ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا

ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا teaching of yoga

10/06/2026

بە پێچەوانەی زۆربەی وەرگێڕانەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست کە بەهۆی ترسی کولتووری و نەریتییەوە دەستکاری دەقەکان کراوە؛ ئەم شاکارە بە زمانێکی و کوردی پەتی وەرگێڕدراوە، بە جۆرێک کە هیچ شتێکی لێ نەپەڕێندراوە و کەم نەکراوەتەوە. تەواوی پەڕتووکەکە، بە هەموو قووڵایی و نهێنییە ڕۆحییەکانییەوە، ئێستا لەبەردەستتە. نەهێڵدراوە هیچ ڕاستییەک لە چاوی خوێنەری کورد بشاردرێتەوە.

بۆ دەستکەوتنی، ئەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پەیجی ناوەندی ساتیەمەوە بکەن🕉️

ژیاننامەی یۆگییەک، یەکێک لە کاریگەرترین کتێبە ڕۆحییەکانی جیهان، ئێستا بە زمانی کوردی (سۆرانی) لە ناوەندی ساتیەم بەردەستە...
08/06/2026

ژیاننامەی یۆگییەک، یەکێک لە کاریگەرترین کتێبە ڕۆحییەکانی جیهان، ئێستا بە زمانی کوردی (سۆرانی) لە ناوەندی ساتیەم بەردەستە!
ئەم کتێبە تەنها چیرۆکی ژیان نییە، بەڵکو گەشتێکی قووڵە بۆ ناو ناخی مرۆڤ، دۆزینەوەی ئاشتی ناوەکی و تێگەیشتن لە نهێنییەکانی گەردوون. پاراماهانسا یۆگاناندا بە زمانێکی شیرین و پڕ لە حیکمەت، ڕێگای ڕووناکبیری و حەقیقەتمان نیشان دەدات.

بۆ داواکردن نامە بنێرن بۆ پەیج 🕉️

پێکەوە هاوسەنگ و ڕووناکین ✨

هەمیشە لە بیرت بێت کە ئازار دێت بۆ ئەوەی وانەیەکمان فێربکات، وە خۆشی وانەی خزمەتکردنی بێبەرامبەرمان فێربکات.سوامی شیڤانا...
07/06/2026

هەمیشە لە بیرت بێت کە ئازار دێت بۆ ئەوەی وانەیەکمان فێربکات، وە خۆشی وانەی خزمەتکردنی بێبەرامبەرمان فێربکات.

سوامی شیڤاناندا ساراسواتی
ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا

بنەمای ژیانی تەواوی پیاوچاکان و قدیسەکان بریتییە لە یارمەتیدانی ئەوانی تر. "سانیاسینەکان" (ئەو کەسانەی وازیان لە ژیانی م...
31/05/2026

بنەمای ژیانی تەواوی پیاوچاکان و قدیسەکان بریتییە لە یارمەتیدانی ئەوانی تر. "سانیاسینەکان" (ئەو کەسانەی وازیان لە ژیانی مادی هێناوە بۆ گەیشتن بە ڕاستی) لەپێناو یارمەتیدانی ئەوانی تردا لەدایک بوون، نەک بۆ ڕزگارکردنی ڕۆحی خۆیان. ئەوان لە پێگەی پزیشک، پارێزەر، نووسەر، شێوەکار، ئەندازیار، مامۆستا یان وتاربێژدا بۆ خزمەتی خەڵکی کار دەکەن. سانیاسینەکان و پیاوچاکان، تەواوی مرۆڤەکان وەک کەسی نزیکی خۆیان تەماشا دەکەن.

سوامی ساتیاناندا ساراسواتی
ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا

⁨ .یوگا ڕێگەیەکە بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و خودناسی.ناوەندی ساتیەم بۆ یوگا کۆرسێکی سەرەتایی یوگا بە کاتی دوا نیوەڕوان لە س...
24/05/2026

⁨ .
یوگا ڕێگەیەکە بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و خودناسی.
ناوەندی ساتیەم بۆ یوگا کۆرسێکی سەرەتایی یوگا بە کاتی دوا نیوەڕوان لە سەرەتای مانگی (شەش) بە کاتی (پاش نیوەڕۆان) بۆ خوازیارانی دەکاتەوە،کۆرسەکە کەم بابەتانه لە خۆ دەگرێت:

- (ئاسانا) بۆ کشانیدن و بەهێزکردن و پاککردناوەی لەش.
- (یوگا نیدرا) پرۆگرامێک بۆ ئارام کردنەوەی جەستە و دەروونمان.
-(پرانایاما) تەمرینی هەناسە بۆ چالاککردنی ووزەی ژیان لە جەستەدا.
-(دهارانا) پرۆگرامی جێگیر کردنی جەستە و کۆ بیری.
-(شاتکارما) پرۆگرامی خاوێنکردنەوە.

تا لە ڕێگەی ئەم کۆرسەوە بگەین بە:
هاوسەنگی بیر و دەروون.
ئاشتی ناوەکی.
جەستەیەکی بەهێز.
ژیانێکی سادە و ئاسای و سەرکەتوو.
درک کردن به توانا شاراوه کانی ناو ناخ.
هەنگاونان بەره‌و خودناسی.
زیادکردنی باری تەرکیز و چاودێری.

