کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک::scaok

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک::scaok

کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک::scaok كۆمه‌ڵه‌ی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک

کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک، شەشەمین شه‌ونشینی عیرفانی خۆی له‌ سه‌عداوایی شاكه‌ل به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك ...
07/12/2025

کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک، شەشەمین شه‌ونشینی عیرفانی خۆی له‌ سه‌عداوایی شاكه‌ل به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی كوردستان به‌رێ كرد.
٥/١٢/٢٠٢٥
گه‌رمیان- سه‌عداوا
أقامت جمعية كركوك الفكرية والاجتماعية ليلتها الصوفية السادسة في سعداوة شاكل بحضور عدد من الشخصيات والأهالي من مناطق كردستان.
٥/١٢/٢٠٢٣
كرميان – سعداوة

ژاڵەیی، لە ژمارەی ١٣٤ گۆڤاری بانەڕۆژدا دەنوسێت..
26/09/2025

ژاڵەیی، لە ژمارەی ١٣٤ گۆڤاری بانەڕۆژدا دەنوسێت..

دکتۆر سوارە شاکەلی، لە ژمارەی ١٣٤ گۆڤاری بانەڕۆژدا دەنوسێت..لە ڕێکەوتی 25\٨\2025 لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ،...
24/09/2025

دکتۆر سوارە شاکەلی، لە ژمارەی ١٣٤ گۆڤاری بانەڕۆژدا دەنوسێت..

لە ڕێکەوتی 25\٨\2025 لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ، بۆ یەکەمجار کۆمەڵەیەکی گشتگیری فرەلایەنی کوردی دامەزرا... سەرباری هەبوونی چەندین ناوەندیی زانستی گرنگی حکومی لە ڕووسیای فیدراڵدا، کە توێژینەوە لە بارەی پرسی کوردەوە دەکەن، بەڵام یەکێتیی کوردناسان یەکێک لە پێویستییە هەنووکەییەکان بوو، کە پێویستییەکی گرنگە بۆ پێشخستنی خەباتی ڕۆشنبیری و کلتووری کوردی بۆ ئێستای ڕووسیا و ئەم قۆناغەی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی
گەلی کورد، بە دوور لە دەمارگیری نەتەوەیی و لایەنگیری سیاسی...
ڕووسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە سەر بنەمای توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی دوور مەودا، کار لە سەر داڕشتنەوەی سیاسەتی دەرەوە و بەرژەوەندییەکانی دەکات، بە پێچەوانەی بەشێک لە وڵاتانی دیکە...

