ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان Kurdistan Youth Freedom Organization

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان Kurdistan Youth Freedom Organization
Directions Website

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان Kurdistan Youth Freedom Organization ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۹ دامەزراوە و خزمەت بەتوێژی لاوان دەکات لە سەرتاسەری کوردستان لەژێر درووشمی(ئازادی، چونیەکی، چالاکی).

Kurdistan Youth Freedom Organization was established in 1999 and serves the youth throughout Kurdistan.

سۆرانی/ Kurmanciڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان ڕۆژی جیهانی لاوان پیرۆزدەکات. لە دونیای ئەمڕۆدا، لاوان تەنها بەمە پێناس...
12/08/2026

سۆرانی/ Kurmanci

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان ڕۆژی جیهانی لاوان پیرۆزدەکات.

لە دونیای ئەمڕۆدا، لاوان تەنها بەمە پێناسە ناکرێن کە داهاتووی کۆمەڵگەن، بەڵکوو هێزی ئەمڕۆی گۆڕانکاری و زادەی بنیاتنەری ئایندەی هەر کۆمەڵگەیەکن. لە سەردەمێکدا کە جیهان بەگشتی بەنێو کۆمەڵێک گۆڕانکاریی خێرا و ڕیشەیی گوزەر دەکات، لاوانیش وەک هەر توێژێکی تر کۆمەڵگە، بەر دیاردەکانی بێکاری، کەمبوونی دەرفەتەکان، ناڕوونیی لە داهاتوو و گۆڕانکارییە خێراکانی جیهانی تەکنۆلۆژیا دەکەون، بۆیە وا پێویستە دەکات زیاتر لە هەر کاتێک پشت بە بیرۆکە و تواناکانیانی لاوان ببەسترێت.

لەگەڵ ئەوەی لاوانی کوردستانیش ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری و کێشەی هەنووکەیی بوونەتەوە، کە خۆیان دەبیننەوە لە گلۆبالیزم و گۆڕانکارییە کولتوورییەکان، خۆگونجاندن لەگەڵ جیهانی ئەمڕۆ و ژیریی دەسکرد، بەدەستهێنانی دەرفەتەکانی خوێندن و کار، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لاوان هێشتا سەرچاوەیەکی گەورەی وزە و داهێنانی نێو کۆمەڵگەی کوردین.

ئێمە وەک ڕێکخراوی ئازادیی لاوان کوردستان وەک هەمیشە پێمان وایە یەکەم هەنگاو بۆ گەشەکردن و داهێنانی لاوان، فراوانترکردنی فەزای ئازادییە، ئازادی لە بیرکردنەوە، لە دەربڕین، لە هەڵبژاردن و بەشداریی کارای سیاسی، بەشدارییەک بەبێ ترس و سانسۆر. لە هەمان کاتدا پارێزگاریکردن لە بەهای چونیەکی (یەکسانی) کە لای ئێمە بنەمایەکی بەهێزی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرە، هەموو لاوێکی کوردستان پێویستە بەبێ جیاوازیکردن دەرفەتی یەکسانی بۆ خوێندن، کار، گەشەسەندن و بەشداریکردنی هەبێ لە کایەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەتی ئەوانەی کە خاوەن بیرۆکەی تازەن و لە پەراوێزدا دەژین، بەڵام بێگومان تێگەیشتنی ئێمە وایە کە تەنها ئازادی و یەکسانی وەک دوو بەهای گرنگ، بەس نین بۆ گەشە و پێشکەوتنی لاوان، بەڵکوو ئەم دوو بەهایە کاتێک یەکتری تەواو دەکەن کە دەبن بە پڕاکتیک و چالاکیی، لاوان نابێت تەنها چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکان بن، بەڵکوو دەبێت خۆیان بەشێکی سەرەکی بن لە گۆڕانکارییەکان، واتە دەستپێشخەر بن و هەماهەنگ بن، هاوکاری یەکتری بکەن بۆ ئەوەی دەنگی بەهێزیان بگاتە ناوەندەکانی بڕیاردان.

