پڕۆژەی خێرخوازی پێنجوێن

پڕۆژەی خێرخوازی پێنجوێن پڕۆژەیەکی بێ لایەن و سەربەخۆیە وە قازانج نەویستە

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِڕاگەیاندنی کۆتاییسەبارەت بە وەستان و کۆتایی هێنان بە کار و چالاکیەکانی پڕۆژەی خێرخو...
22/11/2023

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

ڕاگەیاندنی کۆتایی
سەبارەت بە وەستان و کۆتایی هێنان بە کار و چالاکیەکانی پڕۆژەی خێرخوازی پێنجوێن

١/ ئێمە وەک پڕۆژەی خێرخوازی پێنجوێن کە یەکەم پڕۆژەی خێرخوازی بێلایەن و سەربەخۆ بوین کە لە سەرەتای دروست بونیەوە ( ٢٠١٤ ) ، لە پێناو خودا و بێ هیچ چاوەڕوانیەکی دونیایی .
بۆ هاوکاری هەژاران لە جۆرەکانی ( خۆراک ، پارە ، دروستکردنی خانوو ، جلوبەرگ ، کەفالەتی بێ باوک بە بەردەوامی ، دابین کردنی پێداویستیەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، پێداویستی ناوماڵ ، نەشتەرگەری و نەخۆش ، ماتۆڕی سێ تایی و عارەبانە ، سوتەمەنی ، دابینکردنی دەرمانی نەخۆش بە بەردەوامی ، هاوکاری خوێندکارانی هاوشاری و بەشە ناوخۆیی ، ) تا ئەم ساتە .

٢/ هۆکاری وەستانی پڕۆژەکە ئەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی ( ڕێکخراوی درەو بۆ هاوکاری مرۆیی ) کە بە هاوبەشی و هاوکاری ( پڕۆژەی خێرخوازی پێنجوێن و دەستەی خێردۆستان و مامۆستایانی ئاینی و کەسانی خۆبەشخش و بەخشەر ) دروست بووە ، لە پێناو ئامانجی گەورەتر و سوودی زیاتر بە هەژاران .

کە کۆی ئەندامانی لیژنەی پڕۆژەی خێرخوازی پێنجوێن پێکهاتبوون لە ؛
١- کامیل غفور
٢- فەرەیدون لەتیف
٣- کەیوان جلال
٤- زانا کمال
٥- هێمن جمال
٦- ژیار یوسف
٧- کۆچکردوو خوشکە دڵسۆز
٨- کۆچکردوو هیوا جمال

کە سوپاس بۆ خوای گەورە و پاشان متمانە و بەخشینی هاوکاریەکان لە لایەن بەشداربووان و کەسانی بەخشەر ، دۆعای خێرمان هەیە بۆیان و داوامان لە ئێوەش ئەوەیە کە ئێمە و کۆچکردووان لە دۆعای خێر بێ بەش نەکەن .

تێبینی ١ : بۆ لەمەودوا کار و چالاکیمان ئەگوازرێتەوە بۆ ڕێکخراوی درەو .
تێبینی ٢ : سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ بەڕێزان : قائمقامیەتی شارۆچکەی پێنجوێن و ئاسایشی پێنجوێن
کە لە ماوەی ڕابردوودا هاوکارمان بوون ، وە کار و هاوکاریەکانی پڕۆژە لە ژێر چاودێری و ڕێگەپێدانی ئەواندا بووە .
وە سوپاس بۆ ئەو کەس و خێردۆستانەی کە بە ماددی و مەعنەوی هاوکاربوون .

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ🌷 ئاماری هاوکارییەکانی پرۆژەی خێرخوازی پێنجوێن تایبەت بە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٢٣ 🌷نا...
30/07/2023

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
🌷 ئاماری هاوکارییەکانی پرۆژەی خێرخوازی پێنجوێن تایبەت بە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٢٣ 🌷

ناوەڕۆک و وردەکاری هاوکارییەکان بەم شێوازەی خوارەوە بوو:-
1-♦️ کەفالەت کردنی 8 منداڵی بێ نەوا بە بەردەوامی هەموو مانگێک بەبڕی 75,000 دینار.

2-♦️ هاوکاری کردنی 2 منداڵی نەخۆش هەموو مانگێک بە بەردەوامی بە کڕینی پۆشاک.

3-♦️ دابینکردنی دەرمان بۆ 1 نەخۆش بە بەردەوامی مانگانە بەبڕی 50,000 دینار.

4-♦️ هاوکاری کردنی 1 نەخۆش بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە وڵاتی ئێران بە بڕی 250,000 دینار.

5-♦️ هاوکاری کردنی 1 نەخۆش بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو بە بڕی 200$ دینار.

6-♦️ هاوکاری 2 ماڵی هەژار و کەم دەرامەت بە بڕی 275,000 دینار.

🟣 بە فەزڵی خوا هاوکارییەکان بە ئەمانەتەوە لیژنەی پڕۆژەکە گەیاندییە کەس و ماڵی شیاو.

اللّٰە خێری موسوڵمانان لە هەر شوێن و شارێک و بەشداربووانی پرۆژەی خێرخوازی پێنجوێن قبوڵ بکات.

ئێوەش دەتوانن بەشداربن لەم کاروانی خێرەدا و ئەجر و پاداشت لەلای خوای گەورە بەدەست بهێنن،
📞 بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە لیژنەی پرۆژەی خێرخوازی پێنجوێن پەیوەندی بکەن:
🔹 کامیل غفور/ ٠٧٧٠١٥٨٠٤٢٤
🔹 فەرەیدون لطیف/ ٠٧٥٠١١٨٤٣١٢
🔹 کەیوان جلال/ ٠٧٥٠١١٨٩١٥٠
🔹 زانا کمال/ ٠٧٥٠١١٨٣٠١٣
🔹 هێمن جمال/ ٠٧٥١٢١٧٨١٦٤

🔸 ٱلَّذِینَ یُنفِقُونَ أَمۡوَ ٰ⁠لَهُم بِٱلَّیۡلِ وَٱلنَّهَارِ سِرࣰّا وَعَلَانِیَةࣰ فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَیۡهِمۡ وَلَا هُمۡ یَحۡزَنُونَ ۝
🔸 ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، ترس و بیمیان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا).
﴿سورة البقرة: ٢٧٤﴾

Address

Penjwin
Penjwin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پڕۆژەی خێرخوازی پێنجوێن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share