ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر A Chamber of Commerce is a professional economic organization with moral personality and independent administrative and financial autonomy.
(1)

It is the true representative of its members and aims to organize and develop trade and industry. The Erbil Chamber of Commerce was established on 7/9/1966 through elections by a number of merchants who were previously affiliated with the Mosul Chamber of Commerce. The first elected president was (Sheikh Ali Hajji Hassan Bazaz). The Chamber has conducted nine election cycles so far, with the most

recent election held on 30/11/2023. On 07/01/2024, the president and two vice presidents were appointed. In 1995, by a decision of the Kurdistan Regional Government, the Erbil branch of the Iraqi Industrial Unions was attached to it, becoming the Erbil Chamber of Commerce and Industry. In coordination with the Chambers of Commerce of Sulaymaniyah and Dohuk, the Chamber established the Union of Chambers of Commerce and Industry of the Kurdistan Region on 3/2/2007.

بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی قەیرانی گەرووی هورمز؛ ژووری بازرگانی هەولێر کۆڕبەندێك ساز دەکاتلەبەر رۆشنایی ئەو ئاڵۆزی و ...
19/05/2026

بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی قەیرانی گەرووی هورمز؛ ژووری بازرگانی هەولێر کۆڕبەندێك ساز دەکات

لەبەر رۆشنایی ئەو ئاڵۆزی و جەنگانەی ناوچەکەیان گرتووەتەوە و بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو بەربەستانەی هاتوونەتە بەردەم جووڵەی بازرگانان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی لوبنانی - فەرەنسی (LFU)، پانێڵێکی زانستی و ئابووری گرنگ ساز دەکات.
ئەم کۆڕبەندە لەژێر ناونیشانی "قەیرانی گەرووی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر وەستانی جووڵەی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان؛ ستراتیژیەتی خۆگونجاندن و چۆنیەتی گەڕانەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ" بەڕێوەدەچێت.

ئەم پانێڵە تیشك دەخاتە سەر دەرهاوێشتە ئابوورییەکانی بلۆکبوونی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان و دۆزینەوەی رێگای جێگرەوە و ستراتیژی نوێ بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو بتوانن لە کاتی قەیرانەکاندا کەمترین زیان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی بگات.

کات و شوێنی بەڕێوەچوون:
ژووری بازرگانی هەولێر بانگهێشتی سەرجەم بازرگانان، خاوەنکاران، ئابووریناسان دەکات بۆ ئامادەبوون لەم پانێڵە گرنگە:
رێککەوت: پێنجشەممە، 21ـی ئایاری 2026
کات: کاتژمێر 11ـی بەیانی
شوێن: هۆڵی باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

بۆ پتەوکردنی هەماهەنگییەکان؛ شاندێکی ژووری بازرگانی هەولێر سەردانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەکاتلە چوارچێوەی دیدارە...
19/05/2026

بۆ پتەوکردنی هەماهەنگییەکان؛ شاندێکی ژووری بازرگانی هەولێر سەردانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات

لە چوارچێوەی دیدارە فەرمییە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوەکانی حکومەت، ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
شاندی ژوور کە پێکهاتبوون لە کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، لە لایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی هاوبەشی و راوێژی بەردەوامی نێوان هەردوولا کرایەوە بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی ئابووری و کلتووری لە هەرێمی کوردستان. لایەنەکان هاوڕابوون کە پەرەپێدانی سێکتەرەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار پێویستی بە دیدگایەکی هاوبەش هەیە لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا، بۆ ئەوەی باشترین ژینگەی سەرمایەگوزاری لە پایتەخت دەستەبەر بکرێت.
لای خۆییەوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆشحاڵیی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و پشتیوانی هەمیشەیی وەزارەتی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر دووپات کردەوە، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و پێشکەکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە هەرێمدا.

---

لتعزيز التنسيق؛ وفد غرفة تجارة أربيل يزور وزير البلديات والسياحة

في إطار اللقاءات الرسمية المستمرة لتعزيز العلاقات بين القطاع الخاص ومؤسسات الحكومة، زار اليوم الثلاثاء، 19 مايو 2026، وفد من غرفة تجارة وصناعة أربيل وزارة البلديات والسياحة في حكومة إقليم كوردستان.