کاکڵی باوەڕی ئێمە بریتییە لە ئازادی لە بیرکردنەوە و دەربڕیندا، یەکسانی لە ماف و دەرفەتەکان، چالاکیی بەردەوام بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕانکارییەکان، چونکە گەر لاوێک ئازادیخواز، یەکسانیخواز و چالاک بێت، تەنها داهاتوو بۆ خۆی بنیات نانێت، بەڵکوو هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆئەوەی کۆمەڵگەیەکی کراوە، دادپەروەر و پێشکەوتوو فەراهەم بێت. بۆیە بە بڕوای ئێمە ڕۆژی جیهانیی لاوان تەنها ڕۆژێک نییە بۆ یادکردنەوە و پیرۆزباییکردن، بەڵکوو دەرفەتێکە بۆئەوەی زیاتر بیر لە گیروگرفتەکانی ئێستا و پێویستییەکانی لاوان بکەینەوە، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر هەنگاونانە بەرەو دۆزینەوە چارەسەر و گەشەسەندنی زیاتری تواناکانی لاوانی کوردستان.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
١٢/٨/٢٠٢٦

Di Roja Cîhanî ya Ciwanan de

Di cîhana îro de, ciwan tenê bi wê yekê nayên pênasekirin ku paşeroja civakê ne, belkî hêza îro ya guherînê û avakerên pêşeroja her civakekî ne. Di serdemekê de ku cîhan bi giştî di nav rêzek guherînên lezgîn û bingehîn re derbas dibe, ciwan jî wek her beşekî din ê civakê, rastî diyardeyên bêkarî, kêmbûna derfetan, nezelaliya paşerojê û guherînên lezgîn ên cîhana teknolojiyê dibin. Ji ber wê pêwîst d**e ku ji her demê zêdetir pişt bi raman û behremendiyên ciwanan bê girêdan.

Her çend ciwanên Kurdistanê jî rastî rêzek dijwarî û pirsgirêkên rojane bûne, ku xwe di globalîzm û guherînên çandî, xweguncandina li gel cîhana îro û hişê çêkirî (AI), bi destxistina derfetên xwendinê û kar de dibînin, lê tevî vê yekê jî ciwan hêj çavkaniyeke mezin a enerjî û afirîneriya di nav civaka Kurdî de ne.

Em wek Rêxistina Azadiya Ciwanên Kurdistanê wek her dem pê bawer in ku gava yekem ji bo geşebûn û afirîneriya ciwanan firehtirakirina qada azadiyê ye; azadiya di ramanê de, di derbirînê de, di hilbijartin û beşdariya çalak a siyasî de, beşdariyek bê tirs û sansûr. Di heman demê de parastina nirxa wekheviyê ku li cem me bingehê bihêz ê civakeke dadperwer e, pêwîst e her ciwanekî Kurdistanê bêyî cûdakarî derfeta wekhev ji bo xwendinê, kar, geşebûn û beşdariyê di beşên civakê de h**e, bi taybetî ew kesên ku xwedî ramanên nû ne û di perawêzê de dijîn. Lê bêguman têgihiştina me ew e ku tenê azadî û wekhevî wek du nirxên giring bes nîn in ji bo geşebûn û pêşketina ciwanan, belkî ev du nirx wê demê hevdu temam dikin ku bibin pratîk û çalakî. Ciwan divê tenê li bendê guherînan nemînin, belkî divê bixwe beşekî sereke bin ji guherînan, anku destpêşxêr û hevaheng bin, alîkariya hevdu bikin da ku dengê wan ê bihêz bigehe navendên biryardanê.

Koka baweriya me pêk tê ji azadiya di raman û derbirînê de, wekhevî di maf û derfetan de, çalakiya berdewam bi mebesta çêkirina guherînan. Çunke eger ciwanek azadîxwaz, wekhevîxwaz û çalak be, tenê paşerojê ji bo xwe ava nake, belkî dibe sedemek giring ji bo ku civakeke vekirî, dadperwer û pêşketî pêk bê. Ji ber wê bi baweriya me Roja Cîhanî ya Ciwanan tenê rojek nîne ji bo pîrozkirinê, belkî derfetek e ji bo ku em zêdetir li ser pirsgirêkên heyî û pêdiviyên ciwanan bifikirin, ev jî bi mebesta avêtina gavên zêdetir ber bi dîtina çareseriyan û geşkirina zêdetir a behremendiyên ciwanên Kurdistanê.

