مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا

Call Directions

مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا, Charitable organisation, Antananarivo.

لەم پەیجە ئاسانکاری دەکریت بۆ ئەو بەرێزانەی
دەیانەوێت خێر و سەدەقە بکەن له ناوچە دورە دەستەکانی ئەفریقیا بە ئەنجامدانی قوربانی،حەوتەم، هەدیەکردنی قورئانی پیرۆز، بیرلێدان و درووستکردنی مزگەوت.

*پڕۆژەی بەخشینی مانگانە**مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا*« تەنها بە *١٠ هەزار* دینار لە مانگێکدا.. ببە بە بەشێک لە پڕۆژە ...
16/10/2026

*پڕۆژەی بەخشینی مانگانە*

*مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا*

« تەنها بە *١٠ هەزار* دینار لە مانگێکدا.. ببە بە بەشێک لە پڕۆژە مەزنەکانی ئەفریقیا!»

(مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا) پڕۆژە پێشەنگ و ستراتیژییەکەی ڕادەگەیەنێت کە تێیدا خێرخوازان دەتوانن بە شێوازێکی مانگانە تەنها بە (١٠,٠٠٠ دینار) بەشدار بن.
ئەم بڕە پارەیە هیچ کاریگەری و قورسییەکی لەسەر بودجەی بەخشەر نییە ، کۆدەکرێتەوە دەبێتە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە سەرەکییانەی خوارەوە بەپێی گەیشتن بە ڕێژەی پێویست.
1. 🚰 لێدانی بیرە ئیرتیوازی.
2. 📚 کڕینی قورئان و کتێبی شرعى بۆ قوتابخانە تەختەیییەکان.
3. 👕 پۆشاک و جلوبەرگی منداڵان بۆ منداڵانی بێباوک هەژاران پێش وەرزی سەرما و جژنەکان .
4. 🕌 بنیاتنان و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان .

• بۆ بەشدارییکردن و ناردنی تبرعات بەم ژمارەیەوە FIB:
07714913322
*بچووکترین بەخشین لای جەنابت.. گەورەترین گۆڕانکارییە لە ئەفریقیا !*

*مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا*

14/10/2026

الحمدلله بە فەزڵ و بەخشندەیی خوای پەروەردگار
دڵخۆشکەرترین دیمەن ئەوەیە کە دەبینیت ڕۆژ بە ڕۆژ ماڵەکانی خودا ئاوەدانتر و قەرەباڵغتر دەبن.
سەیری ئەم دیمەنە بکە لە ئەفریقیا ناوچەیەکی کەم دەرامەت بەڵام دەوڵەمەند بە ئیمان، چۆن بەم شێوازە جوان و ڕێکپۆشە خەریکی لەبەرکردن و فێربوونی پەیامی خودان. ئەمەیە سەرکەوتنی ڕاستەقینە و گەورەیی ئەم دینە. خوایە گەورە لەم نەوەیەمان زیاد بکەیت. 🤲

13/10/2026

مژدە و بانگەوازێکی خێرخوازی.. 🌟
بە فەزڵی خودای گەورە، قۆناغی دروستکردنی قوتابخانەی (شێفا) لە ئەفریقیا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، کە بە پشتیوانی خێرخوازانی کوردستان و بە سەرپەرشتی (مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا) جێبەجێ کرا. دەستی هەموو لایەک خۆش بێت و خودا لێتان ڕازی بێت.
ئێستا ئەم قوتابخانە پیرۆزە ئامادەیە، بەڵام بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن پێویستی بە هاوکاری بەپەلەی ئێمەیە بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییانە:
🔸 حەسیر و ڕاخەر بۆ پۆلەکان.
🔸 قورئانی پیرۆز بە ڕیوایەتی (ورش).
🔸 جلوبەرگ بۆ قوتابییە چاوگەشەکان کە بەشێکی زۆریان بێبەشن لێی.
با پێکەوە ئەم پڕۆژە خێرخوازییە تەواو بکەین و ڕووناکی زانست ببەخشینە ئەم منداڵانە. تەنانەت بە کەمترین بڕیش بێت، هاوکارییەکەت گۆڕانکاری دروست دەکات

12/10/2026

سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، کارەکانمان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی دەستی یارمەتی. بە فەزڵی خودا توانیومانە ببینە هۆکاری بەهاناوەچوونی سەدان منداڵی یتیم و خێزانی کەمدرامەت لە ناوچە هەرە هەژارنشینەکانی ئەفریقیا. خوای گەورە لە هەموو لایەک تەکبەل بکات.

11/10/2026

دووری مەوداکان ڕێگر نین لەوەی ببینە فریادرەسی منداڵانی بێباوک لە ئەفریقیا. لەم کەمپینەدا، ئێمە دەبینە پردی گەیاندنی میهرەبانی و خۆراکی ئێوە بۆ ناوچە هەرە هەژارنشینەکان.
پێکەوە دەتوانین دڵ و سکی سەدان منداڵ خۆش بکەین.
✨ ببە بە تیشکی ئومێد لە شوێنێکی دوور. بە ئزنی اللە بەردەوامین لەم کارە پیرۆزە

10/10/2026

الحمدلله.. مزگەوتی (بەهەشت) لە ئەفریقیا تەواو بوو و دەرگای بە ڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە. 🕋✨
ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەرکی خوشکێکی بەڕێز دروستکرا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت؛ تەنها بۆ ڕەزامەندی خودا و وەک خێرێکی نەبڕاوە. خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ نوێژی هەینی چەندین کیلۆمەتر ڕێگایان دەبڕی، بەڵام ئەمڕۆ خودا بەم مزگەوتە شادیکردن.
سوپاس بۆ خودا کە ئێمەی کردە هۆکار و جێبەجێکاری ئەم خێرە مەزنە. خودایە لێی وەربگریت و بیکەیتە توێشووی قیامەتی و لە دونیا و دواڕۆژدا ڕووسپی بکەیت.

