22/01/2026
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بابەت / ڕوونکردنەوە
بەداخەوە کە دەبینین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کوردوستانی ڕۆژ ئاوا کەوتە بەر هێرشی ناڕەوای دوژمنانی کورد نیەتی پیسیان کەلە ناو بردنوو قڕ کردنوو دەستدرێژی و تاڵان کردنوو بێدەنگ کردنی ئیرادەی گەلەکەمان بەڵام ئەوەی جێی خۆشحاڵیە کە خوشکوو برا کوردەکانمان لەڕۆژئاوا بە ورەی پۆڵاین وەک هەمیشە هاتنە دەنگوو وەک ژەنەڕاڵ (مەزڵوم کۆبانی) کە فەرمووی بەکەرامەتەوە دەژین و بەشەرەفەوە دەمرین وەئەوەی زۆر جێی خۆشحاڵیە کە هەموو گەلی کورد لە هەرکوێبێت دەست لە ناو دەست بۆکوردانی ڕۆژ ئاوا یەکیان گرت ئێمە وەکوو گەلی کورد لەوەتەی هەین دەکوژرێین دەسوتێندرێین ئەنفال دەکرێین دەیانەوێت شوناسی کوردیمان نەمێنێت بەڵام بیریان چووە کە ئێمەی ڕۆڵەی گەلی کورد قەت لەناو ناچین تەنها بکەرانی ئەم کارانە تیاچوون وە چوونە زبڵدانی مێژوو بەڵام ئەوەی جێی داخە کە لێرە و لەوێ دەبینین هەندێک کەس بە ئاشکرا پاڵپشتی دووژمنانی کورد دەکەن و بێباکانە.
(من وەکوو هونەر عومەر ئاغای سورچی)وە خاوەنی ڕێخراوی (هونەر عومەر سورچی) کە خۆموو بنەماڵەکەم و ڕێخراوەکەم هەمیشە لە خزمەتی کوردوستان بووە و مێژوو شاهێدە وە لەچوارچێوەی کارەکانمان لە پڕۆژەی بناری گۆیژە کە خۆم خاوەن دارێتی دەکەم لە سۆگەی دڵسۆزیمان بۆ کچو و کوڕەکانمان کە لە زانکۆی (UHD)واتە زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی کە کاتی خۆی لە قەرەداخ بوو من وەکوو خاوەنی پڕۆژەکە (٢٤)دۆنم زەویم بێبەرامبەر دایە زانکۆکە بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانمان ئەو ڕێگادوورە نەبڕن وە ڕاکێشانی تەواوی خزمەت گوزاری و ئاو ئاوەڕۆ و کارەباو ڕێگاو بان کە هەمووی لەسەر ئەرکی خۆم بێبەرام بەر پێشکەش کردن وەساڵانەش هیچ داهاتێکمان یاخود هیچ پشکێکمان لە زانکۆکە داوا نەکردوە چونکە ئامانجمان تەنها خزمەتکردنی ڕۆڵەکانمان بووە بەڵام بەداخەوە کەلەچەند ڕۆژی ڕابردوە بینیمان کە (د.علی قەرەداخی) کەپاڵپشتی خۆی بۆ حوکمەتی سوریا دوپات کردەوە کە حوکمەتێک دەستی هەبووە لە سوور بونی خوێنی ڕۆڵەکانمان کە وڵاتێک فتوایەک دەربکاتوو کە بڵێت جەنگ دژی کورد (جیهادە) ،ئێمە چەند ڕۆژێکە جەرگمان دەسوتێت بەڵام جەنابیان زۆر بێباکانە لەجیاتی پشت گیری کردنی گەلەکەی بەڵکو پێچەوانەکەیمان دیت وەئێستاش کە دەبینین خوێند کارانی زانکۆی گەشە پێدان کە باگراوندی زانکۆکە و هەڵسوڕێنەری زانکۆی ناوبراو (د.علی قەرەداخی)یە ناڕەزای یان دەربڕیوە وەک هەڵوێستێک و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەی بۆیە هەڵوێستی خوێند کاران بەرز دەنرخێنم وە ئەوە دووپات دەکەمەوە کە ئەو زانکۆیە زەویەکە و خزمەت گوزاریەکەمان پێدان بێ بەرامبەر ئامانجمان تەنها خزمەت کردنی نەتەوەکەمان بوە بۆیە هەڵوێستی (د.علی قەرەداخی) لێرەوە من پەیامێکی بۆ دەنێرم کە هیچ کەسێک ناتوانێت مزایدەی دینی لەسەر نەتەوەکەمان بکات ئێمە پێمان وابوو کە باشترە واز لەمەسڵەحەتی شەخسی هێنابا و تەنانەت پۆستەکەشی لەدەست دابات لەبەر خاتری میلەتەکەی نەوەک پشتگیری بێگانە بکات من وەکوو خۆم بەهەموو جۆرێک پاڵپشتی خوێند کارانی زانکۆکە دەکەم
بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بژی کوردستان