ئینستیوتی کورد لە واشنتۆن ::: Washington Kurdish Institute

ئینستیوتی کورد لە واشنتۆن ::: Washington Kurdish Institute Enstîtuya Kurdî ya Washingtonê di Îlona 1996 an de li ji aliyê Dr. Najmaldin Karim

Kurdish Facebook

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ هیوایەکی نوێ بۆ کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دە...
01/16/2025

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ هیوایەکی نوێ بۆ کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەڕەخسێنێت.

یەکگرتوویی کورد بۆ زامنکردنی مافەکانی کورد زۆر پێویستە.

09/25/2023
سەرۆکی پەیمانگای کوردی واشنتۆن ، سیروان نەجمەدین کەریم بەشداری لە شاندێکدا کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دەیڤد تا...
05/12/2023

سەرۆکی پەیمانگای کوردی واشنتۆن ، سیروان نەجمەدین کەریم بەشداری لە شاندێکدا کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا-کوردستان (USKBC) و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەیان سامی عەبدولڕەحمان. لە میانەی سەردانەکەی شاندەکە بۆ هەولێر لە ۸ی ئایار تا ۱۰ی ئایار، چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کورد بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە کوردستان.

‎شاندەکە گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە مانگی سێوە، ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی، پڕۆژە یاسای بودجە، ناوچە جێناکۆکەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە.

‎کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو، لەوانە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی،و جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆ، ڕابەر ئەحمەد و جێگری وەزیری پێشمەرگە، عەبدولخالق باپەری، جێگری وەزیری سامانە سروشتییەکان کەمال ساڵح، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە،و بەڕێز سەفین دزەیی، سەرۆکی ستافی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەوزی حەریری، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. فەلاح مستەفا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، دکتۆر محەمەد شوکری و جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، زەهرا بێڵ.

‎لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، گفتوگۆکان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و وەبەرهێنانی بیانی و پێکەوەژیانی نێوان کۆمەڵگەکانی کوردستان کرا.

‎سەرۆک وەزیران بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان "هەموو پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنەکاندا جێبەجێ کردووە، هاوکات داوای لە حکومەتی فیدراڵی کردووە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت."

‎سەرۆکی پەیمانگای کورد لە واشنتۆن سیروان نەجمەدین کەریم، ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورسرانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند دوای نزیکەی دە ساڵ لە قەیران.

‎ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە هەنگاوێکە بەرەو دڵنیابوون لە دابینکردنی بەشی بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر هەناردەکردنی سەرچاوە سروشتییەکان. هەروەها بەشداربووان جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن پەرلەمانی عێراق بەمزوانە.

‎لە ۱۰ی ئایاردا، شاندەکە لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە و تاوتوێی کاروباری ناوخۆی کوردستانیان کرد، بەتایبەتی یەکڕيزیو یەکگرتوویی کورد و لە بەغدا بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کوردستان.

‎شاندەکە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، ڕێبار ئەحمەد کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و دەرفەتەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایان تاوتوێ کرد.
‎عەبدولخالق باپیری پێشوازی لە شاندەکە کرد لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەوێ دوایین پێشهاتە سەربازی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد، لەوانە بارودۆخی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان. دواتر شاندەکە سەردانی بەشی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و لەگەڵ فەرماندە باڵاکان و بەرپرسانی پەیمانگای زمان کۆبوونەوە.

‎لە ۹ی ئایاردا، وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز کەمال ساڵح پێشوازی لە شاندەکە کرد و جەختی لە گرنگی ڕێککەوتنی نەوت و گاز لە نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە و پوختەیەکی ڕێکەوتنەکەی پێشکەش کرد. هەروەها لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕیوە بۆ ئاسانکاریی وەبەرھێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان.

‎وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندەکە کرد. کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر هەماهەنگیکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان جوتیارانی کوردستان و ئەمریکا و هەروەها وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا.

‎لە میانەی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ بەڕێز فەوزی حەریری، سەرۆکی ستافی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا، گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕوانگە ستراتیژییەکانی ئابووری، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ، هاوبەشی ئەمریکا و کوردستان، کێشەکانی نەوت و بەرنامەی چاکسازی پێشمەرگە. هەروەها شاندەکە لەگەڵ دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشکەوتنەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق و ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ بەغدا و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەیفێن دزەیی، سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژە و دەستپێشخەرییە هاوبەشەکان کرد و هاندانی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆیان لە کەرت و بوارە جیاوازەکاندا کرد.

‎لە کۆتاییدا جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر زەهرا بێڵ پێشوازی لە شاندەکە کرد و پابەندبوونی بەردەوامیان ڕاگەیاند بۆ "پێکەوە کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا."

‎بەڕێز سیروان نەجمەدین کەریم، سەرۆکی پەیمانگای کورر لە واشنتۆن ، ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان بە پێشکەوتنی کوردستانەوە سەرەڕای بەربەستەکان. پابەندبوونی دووپاتکردەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد لە واشنتۆن و دڵنیابوون لەوەی دەنگی کوردستان دەبیسترێت.

