18/03/2026
لە درێژەی کارو چالاکییەکانمان، ڕێکخراوی تاڤی بۆ هاوکاری مرۆیی بە پاڵپشتی خێرخوازان هەڵستا بە دابینکردنی جل و بەرگ و پێداویستی بۆ جەژنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
بەخشین تەنها پێدانی کاڵایەک نییە، بەڵکو چاندنی تۆوی هیوا و کێشانی بزەیە لەسەر لێوی ئەو فریشتانەی کە چاوەڕوانی تیشکێکی میهرەبانین. جەژن لای ئێمە ئەو ساتەیە کە دەستی منداڵێک دەگرین و پێی دەڵێین: "تۆ بە تەنها نیت."
سوپاس بۆ خودای مەزن کە ڕێگەی پێداین ببینە پردێک لە نێوان دڵە بەخشندەکان و ئەو پێویستییانەی کە دەبنە مایەی خۆشی. هەر پۆشاکێک کە پێشکەش کرا، چیرۆکێکی نوێی پێکەوەبوون و مرۆڤدۆستی بوو.
خەندەی ئەم منداڵانە گەورەترین پاداشتە و نزا دەکەین ئەم جەژنە ببێتە سەرەتایەک بۆ ڕەنگینکردنی ژیانی هەمووان
١٨/٣/٢٠٢٦