی بونیاتنانی شاری سیلێمانی
لەپێشوازی ​بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرز و ڕەسەنی میرایەتی
​بابان کە هەمیشە چرای ڕووناکی و مێژووی پڕ سەروەریی ئەم شار و نیشتمانە بوون و، ناویان لەگەڵ کەلتوور، ئەدەب و ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی و کوردستاندا ئاوێتە بووە بۆ ڕێزکرتن لە شکۆی ئەم بنەماڵە پایەبەرزە تاجە گوڵی ڕێز و وەفامان لە سەر مەزاری عبدلڕەحمان پاشا و بەشێک لە میرایەتی بابان لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی دانا و زیارەتی مەزاری پیرۆزی حەزرەتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی مەلیکی کوردانمان کرد.

لەیادی بونیاتنانی ٢٤٢ ساڵەی شاری شاران دا ،​سلێمانی؛ تەنها شارێک نییە، بەڵکو ڕۆحێکە لەناو جەستەی مێژوودا​كاتێک ساڵی ١٧٨٤...
13/11/2026

لەیادی بونیاتنانی ٢٤٢ ساڵەی شاری شاران دا ،
​سلێمانی؛ تەنها شارێک نییە، بەڵکو ڕۆحێکە لەناو جەستەی مێژوودا
​كاتێک ساڵی ١٧٨٤ ئیبراهیم پاشای بابان بەردی بناغەی ئەم شارەی دانا، تەنها دیوار و کۆڵانی دروست نەکرد، بەڵکو لانکەیەکی بۆ زانست،و عیرفان،و ئەدەب و خۆشەویستی بونیات نا کە سلێمانی لە داوێنی گۆیژە و ئەزمەڕەوە، هەر زوو بووە مەڵبەندی خواناسی و عیرفان کوردایەتی وشەی جوان و مەعریفەت و هەڵوێستی جوامێرانە و مەردانە
​لە یادی بونیاتنانی ئەم شارە شیرینەدا سڵاو لە ڕۆحی پیرۆزی حەزرەتی شێخ مارفی نۆدێی و حەزرەتی مەولاناخالیدی نەقشبەندی و حەزرەتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، و بەرەکەت و ڕۆحانییەتیان دەکەین کە هەمیشە سێبەرێکی ئارام بوون بەسەر شارەوە و سلێمانییان کردە مەڵبەندی زانست و خواناسی.و نیشتیمان پەروەری
​شەقام و کۆڵانەکانی،ئەم شارە هێشتا بۆنی حەزرەتی مەولەوی و دەنگی شیعری نالی و سالم و کوردی و مەحوی و پیرەمێرد و مامۆستائیبراهیم ئەحمەد و گۆران و تایەر تۆفیقی لێدێت.
​مێژووە پڕ سەروەرییەکەی و یادگارییەکانی شێخ مەحموودی نەمر و یەکەم مەلیکی کوردان کە سلێمانییان کردە قەڵای بەرخودان و کوردایەتی و سەری بۆ هیچ ستەمێک نەوی نەکرد وە .
وە ​خەڵکە میواندۆست و ڕۆشنبیرەکەی، کە بە زەردەخەنە و دڵفراوانییانەوە، نازناوی «شاری هەڵمەت و قوربانی» و «پایتەختی ڕۆشنبیری»یان بە باڵای ئەم شارەدا بڕیوە.
​هیواخوازین ئەم شارە ئازیزە بە بەرەکەتی مێژووەکەی و هیممەتی ڕۆڵەکانی، هەر بە ئاوەدانی، ئارامی و پێشەنگی بمێنێتەوە و هەمیشە چرا ڕووناکەکەی کوردستان بێت.
​یادی بونیاتنانت پیرۆز بێت ئەی شاری بەرخۆدان و عیرفان، جوانی و شکۆ.

