26/08/2026
بەیاننامەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان؛
شەهید ئومێد کۆنەپووشی
شەهید شەریف باجوەر
شەهید محمد پەژوهی
شەهید رحمت حەکیمی نیا
بە ناوی چیا بریندارەکانی کوردستان، بە ناوی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.
ئەمڕۆ لە ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان، تەنیا یادێک ناکەینەوە لە شەهیدان، بەڵکوو پرسیارێکی گەورە و قورس ئەخەینە بەردەم هەموو دامەزراوە و لایەنە بەرپرسیارەکان و پەیوەندیدارەکان.
لە کاتی سووتانی دارستانەکان و هەر کارەسات و قەیرانێک دا، بەر لەهەموو لایەنێک ژینگەپارێزان لە بەرەکانی ئاگر و گیان فیدایی دا ئامادەن و بەو پەڕی بوێری و چاونەترسییەوە خۆیان ئەدەن لەدڵی ئاگر و بەداخەوە زۆر جار بە برینداری و شەهید بوونی هاوڕێکانمان کۆتایی پێدێت.
پرسیار ئەوەیە: گیانی مرۆڤەکان چەند بەهادارە و بۆ پاراستنی گیانیان چی ئەبێ بکرێت؟
دوای ڕۆیشتنی ڕۆڵە قارەمانەکانمان، بۆ زاگرۆس چی کراوە؟
ڕێکاری پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو کارەساتانە چییە و چۆن جێبەجێ کراوە؟
شەهید ئومێد و شەهید شەریف تەنیا چەند ناو نەبوون لە لیستی ژینگەپارێزاندا.
ئەوان باوەڕیان وابوو پاراستنی ژینگە تەنیا کارێکی ئەخلاقی نییە بەڵکوو بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی و نیشتیمانییە.
ئەوان لە کاتێکدا بەرەو مەترسی سووتان ڕۆیشتن کە بۆ زۆر کەس و لایەن سووتان و نەمانی زاگرۆس کەمترین گرینگی نییە!
ئەوان ڕۆیشتن بۆ ئەوەی زاگرۆس و میراتی داهاتوومان لە کەوتن و مردن ڕزگار بکەن. بۆ ئەوان زاگرۆس تەنیا دار و چیا و بەرد و ڕووبار نەبوو، بۆ ئەوان زاگرۆس واتە نیشتمان!
ئەمڕۆ، لە ساڵیادی شەهیدانمان، ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان بە ڕوونی دەڵێن:
نابێت یادەوەری شەهیدانی ژینگە تەنیا بە دانانی گوڵ و خوێندنەوەی وتارێک کۆتایی پێ بێت.
نابێت هەر ساڵ ناویان بهێنین بەڵام ئەو دارستانەی کە لە پێناو پاراستنی دا گیانیان بۆ بەخت کرد، بە بێ پلان و بێ پشتگیری و بێ بەرنامە لەبەرچاومان بسووتێت و کاول بکرێت.
نابێت لە یادی ئەوان قسە لە «پاراستنی ژینگە» بکەین، بەڵام لە کردەوەدا ژینگە لە کۆتایی لیستی کێشەکانمان دا بێت.
نابێت لەسەر مێز و لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا باس لە زاگرۆس بکرێت، بەڵام کاتێک دارستانەکان دەسووتێن، ژینگەپارێز تەنیا بمێنێتەوە و لە پێشەوەی ئاگردا بێت.
نابێت ژنینگەپارێزان گیان فیدایی بکەن بەڵام لەهیچ پلانداڕێژییەک دا نەکرێنە بەردەنگ و جێگای ڕاوێژ! ئەمە پێویستی بە وەڵامی لایەنە بەرپرسەکان هەیە!
ئەم بەیاننامەیە تەنیا پەیامی هاوخەمی نییە....
درێژە لە کامێنتدا👇