گرووپی کۆمەکی زانکۆی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • گرووپی کۆمەکی زانکۆی ڕاپەڕین

گرووپی کۆمەکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆمەڵێ خوێندکاری زانکۆی ڕاپەرین خۆبەخشانە هەڵدەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خوێندکارە کەم دەرامەتەکان

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🌙✨بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی یەک بە یەکی...
27/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🌙✨

بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی یەک بە یەکی ئێوەی ئازیز و ئەندام و مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازان و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی ڕاپەڕین و تەواوی گەلی کورد دەکەین.

ئێمە لە گرووپی کۆمەکی زانکۆی ڕاپەڕین، هەمیشە شانازی بە پاڵپشتی و دڵسۆزی ئێوەوە دەکەین.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ ماڵەکانتان، و سەرەتایەک بێت بۆ بەدیهاتنی سەرجەم هیوا و ئاواتەکانتان.

با لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا، دەستی یارمەتی و مرۆڤایەتی زیاتر درێژ بکەین بۆ ئەوانەی پێویستیان پێمانە، چونکە چاکەخوازی و هاوکاری، گەورەترین مانای مرۆڤبوونە.

جەژنتان پڕ بێت لە شادی، تەندروستی و سەرکەوتن.


چی  ئەگەر ئەو نامەیە بۆ تۆ بێ؟   کە هاوکاری لە   ڕۆژانە چەندان نامەی وامان بۆ دێ بریا توانیبامان هەمووی پۆست بکەین بریا ...
16/05/2026

چی ئەگەر ئەو نامەیە بۆ تۆ بێ؟
کە هاوکاری لە

ڕۆژانە چەندان نامەی وامان بۆ دێ بریا توانیبامان هەمووی پۆست بکەین
بریا توانیبامان تاک بە تاکی ئەو وشانە بخەینە بەر چاو و دڵی هەموتان

ئەو نامەیە پێشکەش بەو دڵە جوانەی ئەندامانی کۆمەک
ئەوە ئەو هەستەیە کە لە #کۆتای لەناو ئەو هەموو ناخۆشیەی ژیان بەر دڵی هەموتان دەکەوێ

ئەوەی دەگوترێ کەمینەیەکە لەوەی کە لەناو دڵی هەموو ئەوانەی کە هاوکاری دەکرێن ئەوەی کە دەرنابڕدتێ دەبێ چۆن بێ؟

خودایە …… چی بڵێن بۆ ئەو فەزڵ و ڕەحمەتە ؟
چی بنوسین بۆ ئەو هەستە ؟

پیرۆزتان بێ
ئەوەی چاندتان دوریتانەوە لە کۆتایدا


  کەمپینی  #پارالێل سوپاس بۆ خودا لە ماوەی پێش کەمپینی پارالێلمان ڕاگەیاند کەمپینەکە بریتی بوو لە گەڕان بەناو کڵاسەکان ل...
16/05/2026


کەمپینی #پارالێل
سوپاس بۆ خودا لە ماوەی پێش کەمپینی پارالێلمان ڕاگەیاند کەمپینەکە بریتی بوو لە گەڕان بەناو کڵاسەکان لە گەردو کەمپەسی ڕانیە و قەڵازێ و دانانی سندوق لە بەشێک لە بیناکان

هاوکات

سوپاس بۆ خودا بڕی کۆکرایەوە بۆ فێرخوازانی کەمدەرامەت

اللە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە


13/05/2026

بەردەوامین ✌🏿✌🏿

13/05/2026

گروپی کۆمەکی زانکۆی راپەرین
بەقەد باڵای کێوەڕەش دەچم گوڵە نێرگزی بەھاری دەشتی بیتوێن دەھێنم و دەیدەم لە یەخەی کراس و دەستی ھیلاک و مەچەکی ماندوو شەکەتی پر بەخشەرو کۆمەکتان

لەکۆتایدا دەڵێم: گروپی کۆمەک ،ئاسۆیە بۆ گەیشتن بە نوری خودا لە قیامەت و لەوێش نزای بەخشینی کۆمەک دەکەین لەتۆ #یاالڵە ، تاکو دەستی بەخشەرمان ھەر لە قیامەتیش لەپێناو تۆدا بێت و ھاوکاری کۆمەک ببەخشین بەوانەی چرای ئەویندارو ئیمانی تۆ لە دڵیاندا یەقەن و نەگۆرە ـــ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ خوای گەورە لەگەڵ (ئارام گرانە).

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِسەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبانهیوا . کۆڵنەدان ٠ بەردەوامی دروشمی چەند ساڵەی کۆ...
07/05/2026

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

سەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هیوا . کۆڵنەدان ٠ بەردەوامی
دروشمی چەند ساڵەی کۆمەکمان

یانزەیەمین هەفتەی کەمپینی دووشەمەی هاوکاری


‏‎سەرۆکایەتی 7,500
پەروەردەی بنەڕەت 69,500‏‎
زانستە مرۆڤایەتییەکان 78,000

‏‎علوم 58,750

28,250

‏‎کۆی گشتی 242,000

کۆکرایەوە بۆ فێرخوازە کەمدەرامەتەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

سوپاسی تاک بە تاکی ئەوانە دەکەین بەژدار بون لەو خێرە گەورەیە .

‏‎
‏‎

چی لەوە جوانتر؟  ئەگەر خێرخواز بی و   بی و لە   بی و هێشتا هەست بە ئازاری ڕۆڵەی نیشتیمان بکەی؟  #جیا لە  #بەخشینەکانی دی...
06/05/2026

چی لەوە جوانتر؟ ئەگەر خێرخواز بی و بی و لە بی و هێشتا هەست بە ئازاری ڕۆڵەی نیشتیمان بکەی؟

#جیا لە #بەخشینەکانی دیکە

چەند ڕۆڵەیەکی نیشتیمان بڕی ٤٥٠$ یان بەخشی بە یەک فێرخواز کە لە لایەن ەوە هاوکاریەکەیان گەیاندبوو

سوپاسی لوتفەکەتان دەکەین ئەو بەخشینەتان دڵنیابن دەبێتە هۆکارێک بۆ بزە خستنە سەر لێوی ئەو فێرخوازە کەمدەرامەتە اللە بە سەد ئەوەندە بیهێنێتەوە جێگای

زۆر زۆر سوپاسی مامۆستا کارزان دەکەین کە بەردەوام هاوکارمانە و بەردەوام پاڵشتی کردوین بە مادی و مەعنەوی اللە بەرەکەت بڕژینێتە دڵ خۆشیان


03/05/2026

کەمپینی

خێرکردن بە قەبارەی پارە نییە بەڵکو بە گەورەیی دڵە دەتوانێت خۆشی بداتە دڵێک

کاتێک هەزار دینار دەبەخشی تەنها پارە نابەخشی بەڵکو هیوایەک دەبەخشیت هەرچەندە هەزار دینارێک بێت بەڵام مانایەکی زۆری هەیە بۆ ئەوانەی کە ڕۆژانە
بۆ کڕینی پێداویستیەکانیان

ئێوە ببەخشن ئێمە بە ئەمانەتەوە دەیگەیەنین
سندوق دانراوە لە سەرۆکایەتی و هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ

Address

Ranya
Ranyah

Telephone

+9647508720661

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گرووپی کۆمەکی زانکۆی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to گرووپی کۆمەکی زانکۆی ڕاپەڕین:

Share