وضم الوفد كلاً من كامران صلاح باجكر ومعروف عزيز خان هركي، نائبَي رئيس الغرفة والحاج فيصل گردي، عضو مجلس الإدارة، وقد استقبلهم ساسان عوني، وزير البلديات والسياحة.

وخلال اللقاء، جرى التأكيد على أهمية الشراكة والتشاور المستمر بين الطرفين بهدف دعم التنمية الاقتصادية والثقافية في إقليم كوردستان. واتفق الجانبان على أن تطوير قطاعَي البلديات والسياحة يستلزم رؤية مشتركة بين القطاعين العام والخاص، لتهيئة أفضل بيئة استثمارية في العاصمة.

من جهته، أعرب وزير البلديات والسياحة عن ارتياحه لهذا اللقاء، وجدّد دعم الوزارة الدائم للتعاون والتنسيق مع غرفة تجارة أربيل، بهدف تعزيز مسيرة إعادة الإعمار وتقديم أفضل الخدمات في الإقليم.

---

To Strengthen Coordination; Erbil Chamber of Commerce Delegation Visits Minister of Municipalities and Tourism

Within the framework of ongoing official meetings aimed at strengthening relations between the private sector and government institutions, a delegation from the Erbil Chamber of Commerce and Industry visited the Ministry of Municipalities and Tourism of the Kurdistan Regional Government on Tuesday, May 19, 2026.

The delegation, comprising Kamaran Salah Bajgar and Maroof Aziz Khan Harki, Deputy Presidents of the Chamber, and Haji Faisal Gerdi, a member of the Board of Directors, was received by Sasan Awni, Minister of Municipalities and Tourism.

During the meeting, both sides emphasized the importance of ongoing partnership and consultation between the two parties, with the aim of supporting economic and cultural development in the Kurdistan Region. The two sides agreed that advancing the municipalities and tourism sectors requires a shared vision between the public and private sectors in order to create the best possible investment environment in the capital.

For his part, the Minister of Municipalities and Tourism expressed his pleasure at the meeting and reaffirmed the Ministry's unwavering support for cooperation and coordination with the Erbil Chamber of Commerce, in service of the reconstruction process and the delivery of better services across the Region.

erbilchamber.org

ژووری هەولێر و قوتابخانەی نێودەوڵەتیی "وین" هەماهەنگی دەکەنلە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی ژوور بە پێشکەشکردنی خزمەتگوز...
19/05/2026

ژووری هەولێر و قوتابخانەی نێودەوڵەتیی "وین" هەماهەنگی دەکەن

لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی ژوور بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر و ناوازە بە ئەندامانی، ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی کرد لە خاوەنی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی (وین -Win International School) و شاندی یاوەری، کە لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە پێکهاتبوون.
لە دیدارەکەدا حاجی ئیسماعیل سورچی، کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژوور و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ژوور ئامادە بوون.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا، شاندی میوان پیرۆزبایی و دەستخۆشیی خۆیان ئاراستەی سەرۆك و ئەنجومەنی کارگێڕیی ژوور کرد بۆ کار و چالاکییە بەردەوامەکانیان لە خزمەتکردنی کەرتی بازرگانی و ئابووریی پایتەخت.
هاوکات، قوتابخانەی نێودەوڵەتیی وین خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی تایبەت بە ژووری بازرگانی، کە بریتییە لە پێشکەشکردنی داشکاندنی تایبەت و جیاواز لە کرێی خوێندندا بۆ سەرجەم ئەو دایك و باوکانەی کە ئەندامن لە ژووری بازرگانیی هەولێر و دەیانەوێت منداڵەکانیان لەم ناوەندە نێودەوڵەتییەدا درێژە بە خوێندن بدەن.

لای خۆییەوە، سەرۆکی ژوور وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاری بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەرتی پەروەردە و کەرتی بازرگانی کردەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو و پێشکەوتوو بۆ منداڵانی خاوەنکار و بازرگانان، پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ جێگیربوونی مرۆیی و کۆمەڵایەتی، و وەك ژووری بازرگانیش هەمیشە پێشوازی لەم جۆرە هاوبەشییە ستراتیژییانە دەکەن کە خزمەت بە گەشەپێدانی ئاستی زانست و فێربوون لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

---

غرفة أربيل ومدرسة "وين" الدولية تتفقان على التعاون

في إطار اهتمام الغرفة المستمر بتقديم خدمات متنوعة ومتميزة لأعضائها، استقبل گيلان حاجي سعيد، رئيس غرفة تجارة وصناعة أربيل، اليوم الثلاثاء 19 مايو 2026، مالك مدرسة وين الدولية (Win International School) وفداً مرافقاً يضم مدراء وكوادر تدريسية من المدرسة.