هەر خوازیارێک ویستی بەشداربوونی هەیە دەتوانیت بە ناردنی نامە بۆ پەیج یان پەیوەندی کردن بەم ژمارەیەوە (07730553534) ناو تۆمار بکات
ناونیشانی (ناوەندی ساتیەم بۆ یوگا)
دووسایدی مامۆستایان،تەنیشت مالی خانمان

ڕاستەوخۆ دوای جەژن دەستپێدەکەین 🙏🏻

پێکەوە هاوسەنگ و ڕووناکین ✨⁩

ڕووناکییەک هەیە کە لەدایک نەبوو و لە هەمیشە دەدرەوشێتەوە. ئەو ڕووناکییە، ڕاستیی ڕەها. مێدیتەیشن بکە. لە شوێنی خۆت هەڵمەس...
24/05/2026

ڕووناکییەک هەیە کە لەدایک نەبوو و لە هەمیشە دەدرەوشێتەوە. ئەو ڕووناکییە، ڕاستیی ڕەها. مێدیتەیشن بکە. لە شوێنی خۆت هەڵمەسە تاوەکو ئەو ڕاستیە دەدۆزیتەوە و درکی پێ دەکەیت.
ناسینی ڕاستی لە ناڕاستی و دەستبەرداربوون، ئارامی و خود کۆنترۆڵکردن، خۆشەویستیی پاکی خودایی، خزمەتی بێبەرامبەر و ئازایەتی، بە مێدیتەیشن و هەمویان بکە بە یەک و بەسەر هەموو کەسێکدا دابەشی بکە. ئەمە ڕەچەتە ناوازەکەی پیرۆزیە بۆ ئاشتیی جیهانی و بەختەوەریی نەمر.

سوامی شیڤاناندا ساراسواتی
ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا

ژیان گەورەترین دیاریی خودایە. ژیان مروارییەکی بە بایەخ و بێهاوتایە. ژیان هونەرێکە، هونەری خۆگونجاندنە لەگەڵ تەواوی بوونە...
20/05/2026

ژیان گەورەترین دیاریی خودایە. ژیان مروارییەکی بە بایەخ و بێهاوتایە. ژیان هونەرێکە، هونەری خۆگونجاندنە لەگەڵ تەواوی بوونەوەر و جیھاندا. ژیانت بێ بوونی هۆشیاریی ڕۆحی ناتەواوە. ئامانجی مەزنی ژیانی مرۆڤ گەیشتنە بە خودا. ئەمە لەپێشینەترین و گرنگترین ئەرکی تۆیە.

سوامی شیڤاناندا ساراسواتی
ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا

تامی ژیان، خزمەتکردنی بێبەرامبەر. نانی ژیان، خۆشەویستیی گەردوونییە. ئاوی ژیان، پاکێتییە. شیرینیی ژیان، دڵسۆزی و پەرستشە....
17/05/2026

تامی ژیان، خزمەتکردنی بێبەرامبەر. نانی ژیان، خۆشەویستیی گەردوونییە. ئاوی ژیان، پاکێتییە. شیرینیی ژیان، دڵسۆزی و پەرستشە. بۆنوبەرامی ژیان، بەخشندەیییە. تەوەرەی ژیان، تێڕامان (مێدیتەیشن)ـە. ئامانجی ژیان، خۆناسین و گەیشتنە بە خود .کەواتە خزمەت بکە. خۆشەویستی ببەخشە. پاک و بەخشندە بە. تێڕامێنێنە و بگەرێ بەدوای ناسینی خۆتدا.

سوامی شیڤاناندا ساراسواتی
ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا

13/05/2026

سوپاس بۆ تۆڕی میدیای ئێستا،
بینەرمان بن
🙏🙏🙏

ئەگەر ئیمانت هەبێت ئومێدت هەیە، وە ئەگەر بتوانی ئیمانەکەت بەهێز بکەیت دەتوانیت کاری گەورە لە ژیاندا بکەیت. مەبەست لە هەم...
12/05/2026

ئەگەر ئیمانت هەبێت ئومێدت هەیە، وە ئەگەر بتوانی ئیمانەکەت بەهێز بکەیت دەتوانیت کاری گەورە لە ژیاندا بکەیت. مەبەست لە هەموو ئەو ڕێوڕەسمە جیاوازانەی لە ژیاندا هەمانە، بەهێزکردن و زیندووکردنەوە و زیندووکردنەوەی ئیمانە. کاتێک ئیمانت لەدەست دەدەیت هیوا لەدەست دەدەیت، ئەوا هەموو شتێک لە ژیاندا لەدەست دەچێت. ئەو مرۆڤانەی دڵیان شکاوە، دیدگای ئیمانیان لەدەستداوە.

سوامی ساتیاناندا ساراسواتی
ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 14:00 - 18:00
Tuesday 14:00 - 18:00
Wednesday 14:00 - 18:00
Thursday 14:00 - 18:00
Saturday 14:00 - 18:00
Sunday 14:30 - 17:00

Telephone

+9647730553534

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ناوەندی ساتیەم بۆ یۆگا:

Share