Hojan :: زانست

  • Home
  • Hojan :: زانست

Hojan :: زانست ڕێکخراوەی زانستیی هۆژان

� بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو.

� یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

گۆڤاری زانستیی ھۆژان hojan.org/hojin

📖 پێنج هۆکاری سەرەکیی بەختەوەری لە ڕوانگەی خەڵکی ٦٦ وڵاتی جیهانەوە📖 چ هۆکارگەلێک دەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی وڵاتێک هەست بە بە...
02/08/2026

📖 پێنج هۆکاری سەرەکیی بەختەوەری لە ڕوانگەی خەڵکی ٦٦ وڵاتی جیهانەوە

📖 چ هۆکارگەلێک دەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی وڵاتێک هەست بە بەختەوەریی زیاتر بکەن؟
بەپێچەوانەی ئەو باوەڕە باوە، هەستی بەختەوەریی خەڵکی کۆمەڵگەیەک تەنیا لە گەشەی ئابووری یان زیادبوونی داهاتی تاکەکەسیدا کورت نابێتەوە. توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان و کوالێتی و چۆنیەتیی حوکمڕانی، ڕۆڵێکی گرنگتریان لە بەختەوەریی خەڵکدا هەیە.
توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە داتای ٩٧ هەزار و ٢٢٠ کەس، لە ٦٦ وڵات و بە شیکردنەوەی زیاتر لە ٢٠٠ بگۆڕی* کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و دەروونی، هەوڵیان داوە گرنگترین هۆکارەکانی پەیوەست بە بەختەوەری دەستنیشان بکەن.
ئەنجامەکان دەریانخستووە پێنج هۆکار لە هەمبەر هۆکارەکانی دیکە زیاتر پەیوەندییان بە بەختەوەریی خەڵکەوە هەیە کە بریتین لە:
۱) پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پشتگریی خەڵک لە یەکتر
۲) ئازادی لە هەڵبژاردنی شێواز و ڕێگە و چۆنیەتیی گوزەرانی ژیان
۳) دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان
۴) دەسەڵاتێکی کارا و دامەزراوەگەلێک کە جێی متمانە بن
۵) تەندروستی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی

هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی، متمانەی خەڵک بە یەکتر و بەشدارییەکی کۆمەڵایەتیی زیاترن، بەگشتی هاووڵاتییان لەو وڵاتانەدا بەختەوەرترن.

*Variable
#بەختەوەری
#خۆشگوزەرانی

🔗 زانیاریی زیاتر و سەرچاوە
https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/17439760.2026.2684517

ئامادەکردن: لاوێن موکری
پێداچوونەوە: هێرش مووسازادە

📖 تیشکیی شین؛ بکووژی بێدەنگی مێلاتۆنین و خەوی شەوانە!📖 تیشکی شینی شاشەی ئامێرەکان (٤٥٠–٤٩٥ نانۆمەتر)، خانە هەستیارەکانی ...
31/07/2026

📖 تیشکیی شین؛
بکووژی بێدەنگی مێلاتۆنین و خەوی شەوانە!

📖 تیشکی شینی شاشەی ئامێرەکان (٤٥٠–٤٩٥ نانۆمەتر)، خانە هەستیارەکانی تۆڕی چاو چالاک دەکات و ڕێژەی دەردانی مێلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) نزیکەی ٢٣٪ کەم دەکاتەوە. تەنانەت دوو کاتژمێر بەکارهێنانی مۆبایل، لە شەودا، دەبێتە هۆی سەرکوتکردنی بەرچاوی ئەم هۆرمۆنە و تووشبوون بە بێخەوی.

ئەم تیشکە دەستکردە لە شەودا، کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش، هەڵدەخەڵەتێنێت و ڕیتمی خەو و بێداری¹ تا ١.٥ کاتژمێر دوا دەخات کە لە ئەنجامدا ڕەنگە ببێتە هۆکاری هاڵۆزیی خەوی قووڵ و بەرزبوونەوەی بەرگریی ئەنسۆلین و هەروەها ڕێگە بۆ تووشبوون بە کێشە دەروونی و مێتابۆلیکەکان خۆش دەکات.

باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لانیکەم دوو کاتژمێر پێش خەوتن، شاشەی ئامێرەکان خامۆش کرێن، یان بیخەنە سەر "دۆخی شەو²" یان چاویلکەی تایبەت بە تیشکی شین بەکار بهێندرێ.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەم ڕێکارانە دەتوانن سەرکوتکردنی مێلاتۆنین تا نزیکەی ٥٠٪ کەم بکەنەوە.

