روباری سیروان

روباری سیروان ژینگەی روباری سیروان تایبەتە بە چالاکی و هەنگاوەکان دژی تێکدانی ژینگەی گەرمیان و روباری سیروان.

ئەزانن ئەم گەرمیانە تاکو کارگەی ڕیسایکڵینی تێدا دانەنرێت ، ڕۆژ لەڕۆژ خەڵکی زیاتر توشی نەخۆشی دەبێت، ئەمە دیمەنی ئێوارەی ...
04/06/2026

ئەزانن ئەم گەرمیانە تاکو کارگەی ڕیسایکڵینی تێدا دانەنرێت ، ڕۆژ لەڕۆژ خەڵکی زیاتر توشی نەخۆشی دەبێت، ئەمە دیمەنی ئێوارەی ئەمڕۆیە شۆێنی کۆکروونەوەی پاشماوەی ماڵانیان لە نزیک ناوچەی پیشەسازی ئاگرداە، ببینە چی ژەهرێک بەسەر ئەم شارە ئەبارێت !!

03/06/2026

سێ کەس بەشۆفڵ و حەفارە لەکاتی هەڵکەندنی دار دەستگیرکران

روباری سیروان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز بەسەرپەرشتی لێپرسراوی بنکە (ئارام محمد) لە سنوری گوندی (قولەبەرز) لەسەر ڕووباری سیروان سێ کەسیان دەستگیرکرد، ئەوکەسانە بەشێوەیەکی نایاسایی بە(شۆفڵ ـ حەفارە) خەریکی هەڵکەندنی دار بوون، دەست بەسەر حەفارە و شۆفڵەکە گیرا و پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکرایەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسای.

بڕیاری گواستنەوەی ڕاوچی ڕاوچیەکان ڕاگیرا بڕیاری گواستنەوەی نەقیب هاوڕێ جەلیل بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگ...
01/06/2026

بڕیاری گواستنەوەی ڕاوچی ڕاوچیەکان ڕاگیرا

بڕیاری گواستنەوەی نەقیب هاوڕێ جەلیل بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بۆ نێو بەڕێوبەرایەتی راگیرا.

🔹دوێنی بڵاومانکردەوە، کە بڕیاردراوە ڕاوچی ڕاوچیەکان نەقیب 'هاوڕێ جەلیل'، بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان، بگوازرێتەوە بۆ نێو دیوانی بەڕێوبەرایەتیی

بەپێی زانارییەکان بڕیارەکە کاردانەوەی ژینگە پارێزانی لێکەوتەوە، لەئێستادا بڕیارەکە راگیراوە و ئەفسەری ناوبراو لە شوێنی خۆیدا دەمێنێتەوە.

🔹نەقیب هاوڕێ جەلیل، لەنێو چالاکوانانی پاراستنی ژینگە بەوە ناسرابو کە دڵسۆزانە هەوڵی پاراستنی ژینگەی سنورەکە دەدات و لەگەڵ کارمەندەکانیدا رۆڵیان هەبوە لە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە راوچییەکان و بەرەنگاربونەوەی راوی ئاژەڵی کێویی و تێکدانی ژینگەی سنورەکە، بەگواستنەوەی زیانێکی زۆر بەرژینگە دەکەوێت.

ئەوگەنجەی پارێزگاری لە ئاژەڵە کێویەکان دەکرد گوازرایەوە لەشوێنەکەی ئەمە نەقیب (هاوڕێ جەلیل)ە، ئەو ئەفسەرە گەنجە موخلیصەی...
31/05/2026

ئەوگەنجەی پارێزگاری لە ئاژەڵە کێویەکان دەکرد گوازرایەوە لەشوێنەکەی

ئەمە نەقیب (هاوڕێ جەلیل)ە، ئەو ئەفسەرە گەنجە موخلیصەی هەمیشە لەخەمی ئاژەڵ و باڵندە کێوی وسروشتی گەرمیاندابوو، چەن ڕۆژێک پێش ئێستا دە وەڵەو لەسنوری ئەو لەدەست ڕاوچی ئازادکرا و گەڕێنرایەوە بۆ سروشت!!
پارێزگاریکردن لەسروشت وەک هاندان پێویسی بە سوپاس و دەستخۆشیە، پێویستی بە پشتیوانی و پشتگیرییە.

29/05/2026

بەڕێزان ..
نەوت و کانزاکانی گەرمیان
ژینگەی گەرمیان
پۆلیسی دارستان
دارستان و پاوان
لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە ژینگەو ڕوباری سیروان ، ئەمە نێوان تازەدێ و بەرلوتە بەم ڕۆژی هەینیە، نوکی تیژی حەفارە خراوەتە ناو ڕوباری سیروان، کەشوێنی ئاو ڕێڕەوی ئاو دار و درەختە.
تکایە، وەڵامتان چیە بۆ ئەمە، ئایا ئێوە ڕێگەتان پێداون یان خۆیان ئەم کارەدەکەن؟
دەکرێت ڕێڕەوی ئاو بگۆڕدێت، زیانبەژینگە و سەوزی بگەیەنرێت کەسێک نەبێت بڵێت خێرە ئەم کارە؟

26/05/2026

دوو سوێسک ئازادکرا
دوای هێنانی دوو سوێسک لەلایەن هاووڵاتیەکەوە بۆ بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کفری کە نەخۆش بوون پاش چارەسەرکردنیان لەلایەن کارمەندانی بەشی ناوبراو ئازادکران بۆ ناو سروشت وژینگەی ناوچەکە..

23/05/2026

دوای ڕزگار کردنی وەڵەوەکان ڕاوچیەکان دەستگیرکران.

ئەوکەسانەی  دە بێچوە ئاسکەکانیان ڕاوکردبوو دەستگیرۆراندرێژە کۆمێنت...
23/05/2026

ئەوکەسانەی دە بێچوە ئاسکەکانیان ڕاوکردبوو دەستگیرۆران

درێژە کۆمێنت...

22/05/2026

دەبەچکە ئاسک کەلەدەستی ڕاوچی ڕزگارکرابوون گەڕێنرایەوە بۆ باوەشی سروشت

یەکێکیتر لە دڵسۆزەکانی ژینگە، کە خەمی ژینگەو سروشتەکەی گەرمیانیەتی ئەویش لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دارستانی پێباز (ئارام مح...
21/05/2026

یەکێکیتر لە دڵسۆزەکانی ژینگە، کە خەمی ژینگەو سروشتەکەی گەرمیانیەتی ئەویش لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دارستانی پێباز (ئارام محمد)ە.
نمونەی زۆربێت هیوای سەلامەتی و سەربەرزی

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when روباری سیروان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share