سەنتەری نینا بۆ مافەکانی ژنان

Ring Vägbeskrivning Webbplats Kontakta organisationen

سەنتەری نینا بۆ مافەکانی ژنان ڕێکخراوێکی خۆبەخشە، بۆ مافەکانی ژنان و یەکسانی، وابەستەیی سیاسی و ئایینی نیە. کار لەپێناو بنبڕکردنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژن و کچان دەکات

کۆبونەوەی تۆڕی شەڵتەرەکانی ژنانی لە  ستۆکهۆڵم!کۆبونەوەیەکی بە نرخ و گرنگ لەگەڵ  نوێنەرانی پەناگەکانی ژنانی لە ستۆکهۆڵم ک...
15/06/2026

کۆبونەوەی تۆڕی شەڵتەرەکانی ژنانی لە ستۆکهۆڵم!

کۆبونەوەیەکی بە نرخ و گرنگ لەگەڵ نوێنەرانی پەناگەکانی ژنانی لە ستۆکهۆڵم کە دەگاتە نزیکە ٣١ دانە، بەشێکیان ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ و بەشێکی زۆری دیجیتاڵ.

یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ و پلان و بەرنامە هاوبەشەکان بوو بۆ پێش هەڵبژاردنی داهاتوو.
هەروەها ڕێککەوتین بە هاوکاری@Unizon Unizon بەردەوام بین لە کارکردن بۆ «ئامانجی سفر بۆ توندوتیژی پیاوان دژ بە ژنان» .
دیدارێکی پڕ کار و هاوکاری و سەرەنجام بوو بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونەکانمان و کاری هاوبەش بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان.

سوپاسی تایبەت بۆ پەناگەی ژنانی تێنستا.
سوپاسی زۆر بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارییان کرد، بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ و هەم بە شێوەی دیجیتاڵ.
کاری هابەشمان بەردەوام دەبێت...

ڕۆژانی پلاندانانی  کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان- سەنتەری نینا لە ستۆکهۆڵم!لە ماوەی سێ ڕۆژی بەسوود و خۆشدا لە نێو...
15/06/2026

ڕۆژانی پلاندانانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان- سەنتەری نینا لە ستۆکهۆڵم!

لە ماوەی سێ ڕۆژی بەسوود و خۆشدا لە نێوان ٥- ٧ ی حوزەیران، ئەندامانی بورد، گرووپی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕێکخراوەکە بۆ پلاندانانی ستراتیژی لە ژینگەیەکی ئارام و نزیک لە سروشت کۆبونەوە.

گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و بڕیاردان دەربارەی گەشەپێدانی بنەما سەرەکیەکانی ڕێکخراو و چۆنیەتی جێبەجێکردنی چالاکیەکانی، دیاریکردنی بەرپرسیاریەتیەکان لە بوارە جیاوازەکاندا (پەناگەی ژنان، کاری پێشگیری لە توندوتیژی، باری ئابووری، بەڕێوەبردن، پەیوەندی و کاری مەیدانی، ڕاگەیاندن).
پلانی دابینکردنی دارایی درێژخایەن، خ*ل و ڕاهێنان، کۆبونەوە خێزانیەکان، گروپەکانی ژنان، سیمینارەکان و بەردەوامی کار لە تۆڕە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکاندا دانرا.
ئەم جۆرە کۆبونەوانە هاندەرو نوێکەرەوەی هێزو توانای بەردەوامی کارەکانە لە مەیدانی مافەکانی ژنان و بەشداریکردن لە پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان و مرۆڤانەتر.

#یەکسانی

کۆنفرانسی DO, Diskrimineringsombudsmannen دەربارەی جیاکاری ڕەگەزی لە بازاڕی کاردا.لە ٩ی حوزەیران، IKKR  سەنتەری نینا بەش...
11/06/2026

کۆنفرانسی DO, Diskrimineringsombudsmannen دەربارەی جیاکاری ڕەگەزی لە بازاڕی کاردا.