1. Circadian rhythm
2. Night mode

سەرچاوەکان:

🔗 https://pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC6751071/

🔗 https://pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC9424753/

ئامادەکردن: هەرمان سەعیدی
پێداچوونەوە: تەرانە فەتحی

📖 مزگێنی بێ لە هاونیشتمانیانی هۆگری زانست و زانستدۆستان🙂 گەڵۆ؛ هەر ئێستا دەتوانن لەسەر نەرمامێری ڕێگا بیسەری پۆدکاستی هۆ...
29/07/2026

📖 مزگێنی بێ لە هاونیشتمانیانی هۆگری زانست و زانستدۆستان

🙂 گەڵۆ؛ هەر ئێستا دەتوانن لەسەر نەرمامێری ڕێگا بیسەری پۆدکاستی هۆژان بن و گوێتان بە زایەڵەی زانست بلاوێننەوە و کاتەکانتان بە چرای زانیاریی بڕاوپێکراو ڕوون کەنەوە...

لە هەر شوێنێکی ئەو کوردستانە ڕەنگین و ئەو جیهانە بەرینەن‌، جا چ دوورن و چ نزیک، لە نەرمامێری ڕێگا بانگێشتی بیستنی پۆدکاستی هۆژانن...

📖 ئاوڕێک و سەرنجێک لەسەر براوەی جامی جیهانی (مۆندیال) ٢٠٢٦ئەگەر لەبیرتان مابێت لە سەرەتای دەستپێکی مۆندیالی ٢٠٢٦، بە پشت...
24/07/2026

📖 ئاوڕێک و سەرنجێک لەسەر براوەی جامی جیهانی (مۆندیال) ٢٠٢٦

ئەگەر لەبیرتان مابێت لە سەرەتای دەستپێکی مۆندیالی ٢٠٢٦، بە پشتبەستن بە توێژینەوە زانستییەکەی تیمی پڕۆفیسۆر ئەخیم زێیلێس، پێشبینیی ئاستی تیمەکانمان کرد.
ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان و پێشبینییەکە هاتە دی و دیتمان کە زانستی داتا و ئەلگۆریتمەکانی “فێربوونی ماشین”، بە وردییەکی سەرسوڕهێنەر پێشبینییەکانیان لە ڕاستییەوە نزیک کردووەتەوە.
ئەم سەرکەوتنە تەنیا ڕوودانی پێشبینییەک نییە، بەڵکوو سەلمێنەری ئەوەیە کە بە دڵگەرمییەکی زیاتر دەکرێ بگوترێ: داهاتوو، ئێستاشی لەگەڵدا بێ هی زانستە.
کەواتە کاتێک زانست بۆ تێگەیشتن لە هاڵۆزییەکانی جیهان، دەبێتە چرا، دەکرێ گەشبین بین بەوەی کە ڕێگە و ڕەوتی زانست بە باشترین ئەگەر دەتوانێ بۆ هەر پرسێکی مرۆیی وڵامێکی دروستمان بۆ بدۆزێتەوە و لەنێو ئەو هەمووە ئەگەر و ئەمما و گومانە لێڵەدا، دنیای مێشک و زەینمان فراوانتر و بەر چاومان ڕوونتر بکاتەوە.

📖 کەپۆی ئەلیکترۆنی دەتوانێت وردبینانەتر لە مرۆڤ خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستنیشان بکات!ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان...
07/07/2026

📖 کەپۆی ئەلیکترۆنی دەتوانێت وردبینانەتر لە مرۆڤ خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستنیشان بکات!

ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی خۆراکە ماوەبەسەرچووەکان نەخۆش دەکەون، چونکە کەپۆی مرۆڤ ناتوانێت هەموو مەترسییەکان بدۆزێتەوە. بۆ چارەسەری ئەو دیاردەیە، توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی¹ بە سەرپەرشتیی کارلا باسیل²، چیپێکی ئەلیکترۆنیی بچووکیان چێ کردووە، ئەو چیپە کەپۆیەکی دەستکردە و بە وردی و خێراییەکی زیاتر لە کەپۆی مرۆڤ بۆنی خۆراکە ماوەبەسەرچووەکان دەدۆزێتەوە.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بریتین لە:

📖 پێکهاتەی فیزیکی: چیپەکە لە ١٦ هەستەوەری گازی لە بۆریی نانۆیی کاربۆن پێک هاتووە، کە لە پلەی گەرمیی ناو ماڵ کار دەکەن و بە شێوازێکی ئاسان و لە یەک قۆناغدا بەرهەم دەهێنرێن.
📖 ژیریی دەستکرد: بە تەکنەلۆجیای فێربوونی ماشێن، سیستمەکە نەخشەی گازی دەخوێنێتەوە. وردبینیی گشتیی مۆدێلەکە %٩٢.٦ بووە، لە کاتێکدا لە دیاریکردنی تێکچوونی خۆراکدا گەیشتووەتە %٩٩.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری سایێنس ئەدوانسدا³ بڵاو کراوەتەوە. لە داهاتوودا، بەرهەمهێنەران دەیانەوێت ئەم کەپۆ ئەلیکترۆنییە بخەنە ناو ساردکەرەوە زیرەکەکان یان لە ڕێگەی ئەپی مۆبایلەوە بەکاری بهێنن، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لە کاتی ماوەبەسەرچوونی خواردنەکانیان ئاگادار بکرێنەوە و تەندروست بمێننەوە.

1- University of California, Berkeley 
2- Carla Bassil
3- Science Advances

🔗 سەرچاوە

https://www.earth.com/news/electronic-nose-can-smell-spoiled-food-before-you-can/

ئامادەکردن: زانا نەقشبەندی
هەڵەگر: سەیران حوسەینی

📖 کاریگەریی ئاستی ئیسترۆجین لەسەر ڕادەی مەترسیی شێرپەنجەی پێست 📖 پێشەکی: ئەو ژنانەی پێش تەمەنی لەسووڕوەستانن، زیاتر لە پ...
02/07/2026

📖 کاریگەریی ئاستی ئیسترۆجین لەسەر ڕادەی مەترسیی شێرپەنجەی پێست
 

📖 پێشەکی: 
ئەو ژنانەی پێش تەمەنی لەسووڕوەستانن، زیاتر لە پیاوان تووشی هەندێک شێرپەنجەی تایبەت دەبن. ئەو ڕێڕەوگەلەی کە بە هۆرمۆنی زایەندی چالاک دەبن، دەتوانن ببنە ئامانجی دەرمانەکانی شێرپەنجە.
پیربوون مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زۆرتر دەکات، بەڵام ڕادەی هەستیاری بە شێرپەنجە و وڵامدانەوە بە دەرمانەکەی، گرێدراوی هۆکاری جۆراوجۆری ترە. 
یەکێک لەو هۆکارانە زایەندە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەرهەڵدان، پێشکەوتن و چارەسەرکردنی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە هەیە. ئەگەرچی جیاوازییەکان ڕەنگە بۆ شێرپەنجەگەلێک چاوەڕوانکراو بن کە شانەی پێوەندیدار بە زایەندەوە تووش دەکەن وەکوو مەمک، هێلکەدان، پرۆستات و گون؛ بەڵام دیسانیش جیاوازیگەلێک لەنێو تووشبووانی شێرپەنجەی هاوبەشی ژن و پیاودا دەبینرێت. ڕەیمۆند و هاوکارانی میکانیزمی ئەو جیاوازییانە شڕۆڤە دەکەن.

درێژەی بابەت لە کامێنتی یەکەم. 👇👇👇

📖 خەڵاتێکی ناوازە بۆ زانایەکی کورد؛ ئەو ژنەی نەبوونی ژنانی بینی، بەڵام سیستەمێکی بۆ بینینیان بنیات ناد📖 کتۆر "شیرین عەبب...
20/06/2026

📖 خەڵاتێکی ناوازە بۆ زانایەکی کورد؛
ئەو ژنەی نەبوونی ژنانی بینی، بەڵام سیستەمێکی بۆ بینینیان بنیات نا