Roja Cîhanî ya Ciwanan pîroz be.
Rêxistina Azadiya Ciwanên Kurdistanê.
12\8\2026

03/08/2026

«یەکێتی، وەک سەرچاوەیەکی بەنرخ و گرنگ لەڕۆڵ و بەشداری گەنجان لەکایەی حزبی و حکومڕانیدا دەڕوانێت» هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ دامەزراوەی گەنجانی (ی.ن.ک) وای گوت.
لەکۆبونەوەکەدا کەهەڤاڵ ئەژی عبدولقادر، لێپرسراوی دامەزراوەی گەنجان ئامادەیبوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، دوای پیرۆزبایی و دەستبەکاربونی بەشی گەنجانی مەڵبەندەکان، باسی لەوەکرد لەهەموو سەردەم و قۆناغێکدا گەنجان وزەو ورەی بەردەوامی و پێشکەوتن و سەرکەوتنی یەکێتی بوون و هیوای خواست دامەزراوەی گەنجان بەگوتارو دیدگایەکی نوێباوانە تەوژمی سەرکەوتنی ئەم قۆناغەی یەکێتی بن.

بەشداریکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لە خولێکی باڵای سیاسی لە کۆماری گەلی چینبەمەبەستی ئاشنابوون بە م...
07/07/2026

بەشداریکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لە خولێکی باڵای سیاسی لە کۆماری گەلی چین

بەمەبەستی ئاشنابوون بە مۆدێلی گەشەپێدان و سیستەمی بەڕێوەبردن، تاسەر ڕەشاد ڕۆستەم وەک نوێنەری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بەشداری لە خولێکی باڵای سیاسی و مەشقکاریدا کرد کە لە کۆماری گەلی چین بۆ کادیرانی سیاسی وڵاتانی پڕۆژەی (Belt and Road Initiative - BRI) ڕێکخرابوو.

تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە:
ئەم خولە تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی ستراتیژی، لەوانە:
سیستەمی سیاسی: ئاشنابوون بە شێوازی کاری حیزبی کۆمۆنیستی چین و بیری سەرۆک (شی جینپینگ).
مۆدێرنبوون: تاوتوێکردنی ئەزموونی سەرکوتووی پارێزگای (فوجیان) لە بواری پەرەپێداندا.
گەشەپێدانی هەمەلایەنە: چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی چین لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، گەشەپێدانی ئابووری و زیادکردنی هەلی کار.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خولەکەدا، نوێنەری لاوان ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری گێڕا لە گەیاندنی دیدگای لاوانی هەرێمی کوردستان.

18/06/2026

هەرژین شوان
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
براوەیەکی تری KYFO GRANT ــە
بە بیرۆکەکەی کە کار لەسەر دووبارە بەکارهێنانەوە دەکات و دۆستی ژینگەیە.

16/06/2026

لانە بەهجەت
براوەی KYFO GRANT
لە شاری کەرکوک

15/06/2026

لانە شەوکەت
براوەی KYFO GRANT

لانە شەوکەتبراوەی KYFO GRANT بۆ بیرۆکەی بەیبی ڕیسایکل📍هەڵەبجە.
15/06/2026

لانە شەوکەت

براوەی KYFO GRANT بۆ بیرۆکەی بەیبی ڕیسایکل
📍هەڵەبجە.

14/06/2026

هەنار نورالدین
براوەی کایفۆ گرانت لە شاری سلێمانی
بۆ پڕۆژەی وزە زان.

14/06/2026

وتاری بەڕێز هێرش نامق
سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی براوەکانی پڕۆژەی کایفۆ گرانت.

Address

HCHF+27G ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان :: Kurdistan Youth Freedom Organization, Sulaymaniyah, Sulaymaniyah Governorate
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان Kurdistan Youth Freedom Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share