بەداخەوە، پاش هەرەسهێنانی یەکێتیی سۆڤێییەت و ئەو ماوە دوور و درێژەی بەسەر ڕووخانیدا تێپەڕیوە، ئیدی بە تێپەڕبوونی کات، ئەو پاشخانە گرنگە و میراتە دەوڵەمەندەی کوردناسی کە زیاتر لە نیو سەدە بونیادنرابوو، بە لە ناوچوونی کادرە بەهێزەکانی وەک؛ لازارێڤ،
یوسوپۆڤا، حەسەرەتیان و ... هتد، هێدی هێدی ڕووی لە ئاوا بوون کرد...
کێشە ناوخۆییەکانی ڕووسیای پاش سۆڤێییەت و ململانێ بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ چەسپاندنی پێگەکانی حکومەتی ڕووسیای فیدراڵ، کاریگەری زۆر خراپی بەسەر چەکەرەکردنی ڕۆژهەڵاتناسی و بەتایبەت زانستی کوردناسی، وەک بنەمایەکی زانستیکاری لە بارەی (کلتوور و فەرهەنگ، ئایین و مێژووی گەلی کوردەوە دەکات) هەبوو. تا ئەو ڕادەیەی کار گەیشتە ئەوەی، ئەو بەشی کوردناسییەی کە دامەزرابوو لە یەکێتیی سۆڤێیەتدا،کە بە هەوڵ و شەونخوونی کەسانی وەک ئۆربیلی
و قەناتی کوردۆ (کوردۆێڤ) و چەند پسپۆری کارامەی تر... دامەزرابوو، قۆناغ بە قۆناغ لاوازکرا و لە هەمانکاتیشدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کادر و پسپۆری بۆ دابین نەکرا و بە لە ناوچوونی کادرە شارەزا و بە ئەزموونەکان جێگەکانیان بە کەسانی شارەزا پڕنەکرایەوە، لە ئەنجامیشدا، دەرگاکانی بەشی کوردناسی بۆ ماوەیەکی زۆر داخران... ئاشکرایە، کوردناسی وەک بنەمایەکی زانستی لە
ڕووسیای قەیسەریدا، وێڕای خزمەتی زانستی لە ناواخندا، سەرجەم ئەو پەڕتووکە جۆرا و جۆرانەی لە دوو سەدەی ڕابردوودا و تا ئێستا، لە بارەی کوردەوە نووسراون، بە زیاتر لە 500 پەڕتووک مەزەندە دەکرێن. سەرجەمیان لە قۆناغی جیاوازدا نووسراون و لە سەرداواکاری حکومەت لە لایەن توێژەرانەوە نووسراون و ئامادەکراون لەو بوارانەدا توێژەران کاریان کردوە، کە حکومەت لە
قۆناغە جیاوازەکاندا کاری لە بارەوە کردوون و پێویستی پێیان هەبووە.
سەرباری هەبوونی بیروڕای جیاواز لە بارەی سەرەتای دەسپێکردنی پەیوەندیی نێوان کورد و ڕووس، لەم بارەوە مشتومڕی زۆر هەیە، بەڵام ئەوەی حاشا هەڵنەگرە، لەگەڵ فراوانبوونی سنوورەکانی ڕووسیای قەیسەری لە ناوچەکانی
قەوقازدا، سەرنجەکانی حکومەتیش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم ئەو نەتەوانەی کە تازە هاتبوونە نێو قەڵەمڕەوی ڕووسیای قەیسەری یاخوود ببون
بە دراوسێیان سەرنجی ڕووسیا لە سەریان زیادی کرد، بە ئامانجی لێکتێگەیشتن و نزیک بوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نەتەوانەدا، کە کوردیش یەکێک بوو لەو نەتەوانە. ئیدی لێرەوە، ئەگەر پێشتر ناوی کورد تەنها
لە بەڵگەنامە دیپلۆماسییە نهێنییەکاندا تاکوتەرا بیسترابێت، ئەوا کارکردن لە بارەی کوردەوە، ڕووی لە پەرە سەندن کرد. هەرچەندە لەنێو بەڵگەنامەکانی ئەرشیفدا بۆ یەکەمجار، لە ساڵی١732 ناوی کورد هێنراوە، لە ناو ئەو بەڵگانەی تا ئێستا دۆزراوەتەوە(١)،
یەکەم بڵاوکراوەی زانستی کە کورد وەبیر دەهێنێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی ڕووس و فارس دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١796 لە لایەن
ئەلیڤێرەوە بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ هەڵگیرساندنی جەنگی ڕووس و فارس و تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی گوڵستانی ١٨١٣
ئیدی بەرکەوتەی ڕووسیا لەگەڵ کورددا ڕووی لە زیاد بوون کرد بەو ئامانجەی، کە کورد یان ببنە لایەنگیری ڕووسیا یاخوود لە جەنگەکاندا
لەگەڵ فارس و تورکدا بێلایەن بن و لە بارەیەوە یەکەمین دانیشتنی ڕووسەکان لەگەڵ سەرۆک هۆز و دەسەڵاتدارانی کوردا بۆ ساڵانی ١٨04
-١٨06 دەگەڕێتەوە.

(2) ئەکادیمیا سەربازییەکان
پێویستیان بە دابینکردنی زانیاری زیاتر لە بارەی گەلی کوردوەوە هەبوو، لە ڕووی شێوازی ژیان و ژمارەی جەنگاوەر و توانای هۆزەکان بۆ دابینکردنی جەنگاوەر و جۆری ئەو چەکانەی بەکاریان دەهێنن و کەرەستە جەنگییەکانیان و دەستنیشانکردنی خاڵی لاواز و بەهێزی کورد، لەگەڵ پەلهاویشتنی سوپای قەیسەری بۆ جۆرجیا وئەرمینیا و ناوچەکانی باشووری قەوقاز، پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ڕووس لە کۆنتاکتی سیاسییە گۆڕا بۆ توێژینەوە
لە بارەی کلتوور و دابوونەریت و زمانی کوردیی و جوگرافیا و ئایین و ئاینزاکانی کوردەوە بە شێوەیەکی قوڵتر، تەنانەت سەرجەم ئەو کتێبانەی بە درێژایی سەدەی ١٨ نووسراون، باس لە جۆری ئەو ئەسپانە دەکەن کە کورد بە کاریان هێناون، کە
تا چەند خێران، چەند بەرگەی برسێتی دەگرن و هتد... یاخوود پەیوەندیی کۆمەڵایەتی ناوخۆی هۆز و خێڵ و عەشیرەت و نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەی
کوردیی، شێوازی ژیانی کوردان ئەم بابەتانە و دابوونەریتی کلتوور و ئایینی کۆمەڵگەی کوردی باسی سەرەکیی سەرجەم ئەو بەرهەمانەن، کە
لە بارەی کوردەوە نووسراون. وەک ئاشکراشە لە ئێستادا بە لای هەموو خوێنەرێکی ئاساییەوە، ڕوونن، کە بۆچی ئەو پەڕتووکانە نووسراون و
چی خزمەتێکیان کردووە بە حکومەتی ڕووسیا لە کات و قۆناغە جیاوازەکاندا...

