ڕێکخڕاوی ڤێسترۆس پارتی دیموکراتی کوردستان لە Vesteros - سوید

  • Hem
  • Sverige
  • Västerås
  • ڕێکخڕاوی ڤێسترۆس پارتی دیموکراتی کوردستان لە Vesteros - سوید
Vägbeskrivning

ڕێکخڕاوی ڤێسترۆس پارتی دیموکراتی کوردستان لە  Vesteros - سوید ڕێکخڕاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڤێستروس ،سوید

Rekxrawi Parti Dimokrati Kurdistan

ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوەئەمڕۆ، ٤ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٦، پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى زۆری...
04/11/2026

ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

ئەمڕۆ، ٤ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٦، پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى زۆرینەى پەرلەمانتاران، درێژەى بە کۆبوونەوەى یەکەمى خۆیدا و لە پرۆسەیەکى یاسایى و دیموکراتیدا دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى هەڵبژارد.
وێڕاى پیرۆزباییمان لە هەموو کوردستانیان، پیرۆزبایى لە سەرۆکى پەرلەمان و جێگر و سکرتێرى پەرلەمان دەکەین و لەم ئەرکە نیشتمانییەیاندا هیواى سەرکەتنیان بۆ دەخوازین. ئەمە هەنگاوێکى درەنگوەخت بەڵام پێویست بوو لەپێناو پاراستنى قەوارەى دەستووریى هەرێمى کوردستان. بەداخەوە دوو ساڵە بەهۆى بڕیارى سیاسیى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانی و نەوەى نوێ ئەم دامەزراوە شەرعییەى هەرێم کە نوێنەرایەتى دەنگ و ئیرادەى خەڵک دەکات پەک خرابوو.

ئەمڕۆ زۆرینەى پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنەکان، بە هەستکردنیان بەرامبەر بە ئەرکى نیشتمانیان و ڕێزگرتن لە دەنگى خەڵک و پابەندییان بە سوێندى یاسایی، پرۆسەى دیموکراسییان سەرخست و کۆتاییان بەو بۆشاییە یاساییە و خۆسەپاندنى کەمینەیەکى سیاسى هێنا. ئەمەش سەرەڕاى ئەوەى کە هەڕەشەى زۆر لە هەندێ پەرلەمانتار و کەسوکارییان کراوە، کە ئەمە ئاماژەیەکى مەترسیدارە و هەڕەشەیە لە دیموکراسى و ئیرادەى خەڵک و دەربڕى عەقڵیەتێکە کە خزمەت بە دیموکراتیزەکردنى بوارەکانى ژیانى کۆمەڵگاى کوردستان ناکات.

هیوادارین هەموو لایەک ڕێز لە ویست و ئیرادەى خەڵک و پڕۆسەی دیموکراسیی بگرن. پەرلەمانى کوردستان شوێنى ڕاستەقینەى دانوستانى سیاسى و یاساییە و فاکتەرى یەکڕیزى و یەکگرتنى ناوخۆى کوردستانە. کارابوونەوەى پەرلەمان دژى هیچ کەس و لایەنێک نییە و دەرگا کراوەیە بۆ هەموو لایەک و ئومێدەوارین دوابەدواى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان، فراکسیۆنى لایەنەکانى دیکەش بڕیارى ئەرێنى بدەن و بەشداربن لە پاراستنى شەرعیەت و قەوارەى هەرێمى کوردستان، هەروەها ئەم هەنگاوە ببێتە هاندەر بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیاریەتى هاوبەش لە بەرەوپێشبردنى هەرێمى کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا و لێکنزیک کردنەوەى هەموو بۆچوونەکان بۆ خزمەتى خەڵک و ئایندەى کوردستان.

مەحموود محەمەد
وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان
٤/ ١١/ ٢٠٢٦

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانلەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە شاری هەولێر، ...
13/10/2026

