27/02/2026
📖 دیاردەیەکی دەگمەن کە حەیفە نەبیندرێت؛
ئەو ۶ هەسارەیەی لە ئاسمان گەڕی شایی دەگێڕن
وەرگێڕ: مەهسا ئیسافی
له دیاردەیەکی دەگمەنی ئەستێرەناسییدا کە سبەینێ ۹ی ڕەشەمە ڕوو دەدات، شەش هەسارە هاوکات لە ئاسمانی شەودا لە یەک ڕیز، واته به شێوەیەکی هاوتەراز بەدی دەکرێن.
ئەو هەسارانە بریتن لە زاوە¹، ڤێنووس، موشتەری، زوحەل، ئورانووس و نێپتون.
ئەم چەشنە لە هاوتەرازی و ڕێزبوونە زۆر کەم ڕوو دەدات، چونکە دەبێت خولگەی تەنە ئاسمانییە جیاوازەکان هاوکات لە یەک ڕووبەردا بن کە ئەمەش پەیوەندی بە ڕێڕەو و خێرایی هەر هەسارەیەک لە ئاسماندا هەیە.
باشترین کات و شوێن بۆ بینینی ئەم دیاردەیە، ٣٠ خولەک تا یەک کاتژمێر دوای خۆراوا و لە شوێنێکی تاریک و دوور لە ئاوەدانییە.
ڤێنوس و موشتەری بە هۆی ڕووناکیی زۆر بەئاسانی و بەبێ تەلەسکۆپ دیار دەبن. زوحەلیش کە ڕووناکی کەمترە هەر دیارە، بەڵام ئۆرانووس و نێپتون دوورترن و بۆ دیتنیان تەلەسکۆپ پێویستە.
هەروەها بۆ دۆزینەوەی ساناتر، دەکرێ چەند کۆئەستێرە* وەک نیشانە و ئادرەس بەکار بهێنرێن کە بریتین کە کۆئەستێرەی نەهەنگ²، گا³و دووانە⁴.
بوونی مانگ لەوانەیە بینینی ئەو هەسارانەی کە ڕووناکیان کزترە، ئەستەم بکات.
بە درێژایی ئەم ساڵ واتە ساڵی ۲۰۲۶، هاوتەرازبوونێکی دیکەش ڕوو دەدات، بەڵام سەرنجڕاکێشترینەیان هی سبەبنێیە.
وشەکان:
1)Mercury
2)Pisces
3)Taurus
4)Gemini
*constellation:
(کۆی ئەستێرەکان لە ئاسمانی شەوان کە دیمەنێک یان ڕووخسارێک پێک دەهێنن و بە پانتای ئاسماندا دابەش دابەن. ئەم دیمەنانە یارمەتی توێژینەوەی ئەستێرەناسەکان دەدەم و ئاسانکارییان بۆ دەکەن. یەکێتیی جیهانیی ئەستێرەناسان لە ساڵی ۱۹۹۲زایینیدا، کۆئەستێرەکانیان بەسەر ۸۸ دیمەن یان ڕووخساری ئاسمانی، دابەش کرد).
سەرچاوە و زانیاری زیاتر لە کامێنتی بەکەم