ئەم نەریتە لە سەردەمی پاش شۆڕشی ئۆکتۆبەر درێژەی هەبوو و پەرەی پێدرا، لە بەر ڕۆشنایی هەمان ئەو سەرچاوانەش پاش لێوردبوونەوە و هەڵسەنگاندنەکانی لێنین بڕیاریدا، ئویەزدی کوردستان یاخوود کوردستانی سوور دابمەزرێنێت
لەنێوان ئازربایجان و ئەرمینیادا (3)، ئەمەش بە هەڵسەنگاندنی وردی سەرانی سۆڤێییەتەوە بوو، لە بارەی تایبەتمەندی کەسایەتی تاکی کورد
و کۆمەڵگەی کوردییەوە، کە دەرکەوت لەو قۆناغەدا توانییان سەرکەوتووبن لە درووستکردنی لەمپەڕێکی گرنگ، بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی
ئەرمەن و ئازەر و کەمتر سەرقاڵ کردنی مۆسکۆ
بەو کێشانەوە. هەمان سیاسەت لە بارەی بەکارهێنانی ناوەندە زانستییەکان و تێگەیشتن لێیان و لەو چوارچێوەیەدا لە ڕووسیا کاری لە بارەوە کراوە، چ لە سەردەمی کۆماری مهاباد لە ڕێگەی تێگەیشتن لە دنیابینی کوردییەوە هەوڵدراوە پڕۆژە سیاسییەکانی ڕووسیا ئەنجامبدرێت دەرهەق بە کورد و بەرژەوەندییەکانی
حکومەتی پێ بەدێ بهێنرێت... لە ساڵی ١959 لە بەر ڕۆشنایی هەوڵە بەردەوامەکانی ئۆربێلی(4) و هەر بە واژۆی ئەو وەک سەرپەرشتیاری پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتناسی لقی سانکت پیتەربورگ لە ڕێکەوتی ١\ ئازاری\ ١959 بەشی کوردناسی بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە و لە مێژووشدا، وەک
یەکەمین هەوڵ دادەنرێت، کە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن یەکێتیی سۆڤێیەتەوە دەستکرا بە کارکردن لە بارەی کوردەوە و هەوڵەکان و بەرهەمەکانی ئەو سەردەمە لە سەرجەم بوارەکانی کوردناسی دەگرتەوە لە ڕووی زمان و کلتوور و فەرهەنگ
و فۆلکلۆرەوە، ئەمە بێجگە لە تەقەلا بێوچانەکانی قەناتی کوردۆ کە کارێکیان کرد، ژمارەیەکی زۆر کادری ئەکادیمی لە بواری کوردناسی بۆ ڕووسیا و
کوردان لە هەموو قوژبنەکانی جیهاندا دابمەزرێنن و کاریگەری هەبوو لە سەر پێشخستنی کوردناسی لە سەرجەم کۆمارە سۆسیالیستییەکانی یەکێتیی
سۆڤێیەتدا...

لە بەر ڕۆشنایی ئەو کورتە ڕاگوزەرەدا بە مێژووی کوردناسی لە ڕووسیادا لە قۆناغە
جیاوازەکاندا، ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێت، لە ناوەندە زانستییەکاندا، بەهەمان شێوە درێژەی پێدەدرێ، کە ڕووسەکان ڕاهاتوون لە بارەیەوە کار بکەن. بەڵام پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد لە پاش ساڵی 2004 و کردنەوەی
کونسوڵخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ فێرخوازانی کورد لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان، زەمینەیەکی باشی ڕەخساند تاوەکوو سەدان کورد ڕووبکەنە ناوەندە زانستییەکان و بڕوانامەی ڕووسی لە بوارە جیاوازەکاندا بە دەست بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان و خزمەت بکەن... بەشێکی زۆر کەمیش لە فێرخوازەکان، بە هۆکاری جیاواز جیاوازەوە پاش تەواوکردنی خوێندن لە ڕووسیا مانەوە و شارەزا و زمانزان و پسپۆریی بوارە جیاوازەکانیان تیاداهەڵکەوت، هەرچەندە لەم قۆناغەدا ئیدی پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتناسی ئەو داینەمۆ گرنگەی کادری بواری کوردناسی نەبوو،
بەڵام بە کەڵەکەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی تازەپێگەیشتووی تێکەڵ بە ئایدۆلۆجیا سیاسییە جیاوازەکان، لە زۆر بواردا شانبەشانی
ڕووسەکان کاریان کردووە و بەردەوامن لە کارکردن.

