یاران

یاران بانگەواز - هزر - هەواڵی مسوڵمانان
لە شێوەی ئەدەبی و پەروەردەییدا

گروپی یاران
گروپێکی بانگخوازی - پەروەردەیی - ڕۆشنبیری‌یە ، کار دەکات لەپێناوی پەروەردەی خود و ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە بەرەو ڕەسەنایەتیے ئیسلامی و کوردەواری لەپێناوی پاراستنی بەها باڵاکان و زیندوو کردنەوەی گیانی بانگخوازی و بۆ خوا ژیان ..

27/12/2025

سۆزێک بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی ماموەستا عیسا..

بسم الله الرحمن الرحیم٢١ی١٢ی٢٠٢٥ی میلادی ـ مانگی ١٢٣٠ی٩ی٢٧٢٥ی کوردی ـ سەرماوەرز١ی٧ی١٤٤٧ی کۆچی ـ ڕەجەبکۆتایی درێژبوونی شە...
21/12/2025

بسم الله الرحمن الرحیم
٢١ی١٢ی٢٠٢٥ی میلادی ـ مانگی ١٢
٣٠ی٩ی٢٧٢٥ی کوردی ـ سەرماوەرز
١ی٧ی١٤٤٧ی کۆچی ـ ڕەجەب
کۆتایی درێژبوونی شەو و کورتبوونی ڕۆژ.
خاڵی وەرچەرخان، پێچەوانەبوونەوەی کورت و درێژبوونی شەووڕۆژ.

18/12/2025

قورئانەکانیشمان لێرە ژێر ئاو کەوتوون 😥

کە توانیت زۆر بە نهێنی و دوور لە چاوی خەڵکی خێرێک بکەیت،لە ترسی خوا لە گوناه دوربیت ، شەوانێک لە جێگای خەو ڕابکەیت و خۆت...
04/12/2025

کە توانیت زۆر بە نهێنی و دوور لە چاوی خەڵکی خێرێک بکەیت،لە ترسی خوا لە گوناه دوربیت ، شەوانێک لە جێگای خەو ڕابکەیت و خۆت بگەیەنیتە چەند ڕکعەتێک نوێژ ، زۆر لە مافی خەڵکی بترسێت و هەمیشە بیرکردنەوەت جێ نەهێڵێ ، دائیما بیرت لای مردن و قیامەت بێت ، حەڵاڵ خۆرو ئەمین بیت ، خەریکی خۆت بیت و تەکفیری نەبیت ، تۆ ئەو کاتە لە لوتکەی تەوحیدو خواناسی و ڕاستی و حەقیقەتدایت ، خوای تەعالا فرسەتی ئەم کارە باش و دین داریە ئەصیلە نادات بە غەیری دۆستانی خۆی !!
کە خوای تەعالا تەوفیقی دایت ، خۆشەویستی دۆستانی خوا بوویت ، بێ مەزهەب نەبوویت ، ئەهلی تەفرەقەو فرقەی ڕەزاقورسان نەبوویت ، ئەهلی موحیبەت و موجاهەدەو موناصەرەی دینی بێ مەسڵەحەت بوویت ، دەیخاتە دڵت کە ئەهلی بە نزیک بوونەوە لە خۆشەویستانی خوا .
خوای تەعالا دینی یوسر کردوەو بیانوو بە بەندەکانی ناگرێت ، بەڵکو بە شایەتومانێک لە ئاگر ڕزگاریان دەکات ، سەر لە خۆت مەشێوێنەو گوێ بۆ ئەوانە مەگرە لە عەقیدەو عیبادەتوو نیەت و عەمەلدا ، تەنها توشی وەسوەسەو عوقدەی نەفسی و حقدو بێ هودەیت دەکەن .
کە خوا خۆشی ویستی دەیپەرستی ، بە بێ ئەوەی بە دوای خراپ پیشان دانی خەڵکدا بچی !!!!
وریا بن شەیتان کاتەکانتان لێ دەدزێ ، کە خۆتت بە باشترین بینی و خەڵکی ترت لێ بوو بە ئەهلی دۆزەخ ، بزانە لە ژێر کۆنترۆڵی شەیتاندایت ، ئەگەر چی ئیدعات لە ئاسمان بێت !
سەرقاڵی چاک کردنی خۆتان بن و ، فرسەت لە دەست مەدەن.