لەبەر قاپی دەری مەیخانە جێگەم کەن کە جێ بگرملەوێ چاتر ئەمن جێگە گومان نابەم کە لێی بمرمبە یادی پیری مەیخانە ئەگەر جێگەم ...
10/11/2026

لەبەر قاپی دەری مەیخانە جێگەم کەن کە جێ بگرم
لەوێ چاتر ئەمن جێگە گومان نابەم کە لێی بمرم

بە یادی پیری مەیخانە ئەگەر جێگەم لەوێ بدرێ
حەیاتیشم مەماتە ، وا ئەزانم هەمدەمی خدرم

کە کۆچی کرد و ڕۆیی لەیلەکەم ، شێوا هەموو هێزم
وەکو ( بازاری لەنگە ) ئاگری تێ چوو دڵ و فیکرم

کە بڕیارم وەها دابوو لەپێش ئەو ئۆغری خێرکەم
کەچی وا ئۆغرم شەڕ بوو ، لە هەر قاپی و دەرێ بمرم

خودا خۆت عالمی ، لەیلم لەکوێ تەسلیمی تەقدیر بوو
بە لوتفی خۆت کەرەم فەرموو ، دەبا ئەمنیش لەوێ بمرم

کە تۆ خۆت قادری ، ئێرە و ئەوێ بێ فەرق و یەکسانە
بەڵام بۆ من نزیکی ئەو ، پەنایە و دامەنی ئەگرم

لە گۆڕیش هەمدەم و هەمڕاهی دەشتی مەحشەری ئەوبم
لە خزمەت زاتی ئەودا بم ، لە ساحەی پڕ خەمی نەشرم

هەتا دنیا بە دنیاوو قیامەت ڕا ئەبێ یاڕەب
لەسەر ئەو عەهد و پەیمانە لە دەوری قەبرەکەی بمرم

کە من تەرکی هەموو یار و دیاری خۆم لەبەر ئەو کرد
خودا ئێستەش قەزا وابێ بچم لەو شوێنەدا بمرم

هەموو عومرم بە هۆی ئەو سەرف و تەرکی یاران کرد
نەبا بەختی ڕەشم یاری نەکا هەر لێرەدا بمرم

شەها فەرقی نیە بۆ تۆ لە هەر کوێ هەڵکەنن گۆڕم
نیشانەی سەعدە بۆ من گەر لە خزمەت ئێوەدا بمرم

بە سۆز و لوتفی پیرانە بلاوێنە ( فەنایی ) تۆ
دەسا هیمەت بفەرموو با بە دڵ من دامەنت بگرم .
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

فێربوونی زانستی شەرعی   ھەڵگرتنی پەیامی ڕاستی و ڕێگەی پێغەمبەرانە(على نبينا وعليهم الصلاه والسلام) لەپێشوازیەکی پر لە ڕێ...
12/10/2026

فێربوونی زانستی شەرعی ھەڵگرتنی پەیامی ڕاستی و ڕێگەی پێغەمبەرانە(على نبينا وعليهم الصلاه والسلام)
لەپێشوازیەکی پر لە ڕێز و حورمەت
لە جەنابی (مامۆستا ملا شوان شەروێتی) و (فەقێ)خۆشەویست و ماندوونەناسەکانی بووین کە تەمەنی خۆیان تەرخان کردووە بۆ فێربوونی زانستەشەرعیەکان.
خوای گەورە بەرەکەت بخاتە تەمەن و عیلمیانەوە
​زۆر خۆشحاڵبوین بەتەشریفهێنانیان بەخێرهاتن سەرچاوانمان...

بەوپەڕی خۆشحاڵی و ڕێزەوە، دەرگای دڵمان دەکەینەوە بۆ پێشوازیکردن لە بەڕێزان جەنابی شێخ عوبەیدوڵڵا کەڕار القادری، شێخی تەر...
09/10/2026