زەمینەسازی بیرکردنەوە لە دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی کوردی گشتگیر کە گوزارشت لە بۆچوونی کوردی بکات، سەرەتاکەی بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، ئەو کات لە سەروبەندی گرژی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕوونی
دەرکەوت، کاتێک ناوەندە زانستییەکان هەوڵیاندەدا بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن و ڕەچاوی بۆچوونی سیاسی حکومەتیان دەکرد و
هەوڵیاندەدا، تەرێز و کەنارگیر بن. هەر بۆیە بە هەوڵ و ماندووبوونی کۆمەڵێک گەنج (کۆمەڵەی لاوانی کوردناسی) دامەزرا و دوو سکرتێری بۆ دەستنیشانکرا، یەکەمیان؛ سێرگێی ماڵوژێنکۆ و دووەمیان؛ سوارە شاکەلی بوون و
کۆمیتەیەکی ١٥ کەسیش بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ڕێکخراوەکە پێکهێدرا.
لە ڕێکەوتی ٩\ ٢\٢٠١٨ یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بە بەشداری 20 توێژەر و کۆمەڵێک کەسایەتی ڕووسی و کورد، یەکەمین کۆنفرانسی زانستی
لە شاری مۆسکۆ لە ژێر ناونیشانی (قەیرانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، گیر و گرفت و چارەسەر) بەڕێوەچوو.

کە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو لە لایەنی ڕووسیا و لایەنە کوردییەکانیش
پێشوازییەکی باشیان لێ کرد. ئەو کات هەوڵەکان پەرەیان سەند بەو ئاراستەیەی کار بکرێت کە تا دەکرێت سەرنجی توێژەرە گەنجەکان ڕابکێشین و
بەشداریان پێ بکەین لە کاروچالاکییە زانستییەکاندا، بەڵام هەوڵەکان بۆ بەشداری پێ کردنی ڕەوەندی کوردی و توێژە بە ئەزموون و بە تواناکانی بواری
کوردناسی بێ ئەنجام بوون. چوونکە هەڵوێستی حکومەتی ڕووسیاش تاڕادەیەک ڕوون بوو و نەیاندەویست بە ئاشکرا پشتگیری لە پرسی کورد
بکرێت و نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە دژ بە خواستی کورد بوون، بوروژێنن.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەرنجەکان لەسەر ڕێکخراوی لاوانی کوردناسی ڕوویان لە زیاد بوون کرد و چالاکی جۆراو جۆرمان ئەنجامدەدا و لە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لە هەمان ساڵدا، کۆنفرانسێکی گەورەی کۆمەڵەی لاوانی کوردناسی
بە ناونیشانی (بارودۆخی نوێی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) دا، ڕێکخست، کە نوێنەری سەرجەم ناوەندە زانستییەکان بەشداریان
تێداکرد. دواتریش ١٨ توێژینەوەی کوردناسان لە دوو توێیی کتێبێکدا بڵاوکرایەوە بە ناونیشانی
(کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا)، ئەم کتێبە بە هۆی بارودۆخی سیاسی ناوچەکەوە نەمانتوانی لە ڕووسیا چاپی بکەین، بەڵکوو لە شاری سلێمانی 200 نوسخەی لێ چاپکرا و دواتر لە ڕێگەی چەند پێشمەرگەیەکی بریندارەوە کە بۆ
چارەسەر هاتبوون بۆ ڕووسیا بردمان بۆ ڕووسیا و دابەشمانکردن بە سەر سەرجەم بەشداربوانی
کۆنفرانسەکەدا و دواتر بڵاومان کردەوە بەسەر سەرجەم ئەو ناوەندانەدا کە کار لە بارەی پرسی کوردەوە دەکەن. هاتنی پەتای نەگریسی کرۆنا، کارێکی کرد کە سەرجەم کارەکانی کۆمەڵەکە ڕابگیرێت و پاشانیش بە هۆی تەواو کردنی خوێندن و گەڕانەوە بۆ نیشتمان سەرجەم دامەزرێنەرانی کۆمەڵەکەی پەرتەوازە
بوون و هیچ هەوڵێک بۆ دووبارە کارا کردنەوەی ئەو کۆمەڵەیە نەدرا...ئەمە سەرباری ئەوەی پرسی کوردیش لە ڕووسیا زیاتر پەراوێزخراوبوو لەو
ساڵانەدا. لە ڕێکەوتی 29\٣\ 2025 کاتێک دیسانەوە گەڕاینەوە
بۆ ڕووسیا، ئاشکرا دیاربوو، ساردییەکی زیاترڕووی لە پرسی کورد و چالاکییە زانستییەکان کردبوو و تەنها سێکتەری کوردناسی کۆمەڵێک
کاری زانستی و بڵاوکراوەی لە بارەی کوردەوە هەبوو، ئەوانیش توێژەرە ڕووسەکان و کوردە بە ساڵاچووەکانی سۆڤێیەتیان لە خۆیان دەگرت. پاش هەڵسەنگاندن و لێوردبوونەوە لە کاروچالاکیی ڕێکخراوە کوردییەکان، بۆمان دەرکەوت زیاتر لە
٨٠ ڕێکخراوی کوردی لە ئێستای ڕووسیادا تۆمار کراون، بەڵام زۆر ناچالاک بوون و هەر لایەنە و لە مەودای دنیابینی و سنووری بەرژەوەندییەکانی
خۆیدا کاری دەکرد و لە ڕووی زانستییەوە هیچ ئاستێکی ئەوتۆیان تیادا ڕەچاو نەدەکرا و لە ڕووی کاریگەریشەوە هیچ پێگەیەکی ئەو تۆیان نەبوو.
هەربۆیە کەوتینە کارکردن بۆ نزیکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکان و کارکردن بۆ سەرنج ڕاکێشانی ڕۆشنبیرانی کورد، تاوەکوو لە دەرەوەی مەودای تێڕوانینی هەمووان لەیەک نزیک بکرێتەوە و هەوڵبدرێت دیالۆگێکی نیشتمانی
لەسەر ئاستی ڕووسیا درووست بکرێت و لەو ڕێگەیەشەوە لە دانووستاندندا بین تاوەکوو لایەنی
ڕووسیش لەو پلاتفۆرمە تێبگات و هەوڵبدات بەتێگەیشتنەوە لە بۆچوونی کوردی بڕوانرێت، سەرەنجام، پاش هەوڵ و ماندوبوون و کاری بەردەوامی چەندین مانگ توانیمان هەماهەنگی و هاوئاوازی لەنێوان سەرجەم لایەنە کوردییەکان
و ناوەندە زانستییە ڕووسییەکان درووست بکەین و پاش گفتوگۆی دوور و درێژ و مشتومڕی بێ سنوور، توانرا چەندین خاڵی هاوبەش لەنێوان لایەنە
سیاسییەکان دروست بکرێت و شەش ناوەندی زانستی ڕووسیش ڕابکێشرێت بۆ بەشداری کردن و هەماهەنگی کردن لەنێو ڕێکخراوێکی گشتگیری
کوردیدا.

