29/04/2026
ســـڵاو و ڕێز بۆ ئەندازیاران و هاوپیشە خۆشەویستەکان،
بەندە کاندیدم بۆ ئەندامی کۆنگرە / بەشی کارەبا
ژمارەی کاندید: (٢١)
داواکارم لە بەڕێزتان دەنگم پێبدەن، بۆ ئەوەی بتوانم لە داڕشتن و پەسندکردنی ڕەشنوسی پڕۆژەی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی نوێی سەندیکادا، داکۆکی لە بەرژەوەندیەکانی ئەندازیاران بکەم.
⸻
🔹 شێوازی دەنگدان بۆ ئەندازیارانی کارەبا:
لە ڕۆژی دەنگدان، هەر ئەندازیارێک دوو فۆرم (لیست) وەردەگرێت:
1️⃣ لیستی یەکەم (ئەندامی کۆنگرە):
* دەتوانرێت دەنگ بدرێت بە 11 کاندید
* تەنها ئەندازیاری کارەبا دەنگ دەدات بە پسپۆڕانی کارەبا
2️⃣ لیستی دووەم (بەرپرسی هۆبەی کارەبا):
* تەنها یەک دەنگ دەدرێت
* بۆ یەک ئەندازیار لە بەشی کارەبا
⸻
📍 زانیارییەکانی دەنگدان:
* شوێن: هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی – پارکی سامی عبدالرحمن
* ڕۆژ: پێنجشەممە (٣٠/٤/٢٠٢٦)
* کات: ٨ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە
⸻
⚠️ تێبینی:
باشترە جگە لە ناسنامەی سەندیکا، ناسنامەیەکی دیکەش لەگەڵ خۆتاندا بێنن.
⸻
زۆر سوپاس بۆ متمانەتان 🌹
ئەندازیاری ڕاوێژکار: زەردەشت خالد
📞 ٠٧٥٠٤٤٥٠١٥٥
⸻