Zhanya group

Zhanya group Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Zhanya group, Charitable organisation, Kirkuk.

08/03/2023

💜
گەر ئەمڕۆ بۆ خانمانی دونیا جارێک جەژن و سەرکەوتن بێت بۆ خانمانی ژانیا چەندین جار مایەی دڵخۆشی و سەرکەوتن و متمانەبەخۆبوون و شانازیکردن بە هێزی ئافرەتبوونیانە .

ئەمڕۆ و 8 ی مارسی 2023 ڕۆژی جیهانی خانمانە کە هاوکاتە بەرامبەر بەکۆتاهێنانی خزمەتی 8 خانمە تەندرووستکاری ژانیا کەلەسەرەتای وێستگەی ژیانی پزیشکیانەوە خۆبەخشانە و لەخۆبوردوانە بە خزمەتی ناسکترین و جوانترین مرۆڤەکان دەستیانپێکرد کەئەوش خزمەتی منداڵ و توشبوانی شێرپەنجە بوو لەسەنتەری شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی خوێنی کەرکووک کەلەمانگی 8 ی ساڵی 2022 دەستیان پێکرد بەدرێژایی 8 مانگ بەردەوامبوون ...

ژانیا بۆ ژیانەوە وێڕای دەستخۆشی و نرخاندنی ئەو کارە مەزن و پیرۆزەی خانمە پزیشکەکانی داوا لەسەرجەم خانمان ئەکات کە جگە لەبەرپرسیاریەتی ئەرکە پیرۆزەی لەژیانیان هەیانە کەئەوش دایکایەتی و بەختەوەری خێزان و پەروەردەکردنی نەوەیەکی سوودبەخشە هاوکات دەستی باڵایان لە سوودگەیاندن و چاندنی تۆوی خۆشەویستی هەبێ لەکۆمەڵگە و بوارە دیاریکراوانەی کاری لێدەکەن بگەنە ئەوپەڕی سەرکەوتن و بیسەلمێنن کە ئافرەت جگە لەو ئەرکە پیرۆزەی بەرپرسیارە لێی توانای خزمەت و کارکردنی لەسەرجەم کایەکاندا هەیە و لەسەرجەم قۆناغەکانی ژیاندا خاوەن کاریگەری خۆیەتی و دەسپێکی هەموو گۆرانکاریەکانە🫶🏻💐

Address

Kirkuk

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zhanya group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share