ئەوە بوو هەمووان لەسەر ناونیشانی (یەکێتی کوردناسان) ڕێککەوتین، هەروەها بە
هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەو کەسانەی کە شیاون بۆ بواری نووسین و کاری توێژینەوە بڕیارماندا 40 میوان داوەت بکەین وەک بەشداری کۆنفرانس
و لەو بارەیەوە هۆڵێکی شیاویشمان بۆ ئەو کۆنفرانسە کە لەگەڵ باری دارایی هەمووماندا گونجاوبێت، بەکرێ گرت بۆ ڕۆژی 25\٨\2025
و پاش دابین کردنی سەرجەم پێویستییەکان و تەواوکردنی زەحمەتی زۆری ئامادەکارییەکان، کۆنفرانسەکەمان دەستپێکرد کرد و پاش ماوەی
یەک کاتژمێر گفتوگۆکردن، کۆمەڵێک بڕیار لەو بارەیەوە درا، کە بەم شێوەیەی لای خوارەوەبوون:

یەکەم هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوبەرایەتی یەکێتییەکە بە کۆی دەنگ (سکرتێر؛ سوارە شاکەلی)، ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی؛ (شۆڕش ئابی، ئیلیا ڤیدێنێڤ، وەزیری کاشاخی و تاتیانە ئەناتۆلێڤنا) و هەروەها وەک توێژەرانی لاویش ٥ کەس دەستنیشانکران وەک ئەندامی کارا کە دوو کەسیان ڕووسن و یەک ئەندامی بەڕەگەز ئازەری، کوردێکی سۆڤێیەتی، توێژەرێکی بە ڕەگەز ئەرمەنی و کوردێکی عێراقی لە خۆی گرت. بڕیاردرا لە سەر کردنەوەی دوو کۆمیتەی کارکردن
بۆ ئەو ئەندامە فەخریانەی کە پاش یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژێردراو، بۆ کارکردن، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

یەکەم کۆمیتەیەک بۆ سەرجەم ئەو ئەندامە فەخریانەی کە کاریان کردوە لە بارەی
کوردناسییەوە چ لە کوردستان یان ڕووسیا و یان تاراوگەن، بەو ئامانجەی بتوانن خزمەت بە ڕەوتی کوردناسی بکەن، هەروەها دەرفەتیان
بۆ بڕەخسێنرێت تاوەکوو توێژینەوەکانیان بڵاو بکەنەوە و کارەکانیان بۆ وەربگێڕێتە سەر زمانی ڕووسی یاخوود کوردی.