حضر اللقاء حاجي إسماعيل سورجي وكامران محمد صالح، عضوا مجلس إدارة الغرفة، إلى جانب هيمن فاروق ناني كلي، المدير العام للغرفة.

في مستهل اللقاء، قدّم الوفد الزائر تهانيه وتقديره لرئيس وأعضاء مجلس إدارة الغرفة على جهودهم ونشاطاتهم المتواصلة في خدمة القطاع التجاري والاقتصادي في العاصمة. وفي السياق ذاته، أعربت مدرسة وين الدولية عن سرورها بتقديم عرض خاص لغرفة التجارة، يتضمن منحَ خصم مميز وحصري على الرسوم الدراسية لجميع أولياء الأمور المنتسبين إلى غرفة تجارة أربيل والراغبين في إلحاق أبنائهم بهذا المركز التعليمي الدولي.

من جهته، رحّب رئيس الغرفة بهذه المبادرة وأثنى عليها، مشدداً على أهمية تعزيز الروابط بين قطاعي التعليم والتجارة. وأشار إلى أن توفير بيئة تعليمية ملائمة ومتطورة لأبناء رجال الأعمال والتجار يُعدّ ركيزةً أساسية للاستقرار الإنساني والاجتماعي، مؤكداً أن الغرفة ترحب دائماً بمثل هذه الشراكات الاستراتيجية التي تُسهم في رفع المستوى العلمي والتعليمي في إقليم كردستان.

---

Erbil Chamber and International "Win" School Coordinate Cooperation

Within the framework of the Chamber's ongoing commitment to providing diverse and distinguished services to its members, Gaylan Haji Saeed, President of the Erbil Chamber of Commerce and Industry, received on Tuesday, May 19, 2026, the owner of the International Win School along with an accompanying delegation comprising the school's administrators and teaching staff.

The meeting was attended by Haji Ismail Surchi and Kamaran Mohammed Salih, members of the Chamber's Board of Directors, as well as Heman Farouk Nane Kali, Director General of the Chamber.

At the outset of the meeting, the visiting delegation extended their congratulations and appreciation to the President and Board of Directors of the Chamber for their continuous efforts and activities in serving the commercial and economic sector of the capital. At the same time, the International Win School expressed its pleasure in presenting a special offer to the Chamber of Commerce, consisting of an exclusive and distinctive discount on tuition fees for all parents who are members of the Erbil Chamber of Commerce and wish to enroll their children in this international educational institution.

For his part, the President of the Chamber welcomed and commended this initiative, emphasizing the importance of strengthening ties between the education and business sectors. He noted that providing a suitable and advanced educational environment for the children of entrepreneurs and traders is a major pillar of human and social stability, adding that the Chamber always welcomes such strategic partnerships that serve the advancement of knowledge and learning in the Kurdistan Region.

erbilchamber.org

بۆ گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم؛ ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکاتئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئایار...
19/05/2026

بۆ گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم؛ ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خواری عێراق، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی کرد یوسف مەککی گەنناوی، پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف و شاندی یاوەری کە لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی خۆجێیی ئەو شارە پێکهاتبوون.
لە دیدارەکەدا کامەران سەڵاح باجگر، مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور، خەلیل گۆران، کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ژوور ئامادە بوون.

لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆی ورد کرا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و نەجەف و رێکخستنی دیداری هاوبەش لە نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هەردوولا، بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر لە کەرتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێداندا. پارێزگاری نەجەف لە گوتەیەکدا رایگەیاند: "ئێمە هاتووین بۆ ئێرە تاوەکو لە نزیکەوە سوود لە ئەزموونی پێشکەوتوو و سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێنان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکاندا وەرگرین."