د📖 کتۆر "شیرین عەبباسی نەژاد ئەنگەر"، زانا و پڕۆفیسۆری ناسراوی کورد، بووە خاوەنی خەڵاتی ناوازەی گشتگیری ساڵی ٢٠٢٥ لەلایەن کۆمەڵەی شێرپەنجەی وڵاتی کەنەداوە.
ئەو لە ئێستادا پڕۆفیسۆری تەواو و بەڕێوەبەر و خاوەنی کۆرسی توێژینەوەی بەشی فیزیای پزیشکییە لە کۆلێژی شێرپەنجەناسی لە زانکۆی مەکگیلی کەنەدا. دکتۆر ئێدواردۆ فرانکۆ، پسپۆڕی پەتاناسیی شێرپەنجە لە زانکۆی مەکگیل کە دکتۆر شیرینی بۆ ئەم خەڵاتە بەربژێر کردووە، دەڵێت: مێژووی ژیانی پیشەیی دکتۆر ئەنگەر سەلمێنەری خۆڕاگری و پێشەنگییە. ئەو وەک یەکەم ژن کە سەرۆکی بەشی فیزیای پزیشکی و پرۆگرامی خوێندنی باڵای زانکۆی مەکگیلە، توانیویەتی بەربەستەکان بشکێنێت و ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ کەسانی دیکەش کە شوێنی بکەون.
چیرۆکی ژیانی دکتۆر شیرین، چیرۆکی سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکاندایە؛ هەر لە سەرەتای ژیانییەوە وەک پەنابەرێکی کورد تا دەگاتە پێشەنگایەتیی جیهانیی بواری فیزیای پزیشکی و پارێزەرێکی سەرسەخت بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و گشتگیر لە توێژینەوەکانی شێرپەنجەدا.
یوژینگ زۆو، خوێندکاری دکتۆرا کە لەژێر سەرپەرشتیی دکتۆر شیریندا دەخوێنێت، ئاماژە دەکات کە دکتۆر شیرین لە سەردەمی خوێندنی خۆیدا بینیویەتی کە ناوی ژنان لە کتێب و وانە زانستییەکاندا زۆر کەمە و دەڵێت: ئەم نەبوون و پەراوێزخستنە ئەوی بێهیوای نەکردووە بەڵکوو هانی داوە و ڕەوتی ژیانی گۆڕیوە. لە جیاتی ئەوەی تەسلیمی ئەو سیستەمە ببێت کە نەیاندەبینی، ژیانی پیشەیی خۆی بۆ دامەزراندنی سیستەمێک کە تێیدا کەسانی دیکە ببینرێن تەرخان کردووە.
دکتۆر شیرین لە ئێستادا سەرپەرشت و ڕاهێنەری زیاتر لە ٣٠ خوێندکار و توێژەر لە قۆناغی بەکالۆریۆسەوە تا پۆستدکتۆرایە. تاقیگەکەی پێشوازی لەو گرووپانە دەکات کە لە مێژوودا نوێنەرایەتیی کەمیان لە فیزیا و ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەردا هەیە.

❗درێژەی بابەت و سەرچاوە لە کامێنتی یەکەم.

📖 نەبوونی ئینتەرنێت لە سەردەمی مۆدێڕندا؛کێشەیەکی تەکنیکی یان کۆسپێکی گەورە«بریا گەشی چاوت، گڕی سینەت، دەمی قەندت  بەو نێ...
29/05/2026

