26/11/2023
بۆ بەڕێز / جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمی كوردستان
بەڕێز / وەزیرى پەروەردەى حكومەتى هەرێمی كوردستان
بەڕێز/ وەزیرى دارایى حكومەتى هەرێمی كوردستان
بەڕێز/ پارێزگارى سلێمانى
بەداخەوە بەهۆى ئەو بارودۆخە نەخوازراوەى كە ڕووبەرووى هەرێمەكەمان و هاوڵاتیان بەتایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان بۆتەوە، دواكەوتنی موچە كە مافێكی بنەڕەتیی فەرمانبەر و مامۆستایانە بۆتە هۆی ئەوەی مامۆستایان لە بارودۆخ و گوزەرانی خراپدا بن و ئەمەش وایكردوە كە بریاری بایكۆتی خوێندن بدەن لە پارێزگاى سلێمانى ، قوتابخانەكان بەو هۆیەوە بەڕووى قوتابیان و خوێندكاراندا داخراون لە مافی خوێندن بێبەشبون و دایك و باوكیان لە خەمێكى قوڵدان بۆ ئایندەى پرۆسەى خوێندنی مناڵەكانیان.
ئێمەش لەو كاتەی لەگەڵ هەموو مافێكى فەرمانبەران و مامۆستایانداین لە هەمانكاتدا لەگەڵ قوتابى و خوێندكارانین چونكە ئایندەى خۆیان و پێشكەوتنی ووڵاتەكەمان پەیوەستە بە بەردەوامی خوێندن و زانست بۆیە وەك ڕێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى بە پێویستى دەزانین ئەم داواكاریانە بخەینە ڕوو بە مەبەستی چارەسەركردنى كێشەكان و دروستكردنى متمانە لەنێوان فەرمانبەران و مامۆستایان لەلایەك و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەكی دیكە.
یەكەم:
دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەكاتی خۆیدا چ لەڕێگەی هەوڵدانی زیاتر بۆ ڕێكەوتنى خێراى حكومەتى هەرێم لەگەڵ حكومەتى فیدراڵیدا یاخود هەر رێگەیەكی یاسایی دیكە بەمەبەستى دابینكردنى بوودجەى هەرێم بە ڕێكارێكى یاسایى گونجاو و درێژخایەن كە لە كاتى خۆیدا مووچەى فەرمانبەران و مامۆستایان دابین بكرێت .
دووەم:
لیستى مووچەی وەزارەتى پەروەردە لە ڕیزبەندى دابەشكردنى مووچەدا یەكەم وەزارەت بێت.
سێیەم:
كردنەوەى پلە بەرزكردنەوە وەك مافێكى ڕەواى مامۆستایان.
چوارەم:
گرێدانی كۆبونەوەی راستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی وەزارەتى پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی بەمەبەستی گەیشتن بە رێكەوتنێك كە مافی هەردولا بپارێزێت .
پێنچەم:
كاركردن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانى وانەبێژ بەگوێرەی پێویستی پسپۆری داواكراو لە رێگەی پرۆسەیەكی شەفاف و بێ دەستێوەردانی حیزبی.
شەشەم :
داواكارین لەمامۆستایانى دڵسۆز و خەمخۆرى قوتابیان و خوێندكاران كە بەدەمەوەچون هەبێت بۆ ڕاگەیاندنى نوسراوەكەى ئەنجومەنى پەروەردەى سلێمانى و بچنەوە هۆڵەكانى خوێندن و پرۆسەى خوێندن دەست پێ بكاتەوە و بەرنامەیەكى گونجاو دیاریبكرێت ، بۆ قەرەبووكردنەوەى ئەم ماوەیەى خوێندن .
ئێمە كۆمەڵێك ڕێكخراوى مەدەنین لەپاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە كە ناومان لە خوارەوە هاتووە داواكارین لە زووترین كات بە دەنگ داواكانمانەوە بین لە پێناو بەرژەوەندى گشتى .
1. ڕێكخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت -c.d.o
2. ڕێكخراوى شار بۆ گەشەپێدانى مرۆیى
3.ڕێكخراوى خزمەتى جەماوەر
4.ڕێكخراوى چەپك بۆ گەشەپێدانى مرۆیى
5.ڕێكخراوى لانەى مناڵانى كوردستان
6.رێكخراوى بیر ناس بۆ تۆیژینەوە
7.ڕێكخراوى ڕۆشنبیرانى كورد لە بەریتانیا
8.ڕێكخراوى قوتابیان وگەنجان (SYEO )
9.ڕێكخراوى قەرداغ بۆ گەشەپێدان
10.ڕێكخراوى خۆرى ئاشتى
11.ڕێكخراوى یەكێتى پیاوانى كوردستان
12.ڕێكخراوى كوردستان دیالوگ
13.ڕێكخراوى سازانى ڕەنگەكان
14.ڕێكخراوى ئاماژە بۆ گەشەپێدانى مرۆیى
15.ڕێكخراوى میدیكارانى وەرزشى خانمانى كوردستان
16.ڕێكخراوى كۆڕا بۆ پرسە نیشتمانیەكان
17.ڕێكخراوى زینۆ بۆ پاراستن و ناساندنى شوێنەوار
18.ڕێكخراوى دابین بۆ گەشەپێدانى دیموكراسى ومافى مرۆڤ
19.ڕێكخراوى دیالۆگ وكلتور
20.ڕێكخراوى پەرى بۆ گەشەپێدانى مرۆیى
21.ڕێكخراوى بەدیل بۆ دیبەیت
22.ڕێكخراوى جەستە بەخشانى كوردستان
23.ڕێكخراوى ئاشتى خێرخوازى
24.ڕێكخراوى گەنجانى دەوڵەتى كوردستان
25.ڕێكخراوى شاین بۆ زانست و پەرەپێدانى خوێندنى باڵا
26.ڕێكخراوى گزنگى شارەزووەر بۆ پەروەردە و پێگەیاندن
27.ڕێكخراوى شنەباى خاك
28.ڕێكخراوى میدیا
29.ڕێكخراوى زانستى پزیشكى كوردستان
30.ڕێكخراوى بەرەو هیواكانى كچان و ژنان
31.ڕێكخراوى توانست بۆ گەشەپێدانى تواناكان
32.ڕێكخراوى ماڵى سەركەوتن بۆگەشەپێدانى تواناكان
33.ڕێكخراوى چراى هیوا بۆ تواناكانى گەنجان و ژنان
34.ڕێكخراوى دیارى بۆپەروەردە و فێركردن و ڕۆشنیبرى
35.ڕێكخراوى گەشەپێدانى میدیا
36.ڕێكخراوى شا بۆ تەكنەلۆجیا و زانیارى
37.ڕێكخراوى هاو بۆ پەروەردە
38.ڕێكخراوى برەودانى گەنجان (YDO)
39.ڕێكخراوى پەناى كار
40.ڕێكخراوى بەرەو هاونیشتیمانێتى گەنجان TCYO
41.دامەزراوەى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕى كولتوورى و گەشەپێدانى مرۆیى
42.تۆڕى ڕێكخراوەكانى سلێمانى
43.ڕێكخراوى كورد لاو
44.ڕێكخراوى ڕۆشنبیرى تەندروستى و ژینگە
45.ڕێكخراوى لێهات
46.ڕێكخراوى چەمك بۆ چاكسازى و بنیاتنان
47.ڕێكخراوى هیمەت بۆ هاوكارى
48.ڕێكخراوى پەرەپێدانى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو لە كوردستان
49.ڕێكخراوى ڕێگا بۆ گەشەپێدان
50.ڕێكخراوى زینگى بۆ تەندروستى و خزمەت
51.ڕێكخراوى قەڵاى دم دم بۆ هاوكارى مرۆیى
52.ڕێكخراوى سەروەرى هەڵەبجە
53.ڕێكخراوى چەرموو بۆ پرسى ئەنفال
54.ڕێكخراوى منداڵانى كوردستان
55.ڕێكخراوى هیوا بۆ هاوكارى مناڵى كەمدەرامەت
56.ڕێكخراوى ماڵى فێرخوازان
57.ڕێكخراوى ماڵى خەونەكان
58.كۆمەڵەى داكۆكى لە مافى كرێ نشین
59.كۆمەڵەى زامى كوردستان
60.ڕێكخراوى ئاڵاى سپى بۆ پێكەوە ژیانى ئاشتیانە
61.ئەكادیمیاى ژنان بۆ سەركردایەتى لە عیراق
62.ڕێكخراوى هاوڕێیانى سروشت
63.سەنتەرى ڕۆشنبیرى هەناسە
64.گروپى هونەرى ئەكتن
65.تۆڕى ڕاهێنەرانى كوردستان
66.ڕێكخراوى گەشەپێدانى كولتور
67.ڕێكخراوى ساشا بۆ ئاشتى و ژیان
68.ڕێكخراوى ئاسان بۆ پەروەردە و فێركردن
69.ڕێكخراوى مرۆڤ دۆست بۆ گەشە پێدانى كلتور
70.ڕێكخراوى ڕەشماڵ بۆ كلتور و ڕۆشنبیرى كۆمەڵایەتى
71.ڕێكخراوى یەسنا بۆ گەشەى فەلسەفەى زەردەشتى
72.ڕێكخراوى كۆچار بۆ گەشە پێدانى مرۆیی
73.ڕێكخراوى یاوەر بۆ زانست و ڕۆشنبیرى
74.ڕێكخراوى گەشەپێدانى ئابورى هەژاران
75.ڕێكخراوى نەوەكان بۆ گەشەپێدان و پەروەردە
76.ڕێكخراوى ئەنتەرنێت و كۆمپیوتەرى كوردستان
77.یەكێتى كەمئەندامانى كوردستان
78.یەكێتى نابینانیانى كوردستان
79.كۆمەڵەى تالاسیما / سلێمانى
80.ڕێكخراوى ژیان بەخشان بۆ پەرەپێدانى مرۆیى
81.ڕێكخراوى فریاكەوتنى میللى /PAO
82.ڕێکخراوی گەنجانی سەردەم
83.ڕێکخراوی کولتوری گەشەپێدانی کشتوکاڵی بەردەوام
84.ریکخراوی دەنگی ئۆتیزم
85.ڕێكخراوی پەرۆش
86.یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان/لقی سلێمانی