فاتیح شێخ محمد سەمیع

ناوم  زەهرا زونیگا  لە شاری لۆنگ بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا:  لە خێزانێکی مەسیحی  یەهۆڤا گەورە بووم..پێش ئەوە...
26/11/2025

ناوم زەهرا زونیگا لە شاری لۆنگ بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا: لە خێزانێکی مەسیحی یەهۆڤا گەورە بووم..
پێش ئەوەی ئیسلام بکەمە ناسنامەی خۆم ژیانم پڕ بوو لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی باری دەرونم زۆر ئازار بەخش بوو بە دوای خودایەکی میهرەبان و خۆشەویست دەگەڕام ئەوە بوو لە قورئاندا دۆزیمەوەو قورئانی پیرۆز هەموو ژیانی منی گۆڕی و شەهادەم هێنا ، هەرچی خەم و پەژارەو دڵەراوکێ هەیە کۆتایی پێهات،،، زونیگا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا هەستی بە ئارامی کردووە.کە کاتێ قورئانی خوێندەوە و مسوڵمانبوونی ڕاگەیاند ..

بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی ئاییندارنڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی، دواکەوتوویی، و نەزانی بە ناوی دینەوەنووسینی: سەلمان نادربەرپرس...
19/11/2025

بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی ئاییندارن
ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی، دواکەوتوویی، و نەزانی بە ناوی دینەوە
نووسینی: سەلمان نادر

بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی دینداران لە سەردەمی ئێستاماندا تەنها بژاردەیەکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو پرسێکی وجودیە کە پەیوەستە بە چارەنووسی خودی دین و داهاتووی کاریگەریی لە ژیانی مرۆڤایەتیدا. مەترسیی جەهلی موڕەکەب – کە تێیدا قسەکەر نازانێت کە نەزانە – کاتێک لەپەنای دیندا خۆی دەپارێزێت ، زۆر لە نەزانیی سادە مەترسیدارترە. بەڵکو شێرپەنجەیەکە کە لە جەستەی ئوممەتدا بڵاودەبێتەوە و چارەسەرکردنی ئەستەمە، چونکە لە بنەڕەتدا دژی ئەوەیە کە نەزانە و ئەوەی ئەو لێی بووەتە دین کۆمەڵێک شتی پڕوپوچن تەنها لە عەقڵی بچوکی ئەودا جێیان دەبێتەوە.

کاتێک دین دەبێتە دەمامکی نەزانی

مەترسیی گەورەی توندڕەویی ئایینی ، دواکەوتوویی فیکری و گەمژەیی ئایدیۆلۆژی لەوەدایە ئەوان وەک هزری مرۆیی خۆیان نمایش ناکەن، بەڵکو وەک ڕاستی سەرو ڕەخنەیی خۆیان دەخەنە ڕوو، ئەوان زمانی پیرۆز دەدزن لە پشتیەوە خۆیان حەشار دەدەن، ئا لێرەدا دین لە پەیامێکی ئازادیبەخش بۆ عەقڵ و ڕۆحەوە دەگۆڕێت بۆ زیندانێک بۆ فکر و حەزانیەک بۆ چەقبەستوویی .

یەکەمین بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی دیندارە هۆشیارەکان، شکاندنی ئەو قۆزاغە بێ کەڵکەیە بەناو دینەوە دەکرێتە بەری عەقڵ ، تێکشکاندنی ئەو قۆرخکارییە لە لایەن گوتارە عەوام فریو و ئاراستە توندڕەوەکانی ناو دینەوە . بڵاو کردنەوەی ئەو ئاگاییەیە هەرکەسێک کەسێک کە مێزەرێکی لەسەر کرد یان دوو تەڵە ڕیشی هێشتەوە یان لەسەر مینبەرێک وەستا، نابێتە زانا و کەسیش وتەبێژی دین نیە . دین سیستمێکی پیرۆزە، بەڵام تێگەیشتنی مرۆڤەکان بۆ دین هەمیشە ڕێژەیی و هەڵگری هەڵە و ڕاستییە.

