Kurdish Institute for Elections

Kurdish Institute for Elections KIE is an independent, elections focused NGO based in the Kurdistan Region.

Our trusted experts offer training for observers, undertake rigorous research, analysis and shape public debate.

جێگۆڕکێی چۆڵبوونی کورسیی پەرلەمانتارێکی ژن لە سلێمانی چۆن دەبێت؟ بۆ روونکردنەوەی ئەو جێگۆڕکێیە، کلیک لەسەر سایتی پەیمانگ...
18/05/2026

جێگۆڕکێی چۆڵبوونی کورسیی پەرلەمانتارێکی ژن لە سلێمانی چۆن دەبێت؟


بۆ روونکردنەوەی ئەو جێگۆڕکێیە، کلیک لەسەر سایتی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بکە.

دوای ئەوەی پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ خاتوو سروە عەبدولواحید لە شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بووە وەزیر و جێگەکەی چۆڵ دەبێت، بە پێی دەقێکی روون،...

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن خەڵاتکرا.. لە یادی 128ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا، رۆژی 22-04-2026 لە دامێنی ئەشکەوتی جاسەنە ...
22/04/2026

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن خەڵاتکرا..

لە یادی 128ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا، رۆژی 22-04-2026 لە دامێنی ئەشکەوتی جاسەنە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی گوندی جاسەنە و چالاکوانانی مەدەنی و ژینگەپارێز و رۆژنامەنوسان، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن.
ئەم سالیادە لەلایەن رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا بەرێوەچوو، کە تێیدا هەڵمەتی پاککردنەوەی ژینگەی دەوروبەری گوندەکە و 75 نەمام لە بەردەم ئەشکەوتی جاسەنەدا نێژران..
بە ناوی ئەندامانی رێکخراوەکەمانەوە سوپاسی سەرجەم دانیشتوانی گوندی جاسەنە دەکەین و هیوای ژیانێکی شایستە و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

 دەیەمین خولی هەڵبژاردنی هەنگاریا  پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن راپۆرتێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەنگاریا ئاما...
17/04/2026

 دەیەمین خولی هەڵبژاردنی هەنگاریا


پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن راپۆرتێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەنگاریا ئامادەکردووە، کە رۆژی 12ی نیسانی 2026، ئەنجامدرا و پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە دوای شانزە ساڵ کێبڕکێی هەڵبژاردن، دواجار توانی لە پارتی دەسەڵاتدار بباتەوە، کە لەلایەن روسیای پۆتینەوە پاڵپشتی دەکرا.
لەم هەڵبژاردنەدا لە کۆی 7 ملیۆن و 452 هەزار و 428 دەنگدەری مافدار بە دەنگدان، 5 ملیۆن و 928 هەزار و 456 دەنگدەر چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان،
کە رێژەکەی دەگاتە (79,55٪). ئەمەش لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لە ساڵی (1990)ەوە، بە بەرزترین رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران هەژمار دەکرێت.
لەم هەڵبژاردنەدا 13 پارتی سیاسی و 31 کاندیدی تاکەکەسی لە کێبڕکێدا بوون بە ئامانجی بردنەوەی 199 کورسیی پەرلەمانی هەنگاریا. دەبێت هەر پارتێکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکەدا بتوانێت رێژەی (%5)ی کۆی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە بەدەستبهێنێت ئەوکاتە کورسی پەرلەمانی دەستدەکەوێت.
سیستمی هەڵبژاردنی هەنگاریا یەکێکە لە جۆرەکانی سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو،
کە بە سیستمی "ئەندامێتی هاوڕێژەیی تێکەڵاو" ناسراوە. لەم سیستمەدا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی وڵات بەسەر دوو جۆر بازنەی هەڵبژاردنی گەورە و بچووکدا دابەشدەکرێت و هەریەکەیان ژمارەیەک کورسیی پەرلەمانیان بۆ تەرخاندەکرێت:
یەکەم: بازنەی هەڵبژاردنی بچووک:
لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی هەنگاریادا، بازنەی هەڵبژاردنە بچووکەکان ژمارەیان (106) بازنەیە و قەبارەی هەر بازنەیەکیش تەنها یەک کورسییە و بە سیستمی هەڵبژاردنی "براوەی یەکەم-FTPT" بەڕێوەدەچێت و تەنها کاندید بەشداری لە کێبڕکێی بردنەوەی ئەو کورسییەدا دەکات و هەر کاندیدێک (حزبی بێت یان سەربەخۆ) بتوانێت زۆرترین دەنگی بازنەکە بهێنێت تاکە کورسیی بازنەکە دەباتەوە.
دووەم: بازنەی هەڵبژاردنی گەورە:
بازنەی هەڵبژاردنە گەورەکە سەرتاسەری وڵاتی هەنگاریای کردۆتە یەک بازنەی هەڵبژاردن و پارتە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی (93) کورسییە تەرخانکراوەکەی دەکەن و
ئەو سیستمی هەڵبژاردنەی لەم بازنە گەورەیەدا پیادەدەکرێت "لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی-PR"یە و گۆڕینی دەنگەکان بۆ کورسیی پەرلەمان بە شێوازی "دی-هۆندت" بەڕێوەدەچێت، کە لە بەرژەوەندی حزبە گەورەکانە و پارتە بجووکەکان لەم شێوازە زەرەرمەندن.

بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://kielection.wordpress.com/wp-content/uploads/2026/04/d987db95dab5d8a8da98d8a7d8b1d8afd986db8c-d9bedb95d8b1d984db95d985d8a7d986db8c-d987db95d986daafd8a7d8b1db8cd8a7-d9a2d9a0d9a2d9a6.pdf

19/11/2025

هۆکارەکانی پشت دەنگە پووچەڵەکان..


هۆگر چەتۆ، دەنگدەر لە لیست و لایەنەکان ناڕازییە و نایانەوێت لە ئێستادا دەنگ بە هیچ لیست و لایەنێک بدەن و بەهۆی ئەوەوە دەنگەکەی خۆی دەسوتێنێت.

ئارام جەمال : یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆریی دەنگی پووچەڵ دەنگدانی زۆرەملێ و ناچارییە، کە دەنگدەری تایبەت و گشتی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ناچار دەکرێت ئاڕاستەی دەنگەکەی بگۆڕێت و ئازادانە و بە خواستی خۆی دەنگنەدات.
راپۆرتی ناوەندی سبەی لەمبارەیەوە بخوێنەرەوە..

هۆکارەکانی پشت دەنگە پووچەڵەکان.. هۆگر چەتۆ، دەنگدەر لە لیست و لایەنەکان ناڕازییە و نایانەوێت لە ئێستادا دەنگ بە هیچ لیس...
19/11/2025

هۆکارەکانی پشت دەنگە پووچەڵەکان..


هۆگر چەتۆ، دەنگدەر لە لیست و لایەنەکان ناڕازییە و نایانەوێت لە ئێستادا دەنگ بە هیچ لیست و لایەنێک بدەن و بەهۆی ئەوەوە دەنگەکەی خۆی دەسوتێنێت.

ئارام جەمال : یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆریی دەنگی پووچەڵ دەنگدانی زۆرەملێ و ناچارییە، کە زیاتر دەنگدەرانی تایبەت و گشتیش لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ناچار دەکرێن ئاڕاستەی دەنگەکانیان لە بەرژەوەندی لیست و کاندیدی ئەوان بگۆڕن و ئەوانیش لە بێچارەیی و لە تاوا دەیسوتێنن..

راپۆرتی ناوەندی سبەی لەمبارەیەوە بخوێنەرەوە..
https://www.sbey.net/news/a062ffdf-4aa9-42e6-b6bc-d24fa7082b5e?fbclid=IwdGRzaAOK2c1jbGNrA4rZumV4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkDDM1MDY4NTUzMTcyOAABHiEhvhbbi7uI3nUfjkBUQ-u-w75PoWhK9ODvLIGnsS9HZu-epEkoVzKV-Sy9_aem_QKfvbex8dC_oBO1wWQ4RYQ

دەنگی پووچەڵ لە کام هەڵبژاردنیاندا زیاترە, (2024) یان (2025)؟! لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستاندا، کە رۆژی ...
17/11/2025

دەنگی پووچەڵ لە کام هەڵبژاردنیاندا زیاترە, (2024) یان (2025)؟!


لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستاندا، کە رۆژی (20-10-2024) بەڕێوەچوو، کۆی دەنگی پووچەڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 206 هەزار و 434 دەنگ بووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کە رۆژی (11-11-2025) بەڕێوەچوو، ئەم ژمارەیە بەرزبۆتەوە بۆ 289 هەزار و 205 دەنگی پووچەڵ، بەمەش ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە نێوان ئەم دوو هەڵبژاردنەدا نەک هەر کەمی نەکردووە بەڵکو 82 هەزار و 771 دەنگی پووچەڵ زیادیکردووە.
پرسیارەکە ئەوەیە لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (2025) زیادیکردووە، بەڵام هیچ لیستێکی ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکە باسی دیزاینکردنی هەڵبژاردنەکە ناکات، لەکاتێکدا هەندێک لە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (2024) لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە دەنگی پووچەڵیان کردە بەڵگەی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکە دیزاینکراوە؟!.

لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا (289,205) دەنگی پووچەڵ هەیە، کە رێژەکەی دەکاتە (%13.34). - لە پارێزگای هەولێر 116هەزار ...
17/11/2025

لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا (289,205) دەنگی پووچەڵ هەیە، کە رێژەکەی دەکاتە (%13.34).


- لە پارێزگای هەولێر 116هەزار و 900 دەنگی پووچەڵ هەیە .
- لە پارێزگای سلێمانی 137هەزار و 611 دەنگی پووچەڵ هەیە.
- لە پارێزگای دهۆک 34 هەزار و 694 دەنگی پووچەڵ هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم خشتەیەی خوارەوە بکە:

ژمارەی کورسییەکانی پێکهاتەکانی کەرکوک لە ماوەی بیست ساڵدا (2005-2025).. بە سەرنجدان لەو خشتەیەی خوارەوە، بەو دەرەنجامە د...
14/11/2025

ژمارەی کورسییەکانی پێکهاتەکانی کەرکوک لە ماوەی بیست ساڵدا (2005-2025)..



بە سەرنجدان لەو خشتەیەی خوارەوە، بەو دەرەنجامە دەگەین کە:
- مانگی هەنگوینی لیستەکانی کورد لە بازنەی هەڵبژاردنی کەرکوکدا، لە هەڵبژاردنی یەکەمین خولی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا بووە.

- لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لیستەکانی پێکهاتەی کورد دووجار لە نیوەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایەی بردۆتەوە، ئەوانیش لە هەڵبژاردنەکانی{ساڵی 2005- 5 کورسی لە کۆی 9 کورسی/ لیستی برایەتی} و {ساڵی 2014 - 8 کورسی لە کۆی 12 کورسی/ یەکیتی 6 کورسی و پارتی 2 کورسی}.

- پێکهاتەی کورد لە سێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (2010 و 2018 و 2021) نیوەی کورسییەکانی پاریزگای کەرکوکی بەدەستهێناوە، کە شەش کورسییە لە کۆی دوانزە کورسی.

- بۆ یەکەمیىجارە لیستەکانی پیکهاتەی کورد لە هەڵبژاردنی (2025)دا کەمتر لە نیوەی کورسییەکانی پاریزگای کەرکوکیان بەدەستهێناوە، کە پێنج کورسییە لە کۆی دوانزە کورسی (یەکیتی چوار کورسی و پارتی یەک کورسی).

- لە هەڵبژاردنی (2025)دا بۆ یەکەمیىجارە لیستەکانی پیکهاتەی عەرەب هێندەی لیستەکانی پێکهاتەی کورد کورسی پارێزگای کەرکوک بەدەستبهێنن، ئەمەش ئاماژەیەکە جێگەی سەرنجە و نابێت وەک دۆخێکی ئاسایی سەیری بکرێت، بە تایبەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک و پەرلەمانی عێراق.

- پێکهاتەی تورکمان لەو پاریزگایەدا بە گشتی پاریزگاری لە دوو کورسی خۆی کردووە.

راهێنان و چاودێریکردن و سوپاسگوزاریی لە میانەی قۆناغەکانی پێش رۆژی هەڵبژاردن و رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق...
14/11/2025

راهێنان و چاودێریکردن و سوپاسگوزاریی



لە میانەی قۆناغەکانی پێش رۆژی هەڵبژاردن و رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە رۆژی بەێوەچوو، پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لەژیر چەتری هاوپەیمانیی تۆڕ و ریکخراوە نیشتمانییەکانی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراقدا و وەک رێکخەری تۆڕی عەین بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردنەکان و دیموکراسی رۆڵی بەرچاوی خۆی گێڕا و راهێنانی بە چاودیرانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەڤەری گەرمیان و راپەڕین کرد و چاودیرەکانیش لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا لە رێگەی ناردنی فۆرمەوە هەموو سەرپێچی و پێشیلکارییەکانیان تۆمارکرد و تێکەڵ بەو (5089) چاودێرە بوونەوە کە لەسەر ئاستی هەژدە پارێزگای عێراقدا چاودێری رۆژی دەنگدانی گشتییان کرد و (18,168) فۆرمی چاودێرییان لە رێگەی ئۆنلاینەوە رەوانەکرد.
سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سوپاسگوزار و دەستخۆشی لە یەکبەیەکی ئەو چاودێرە ماندونەناسانەی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت..
..