لە ٩ی حوزەیران، IKKR سەنتەری نینا بەشداری کۆنفرانسی دەزگای دژەجیاکاری (DO) کرد.
بابەتی سەرەکیی ئەو ڕۆژە جیاکاری ڕەگەزی لە بازاری کاردا، مووچەی یەکسان و ڕوونیی لە مووچەدانان بوو.
دەستپێکی بەرنامە بە پرسیاری : "بۆچی هێشتا بازاڕی کار یەکسانی ڕەگەزیی نییە؟"
لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا، جۆرە جیاوازەکانی جیاکاری ڕەگەزی وەک هەڕەشە و هەراسانکردنی سێکسی و جیاکاری بەهۆی دووگیانیەوە باسکرا، هەروەها بابەتەکانی مووچەی یەکسان بۆ کاری یەکسان و هاوشێوە، ڕوونیی لە مووچەداناندا.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی وەزیری یەکسانی، دەزگا فەرمییە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ گفتوگۆ لەسەر داهاتووی هەوڵەکان بۆ زیادکردنی یەکسانی لە بازاڕی کاردا بەڕێوەچوو.

سەنتەری نینا لە کۆنگرەی (پەرلەمانی) ژنان پێش هەڵبژاردنی ٢٠٢٦ڕۆژێک بۆ گفتوگۆ دەربارەی یەکسانی باری ئابووری نێوان ژنان و پ...
11/06/2026

سەنتەری نینا لە کۆنگرەی (پەرلەمانی) ژنان پێش هەڵبژاردنی ٢٠٢٦

ڕۆژێک بۆ گفتوگۆ دەربارەی یەکسانی باری ئابووری نێوان ژنان و پیاوان لە پەرلەمانی سوید
لە ٣ی حوزەیران، سیمینارێک لە پەرلەمان کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان، بە هاوکاری WINNET Sverige و Sveriges Kvinnoorganisationer ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.
پەرلەمانتاران، شارەزایانی ئابووری و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی سیاسەتی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو، بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا کۆبونەوە.
باسەکان دەربارەی بارودۆخی ئابووری ئێستای ژنان، دەسەڵات و کاریگەرییان لە کۆمەڵگادا کرا، هەروەها گرنگی «مووچەی یەکسان بۆ کاری یەکسان» خرايە ڕوو.
سەرەنجامەکان چەند دیدگا و داواکاری گرنگ بوو پێش هەڵبژاردنی ٢٠٢٦ و پێشکەشکردنی بە دەوڵەت، لەهەمان کاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامی گۆڕانکاریەکان بۆ بەهێزکردنی یەکسانی ئابووری کرایەوە.

#یەکسانی #هەڵبژاردنی

سەنتەری نینا لە (هەفتەی یارڤا) فیستیڤاڵی کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە  ڕۆژی ٣٠ ئایار، لە...
11/06/2026

سەنتەری نینا لە (هەفتەی یارڤا) فیستیڤاڵی کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ڕۆژی ٣٠ ئایار، لە ستۆکهۆڵم بەشدار بوو.
ڕۆژێکی چالاک و پڕگفتوگۆی بەسود بوو لەگەڵ سەردانیکەران لە خەیمەکەدا. لەهەمان کاتدا پێشکەش کردنی زانیاری دەربارەی کار و چالاکییەکانمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، پشتگیریان لە ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی، هەروەها هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ستەمی پەیوەست بە شەرەف.
ئەم ڕۆژە دەرفەتێکی باشی ڕەخساند بۆ گفتوگۆ و پێکهێنانی پەیوەندییە نوێکان.

لە سەنتەری نینا گۆشەیەک بۆ قاوەخواردنەوە و گفتوگۆ دەتوانی لەسەنتەری نینا لە ژینگەیەکی ئارام و پارێزراودا قاوەیەک بخۆیتەو...
02/06/2026

لە سەنتەری نینا
گۆشەیەک بۆ قاوەخواردنەوە و گفتوگۆ

دەتوانی لەسەنتەری نینا لە ژینگەیەکی ئارام و پارێزراودا قاوەیەک بخۆیتەوە، کەسانیتر بناسی و پێکەوە چالاکی جیاواز ڕێکبخەین. لەهەمان کاتدا لە بەرنامەی تایبەتدا لەگەڵ دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، دەزگای کار، دەزگای بیمە .. هتد، زانیاری زیاتر سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانت وەرگریت.

بەخێربێیت لە ڕۆژانی سێ شەممە و پێنج شەممە
کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بۆ پێنج
دواتر کاتەکان بەپێی دۆخی میوانەکان دەگونجێنین

بۆچی پیاوان دەرامەتیان لە ژنان زۆرترە! بەشداری سەنتەری نینا لە  سیمیناری «کەمکردنەوەی جیاوازی داهاتی ژنان و پیاوان تا سا...
28/05/2026

بۆچی پیاوان دەرامەتیان لە ژنان زۆرترە!

