خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین Raparin Soup Kitchen

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین Raparin Soup Kitchen

خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین Raparin Soup Kitchen پرۆژەیەکی گەورەی خێرخوازییە بۆ پێدانی خوانی هەژاران، لەبیرۆکە و دامەزراندنی بەڕێز سەرباز بەرزنجی.

الحمداللەرۆژانە بەبەردەوامی  خواردن بۆ هەژاران و رێبواران دابین دەکرێت
06/01/2025

الحمداللە
رۆژانە بەبەردەوامی خواردن بۆ هەژاران و رێبواران دابین دەکرێت

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ { وتعاونوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى } دیمەنی کۆمەڵێک گەنج و مێردمنداڵی رەسەنی شارە...
02/09/2024

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ

{ وتعاونوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى }

دیمەنی کۆمەڵێک گەنج و مێردمنداڵی رەسەنی شارە جوانەکەمان کە خۆبەخشانە هاوکاریان کرد لە پاککردنەوەی خواردنگەکە.
ئەمە ئامانجی پرۆژە خێرخوازییەکەیە، هەر بەتەنیا پێدانی ژەمە خواردن نییە
بەڵکوو درووستکردنی گیانی هاوکاری و هەماهەنگییە لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگا، هەروەها چاندنی هەستی بەرپرسیارێتی و بەتەنگەوەهاتنی یەکترییە لەناو گەنجەکانمان.

دڵخۆشین کە دیمەنی هاوکاری تێکڕای خەڵکی بەشەرەف و ئەو گەنجە جوانانەش دەبینین. ئەم پرۆژەیە هی هەموو خەڵکی خاوەن ویژدان و خێرخواز و چاکەخوازە
،بۆ خزمەتی هەژاران و نەداران.

خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین - راگەیاندن

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ٧﴾‏ وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ‎﴿٨﴾‏...
30/08/2024

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

٧﴾‏ وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ‎﴿٨﴾‏ إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا ‎﴿٩﴾‏

(7) هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان. (8) ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان هه‌ر له‌به‌ر خواو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس. (9)

صدق الله العظيم

خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین بۆ خەڵکی بێ نەواو و هەژار لە مزگەوتی گەورەی رانیە بەفەرمی کرایەوە.ئەمڕۆ  لە شاری ڕانیەی خۆشەو...
28/08/2024

خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین بۆ خەڵکی بێ نەواو و هەژار لە مزگەوتی گەورەی رانیە بەفەرمی کرایەوە.

ئەمڕۆ لە شاری ڕانیەی خۆشەویست، مزگەوتی گەورەی ڕانیە، پرۆژەی خێرخوازی خواردنگای خێرخوازیی ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێز سەرباز بەرزنجی بەفەرمی کرایەوە، لەمەراسیمەکەدا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و کۆمەڵێک کەسایەتی و پیاوماقوڵ و بەرپرسانی ناوچەکە و هاوڵاتیان خۆشەویستی دەڤەرەکە و ژینگەپارێزان ئامادەبوون.

پرۆژەکە پرۆژەیەکی گەورەی خێرخوازییە لەدەڤەری راپەڕین، لەبیرۆکە و دامەزراندن و بنیاتنانی بەڕێز سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لەندەن لامبسە و بڕیارە بەشێوەیەکی درێژخایەن بەردەوام بێت و خوانی رۆژانە بۆ هەژاران و کەمدەرامەتەکان ئامادەکرێت بێ بەرامبەر.

زۆر سوپاسی پشتیوانیی کاک شێخ باز بەرزنجی دەکەین کە لەرێگای دەزگای خێرخوازیی شێخ باز بەرزنجییەوە هاوکاری و هەماهەنگن لەبنیاتنان و بەڕێوەچوونی پرۆژەکە.

هەروەها زۆر سوپاسی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە دەکەین بۆ ئاسانکاری و بەدەنگەوەهاتن و رێکارە ئیدارییەکان.
وە زۆر سوپاس بۆ کاک شێخ ڕۆژ بەرزنجی و ستافی
سەرپەرشتیار و هەموو ئەو بەڕێزانەی لەسەرەتای بنیاتنانی پرۆژەکەوە ماندووبوون و بێ ووچان کاریان کردووە.

ئەم پرۆژەیە، پرۆژەیەکی خێرخوازیی سەربەخۆیە و بەهەماهەنگی لەگەڵ خێرخوازان بەڕێوەدەچێت و هی هەموو خەڵکی دەڤەری راپەڕینە و بێ جیاوازی لەخزمەتی هەموو کەمدەرامەت و هەژاراندایە و لێرەشەوە داواکارین سەرمایەداران و خێرخوازان و چاکەکاران و تێکڕای خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە خۆیان بەخاوەنی پرۆژەکە بزانن و هاوکاری ماددی و مەعنەوی بکەن و پاڵپشتی هەمووان زامنی سەرکەوتنی پرۆژەکەیە. چونکە پاڵپشتی و سەرخستنی پرۆژەکە خێرێکی گەورە و نەبڕاوەیە و سەلمێنەری ئەو گیانی
هاوکارییەیە کەلەناو خەڵکی کوردستاندا هەیە.

خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین - ڕاگەیاندن
٢٨-٨-٢٠٢٤

Address

Ranya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when خواردنگەی خێرخوازی راپەڕین Raparin Soup Kitchen posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share