تەوەرێکی تری گرنگی دیدارەکە، راگەیاندنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی بوو لە لایەن پارێزگاری نەجەفەوە، کە ئاشکرای کرد لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دەروازەیەکی نێودەوڵەتیی نوێ لە نێوان پارێزگای نەجەف و وڵاتی عەرەبستانی سعوودی دەکرێتەوە. ناوبراو هیوای خواست ئەم دەروازە ستراتیژییە ببێتە دەرگایەکی گەورەی خێر و گەشەسەندنی ئابووری بۆ سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
لای خۆییەوە، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر خۆشحاڵی خۆی بەم هەنگاوە نیشان دا و ئامادەیی تەواوی ژووری دەربڕی بۆ دروستکردنی پردی بازرگانی لە نێوان خاوەنکارانی هەولێر و نەجەف و بەشداریکردن لەو دەرفەتە وەبەرهێنانە نوێیانەی کە لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەوە دەخوڵقێن.

---

غرفة تجارة أربيل تستقبل محافظ النجف لنقل تجربة الإقليم الناجحة

اليوم الثلاثاء، 19 مايو 2026، وفي إطار تعزيز العلاقات الاقتصادية والتجارية بين محافظات إقليم كردستان ومحافظات وسط وجنوب العراق، استقبل گيلان حاجي سعيد، رئيس غرفة تجارة وصناعة أربيل، يوسف مكي الكناوي، محافظ النجف الأشرف، وفداً مرافقاً يضم كبار مسؤولي الإدارة المحلية في المحافظة.

حضر اللقاء كلٌّ من كامران صلاح باجكر ومعروف عزيز خان هركي، نائبا رئيس الغرفة، وخليل كوران وكامران محمد صالح، عضوا مجلس الإدارة، فضلاً عن هيمن فاروق ناني كلي، المدير العام للغرفة.

وتناول الاجتماع بالتفصيل سبل تطوير العلاقات التجارية بين أربيل والنجف، وتنظيم لقاءات مشتركة بين الشركات والمستثمرين من الجانبين، بهدف الاستفادة من تجارب بعضهم في قطاعي الإعمار والتنمية. وصرّح محافظ النجف قائلاً: "جئنا إلى هنا لنستفيد عن كثب من التجربة المتقدمة والناجحة لإقليم كردستان في مجالي الاستثمار وإدارة المشاريع."

ومن أبرز محاور اللقاء، إعلان محافظ النجف عن مشروع استراتيجي كشف فيه أنه في المستقبل القريب جداً سيُفتتح منفذ حدودي دولي جديد بين محافظة النجف والمملكة العربية السعودية، معرباً عن أمله في أن يُشكّل هذا المنفذ الاستراتيجي بوابةً كبرى للخير والازدهار الاقتصادي لعموم العراق وإقليم كردستان.

من جهته، أبدى رئيس غرفة تجارة أربيل ترحيبه بهذه الخطوة، معرباً عن الاستعداد التام للغرفة لبناء جسر تجاري بين رجال الأعمال في أربيل والنجف، والمشاركة في الفرص الاستثمارية الجديدة التي ستتولد عبر هذا المنفذ.

---

Erbil Chamber of Commerce Welcomes Najaf Governor to Share the Region's Success Story

On Tuesday, May 19, 2026, in a bid to strengthen economic and trade ties between the Kurdistan Region's provinces and those of central and southern Iraq, Gaylan Haji Saeed, President of the Erbil Chamber of Commerce and Industry, received Yusuf Makki Al-Kannawi, Governor of the Holy Province of Najaf, along with a delegation of senior local government officials.

The meeting was attended by Kamaran Salah Bajger and Maroof Aziz Khan Herki, Deputy Presidents of the Chamber; Khalil Goran and Kamaran Mohammed Salih, members of the Board of Directors; and Heman Farouk Nane Kali, Director General of the Chamber.

Discussions focused in depth on developing trade relations between Erbil and Najaf, and on organizing joint meetings between companies and investors from both sides with the aim of exchanging expertise in the reconstruction and development sectors. Governor Al-Kannawi stated: "We have come here to closely benefit from the advanced and successful experience of the Kurdistan Region in the fields of investment and project management."

A key highlight of the meeting was the Governor's announcement of a strategic project, revealing that in the very near future a new international border crossing will be opened between Najaf Province and the Kingdom of Saudi Arabia. He expressed hope that this strategic gateway would become a major gateway for prosperity and economic growth for all of Iraq and the Kurdistan Region.

