12/07/2025
.
ئێمە بە هەڵە لە ژیان گەیشتووین،
چونكە وا دەزانین، كە ژیانمان لەسەرەتاوە نوسراوەتەوە و هەرچى نوسراوە دەبێ ئەوە بێ. بەڵام لە كاتێكدا وا نییە!تۆ خۆت بڕیاردەدەیت كە دەتەوێت ببیت بە چى. ئەوە خۆتى كە ژیانى خۆت دەنوسیتەوە.بەڵێ، بەڵێ .. تۆ نووسەرى ژیانى خۆتى، نەك كەسێكى تر، خودا چارەنوسى هەموو شتەكانى دیاریكرد،به لام چارەنوسى ژیانى تۆى نەنوسى.چونكە بۆ تۆ لێى گەڕا.
تۆ هاتوویتە ژیان،به لام ژیانى تۆ ڕەنگ نەكراوە. بەڵكو قوتووى ڕەنگەكان لەدەست خۆتدایە. چونكە ئەوە تۆیت،كەبڕیاردەدەیت چۆن ژیانت ڕەنگاوڕەنگ بكەیت. هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت: ژیانى تۆ نەنوسراوەتەوە، بەڵكو تۆ دەینووسیتەوە.ژیانى تۆ تابلۆیەكە، فڵچەى ڕەنگەكانى بەدەست خۆتەوەیە.ژیانى تۆ كتێبێكە، قەڵەمەكەى لەناو پەنجەكانى تۆ دایە.
تۆ نووسەرى ژیانى خۆتیت. خۆت بینوسەوە .... بینەخشێنە.بیكە بەو نیگارەى كە لەخەیاڵتادایە. بینووسەوە بەو شێوەیەى كە تۆ دەتەوێت. نەك بەو شێوەیەى كە كەسانى تر دەیانەوێت!