📖 نەبوونی ئینتەرنێت لە سەردەمی مۆدێڕندا؛
کێشەیەکی تەکنیکی یان کۆسپێکی گەورە

«بریا گەشی چاوت، گڕی سینەت، دەمی قەندت 
بەو نێتە بەڕێ کەی کە هەوا لێرەکە قاتە»*

ئینتەرنێت لە سەدەی بیست و یەکەمدا لە ڕێگەیەکی سادەی پەیوەندییەوە بووەتە ژێرخانێکی بنەڕەتیی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی. بەپێی دوایین ئاماری یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییەکان (ITU) زیاتر لە ٥.٤ ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا ئینتەرنێت بەکار دێنن کە لە بوارەکانی فێرکاری، تەندروستی، بازرگانی و پیشەییدا چالاکن. ئەم ژێرخانە ئەلیکترۆنییە ڕێگە بە گواستنەوەی خێرای زانیاری، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە دوورەکان و دروستکردنی هەلی کار دەدات، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ نەبوونی ئەو، هاوشێوەی بێبەشبوون لە کارەبا یان ئاو لە ژیانی هاوچەرخدایە.
ئاشکرایە کە لەم سەردەمەدا ئینتەرنێت بووەتە ئامرازی سەرەکیی پەیوەندی بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ خوێندن یان کارکردن ڕوو لە وڵاتانی دەرەوە دەکەن.
ئەم تۆڕە ئەلیکترۆنییە ڕێگە بە پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان، دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی پەروەردەیی دەدات، تەنانەت پەیوەندییە سۆزدارییەکانیش لەم جەغزەدا جێگەی خۆیان دۆزیوەتەوە و بەم شێوەیە بەربەستە جوگرافییەکانی هاوسەرگیری و ئەوین و خۆشەویستی شکاوە و وەک جاران نەماوە. هاوکات لە بواری دەروونیشەوە هەستی دوورکەوتنەوە و گۆشەگیری کەم دەکاتەوە.
بۆ کرێکاران و خوێندکارانی نێودەوڵەتی، نەبوونی ئینتەرنێت تەنیا بڕانی پەیوەندیی سۆزداری نییە، بەڵکوو کۆسپێکی گەورەیە لە بەردەم گەشەپێدانی پیشەیی و زانستییاندا.
هەروەها نەبوونی ئینتەرنێت یان دەستڕاگەیشتنی سنووردار زیانێکی قووڵ و فرەڕەهەندی لێ دەکەوێتەوە. ئەم دابڕینە ئەلیکترۆنییە، هاووڵاتیان، بەرەو کەمبوونەوەی هەلی پەروەردەیی، دەستبەسەری ئابووری و گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی دەبات.
لە سەردەمی ڕووداوەکانی پەتای کۆڤید-١٩دا، توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری "پرۆسیدینگی ئەکادیمیای نیشتمانیی زانستەکان" (PNAS) بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت: قوتابخانەی ئەو وڵاتانەی خاوەن ئینتەرنێتی لاواز یان سنووردار بوون، بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکە، زیانی فێربوونی چەند هێندە زیاتریان بەر
کەوت کە ئەمە هەژاری و دواکەوتنی نەوەکانی لێ دەکەوێتەوە. بەم شێوەیە، نەبوونی ئینتەرنێت تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکوو هۆکارێکی سەرەکیی فراوانبوونی نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە لەم سەردەمەدا.

Code:HEJ111

📖 دیاردەیەکی دەگمەن کە حەیفە نەبیندرێت؛ئەو ۶ هەسارەیەی لە ئاسمان گەڕی شایی دەگێڕنوەرگێڕ: مەهسا ئیسافیله دیاردەیەکی دەگمە...
27/02/2026

📖 دیاردەیەکی دەگمەن کە حەیفە نەبیندرێت؛
ئەو ۶ هەسارەیەی لە ئاسمان گەڕی شایی دەگێڕن

وەرگێڕ: مەهسا ئیسافی

له دیاردەیەکی دەگمەنی ئەستێرەناسییدا کە سبەینێ  ۹ی ڕەشەمە ڕوو‌ دەدات، شەش هەسارە هاوکات لە ئاسمانی شەودا لە یەک ڕیز، واته به شێوەیەکی هاوتەراز بەدی دەکرێن.
ئەو هەسارانە بریتن لە زاوە¹، ڤێنووس، موشتەری، زوحەل، ئورانووس و نێپتون.
ئەم چەشنە لە هاوتەرازی و ڕێزبوونە زۆر کەم ڕوو دەدات، چونکە دەبێت خولگەی تەنە ئاسمانییە جیاوازەکان هاوکات لە یەک ڕووبەردا بن کە ئەمەش پەیوەندی بە ڕێڕەو و خێرایی هەر هەسارەیەک لە ئاسماندا هەیە.

باشترین کات و شوێن بۆ بینینی ئەم دیاردەیە، ٣٠ خولەک تا یەک کاتژمێر دوای خۆراوا و لە شوێنێکی تاریک و دوور لە ئاوەدانییە.
ڤێنوس و موشتەری بە هۆی ڕووناکیی زۆر بەئاسانی و بەبێ تەلەسکۆپ دیار دەبن. زوحەلیش کە ڕووناکی کەمترە هەر دیارە، بەڵام ئۆرانووس و نێپتون دوورترن و بۆ دیتنیان تەلەسکۆپ پێویستە.
هەروەها بۆ دۆزینەوەی ساناتر، دەکرێ چەند کۆئەستێرە* وەک نیشانە و ئادرەس بەکار بهێنرێن کە بریتین کە کۆئەستێرەی نەهەنگ²، گا³و دووانە⁴.

بوونی مانگ لەوانەیە بینینی ئەو هەسارانەی کە ڕووناکیان کزترە، ئەستەم بکات.
بە درێژایی ئەم ساڵ واتە ساڵی ۲۰۲۶، هاوتەرازبوونێکی دیکەش ڕوو دەدات، بەڵام سەرنجڕاکێشترینەیان هی سبەبنێیە.