ئاشکراکردنی میکانیزمەکانی بەرهەمهێنانی نەزانی

پێویستە مرۆڤی باوەڕدار هۆشیاری و ئازایەتیی ئەوەی هەبێت کە میکانیزمەکانی بەرهەمهێنانی جەهلی موقەدەس هەڵوەشێنێتەوە، میکانیزمەکانی تەقدیسی ساختەی گروپە دەمارگیرەکان تێکبشکێنێت، ئەوانەی ڕای کۆمەڵێک مرۆڤ دەکەنە بنەمای دین، کە نەک بنەمای نین بگرە شایستەی داکۆکی لێکردنیش نین، دەبێت توانای هەڵوەشاندنەوە میکانیزمی چەواشەکاری سۆزداریان ببێت، ئەوانەی بە بەکارهێنانی هەستی سادەی خەڵک و ئاڕاستەکردنیان بەرەو ڕق لێبوونەوە لە ئەوی تری جیاواز نانی نەزانیان دەخەنە ڕۆنەوە.

دووبارە بنیاتنانەوەی عەقڵی ئایینی

قووڵترین شێوەی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی تاکی باوەڕدار دووبارە بونیاتنانەوەی بەرپرسیاریەتی مەعریفی و عەقڵی ئایینیە، ئەو عەقڵیەتەی بەدەس دوو گروپی ڕووکاریەوە توشی داڕمان بووە، تەوژمێک هەزاران فەرسەخ مێژوو جێی هێشتوەو لە قۆناغی تفولەتی فیکریا لەناو پاشەڕۆی مێژوا نقوم بووەو خەریکی پەڕتەناشە تێیدا، تەوژمێکیش تەسلیمی کەلتوری دەرەوە بووەو هیچ ڕیشەیەکی بە باوانە فیکریەکەیەوە نەماوە، ئەم بەرپرسیاریەتیەش ،خوازیاری
عەقڵی ڕەخنەگرانە، ڕووبەڕووبوونەوەی جەهلی دینی ، ئەوەی ئیمام غەزالی لە ئیحیا و تەهافوتدا ئەنجامی دا
مامەڵەی مەقاسیدی لەگەڵ شەریعەتدا
تێگەشتن لە فیقهی ئەولەویات

ئازایەتی لە وتنی نەخێر بەڕووی عەوامفریویدا

سەختترین جۆری بەرپرسیارێتی، کە بەرپرسیارێتیی وجودیە بۆ مرۆڤی دینداری هۆشیار ڕووبەڕووبونەوەی ڕەوتی باوە، نەک لەبەر باویەکەی، نا بەڵکو لەبەر ئەوەی شەریعیەتەکەی تەنها باویەکەیەتی، ئاخر زۆر دیندار ئەمڕۆ خەریکی ماستاو خەستکردنەوەن بۆ دینداری شێوێنراوی ڕووکاری ، کە هیچ پەیوەندیەکی بە عەقڵی کەلتوری ئێمەوە نیە، بۆ؟ چونکە ترێندە، نایانەوێت خەڵکانێکی ڕووکاری جنێوفرۆش لێیان زویر بن، ئەمەش لە بەرپسیاریەتی ئەخلاقیان کەم دەکاتەوە، بۆیە زەرورە مرۆڤی باوەڕدار بوێری ئەو نا وتنەی بۆ دروست ببێتەوە، ئاخر بێدەنگی دەبێتە هاوبەشی لە تاوان و ئارامگرتن لەسەر هەڵە دەبێتە بەشداریکردن لە تاوانی فیکریدا، نەخێر وتنیش هەم جورئەتی کۆمەڵگا دەوروژێنێت بەرامبەر ئەو جەهلەی بەدین میکیاجکراوە، هەمیش ویژدانی جەماعی بەزیندوویی دەهێڵێتەوە.

لە تورکستانی ڕۆژهەڵاتحکومەتی صين دژایەتییەکی توندی ئایینی ئیسلام و مسوڵمانان دەکات.قورئان دەگرێت، نوێژ قەدەغە دەکات، جلی...
19/11/2025

لە تورکستانی ڕۆژهەڵات
حکومەتی صين دژایەتییەکی توندی ئایینی ئیسلام و مسوڵمانان دەکات.
قورئان دەگرێت، نوێژ قەدەغە دەکات، جلی ژنانی مسوڵمان کورت دەکاتەوە، ئافرەتانی مسوڵمان نەزۆک دەکات. تەنگ بە مسوڵمانان هەڵدەچنێت.