بەوپەڕی خۆشحاڵی و ڕێزەوە، دەرگای دڵمان دەکەینەوە بۆ پێشوازیکردن لە بەڕێزان
جەنابی شێخ عوبەیدوڵڵا کەڕار القادری، شێخی تەریقەتی قادری لە سودان،
و جەنابی شێخ عومەر ڕەفاعی، شێخی تەریقەتی ڕەفاعی لە تورکیا،
و جەنابی شێخ سەید عیسا بەرزنجی قادری،
و جەنابی شێخ سەید عەبدوڵڵا، نەوەی شێخ عەبدولکەریم دارخورما بەرزنجی قادری، شێخی تەریقەتی قادری لە شاری هەولێر. و خەلیفەو دەروێشانی تەکیەی سەیدعبدلکەریمی دارەخورمایی بۆ زیارەتی مەرقەدە پیرۆزەکانی ناحیەی بەرزنجە و گوندی هۆندەنێرە و گوندی پیرۆزی نۆدێ و مەرقەدی حەزرەتی شێخ مارفی نۆدێی و مەرقەدی حەزرەتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لەشاری سلێمانی زیارەتی ئەم مەقام و بارەگا پیرۆزانە
​ فەڕ و ڕووناکی خستە ناو دڵ و دەرونمان و عەتری خەلوەت و زیکر و عیرفانی بەسەر گیانماندا باراند ئەم زاتانە وەکو چرای گەشاوەی تەریقەت و تەسەوف و ڕێنوێنی سالیکان و هۆکاری ئارامیی دڵانن؛ خزمەتە کانیان بەدین و ژینی گەلەکەمان جێگای فەخر و شکۆ و شانازیە
​خوای گەورە لە بەرەکەت و سایەی دۆستانی خۆی مەحرومان نەکات لە دونیا و قیامەت لە خوای بەخشندەو میهرەبان داواکارین ئەم جێگا و مەقامە پیرۆزانە هەرئاوەدانتر بێت بەخزمەتی زیاتر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان و شەیدایانی شەریعەت و تەریقەت ..

هەمدیسان کۆست یاران کەوتەوەنەردمان بەوێنەی جاران خەوتەوەئیعتیراف ئەکەین یەکسەر گەل و هۆزکەوتین بێ باوان بێ کەسی دڵسۆز......
07/10/2026

هەمدیسان کۆست یاران کەوتەوە
نەردمان بەوێنەی جاران خەوتەوە
ئیعتیراف ئەکەین یەکسەر گەل و هۆز
کەوتین بێ باوان بێ کەسی دڵسۆز...................................................................................
٢٠٢٠/١٠/٧ لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی که‌سایه‌‌تیی دیاری چوارپارچەی کوردستان، مەرحومی شێخ سالاری حەفید یادکردنەوەی پیاوێکە کە تەواوی ژیانی بەخشییە خزمەتکردنی گەلەکەی و پاراستنی ڕێبازی پیرۆزی باوک و باپیرانی.

​ئەو برینەی کات ساڕێژی ناکاتەوە

​ساڵان تێدەپەڕن، بەڵام شوێنپێی پیاوە مەزنەکان هەرگیز لە مێژوودا ناسڕێتەوە. کۆچی دوایی جەنابی شێخ سالاری حەفید، تەنها لەدەستدانی کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینی نەبوو، بەڵکو کەلەبەرێکی گەورە بوو لە جەرگەی نیشتمان و خەمێکی قووڵ کە تێپەڕبوونی ساڵەکان ناتوانێت ساڕێژی بکاتەوە.

​خوالێخۆشبوو جەنابی شێخ سالاری حەفید، نەوا و پەناگەی لێقەوماوان بوو دەنگێکی حەکیم لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا، و درێژەپێدەری ڕاستەقینەی ڕێبازی ڕاست و دروستی کوردایەتی بوو. ئەو بە بەخشندەیی، لەسەرخۆیی، و هەڵوێستە نیشتمانییەکانی،ڕۆڵێکی دیاروبەرچاوی بینی لەکاتەسەختەکاندا وە خۆشەویستی و ڕێزی لە دڵی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا چاندبوو.

​لەگەڵ هەر ساڵیادێکیدا، نەک هەر بەپەژارەوە یادی دەکەینەوە، بەڵکو شانازی بە سەروەرییەکانی و نەجابەت و خانەدانی خزمەتەکانی و ئەو ڕێبازە پڕ لە سەربەرزییەوە دەکەین کە بۆی جێهێشتووین. مێژوو گەواهی ئەوە دەدات کە پیاوانی وەک ئەو لەگەڵ ڕۆشتنیاندا نامرن، بەڵکو ناویان بە نەمری لە مێژووی ئەم گەل و نیشتیمانەدا دەنوسرێتەوە

