29/08/2026
ئیرۆ دەبێتە ئەندام لە هاوبەشیی جیهانی بۆ پەروەردەی سەوزی یونسکۆ
IRO Joins UNESCO’s Greening Education Partnership
IRO Organization for Community Development has joined UNESCO’s Greening Education Partnership (GEP), a global initiative advancing climate change education and supporting efforts to make learners climate-ready.
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی ڕێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی جڤاكی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕێگەی پەروەردەوە، ڕێکخراوەکە بە فەرمی بوو بە ئەندامی "هاوبەشیی پەروەردەی سەوز" (Greening Education Partnership - GEP)، کە هاوبەشییەکی جیهانییە و لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (یونسکۆ – UNESCO) هاوکاری و بەڕێوەدەبرێت.
https://www.facebook.com/photo/?fbid=122142703377081303&set=a.122113265931081303
ئیرۆ دەبێتە ئەندام لە هاوبەشیی جیهانی بۆ پەروەردەی سەوزی یونسکۆ
IRO Joins UNESCO’s Greening Education Partnership
IRO Organization for Community Development has joined UNESCO’s Greening Education Partnership (GEP), a global initiative advancing climate change education and supporting efforts to make learners climate-ready.
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی ڕێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی جڤاكی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕێگەی پەروەردەوە، ڕێکخراوەکە بە فەرمی بوو بە ئەندامی "هاوبەشیی پەروەردەی سەوز" (Greening Education Partnership - GEP)، کە هاوبەشییەکی جیهانییە و لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (یونسکۆ – UNESCO) هاوکاری و بەڕێوەدەبرێت.
ئەندامبوونی ئیرۆ لەم هاوبەشییەدا دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەندامێتی و دەربڕینی ئارەزووی ڕێکخراوەکە هات بۆ بەشداریکردن لە بەهێزکردنی پەروەردەی کەشوهەوا و ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ تێگەیشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
لە ڕێگەی ئەم ئەندامێتییەی لە GEP، دەرفەتی پەیوەندی و هاوکاری بۆ ئیرۆ دەڕەخسێت لەگەڵ تۆڕێکی نێودەوڵەتی لە دامەزراوە و ڕێکخراوە چالاکەکان لە بوارەکانی پەروەردە، پایداری، و چالاکییەکانی کەشوهەوا، جگه لە بەشداریکردن لە گرووپەکانی کارکردن، بۆنەکان، و کۆبوونەوەکانی هاوبەشییەکە.
ئەم ئەندامێتییە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ ئیرۆ بەپێی کارەکانی لە بواری پەروەردەی ژینگەیی و کەشوهەوا، بەهێزکردنی تواناکانی منداڵان و گەنجان، و پڕۆژەی (Eco-Clubs) لە قوتابخانەکاندا، کە ئامانجی گۆڕینی زانیاریی ژینگەیییە بۆ بەشداری و دەستپێشخەریی کرداری کە لەلایەن قوتابیان و کۆمەڵگەی قوتابخانەکەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
وەک چۆن ئەم ئەندامێتییە هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکە ئەزموون و شارەزاییە ناوخۆییەکانی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەش بکات، و سود لە زانیاری و ئەزموونە جیهانییەکان وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکانی پەروەردەی ژینگەیی و کەشوهەوا لە عێراقدا.
ئیرۆ بەئومێدە کە ئەم ئەندامێتییە ببێتە زەمینەیەکی نوێ بۆ دروستکردنی هاوبەشی، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، و فراوانکردنی مەودای کارکردن لە پێناو پەروەردەیەکی سەوزتر و کۆمەڵگەیەک کە هۆشیارتر و بەتواناتر بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی کەشوهەوادا.