شەهید چەند ئاڵە خوێنەكەت لە دڵمدایە وێنەكەت بڕوادارو مەرد و ژیر بووی چاكەت چاند بۆ دروێنەكەت بەڵێ كاتێ بێ نازیت دیت قورئ...
18/11/2025

شەهید چەند ئاڵە خوێنەكەت
لە دڵمدایە وێنەكەت
بڕوادارو مەرد و ژیر بووی
چاكەت چاند بۆ دروێنەكەت
بەڵێ كاتێ بێ نازیت دیت قورئانە ئاوێنەكەت

ساڵ ساڵ ئەژمێرین هێشتان بكوژانی شەهید مامۆستا هۆشیار ماون.

شێخی وتاربێژان
2016-11-22

مامۆستا سەعیدی نوورسی پێمان دەفەرموێت: سەیری ئەندامەکانی مرۆڤ بکە، لەنێوانیاندا ئیرەیی و بەغیلی و دوژمنایەتی نییە، ھەموو...
28/10/2025

مامۆستا سەعیدی نوورسی پێمان دەفەرموێت: سەیری ئەندامەکانی مرۆڤ بکە، لەنێوانیاندا ئیرەیی و بەغیلی و دوژمنایەتی نییە، ھەموو ئەندامێک خزمەتی ئەندامەکانی دیکە دەکات، چونکە دەزانێت ئەوانیش خزمەتی ئەم دەکەن.

د. عوسمان محمد ھەڵەبجەییش دەڵێت: کاتێک سەیری ئەم دوو دەستە دەکەیت، ئەگەر دەستێکیان پیس بێت ئەوی دیکەیان پاکی دەکاتەوە، ئەگەر دەستێکیان بریندار بێت، دەستەکەی تریان تیماری دەکات؛ برینەکەی سارێژ دەکات، ھەرکاتێک دەست ئازاری ھەبێت و ژان بیگرێت، چاو فرمێسکی بۆ دەڕێژێت، ھەست بە ئازارەکەی دەکات.
کاتێک چاو فرمێسک بۆ دەست دەڕێژێت، دەستیش بەرز دەبێتەوە وفرمێسکی چاو دەسڕێت.
تۆش ئەگەر خۆت بە ئەندامێکی لەشی گەورەی ئەم ئوممەتە دەزانیت، دەبێت ھەست بە ژان و ئازار و ئەشکەنجەی ئەندامەکانی دیکەی ئەم ئوممەتە بکەیت، ھەست بە خۆشیان بکەیت، لەگەك خۆشی و ناخۆشیاندا بیت؛ بە دڵتەنگیان دكتەنگ بیت، بە کامەرانییان ئاسوودە و کامەران بیت، نەک نەک بە ئاسوودەی و کامەرانی کەسێک، یان گروپێک؛ یان قەومییەتێکیان دكتەنگ و قەڵس بیت و ئیرەیی حەسادەت بتگرێت.
ھەر کاتێک تۆ ھەستت کرد دڵتەنگ نابیت بۆ دڵتەنگی موسڵمانان، بزانە تۆ ئەندامێکی مردوویت، یاخود سڕکراویت، پێویستت بە تەزوویەکی کارەبایی ھەیە تا ھۆشت بێتەوە بەبەردا و ویژدانت زیندوو ببێتەوە.

لە کتێبی: "نڤار کۆمەڵە وتارێکی کورتی ئایینی و کۆمەڵاتییە"
نووسینی: پ.د. عوسمان هەڵەبجەیی
لاپەڕە: ٤٠

(کەر) لە وشەکانی: (ڕاوکەر، گۆڵکەر، نانکەر، سواڵکەر،تەماشاکەر، بکەر...هتد) و دەیان وشەی تر، کە ناوی کارای ناسادە پێکدێنن،...
28/10/2025