گرنگی بەشداری گەنجان لەهەڵبژاردندا چییە؟ وریا فەتاح ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن وەڵامی ئەم پ...
10/11/2025

گرنگی بەشداری گەنجان لە
هەڵبژاردندا چییە؟


وریا فەتاح ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن وەڵامی ئەم پرسیارە و چەندین رەهەندی دیکەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەداتەوە..
لەم لینکەوە گوێبیستی بەرنامەی راڤە بن، کە لە رادیۆی دەنگەوە پەخشکراوە..
https://www.facebook.com/share/v/1AVidMbLPe/?mibextid=wwXIfr

راپۆرتی بەرایی سەبارەت بە چاودێریکردنی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2025 رۆژی دەنگدانی تایبەت...
10/11/2025

راپۆرتی بەرایی سەبارەت بە چاودێریکردنی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2025


رۆژی دەنگدانی تایبەت لە عێراقدا – 9ی تشرینی یەکەمی 2025 – پرۆسەیەکی چاودێریی بەرفراوانی بەخۆوە دی، کە لەلایەن هاوپەیمانیی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکان بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە ئەنجامدرا و تێیدا (2250) چاودێری جێگیر و (30) تیمی گەڕۆک بەشدارییان تێداکرد و لەوانەوە 8 هەزار و 347 فۆڕمی چاودێری لە 18 پارێزگاوە کۆکراونەتەوە و بەسەر هەریەک لە قۆناغەکانی کردنەوەی وێستگەی دەنگدان، بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، داخستنی وێستگەی دەنگدان، ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکاندا دابەشکراون، لەگەڵ تۆمارکردنی ڕووداوەکان و هەڵسەنگاندنی سەرلەبەری پرۆسەکە، کە ئەمەش هێزێکی زیاتر بە ڕاپۆرتەکە دەبەخشێت و هەمەجۆریی ئیداری و ئەمنی لە وڵاتدا عەکسدەکاتەوە.
هاوپەیمانیی تۆڕ و ڕێکخراوە نیشتمانییەکان بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەم تۆڕ و رێکخراوانەی بواری هەڵبژاردن پێکهاتووە :
- تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردن
- تیمی چاودیرانی رێکخراوی تەموز بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی
- تۆڕی عەین بۆ چاودێریی هەڵبژاردن و دیموکراسی
- تۆڕی چاڤ بۆ چاودێریی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
- پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
- تۆڕی هاوپەیمانێتیی کەمینەکان لە عێراق
- مؤسسة النور الجامعة- بعثة نراقب.
دەقی راپۆرتی هاوپەیمانیی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکان بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیی بخوێنەرەوە:
https://kielection.wordpress.com/wp-content/uploads/2025/11/20251110220630.pdf

عربي
التقرير الاولي لرصد يوم التصویت الخاص في انتخاب مجلس النواب 2025

قام تحالف الشبكات والمنظمات الوطنية لمراقبة الانتخابات في العراق بتنفيذ عملية رصد واسعة النطاق، شملت جميع مراحل يوم الاقتراع في مختلف المحافظات، عبر آلاف المراقبين المدربين ميدانيًا. وقد تم جمع وتحليل 8347 استمارة مراقبة الكترونية، تغطي مؤشرات تنظيمية، تقنية، أمنية، وسلوكية، بما يتيح تقديم صورة دقيقة وشاملة عن واقع العملية الانتخابية.
یتکون تحالف الشبکات والمنظمات الوطنیة لمراقبة الانتخابات في العراق من هذه الشبکات والمنظمات ذات شأن انتخابي:
- شبكة شمس لمراقبة الانتخابات
- فريق مراقبي منظمة تموز للتنمية الاجتماعية
- شبكة چاڤ لمراقبة الديمقراطية وحقوق الانسان
- المعهد الكوردي للانتخابات KIE
- شبكة تحالف الاقليات في العراق
- مؤسسة النور الجامعة- بعثة نراقب
اقرأ نص التقرير باللغات الكردية والعربية والانكليزية:
https://kielection.wordpress.com/wp-content/uploads/2025/11/20251110220630.pdf

Address

Sulaimaniya
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish Institute for Elections posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Kurdish Institute for Elections:

Share