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە شاری هەولێر، جێگەی داخە کە ئەم کۆڕبەندە ئەمساڵ نەیتوانیوە بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنی میوانان و پەنێڵەکانیدا ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان بکات. لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان ڕەنگ بداتەوە.
ئەم جۆرە مامەڵەکردنە نیگەرانیی خەڵکی تێکۆشەر و ڕەسەنی بەشەکانی تری کوردستانی لێکەوتووەتەوە و دەبێتە هۆی قووڵكردنی پەرتەوازەیی و دووبەرەکیی نێوان ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان. هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەینەوە کە (میری) هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.
بارەگای بارزانی
13ـی تشرینی یەكەمی 2026.....................................
Daxuyaniyek ji Baregeha Barzanî
Bi navê Xwedayê Mezin û Dilovan
Di derbarê birêveçûna Foruma MERI 2026 li bajarê Hewlêrê de, cihê mixabiniyê ye ku ev forum îsal nekarî bi awayekî hêja di vexwendina mêvan û panelên xwe de fireh alî ya siyasî û beşdariya aliyên siyasî yên beşên din ên Kurdistanê li ber çav bigire. Di dîdareke wiha girîng de, diviyabû nûnertiya doza gelê Kurd li beşên din ên Kurdistanê bi beşdariya hemû aliyan reng vedabûya.
Ev cure muamelekirin bûye sedema dilgiraniya xelkê têkoşer û resen ê beşên din ên Kurdistanê û dibe sedema kûrkirina berbelavbûn û duberekiya di navbera zarokên gelê Kurdistanê de. Em hemû aliyan jî agahdar dikin ku (MERI) tu peywendiyek bi me re nîne.
Baregeha Barzanî
13ê Cotmeha 2026an..................................,

ئەمڕۆ، شاندێکی ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ڤێستروس، سەردانی مام عارف هەمەوەندی، پێشمەرگەی ئەیلوول و گولان، کادرو...
13/10/2026

ئەمڕۆ، شاندێکی ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ڤێستروس، سەردانی مام عارف هەمەوەندی، پێشمەرگەی ئەیلوول و گولان، کادرو ئەندامی ڕێکخراوەکەمان کرد.

مام عارف هەمەوەندی، کە ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشییەوە و بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەکەی نەشتەرگەری ب کراوە پێویستی بە چاودێری و پاڵپشتییە. لەم سەردانەدا، شاندەکەمان دڵنیایی خۆی لە بەرامبەر مام عارف دەربڕی و بە هیوای چاکبوونەوە و تەندروستیی تەواوی، سەردانی کرد.

مام عارف هەمەوەندی یەکێکە لەو کەسانەی کە بە خەبات و خزمەتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد، بەشێک لە تەمەنی خۆی تەرخان کردووە. بێگومان، ئەو کەسانەی بە دڵسۆزی و وەفاداری خزمەتی نیشتیمان و گەلەکەیان کردووە، شایستەی ڕێزگرتن و پشتیوانین، بە تایبەتی لە کاتی نەخۆشی و تەنگانەدا.

ئێمەش وەک ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ڤێستروس، هەموو کاتێک خۆمان بە بەرامبەر ئەندامان و هاوڕێ خەباتکارەکانمان بەرپرسیار دەزانین و باوەڕمان وایە کە سەردان و دڵنەوایی لە کاتی نەخۆشی و ناخۆشیدا، نیشانەی وەفاداری، مرۆڤایەتی و ڕێزگرتنە لەو پێشمەرگە و خەباتکارانەی کە تەمەنی خۆیان لە پێناو ئامانجە نیشتمانییەکاندا بەسەر بردووە.

لە کۆتاییدا، لە خودای گەورە داواکارین کە شیفای خێرا و تەندروستیی تەواوی بە مام عارف هەمەوەندی ببەخشێت، ئازار و نەخۆشییەکەی لێ کەم بکاتەوە و جارێکی تر بە تەندروستی و ساغی ببینینەوە. هیوادارین بە زوویی چاک ببێتەوە و بە هیوای ڕۆژانی باشتر، ئارامی و تەندروستی بۆی دەخوازین.

پارتی دیموکراتی کوردستان
ل.ن سوید / ڕێکخراوی ڤێستروس

کاریزمای کاک شفا بارزانی، پەیامێکی ڕوون و بەرزی کوردبوونە لە ئەورووپا؛ پەیامی پشتگیریی گەنجان، یەکگرتوویی و برایەتی، و پ...
30/09/2026

کاریزمای کاک شفا بارزانی، پەیامێکی ڕوون و بەرزی کوردبوونە لە ئەورووپا؛ پەیامی پشتگیریی گەنجان، یەکگرتوویی و برایەتی، و پاراستنی ناسنامەی کوردستانی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

ئەم پەیامە بانگەوازێکە بۆ هەموو کوردێک کە بە شانازییەوە ناسنامە و ڕەگەزی کوردستانی خۆی بپارێزێت و بە یەکڕیزی و برایەتی، وێنەیەکی شایستە لە کورد و کوردستان لە ئەورووپا پیشان بدات.

