09/12/2025
پڕۆژەی هاوکاری ماددی بۆ ئافرەتانی خاوەنکار
ئەم پڕۆژەیە پارەدان بە بێ سوو لێوەرگرتنەە لە لایەن ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM هاوکاری دارایی دەبەخشێت بە ئافرەتە خاوەن کارو بزنسە بچوک و مامناوەندەکان دابین دەکات
مەرجەکان:
1-ئافرەتێکی سەروی 18 ساڵ عێراقی بێت.
2- ماوەی ساڵێک زیاتر بێت پڕۆژەکەی لە هەر بوارێکدا بنیات نابێت و ئیشی تێدا کردبێت جگە لە بواری(پلاستیک،کوپ،شوشەقاپ و قاچاغ، توتن،کحول،نێرگەلە،ڤەیپ، ئامێرو پێداویستی پزیشکی) یان ئەگەر ساڵێک کەمترە لە ڕێکخراوەکان ڕاهێنانی کردبێت.
3-جگە لە خۆی یەک کەسیتر یان زیاتر لە پڕۆژەکەیدا کاریان کردبێت.
4-ئەو پارەیەی پێی دەدرێت بە مەبەستی فراوانکردنی ئیشەکەیەتی، بۆیە دەبێ پلانێک دابنێ پێویستی بە چەند پارەیە بۆ فراوانکردنی، خۆشی ئامادەبێ 15/100 پارەکەی دابین بکات، ئەگەر ناوی دەرچوو، ڕێکخراوی کۆچ باقی پارەکەی تری بۆ دابین دەکات.
پڕکردنەوەی فۆڕم لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوەیە دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆرم 18-12-2025
https://ee.kobo.iom.int/single/a158753e756e516fb3a3d1a96729aeb1
IOM Iraq