09/10/2026

تەمەن تەنها یەک جارە... تا خۆت ماویت، بە دەستی خۆت چاکە بچێنە!🌱
کاتێک کە مرۆڤ کۆچی دوایی دەکات، دەستەکانی لەم دنیا بڕوا دەبن و تەنها دەبێت چاوەڕوانی خێروپیاوی کەسانی تر بێت... بەڵام کێ دەڵێت دوای تۆ کەسێک بیرت دەکاتەوە؟ کێ دەڵێت خێرت بۆ دەکەن؟
باشترین و ژیرانەترین کار ئەوەیە کە "خێری نەبڕاوە" (صدقة جارية) بۆ خۆت لەپاش بەجێبهێڵیت؛ ئەو خێرەی کە تەنانەت لەناو گۆڕیشدا بیت، چاکەکانی هەر بەردەوام بن و بۆت بنووسرێن.
✨ باشترین و گەورەترین خێرە نەبڕاوەکان:
💧 بیر لێدان و ئاوی پاک: گەورەترین دیاری بۆ ئەو جێگایانەی تینووی دڵۆپێک ئاون.
📖 پێشکەشکردنی قورئانی پیرۆز: بۆ ئەوەی هەر پیتێک کە دەخوێنرێتەوە، ببێتە ڕووناکی بۆ گۆڕەکەت.
🕌 دروستکردنی مزگەوت و شوێنی نوێژکردن: ئاوەدانکردنەوەی ماڵی خودا.
🏫 دروستکردنی قوتابخانە و مەدرەسە: بۆ پێگەیاندنی نەوەیەک بە زانست و ئیمان.
🌍 خوشک و برایانی بەڕێزم...
لە قووڵایی ئەفریقیاوە، هەزاران مرۆڤ و منداڵی چاوەڕوان، تینووی دڵۆپێک ئاو و پێویستیان بە هاوکارییەکانتانە. با پێکەوە ببیینە هۆکاری گۆڕینی ژیانی ئەوان و ڕزگارکردنی دواڕۆژی خۆمان.

08/10/2026

🌟 مژدەیەکی خۆش و پڕ خێر...
بە فەزل و یارمەتی خوای گەورە، لە تەواوبوونی پڕۆژەی دروستکردنی مزگەوتی (بەهەشت) لە کیشوەری ئەفریقیا نزیک دەبینەوە. بەمزووانە و لە کورتترین ماوەدا، دەرگای ئەم ماڵەی خوا بەڕووی موسڵماناندا دەکرێتەوە و ان شاءالله دەکەوێتە خزمەت نوێژخوێنان.
خوای گەورە لەو کەسە ڕازی بێت کە بەشداربوو لە دروستکردنی ئەم مزگەوتە بیکاتە توێشووی دواڕۆژمان. 🕋✨

05/10/2026

عەقیقە و نەزرەکانتان بە جوانترین و ڕێکوپێکتریین شێواز لێدەنێین و دابەشی دەکەین، هەموو قۆناغەکانیش بە ڤیدیۆ بۆ ئێوەی بەڕێز دۆکیۆمێنت دەکەین.
خێرەکانتان لێرە دەگەنە شوێنی خۆی.
📥 ئێستە نامە بۆ پەیج بنێرە و عەقیقەکەت بە ئێمە بسپێرە.

05/10/2026

🐑 عەقیقە و نەزرەکانتان بگەیەننە شوێنی شایستە و دەستی هەژاران 🌍
الحمدلله، بە فەزڵی خوای گەورە و پاشان بە پاڵپشتی و متمانەی ئێوەی ئازیز، توانیمان بڕێکی زۆر و پێویست لە گۆشتی عەقیقە دابین بکەین بۆ گوند و ناوچە هەرە هەژارنشینەکانی ئەفریقیا، کە تێیدا سەدان خێزان سوودمەند بوون و دڵیان خۆش بوو.
بەوپەڕی ئەمانەت و متمانەوە ئەرکی عەقیقە و نەزرەکانتان دەگرینە ئەستۆ. بۆ دڵنیایی تەواوی ئێوەش:
🎥 کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە و کاتی لێنان و دابەشکردنی شێوەکە بە ڤیدیۆ دۆکیۆمێنت دەکرێت و بۆتان دەنێردرێت.
با پێکەوە ببینە هۆکاری گەیاندنی خێر و خۆشی بۆ سەر لێوی منداڵە چاوەڕوانەکانی ئەفریقیا.

Address

Antananarivo

Telephone

+9647518522494

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مرۆڤ دۆستانی هەژارانی ئەفریقیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share