بەشدار بوونی شاندی رێکخراوی ڤێستروس لە ئاهەنگی یادی دامەزراندنی ٨٠ سالەی پارتی و سالیادی لە دایک بوونی رابەری نەتەوەی کو...
16/08/2026

بەشدار بوونی شاندی رێکخراوی ڤێستروس لە ئاهەنگی یادی دامەزراندنی ٨٠ سالەی پارتی و سالیادی لە دایک بوونی رابەری نەتەوەی کورد سەروک مسعود بارزانی 🌷🌷🌷🌷🌷🌷

پیروز و بەرز بێت یادی ٨٠ سالەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان .بەم یادەوە پیروزبایی لە تەواوی ئەندام و کادر و لایە...
15/08/2026

پیروز و بەرز بێت یادی ٨٠ سالەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان .
بەم یادەوە پیروزبایی لە تەواوی ئەندام و کادر و لایەنگرانمان لە سنوری رێکخراوی خومان دەکەین و هیوادارین بەرەو کوردستانێکی ئازاد و سەربەخوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان .
رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان
ڤێستروس /سوید

پرسە و سەرەخوشی بە ناوی خومان و لێژنەی ناوچەی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخوشیمان دەگەینە خاتوو (ماریا امینسون) ب...
24/04/2026

پرسە و سەرەخوشی
بە ناوی خومان و لێژنەی ناوچەی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخوشیمان دەگەینە خاتوو (ماریا امینسون) بە بوونەی مالئاوایی برای بەرێزییان (قاسم خدر حسین).
لە خوای گەورە داواکارین کە جێگای و مەکانی بەهەشتی بەرین بێت .
اناللە و اناالیە راجعون
رێکخراوی ڤێستروس پارتی دیموکراتی کوردستان

بەرز و جێگای شانازیمانن شەهیدانی کورد و کوردستان .زور سوپاس بو کاک هێرش لەتیف بو ناردنی ئەم وێنەیە .
08/04/2026

بەرز و جێگای شانازیمانن شەهیدانی کورد و کوردستان .
زور سوپاس بو کاک هێرش لەتیف بو ناردنی ئەم وێنەیە .

روژی شەهیدانی کورد و کوردستانی .ئەمرو روژی شەممە2026/04/04  شاندێکی رێکخراوی ڤێستروسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوینەر...
04/04/2026

روژی شەهیدانی کورد و کوردستانی .
ئەمرو روژی شەممە2026/04/04 شاندێکی رێکخراوی ڤێستروسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوینەرایەتی لێژنەی ناوچە و رێکخراوی ڤێستروس بەشدارییان کرد لە روژی شەهیدانی کوردستان و سالییادی سێدارەدانی پێشەوا قازی محمد و هاورێکانی کە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی سوید پێی هەلسا بوون .
وە بەم بونەوەیە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سیمینارێکی سیاسی بو بەرێز عبداللە حیجاب پێک ئینابوو .
رێکخراوی ڤێستروس
پارتی دیموکراتی کوردستان

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانچواری نیسان ڕۆژێكی خەمناكە لە ساڵنا...
04/04/2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

چواری نیسان ڕۆژێكی خەمناكە لە ساڵنامەی گەلی كوردستان، یادی جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی فەیلیە كە بەهۆی كوردبوونیانەوە ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و كۆمەڵكوژی و زوڵم بوونەوە. كوردی فەیلی لەژێر دەستەڵاتی شوومی ڕژێمی پێشووی عێراقدا ئازار و دەرەبەدەریی زۆریان بینیوە و هیچ مافێكیان پێ ڕەوا نەبینراوە. شەهیدكردنی هەزاران گەنج و سەندنەوەی ناسنامە و دەركردنی دەیانهەزار خانەوادەی كوردی فەیلی بەشێك لە پیلان و ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیە بوو كە لە دژی گەلی كوردستان بە شێوەیەكی ڕێكخستوو و بە بەردەوامی لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجام دەدرا.

لەیادی چل و شەش ساڵەی جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلیدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردی فەیلی و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین. ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی ئازار و نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بکات. لەو یادەدا ڕۆڵی تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردی فەیلی لە پاڵپشتیكردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان هەرگیز لەیاد ناكرێت و كوردی فەیلی هەمیشە بەشێكی ئازیزی گەلی كوردستانن.

مسعود بارزانی
4ی نیسانی 2026

Adress

Västerås

Webbplats

Aviseringar

Bli först med att veta: vi skickar ett mejl när ڕێکخڕاوی ڤێسترۆس پارتی دیموکراتی کوردستان لە Vesteros - سوید publicerar nyheter och kampanjer. Din e-postadress används inte till något annat, och du kan avsluta prenumerationen när som helst.

Genvägar

Dela