30/08/2026
مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاوڵاتی لە دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر گوندی سەردۆش
ک.م.م.ک: شەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی، لە دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر گوندی سەردۆشی سەر بە مەریوان و جێگیربوونی بەربڵاوی ئەو هێزانە لەو گوندەدا، پێنج هاوڵاتی بەبێ نواندنی هیچ چەشنە حوکمێکی دادوەری دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتەکان، زانیار توانا، زانیار قادری، ئازاد نەورۆزی، پۆیا کاکە و شێرزاد عەبدی، ئەو هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوانەن کە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە ئەگەرییەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم پێنج هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. ق.ش
ک.م.م.ک: شەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی، لە دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر گوندی سەردۆشی سەر بە مەریوان