کۆمیتەی دووەم بۆ سەرجەم نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان تاوەکوو بتوانن لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە بتوانن کاروچالاکییە
ڕۆشنبیرییەکانیان بخەنەڕوو و دەرفەتیان پێ بدرێت تاکوو بەشداری لە کاروچالاکییە ڕۆشنبیری و فەرهەنگییەکانی یەکێتیی کوردناسیدا بکەن.
بڕیاریشە لە مانگی تشرینی یەکەمى ئەم ساڵدا چالاکی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی ئەنجام بدرێت و لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵدا کۆنفرانسێک لە بارەی پرسی کورد لە سووریا و عێراق ئەنجام بدرێت و بەشداری بە کۆمەڵێک لە توێژەرانی کوردی کوردستان و تاراوگە و توێژەرانی ڕووس پێکەوە ئەنجام بدرێت.

بارەگای نوێی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک لە شاری کەلار کرایەوە٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئید...
24/09/2025

بارەگای نوێی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک لە شاری کەلار کرایەوە

٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک و قایمقامی قەزای کەلار و قایمقامی قەزای کفری و ژمارەیەک لە رۆشنبیران و ئەدیبان و نوسەرانی گەرمیان، لە مەراسیمێکدا، بارەگای نوێی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک لە شاری کەلار کرایەوە.

لە ژمارە ٩١٤٧ ی کوردستانی نوێدا، نوسەر و ڕووناکبیر تەیب جەبار دەڵێت:"تا ساڵی 1996 هیچ کاتێک دیاری نەکرابوو بۆ بەرزڕاگرتن...
15/04/2024

لە ژمارە ٩١٤٧ ی کوردستانی نوێدا، نوسەر و ڕووناکبیر تەیب جەبار دەڵێت:

"تا ساڵی 1996 هیچ کاتێک دیاری نەکرابوو بۆ بەرزڕاگرتنی یادکردنەوەی رۆحی ئەنفالکراوان و یادی ئەو تاوانە، واتە هیچ مەراسیم و یادکردنەوەیەک نەبوو، نە لەلایەن حکومەتی هەرێم و نە لەلایەن حزبەکانەوە. سەرەتای ساڵی 1995 بە دەستپێشخەرییەک لەلایەن مامۆستا شێخ محەمەد شاکەلییەوە، جموجۆڵێک کەوتە ناو رۆشنبیر و کەسانی کۆمەڵایەتی و ناسراو لە خەڵکی پارێزگای کەرکوکی جاران، ئەوانەی ئاوارە و دانیشتووی هەرێمن، بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەک کە بتوانێت هەموویان لەژێر چەترێکدا کۆبکاتەوە و بە دەنگ داواکانیانەوە بچێت و کێشە و گرفتیان چارەسەر بکات و لە پەرشوبڵاوی بیانپارێزێت.