بەشداری سەنتەری نینا لە سیمیناری «کەمکردنەوەی جیاوازی داهاتی ژنان و پیاوان تا ساڵی 2030 بۆ ئاستی نیوەی ئێستا لە سوید– چۆن؟»!

سیمینارەکە لە هۆڵی یەکەمی پەرلەمان لەلایەن ڕێکخراوی فرێدریکا برێمەر بە هاوکاری نوێنەری سوسیالدیموکراتەکان و لیبرالەرکانی پەرلەمان ڕێکخرابوو.
بابەتەکان لەلایەن وەزیری یەکسانی (نینا لارشۆن) لەگەڵ چەند پسپۆڕ و پرۆفیسۆری ئابوری و یاسای باچ پێشکەشکرا.
ئامانجی سیمینارەکە باسکردنی هۆکارەکانی جیاوازی داهات لەنێوان ژنان و پیاوان و گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی یەکسانی ئابووری.
سیمینارەکە پشتی بەستبوو بە سپی نامە یان ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فرێدریکا برێمەر بە ناونیشانی «بۆچی پیاوان دەوڵەمەندترن لە ژنان»!

بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ و یارمەتی یاسایی بەخۆڕایی، دەتوانیت پەیوەندی بە سەنتەری نینا بکەیت بۆ دیاریکردنی کات لەگەڵ پارێزەران  ...
28/05/2026

بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ و یارمەتی یاسایی بەخۆڕایی، دەتوانیت پەیوەندی بە سەنتەری نینا بکەیت بۆ دیاریکردنی کات لەگەڵ پارێزەران Rebecca Lagh شارەزا لە بواری یاسای خێزان، Jenny Skarland شارەزا لە بواری کۆچ و مۆڵەتی مانەوە. لە کاتی پێویستدا وەرگێڕ بە زمانەکانی: سویدی، کوردی، عەرەبی و فارسی دابین دەکرێت.

کوردی/ عربیوەک ژنێک بەخێربێی بۆ سەنتەری نینا  شوێنێکی ئارام و کراوە بۆ ژنان و خێزانەکان. کۆبونەوەی  یەکەم بەمەبەستی زانی...
22/04/2026

کوردی/ عربی
وەک ژنێک بەخێربێی بۆ سەنتەری نینا شوێنێکی ئارام و کراوە بۆ ژنان و خێزانەکان. کۆبونەوەی یەکەم بەمەبەستی زانیاری دەربارەی پێکهێنانی گروپی ژنان بۆ چالاکی جۆراوجۆر.
هەوڵدە لەسەرەتاوە لەگەڵماندا بیت! ........................................................
كامرأة، مرحباً بكِ في مركز نينا، مكان آمن ومفتوح ومريح للنساء والعائلات.
سنبدأ بتشكيل مجموعات نسائية، ولمزيد من المعلومات ندعوكِ لحضور الاجتماع الأول.
كوني معنا وانضمي إلينا من البداية!

بەشداری کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان- سەنتەری نینا لە کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی بابەتێکی گرنگ لە چوارچێوەی لێک...
21/04/2026

بەشداری کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان- سەنتەری نینا لە کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی بابەتێکی گرنگ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی سوید، بە مەبەستی زیادکردنی هەوڵەکان بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی و سەرکوتی پەیوەندیدار بە شەرف لە باخچەی منداڵان، قوتابخانە و ناوەندەکانی کاتی ئازادی منداڵان.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ژێر سەرپەرشتی ڕبێکا لاگ، بە هاوکاری ڕێکخراو و دەزگا تایبەتمەندەکان بە پرسی توندوتیژی بەناوی شەرەفەوە دادەڕێژرێت و لە کۆتایی ئەم ساڵدا ڕادەستی دەوڵەت دەکرێت بۆ جێبەجێکردن.

Adress

Frihetsvägen 45
Stockholm
17753

Öppettider

Måndag 10:00 - 17:00
Tisdag 10:00 - 17:00
Onsdag 10:00 - 17:00
Torsdag 10:00 - 17:00
Fredag 10:00 - 15:00

Telefon

+46707178577

Aviseringar

Bli först med att veta: vi skickar ett mejl när سەنتەری نینا بۆ مافەکانی ژنان publicerar nyheter och kampanjer. Din e-postadress används inte till något annat, och du kan avsluta prenumerationen när som helst.

Kontakta Organisationen

Skicka ett meddelande till سەنتەری نینا بۆ مافەکانی ژنان:

Genvägar

Dela