22/10/2026
ئاگاداری ئاگاداری لە (گۆڤاری جاجم)ەوە
بانگهێشتێک بۆ نووسەران، ڕووناکبیران و توێژەرانی بواری شوێنەوار، کەلەپوور و فەرهەنگی کورد و کوردستان
گۆڤاری (جاجم) بە مەبەستی پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی، بەهێزکردنی گفتوگۆی ئەکادیمی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی لێکۆڵینەوە لە بواری شوێنەوار، کەلەپووری مادی و نامادی و فەرهەنگی کورد و کوردستان، بە ڕێز و خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی هەموو نووسەران، ڕووناکبیران، توێژەران و پسپۆڕانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکات، کە بەشداری لە پەرەپێدانی زانیاری و پاراستنی میراتی فەرهەنگیی نەتەوەکەمان دەکەن، ئەوا هەر نووسەر و توێژەرێک کە ئارەزووی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، لێکۆڵینەوە، وتار و بابەتی پسپۆڕانەی هەیە لە گۆڤاری (جاجم)دا، دەتوانێت بە مەبەستی پەیوەندیکردن، ناردنی بابەت و وەرگرتنی ڕێنماییەکانی بڵاوکردنەوە، لە ڕێگەی ناونیشانی ئەلیکترۆنی و ڕێگاکانی پەیوەندیی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکات.
تێبینیی//
ژمارەی دووەمی گۆڤاری (جاجم)، لە سەرەتای ساڵی نوێدا بڵاودەکرێتەوە. لەبەرئەو دوا ڕۆژی وەرگرتنی بابەت بۆ ئەم ژمارەیە تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ دەبێت. تکایە ئەو نووسەران و توێژەرانەی ئارەزووی بەشدارییان لەم ژمارەیەدا هەیە، بابەتەکانیان لە ماوەی دیاریکراودا بنێرن.
بۆ ژمارەکانی داهاتووش، گۆڤاری (جاجم) بەردەوام بابەت و توێژینەوەی نوێ و پەیوەندیدار بە بواری پسپۆڕیی خۆی، بە زمانەکانی (کوردی و ئینگلیزی) وەردەگرێت. هەموو بابەتە پێشکەشکراوەکان، بە پێی ڕێنماییە ئەکادیمییەکانی گۆڤار و بنەماکانی بڵاوکردنەوەی زانستی، هەڵدەسەنگێندرێن.
ئێمە لە گۆڤاری (جاجم)دا باوەڕمان وایە کە هاوکاریی نێوان توێژەران، ئاڵوگۆڕی زانیاری و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە، ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە ناساندن، تێگەیشتن و پاراستنی شوێنەوارو کەلەپوورو فەرهەنگیی کورد و کوردستاندا دەگێڕن.
لە کۆتاییدا، بە ڕێز و پێزانینەوە، سوپاسی هەموو ئەو نووسەر، توێژەر، ڕووناکبیر و دڵسۆزانە دەکەین کە بە زانست، توێژینەوە و کارکردنیان خزمەت بە ناساندن و پاراستنی مێژوویی و فەرهەنگیی گەلەکەمان دەکەن. هیوادارین بە هاوکاریی هاوبەشیکردمانن (جاجم) ببێتە پلاتفۆرمێکی زانستی و ئەکادیمیی کاریگەر بۆ بڵاوکردنەوە و گەشەپێدانی توێژینەوە لەم بواری شوێنەوارو کەلەپوورو فەرهەنگی نەتەوەکەماندا..
ئیمەیڵ: [email protected]
ناوونیشانی تەلاری كەلەپووری ئوتیل فەرەح لە سلێمانی - مۆزەخانەی كەلەپووری كورد
شەقامی مەولەوی
لەگەڵ ڕێزو پێزانینی بۆ هەموو نوسەرو تۆێژەرو
لێکۆڵەران،
ستافی گۆڤاری جاجم
٢٢-١٠-٢٠٢٦
Send a message to learn more