دەستنیشانکردنی یادی ئەنفال بە دەستپێشخەریی حکومەتی هەرێم نەبوو، هەروەها بە دەستپێشخەریی حزبەکانیش نەبوو، بەڵکو بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتیی کەرکوک بوو
ئەنجامی ئەو جموجوڵ و دیدار و گفتوگۆیانە خۆی لە بەستنی کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵەکەدا نواند. وەک لە بیرم بێت مانگی پێنج یان شەشی ساڵی 1995کۆنگرەکە لە شاری هەولێر بەسترا، لە هۆڵێک بوو سەربە دەزگایەکی وەزارەتی تەندروستی بوو، نزیک بینای ئێستای پارێزگای هەولێر. لەکۆنگرەکەدا بڕیاردرا کە کۆمەڵە ناوی (کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک) بێت، هەروەها لە کۆنگرەکەدا گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرامی کۆمەڵەکە کرا و پەسەند کرا، کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەش گەڵاڵە کران، پەیکەری کۆمەڵەش بەم شێوەیە بڕیاری لەسەر درا: (کۆمیتەی باڵا، لقی هەولێر لە هەولێر، لقی کەرکوک لە سلێمانی، لقی گەرمیان لە کەلار).
ئەو بڕیار و راسپاردەیەی کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر کرا بابەتی دەستنیشانکردنی رۆژێک، حەفتەیەک، مانگێک کە ساڵانە ببێتە وادەیەک بۆ بەرزڕاگرتنی رۆحی ئەنفالکراوان و یادکردنەوەیان، هەروەها یادی تاوانی ئەنفال، کە ساڵانە لە هەموو شار و شارۆچکەکان رێوڕەسمی شایستەیان بۆ رێکبخرێت.
بێگومان زۆرترین ژمارەی ئەنفالکراوان لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان بوو، ئەو برادەرانەی زۆرترین زانیارییان هەبوو و قسەیان لەسەر رووداوەکانی ئەنفالی سێ (ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان) کرد لە کۆنگرەکەدا، هەریەک لە بەڕێزان (شێخ محەمەد شاکەلی، عوسمانی حاجی مەحمود، جەلال جەوهەر، مام رۆستەم) بوون، کە دەستنیشانی رۆژانی شەڕەکانیان دەکرد و تا رادەیەک ژمارەی دێهات و ژمارەی خەڵکی راپێچراو لەو پڕۆسەیەدا دەکرد، هەر چواریان زانیاریان زۆر بوو، هاتنە سەر ئەو ڕایەی کە لە مانگی چواری ساڵی 1988دا زۆرترین خەڵکی مەدەنی راپێچی ئۆردوگای قۆرەتوو و چەمچەماڵ کران، باش لە بیرمە لەو گفتوگۆ درێژەدا لەنێوان ئەندامانی کۆنگرە و ئەو چوار کەسەدا، هەموو قایل بووین بە رای کۆتایی کاک عوسمانی حاجی مەحمود کە رۆژی 14/ 4/ 1988و رۆژانی دواتر سەختترین شەڕ کرا و زۆرترین خەڵک راپێچی ئۆردوگاکان کران.
پاشان گفتوگۆ هاتە سەر ئەوەی کە تاوانی ئەنفال تاوانێکی گەورەیە و وێنەی کەمە لە مێژوودا و دانانی یەک رۆژ بۆ ئەو یادە کەمە، لەبەر دڕندەیی تاوانەکە و یادکردنەوەی رۆحی ئەو هەموو ئەنفالکراوە، یەک رۆژ زۆر بچووکە، راو بۆچوون زۆر بوو وەک ماوەی سێ مانگ، مانگێک، حەفتەیەک، سێ رۆژ، یەک رۆژ. پاش گفتوگۆیەکی زۆر هەموو ئەندامانی کۆنگرە لەسەر رای یەک هەفتە کۆک بوون، بۆ یادی ئەنفال لە 14/4 ەوە بۆ 21/4 ی هەموو ساڵێک، ئەو هەفتەیە ناوبنرێ هەفتەی ئەنفال.
دەستنیشانکردنی یادی ئەنفال بە دەستپێشخەریی حکومەتی هەرێم نەبوو، هەروەها بە دەستپێشخەریی حزبەکانیش نەبوو، بەڵکو بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتیی کەرکوک بوو.
ئەو بابەتە بەبڕیار یان راسپاردە لە کۆنگرەکەدا چەسپێنرا و بوو بە دۆکیۆمێنت، دوای پڕۆسەی ئازادکردنی عیراق ساڵی 2003 و گواستنەوەی کۆمیتەی باڵا بۆ شاری کەرکوک لەگەڵ هەموو ئەرشیفەکەیدا، چەندین جار داوام لە لێپرسراوی کارگێڕی کۆمەڵە کرد، بەڵکو لە ئەرشیفەکەدا بگەڕێت بۆ دۆکیۆمێنتی بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرە، بۆئەوەی وێنەی بگرم و لەگەڵ ئەم وتارەدا بڵاوی بکەمەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا ئەو برادەرە ئەو دۆکیۆمێنتەی بۆ نەدۆزیمەوە.
بارەگای لقی کەرکوکی کۆمەڵە لە سلێمانی لای ساحەی تراییەکە بوو، کە ئێستا بینای ئامادەیی شەهید جەباری حاجی رەشیدی لەسەر دروستکراوە. ساحەیەکی قیرتاو بوو پێش راپەڕین شوێنی ترایی ئەو شۆفێرە تازانە بوو کە دەیانویست مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن، ئەوسا ئەو ناوە تارادەیەک چۆڵ بوو، بینای منداڵپارێزی و بینای رەند گەلەری دروست نەکرابوون. یەکەمجار بە رەسمی یادی ئەنفالکراوان لەو ساحەیە لە رۆژی 14/4/ 1996 لە سلێمانی کرایەوە. من ئەوکاتە دەوامم لە هەولێر بوو، بەڵام لەبەر یادەکە هاتمەوە بۆ سلێمانی و کەمێک پێش وادەی دیاریکراو چووم بۆ ساحەکە، کورسییەکی زۆر دانرابوو و شانۆیەک سازکرابوو لەگەڵ مایکرۆفۆن و ئامێری دەنگ، خەڵکێکی زۆر لە ریزەکانی دواوە لەسەر کورسییەکان دانیشتبوون و برادەرانی دەستەی لقی کەرکوک بەپێوە وەستابوون، لە لێپرسراوانیش تەنیا رەحمەتی (جەبار فەرمان) لە ناوەڕاستی ریزی پێشەوە بە تەنیا دانیشتبوو. کە لە سەیارەکە دابەزیم، چاکوچۆنیم لەگەڵ برادەرانی لقدا کرد، کاک جەبار فەرمان ئیشارەتی بۆم کرد چوومە لای ئەو دانیشتم، پاشان لێپرسراوانی تر هاتن و ساحەکە پڕ بۆوە و رێوڕەسمەکە دەستیپێکرد. لەو ساڵەوە یادی ئەنفال لە 14/4ی هەموو ساڵێک دەکرێتەوە و بە یەک رۆژ هەموو رێوڕەسمی یادەکە تەواودەبێت.
بۆیە داواکارم لە حکومەتی هەرێم و حزبەکان یادەکە بکەنە هەفتەیەک بەناوی هەفتەی ئەنفال (14/4 تا 21/4)ی هەموو ساڵێک و لەو هەفتەیەدا رێوڕەسمی شایستە بۆ بەرزڕاگرتنی رۆحی ئەنفالکراوان و یادکردنەوەیان و یادی تاوانی ئەنفال بکرێت و بەرنامەی ساڵانە و مانگانە هەبێت بۆ بەدەنگەوەچوونی کەسوکاری ئەنفال و چارەسەری کێشە و گرفتەکانیان و هەوڵدانی زۆر بۆ ناساندنی ئەو تاوانە بە دنیای دەرەوە."