(کەر) لە وشەکانی:
(ڕاوکەر، گۆڵکەر، نانکەر، سواڵکەر،تەماشاکەر، بکەر...هتد) و دەیان وشەی تر، کە ناوی کارای ناسادە پێکدێنن، پاشگر نین...پ.د.ڕەفیق شوانی یەکەمین زمانەوانیی کوردە ئاماژەی بەوە کردووە. پ.د.ئەوڕەحمانی حاجی مارفیش لە پەراوێزی ژمارە (١٧٣)ی لاپەڕە (١٥٦)ی بەرگی یەکەم (وشەسازی) - بەشی پێنجەم / کردار ساڵی ٢٠٠٠ شایەدی ئەوەی بۆ داوە...
بۆیە وا باشترە لە چاپە نوێیەکانی کتێبی خوێندنی کوردی وەزارەتی پەروەردە و بەشە کوردییەکانی زانکۆکانی کوردستان و ئەو کتێبانەی لەو بابەتە دەدوێن چی دی بە وشەی داڕێژراوی دانەنێن و لەژێر دەستووری وشەی لێکدراودا ناویان بێنن...

تێبینی/ ئامانج لەم نووسینە سادەیە تەنها سوودگەیاندن بوو، تەنانەت ئەگەر بۆ یەک کەسیش بێت...

وەرگیراوە لە
د. شەهاب شێخ تەیب

28/10/2025

داوالە داعی وبانگ خوازان دەکەم گرنگی بەگیانی برایەتی وپێکەوەژیان بدەن لەنێوان هەمو نەتەوەکانا ،
گرنگی بەهیچ نەتەوەیەک نەدەن لەسەرحسابی هیچ نەتەوەیەکی تر چونکم زوڵمەو ستەمە پاشان کۆمەڵێک ڕەگەزپەرست وهەلپەرست ونەتەوەپەرست وشۆڤێنی کافری بێدین دەسئەگرن بەسەر هەمو خێروبێرێکی وڵات ونیشتماناو دژایەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی پێئەکەن سوکایەتیش بە ڕەمزەکانی ئاین ومەلاو میراتگرانی پێغەمبەر دەکەن ،
ڕابوردوو شاهدە کە شێخ ومەلاکانمان گیرۆدەی گرنگی دان بون بە قەزێیی نەتەوایەتی وخەباتێکی زۆریان کرد کەچی مولحیدو بێدینەکان لەبن پێی شێخ ومەلاکانیان دەرهێناو پەراوێزیان خستنو بەکۆنەپەرست ناویان بردن وئێستا بەدەمارگیرانەو بەئایدۆلۆژیانە دژایەتی ئیسلام وهەڵگرانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ومیژوی مسوڵمانان دەکەن هەر لە ژیان نامەی پێغەبەرو یارانی پێغەمبەرو خەلیفەکانی پێغەمبەرەوە بیگرە تا حەزرەتی ابوبکرو عمرو صلاح الدين وسولتان عبدالحمید وهەرلەخلفای ڕاشیدین وئەمەویی وعباسی وئەیوبی وعسمانی و قورئان ومزگەوت وقودس ومەککەو مەدینەش بێبەش نەبووە بۆیە خۆتان بۆخزمەتی ئیسلام ومسوڵمانان یەک لابکەنەوە برایەتی لەنێو کوردو عەرەب وتورک وفارس وئینگلیزو فەرەنسی وئەڵمانیو ڕوسیدا بڵاوبکەنەوەو گرنگی وبایەخ بەوبرایەتییە بدەن بەمەرجێک مسوڵمان وئیماداربن چونکم کافرو بێدین هەرگیز نابێتە براو نابێت بەکەسی خۆمانیان بزانین ،
ان يثقفوكم يكون لكم اعداء ويبسطوا اليكم ايدهم والسنتهم بالسوء وودوا لوتكفرون.

د. مەلا مەزهەر

ئەگەر دڵ و بیرت پاك نەكەیتەوە، ئەگەر ئامادەی تێكۆشان نەبیت لە پێناوی خوادا، ئەگەر لەو كاتەی كە پێویستە بەشداری لە جیهادد...
16/10/2025

ئەگەر دڵ و بیرت پاك نەكەیتەوە، ئەگەر ئامادەی تێكۆشان نەبیت لە پێناوی خوادا، ئەگەر لەو كاتەی كە پێویستە بەشداری لە جیهاددا بكەیت، پشت هەڵكەیت، درەختی ئیمانت بێبەر دەبێ و دەستی ماندووی ئیمانداریت لەسەر سكی تێرت نابێت.
https://t.me/ZanyarGharibPenjweny/505

Address

Slemani

Telephone

07501014717

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یاران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to یاران:

Share