وشەکان:
1)Mercury
2)Pisces
3)Taurus
4)Gemini
*constellation:
(کۆی ئەستێرەکان لە ئاسمانی شەوان کە دیمەنێک یان  ڕووخسارێک پێک دەهێنن و بە پانتای ئاسماندا دابەش دابەن. ئەم دیمەنانە یارمەتی توێژینەوەی ئەستێرەناسەکان دەدەم و ئاسانکارییان بۆ دەکەن. یەکێتیی جیهانیی ئەستێرەناسان لە ساڵی ۱۹۹۲زایینیدا، کۆئەستێرەکانیان  بەسەر ۸۸ دیمەن یان ڕووخساری ئاسمانی، دابەش کرد).

سەرچاوە و زانیاری زیاتر لە کامێنتی بەکەم

📖 پەروەردە بە زمانی دایک، کلیلی کردنەوەی خەزێنەی تواناکانی هەموو منداڵێکە لە وتارێکدا کە سەبارەت بە ڕۆڵی پەروەردە بە زما...
21/02/2026

📖 پەروەردە بە زمانی دایک، کلیلی کردنەوەی خەزێنەی تواناکانی هەموو منداڵێکە

لە وتارێکدا کە سەبارەت بە ڕۆڵی پەروەردە بە زمانی دایکی لە دەرکەوتنی تواناکانی منداڵاندا دەکۆڵێتەوە، هاتووە؛ بۆ زۆربەی منداڵان، بەتایبەتی لە ناوچە خێڵەکییەکاندا، پۆلەکانی خوێندن بە زمانێکی بێگانە یان نامۆ، دیوارێکی نادیار لە نێوان ئەوان و زانستدا دروست دەکات کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی متمانەبەخۆبوون و حەزیان بۆ فێربوون و زانست. بەپێچەوانەوە فێرکردن و پەروەرده بە زمانی دایکی، تێگەیشتن لە چەمکە تیۆرییەکان ساناتر دەکات، وەک ئەوەی کە ئەزموونیان کردبێ دەیخاتە بەر چاو و حەز و خولیای فێربوون دەورووژێنێت.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو منداڵانەی بە زمانی دایکی پەروردە دەکرێن، توانای ناسینیان (مەعریفییان) بەتایبەتی لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، شیکاریی پرس و کێشەکان و داهێناندا، بەهێزتر دەبێت. ئەم بناغە پتەوە پشتگیری لە سەرکەوتنی ئەکادیمی لە داهاتوودا دەکات و تەنانەت فێربوونی زمانی دیکەش ئاسانتر دەکاتەوە. جگە لە سوودە ئەکادیمییەکان، ئەم ڕەوتە باوەڕبەخۆبوون لە منداڵاندا بەرز دەکاتەوە و دەبێتە هۆی پتەوبوونی شوناسی کەلتووری و پردێک ساز دەکات تاکوو بە متمانەیەکی زیاتر لەگەڵ میراتی چاندی و فەرهەنگی خۆیاندا لە پێوەندیدا بن.
لێکۆڵینەوەکە لە وڵاتی فرەزمانی هیندستان کراوە (بە ٢٢ زمانی فەرمی و چەندین شێوەزارەوە)، تیشک دەخاتە سەر نموونە سەرکەوتووەکانی چاتیسگار¹، جارکەند² و ڕاجستان³ کە لەواندا توانای حاشاهەنەگری  ڕێبازی پەروەردە بە زمانی دایکی سەلمێندراوە. لە کۆتاییدا نووسەر وێنای داهاتوویەکی فرەزمانی دەکات کە تێیدا هەموو منداڵێک، بەبێ گوێدان بە پەراوێزە پاشخانەیی و هەژموونییە داسەپێنراوەکان، بە زمانی دایکیی خۆی، دەستی بە پەروەردەیەکی باش و بەکوالێتی ڕابگات.
وشەکان:
cognitive skill
توانای ناسینی(مەعریفی)

critical thinking
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

problem-solving
شیکاریی پرس(کێشە)....................................................

1)Chhattisgarh

2)Jharkhand

3)Rajasthan

سەرچاوە و زانیاری زیاتر لە کامێنتی یەکەم

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hojan :: زانست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Hojan :: زانست:

Shortcuts

  • Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization?

Share