چیدی پەلاماردانی کوردانی پەڵگانە جێی قبوڵ نییەمەخابن ئەمڕۆ جارێکی دیکە، لەلایەن عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس، پە...
04/22/2023

چیدی پەلاماردانی کوردانی پەڵگانە جێی قبوڵ نییە

مەخابن ئەمڕۆ جارێکی دیکە، لەلایەن عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس، پەلاماری کوردانی دانیشتووی گوندی پەڵکانە لە سنوری قەزای دووبز درا، بە ئامانجی ئەوەی دەست بەسەر خانوو و ماڵ و زەویی و زێدی ڕەسەنی کوردان لە ناوچەکە بگرن.
ئەم رەفتارە وەحشیگەرانەی عەرەبە هاوردەکان بە پاڵپشتی لایەنی ناو دەسەڵاتی عێراقی و سوپا بەرانبەر بە کوردانی دانیشتووی پەڵکانە ئەنجامدراوە و دەدرێت، کە جێی شەرمەزارییە بۆ دەوڵەتی عێراق، کە لە سایەی حکومڕانیەکەیدا، جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی بەعس هێشتا درێژەی هەیە.

وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرش و پەلاماردانە ناڕەواییە ئەمڕۆیی سەر کوردانی گوندی پەڵکانە دەکەین، کە بووەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 10 هاوڵاتی کورد، کە شەرفەمەندانە بەرگرییان لە خاك و ماڵ و زێدی خۆیان کردووە... هاوکات بانگەواز لە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین، هەڵوەستە جدی لەسەر ئەو دۆخە ناهەموارە بکەن، کە بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیەی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پیادە دەکرێت.

لە کۆتاییدا بە بیری هەموو لایەکی دەهێنینەوە، ئەوەی ئێستا لە هەڕەشە و پەلاماردانی کوردان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوی ئیدارەی هەرێم روو دەدات، دەرئەنجامی خیانەتی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر.. کە بووە هۆکاری لە 51 ِ% خاکی کوردستان.

سیروان نەجمەدین کەریم
سەرۆکی ئینستیتیوتی کورد لە واشنتۆن
2023/4/21

بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی 2023، ئەردۆغان پلانی وێرانکردنی زیاتر لە سوریا دادەنێت كورده كانی سوریا چۆن سه یری ئاساییكردن...
01/06/2023

بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی 2023، ئەردۆغان پلانی وێرانکردنی زیاتر لە سوریا دادەنێت كورده كانی سوریا چۆن سه یری ئاساییكردنه وه ی ئه ردۆغان و ئه سه د ده كه ن؟ ئەمریکا دەتوانێت چی بکات بۆ وەستاندنی تورکیا؟

Wars, normalization with the Assad, ethnic cleansings of Kurds, human rights abuses: tools used by Turkey's Erdogan to win 2023 elections

ساڵی 2022ی کوردستان. ساڵێکی دیکەی خەباتی گەلی کورد لە پێناو ئازادی ئەم ڕاپۆرتە باسی ڕووداوە گرنگەکانی  #کوردستانی گەورە ...
12/30/2022

ساڵی 2022ی کوردستان. ساڵێکی دیکەی خەباتی گەلی کورد لە پێناو ئازادی ئەم ڕاپۆرتە باسی ڕووداوە گرنگەکانی #کوردستانی گەورە دەکات

Kurdistan's 2022 brief: Another year in the Kurdish struggle. However, the nation achieved notable progress across Greater Kurdistan.

دەتەوێت فێری کوردی (سۆرانی) ببیت بە شێوەیەکی خۆڕای ؟ خۆت تۆمار بکە: https://imes.elliott.gwu.edu/news/learn-beginning-ku...
12/26/2022

دەتەوێت فێری کوردی (سۆرانی) ببیت بە شێوەیەکی خۆڕای ؟ خۆت تۆمار بکە: https://imes.elliott.gwu.edu/news/learn-beginning-kurdish-for-free-with-the-institute-for-middle-east-studies-at-gw/ وانەکان لە 10ی کانوونی دووەم دەستپێدەکەن!

Home News Learn Beginning Kurdish for free with the Institute for Middle East Studies at GW News Learn Beginning Kurdish for free with the Institute for Middle East Studies at GW December 6, 2022 Are you interested in learning the Kurdish Language? Then sign up for George Washington University’s f...

لەوکاتەوەی بەغدا/تاران هێزی پێشمەرگەی لە ناوچە دابڕاوەکان دەرکرد. کەرکوک سەدان هێرشی تیرۆریستی بەرکەوت! بۆ پاراستنی ئارا...
12/24/2022

لەوکاتەوەی بەغدا/تاران هێزی پێشمەرگەی لە ناوچە دابڕاوەکان دەرکرد. کەرکوک سەدان هێرشی تیرۆریستی بەرکەوت! بۆ پاراستنی ئارامی دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە!

After weeks of relative calm, ISIS (De’ash) terrorists launched several attacks in Kirkuk + Iraqi army has deployed troops in the Khanaqin

12/21/2022

رژێمی سووریا داواکارییەکانی لە ئیدارەی ئۆتۆنۆمی لە رۆژئاڤا چییە؟ کورد چۆن لە ئاساییکردنە وە ی ئە ردۆغان و ئە سە د دە ڕوانێت؟ ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) روونکردنەوە دەدات

پیرۆزبێت رۆژی ئاڵای کوردستان
12/17/2022

پیرۆزبێت رۆژی ئاڵای کوردستان

خۆش حاڵ بوێن بە میوانداریتی کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی لەگەڵ چەند ک...
12/08/2022

خۆش حاڵ بوێن بە میوانداریتی کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی شارەزا و کاریگەر لە واشنتۆن.

Address

700 12th Street NW Suite 700
Washington, RI
20005

Telephone

+12024840140

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئینستیوتی کورد لە واشنتۆن ::: Washington Kurdish Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ئینستیوتی کورد لە واشنتۆن ::: Washington Kurdish Institute:

Share