Hengaw Organization for Human Rights - Kurdish

Ring Veibeskrivelse Nettsted Kontakt organisasjonen

Hengaw Organization for Human Rights - Kurdish ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ
ڕێکخراوێکی ناحکومی کوردیە، بۆ به‌ڵگەمەند کردن و بڵاو کردنەوەی زانیاریەکان سەبارەت بە پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران.

پێناسه‌ی هه‌نگاو
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤدا چاوه‌دێریی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ن، به‌ روونی ده‌زانن كه‌ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوانه‌كانی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی خۆی و رۆژانه‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا هێمای پێدراوه‌، له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران چالاك ده‌بێ.

سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی نیما ئەحمەدی٢٩ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢١:٤٣هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرمانانی ۲۷۲۶...
20/09/2026

سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی نیما ئەحمەدی

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢١:٤٣
هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرمانانی ۲۷۲۶

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەوتوو لە کاتی دەستبەسەرکرانی نیما ئەحمەدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سنە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیکەی سێ حەوتوو پێش، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی نیما ئەحمەدی لە گۆڕەپانی ئێقباڵی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەوتوو لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی نیما ئەحمەدی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

ناوبراو ۲۵ی خەرمانانی ۲۷۲۵ هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵیادی کوژرانی حکومەتیی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرابوو.

میاندواو؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی کاروان سووری منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کوردهەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرمانی ۲۷۲۶کاروان سو...
20/09/2026

میاندواو؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی کاروان سووری منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کورد

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرمانی ۲۷۲۶

کاروان سووری، منداڵی ۱۷ ساڵی کورد و خەڵکی میاندواو، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرا. ئەم منداڵە دووبارە بۆ دامەزراوە ئەمنییەتییەکان بانگ کراوەتەوە و مەترسیی دەستبەسەرکرانەوەی دووبارەی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۱ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، کاروان سووری، منداڵی ۱۷ ساڵی کورد لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان لە گوندی «شین ئاوا»ی سەر بە میاندواو دەستبەسەر کرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکوومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم منداڵەدا هەوڵی پشکنینی ماڵی بنەماڵەکەشیان داوە. کاروان بە تۆمەتی «پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان» و «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کرابوو.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم منداڵە ۱۷ ساڵە دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانیدا، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی ئازاد کراوە. بەم حاڵەشەوە دامەزراوە حکوومەتییەکان بەم دواییانە ناوبراویان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو بانگهێشت کردووە.

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی بەیان قادری و گوشاری ئەمنی لەسەر بنەماڵەی قادری٢٩ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٤:٢١هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرم...
20/09/2026

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی بەیان قادری و گوشاری ئەمنی لەسەر بنەماڵەی قادری

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٤:٢١
هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرمانانی ۲۷۲۶

لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی، بەیان قادری، ژنی تەمەن ۳۸ ساڵی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار، دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ئورمیە گواسترایەوە. پێشتر، عەزیز قادری، باوکی بەساڵاچووی ناوبراو، بانگ کرابوو. هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۹ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، بەیان قادری تەمەن ۳۸ ساڵ و باوکی ناوبراو، عەزیز قادری خەڵکی گوندی "پەسوێ" بۆ دادگای شۆڕشی پیرانشار بانگ کران. بەیان قادری لە دادگا بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ئورمیە گواسترایەوە.

شایەنی باسە کە، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۷ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، عەزیز قادری، باوکی بەیان قادرییان بانگ کردووە و ناوبراو بۆ چەند کاتژمێر لەژێر لێپرسینەوەی سەختی ئەو هێزانەدا بووە.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە و وێڕای پشکنینی بەرفراوانی ماڵەکەیان بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە، بەشێک لە کەلوپەلی ماڵێیان شکاندووە.

بەیان قادری، خوشکی محەممەد قادری لە چالاکانی سیاسیی کورد و لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستانە.

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی هاوڕێ یوسفی منداڵی ۱۷ ساڵی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوەهەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرمانی...
20/09/2026

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی هاوڕێ یوسفی منداڵی ۱۷ ساڵی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی خەرمانی ۲۷۲۶

هاوڕێ یوسفی، منداڵی ۱۷ ساڵی کورد و خەڵکی گوندی «ئەڵەک»ی سەر بە کامێران، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۲۰ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەڵکوتان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی هاوڕێ یوسفی لە گوندی ئەڵەک سەر بە شاری کامێران، ئەو منداڵە ١٧ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکوومەتییەکان بێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری و بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژیی زۆر هاوڕێ یوسفییان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی وردی هاوڕێ یوسفی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

مهاباد؛ دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی مێهران ئیبراهیم‌زادە
18/09/2026

مهاباد؛ دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی مێهران ئیبراهیم‌زادە

مهاباد؛ دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی مێهران ئیبراهیم‌زادە ٢٧ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢٠:٣٠ هەواڵەکان کوردستان دەستبەسەرکران بەندیخانە ئیدارەی ئیتلاعات هەنگاو؛ هەی...

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە
18/09/2026

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە ٢٧ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٨:٣٠ هەواڵەکان کوردستان دەستبەسەرکران بەندیخانە ئیتلاعاتی س....

ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوەواحید شەعبانی و ساڵح دەربووبەچیچ...
18/09/2026

ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
واحید شەعبانی و ساڵح دەربووبەچیچەک، دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان، بێهدار شەعبانی، فەرهەنگ دێهقان و مەجید ئیبتهاج

ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ٢٧ خەرمانان ٢٧٢٦، ١١:١٦ هەواڵەکان کوردستان دەستبەسەرکران بەندیخانە ئیدا...

سنووری بانە؛ برینداربوونی ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
18/09/2026

سنووری بانە؛ برینداربوونی ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

سنووری بانە؛ برینداربوونی ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ٢٧ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٠:٤٢ هەواڵەکان کۆڵبەران کوردستان سنوور....

ژنکوژی؛ سوهەیلا مەحموودی لەلایەن براکەیەوە لە ڕوانسەر کوژرا
17/09/2026

ژنکوژی؛ سوهەیلا مەحموودی لەلایەن براکەیەوە لە ڕوانسەر کوژرا

ژنکوژی؛ سوهەیلا مەحموودی لەلایەن براکەیەوە لە ڕوانسەر کوژرا ٢٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢١:٥٤ هەواڵەکان ژنان کوردستان ژنکوژی کرماشان هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانی ۲۷۲۶ ژنێ....

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
17/09/2026

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ٢٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢١:٢٥ هەواڵەکان کوردستان دەستبەسەرکران بەندیخانە ئیدا...

Adresse

Oslo

Varslinger

Bli den første som får vite det: Vi sender deg en e-post når Hengaw Organization for Human Rights - Kurdish legger ut nyheter og kampanjer. E-postadressen din brukes ikke til noe annet formål, og du kan melde deg av når som helst.

Kontakt Organisasjonen

Send en melding til Hengaw Organization for Human Rights - Kurdish:

Snarveier

Del