(لەتەک بانەڕۆژدا بن)لە ژمارە ١٢٩ ی گۆڤاری بانەڕۆژەوە؛بانەڕۆژ ڕێک موراد ومەبەست لێی بانەڕۆژی گەرمیانە، گەرمیانیش بە جوگرا...
30/03/2024

(لەتەک بانەڕۆژدا بن)

لە ژمارە ١٢٩ ی گۆڤاری بانەڕۆژەوە؛

بانەڕۆژ ڕێک موراد ومەبەست لێی بانەڕۆژی گەرمیانە، گەرمیانیش بە جوگرافیا ومێژوو هەموو کەرکوکی پێش تەعریب وتێکدان دەگرێتەوە بەهەموو ئەو دەشتەوە کە ئێستاکێ پێی یەژن گەرمیان وگەرمەسێریش تا جەوەڵ حەمرین و ئیلام و کرماشانی ڕۆژهەڵاتیش.

بانەڕۆژ ئاوێنەی باڵاڕووانی ئەم گەرمیان زەمینەیە و لەمەودووایش خجڵی کۆکردنەوەی حیکایەت وسەربوردە و خەم و خۆزگە وخەونەکانی ئەم سەرزەمینە دەبێت.

بانەڕۆژ لە ڕابردوی پڕ ڕەنج وخوێن و کۆست وکەن و هەوراز ونشێوی گەرمیان زەمین کەڵک دەبینێ و لەوێوە بۆ ئێستا وبانەڕۆژ دەنواڕێ.

ئێمە بە خەونی گەورەوە ڕێ ئەکەین بۆ بانەڕۆژ و ئێوەش بۆ هەرچی هی گەرمیانە لەدەرەوەی هەموو حیزب وگروپ وتاقم و بیر وئایدۆلۆژیایەکەوە بیرتان بەلای بانەڕۆژەوە بێ ، جا چونکە ژیان جارێ ناوەستێ ، با هەموو بانەڕۆژ بە ماڵی خۆمان بزانین و نەیەڵین ئەم گوڵاڵە سوورە خاشخاشە بژاکێ وبوەرێ.

بێستوون ژاڵەیی

کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک، چواره‌مین شه‌ونشینی عیرفانی خۆی له‌ سه‌عداوایی شاكه‌ل به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌...
14/12/2023

کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک، چواره‌مین شه‌ونشینی عیرفانی خۆی له‌ سه‌عداوایی شاكه‌ل به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی كوردستان به‌رێ كرد.

٩/١٢/٢٠٢٣
گه‌رمیان- سه‌عداوا

أقامت جمعية كركوك الفكرية والاجتماعية ليلتها الصوفية الرابعة في سعداوة شاكل بحضور عدد من الشخصيات والأهالي من مناطق كردستان.

٩/١٢/٢٠٢٣
كرميان – سعداوة

Address

Shakal
Kalar

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک::scaok posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share