30/05/2025
کوردی/English
دیداری راوێژکاری لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ستراتیژی "ئەمنی فکری" بەرێوەچوو
سلێمانی، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO میوانداری سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ستراتیژی «ئەمنی فکری» لە عێراق کرد. کە پێکهاتبون لە د.حەیدەر عەبدولزەهرە، د.عەباس غازی، دکتۆرە ئیناس عەبدولحافز، دکتۆرە زەهرا عامر و لیوا باسم کەریم.
لە دانیشتنێکی راوێژکارییدا، بە ئامادەبونی ئەکادیمیان و شارەزایانی بواری: ئاینی، ئەمنی، حوکمداریی، میدیایی، کاری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەی مەدەنی و کاروباری پێکهاتەکان وتوێژێکی فراوان سەبارەت بە هۆکارەکان، ئامانجەکان و ئالیەتی داڕشتنی ئەم ستراتیژە ئەنجامدرا.
بریاردا، کە پەیوەندی لەگەڵ لیژنەی ناوبراو بەردەوام بێت لە پێناو داڕشتنی ستراتیژێک، لە رەنگدانەوەی هەموو ئاین و پێکهاتە نەتەوەیەکانی عێراق بێت.
A consultation meeting of the High Committee for Preparing the "Intellectual Security" Strategy was conducted.
On May 27, 2025 in Sulaimani Governorate, the Civil Development Organization (CDO) hosted a meeting for the Heads and members of Iraq's High Committee for Preparing the "Intellectual Security" Strategy. The committee included Dr. Haidar Abdulzahra, Dr. Abbas Ghazi, Dr. Inas Abdulhafiz, Dr. Zahra Amir, and General Major. Basem Karim.
During the consultative meeting, with the presence of academics and experts in the fields of religion, security, governance, media, social work, civil society, and community affairs, an extensive discussion took place regarding the causes, objectives, and mechanisms for developing this approach.
It was decided that the collaboration with the aforementioned committee would continue in order to develop a strategy that reflects all religions and national components of Iraq.