ڕوحت شاد و جێگەت بەهەشتی بەرینی خوابێت شێخە سەنگین وسەلارەکەی خانەدانی کاک ئەحمەدی شێخ و شاری شاران سلێمانی.،

وەڤدێکی ئەکادیمی بیرمەند وسیاسی  وڵاتی میسر    بەسەرۆکایەتی باڵوێز شەریف شاهێن دپلۆماتکار و باڵوێزی پێشووی میسر لەعێراق ...
04/10/2026

وەڤدێکی ئەکادیمی بیرمەند وسیاسی وڵاتی میسر بەسەرۆکایەتی باڵوێز شەریف شاهێن دپلۆماتکار و باڵوێزی پێشووی میسر لەعێراق و هاوێیانی بەڕێزی لە ئەکادیمیست و ڕۆشنفیکر و بەڕێزان کاک سمکۆ هەڵمەت یاریدەدەری هەڤاڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی بۆکاروباری پەیوەندیەکانی وڵاتانی عەرەبی کەلەسەر پێشنیازی بەڕێزیان بانگێشتی کوردستان کرابون بەڕێز د یاسین ڕەئوف ڕەسوڵ نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمیسر و
خاتو شاناز عامر بدران بەریوبەری گشیی گەشتوگوزاری سلیمانی
سەردانی مزگەوتی گەورەی سلێمانیان کرد لەدوای بەجێهێنانی نوێژی هەینی زیارەتی مەزاری پیرۆزی حەزرەتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی مەلیکی کوردانیان کرد و
پێکەوە بەدەم گفتوگۆی بەپێزەوە، باسی مێژووی شاری سێلمانی و کۆمەڵێک ناوچەی دێرین و کولتووری شارەکەمان کرد شاندە میوانەکە سەرسامی خۆیان دەربڕی بە جوانییەکانی شاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری، هەروەها بە جوامێری، لێهاتوویی و میواندۆستیی گەلەکەمان ستایشی شارەکەیان کرد ..

پێشوازیمان کرد لە بەڕێزان مستەر دانیاڵ گێرلاک (ڕۆژهەڵاتناس و ڕاوێژکاری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)خاتوو کاترین ساندمان (دە...
27/09/2026

پێشوازیمان کرد لە بەڕێزان
مستەر دانیاڵ گێرلاک (ڕۆژهەڵاتناس و ڕاوێژکاری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)
خاتوو کاترین ساندمان (دەرهێنەری دیاری ئەڵمانی بۆ دۆکیومێنتاری سیاسی و مێژوویی) و یاوەرانی بەڕێزیان ..

سـەردانمان بۆ مەزاری (حەزرەتـی شێخ محمـدی گەورەی نـۆدێ) و بەسەرکـردنەوەی گـوندی پیـرۆزی نـۆدێی مەڵبەندی زانست وپیاوچاکان...
22/09/2026

سـەردانمان بۆ مەزاری
(حەزرەتـی شێخ محمـدی گەورەی نـۆدێ)
و بەسەرکـردنەوەی گـوندی پیـرۆزی نـۆدێی مەڵبەندی زانست وپیاوچاکان.
ڕێزوخۆشـەویستیمان بۆخزمان وتێکڕای خەڵکی خانەدان ودڵسۆزی نۆدێ هەرئاوەدان وپڕبەرەکەتتـربێت.

لە باســی پیــری بەغــدادمزمــان لاڵە و بــەگـۆ نـــایـەچلۆن چـــاو هـەڵبڕێ خامە شەمس ڕووخسارە گەیلانیلە خانەی خـەستەیــ...
16/09/2026

لە باســی پیــری بەغــدادم
زمــان لاڵە و بــەگـۆ نـــایـە
چلۆن چـــاو هـەڵبڕێ خامە
شەمس ڕووخسارە گەیلانی

لە خانەی خـەستەیــی عیشقا
گەلــێ کەوتوونە بــێ دەرمان
کە بۆ زامــی دڵــی عـــاشــق
دەوا و تیــــمـارە گـــەیلانــی

Address

مزگەوتی گــەورە
As Sulaymaniyah
00964

Telephone

+9647501530168

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مزگەوتی گەورەی سلێمانی تكيە كاك ئەحمەدی شێخ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share