For his part, the President of the Erbil Chamber of Commerce welcomed the move, expressing the Chamber's full readiness to build a trade bridge between business owners in Erbil and Najaf, and to participate in the new investment opportunities that will be generated through this crossing.

erbilchamber.org

بۆ پاڵپشتیی کەرتی دارایی؛ سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازی لە شاندی باڵای بانکی ئەهلیی عێراقی دەکاتلە چوارچێوەی هەوڵ...
19/05/2026

بۆ پاڵپشتیی کەرتی دارایی؛ سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازی لە شاندی باڵای بانکی ئەهلیی عێراقی دەکات

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ژوور بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی دارایی و ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان، ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی کرد لە فادی ئەلقائید، بەڕێوەبەری ناوچەیی لە بانکی ئەهلیی عێراقی و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا خەلیل گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، شڤان عەبدولڕەحمان، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەشەکانی ژوور ئامادە بوون.

لە دانیشتنەکەدا، شاندی میوان تیشکیان خستە سەر کار و چالاکییە داراییەکانیان لە هەرێمی کوردستان و رایانگەیاند کە بانکەکەیان بە نیازی فراوانکردنی زیاتری کار و خزمەتگوزارییەکانیەتی و لە ئێستادا خاوەنی 4 لقی سەرەکین لە شاری هەولێر کە خزمەتگوزاریی هاوچەرخ پێشکەش بە هاووڵاتیان و خاوەنکاران دەکەن.

هەردوولا بە وردی گفتوگۆیان کرد لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی بانکی وەك بڕبڕەی پشتی جێگیربوونی بازاڕ و بووژانەوەی ئابووری و بازرگانی. لای خۆییەوە، سەرۆکی ژوور جەختی لەوە کردەوە کە ژووری بازرگانی ئامادەی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هەماهەنگییەکە لەگەڵ بانکە باوەڕپێکراوەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین کارئاسانیی دارایی و سیستمی حەواڵە بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر جووڵەی وەبەرهێنان لە هەرێمدا دەبێت.

---

في إطار الجهود المستمرة للغرفة لتطوير البنية التحتية المالية وتيسير أعمال التجار، استقبل اليوم الثلاثاء، الموافق 19 مايو 2026، غيلان حاجي سعيد، رئيس غرفة تجارة وصناعة أربيل، السيد فادي القائد، المدير الإقليمي في بنك الأهلي العراقي، وفداً مرافقاً له.

وحضر اللقاء كلٌّ من خليل كوران، عضو مجلس إدارة الغرفة، وشيفان عبد الرحمن، الأمين العام لاتحاد الغرف، فضلاً عن عدد من مسؤولي أقسام الغرفة.

وخلال الجلسة، سلّط الوفد الضيف الضوء على أنشطتهم وعملياتهم المالية في إقليم كردستان، مُعرباً عن عزم البنك توسيع نطاق أعماله وخدماته، مشيراً إلى امتلاكه حالياً أربعة فروع رئيسية في مدينة أربيل تقدم خدمات عصرية للمواطنين وأصحاب الأعمال.

وناقش الطرفان بشكل معمّق أهمية تطوير القطاع المصرفي بوصفه ركيزةً أساسية لاستقرار السوق وتنشيط الاقتصاد والتجارة. وأكد رئيس الغرفة من جهته استعداد غرفة التجارة لتقديم كافة أشكال الدعم والتنسيق مع البنوك الموثوقة، بهدف توفير أفضل التسهيلات المالية وأنظمة التحويل للتجار وشركات القطاع الخاص، مما سينعكس إيجاباً على حركة الاستثمار في الإقليم.

---

Within the framework of the Chamber's ongoing efforts to develop the financial infrastructure and facilitate business operations, Gaylan Haji Saeed, President of the Erbil Chamber of Commerce and Industry, received on Tuesday, May 19, 2026, Mr. Fadi Al-Qaed, Regional Manager of the National Bank of Iraq (Al-Ahli), along with his accompanying delegation.

The meeting was attended by Khalil Goran, member of the Chamber's Board of Directors, Shvan Abdulrahman, Secretary-General of the Union of Chambers, and a number of department heads from the Chamber.

During the session, the visiting delegation shed light on the bank's activities and financial operations in the Kurdistan Region, announcing the bank's intention to further expand its services, noting that it currently operates four main branches in Erbil offering modern services to citizens and business owners alike.

Both parties held in-depth discussions on the importance of developing the banking sector as a cornerstone for market stability and economic and commercial revitalization. The Chamber's President, for his part, affirmed the Chamber's readiness to provide all forms of support and coordination with trusted banks, with the aim of delivering the best financial facilitation and transfer systems for traders and private sector companies — a step that is expected to positively reflect on the investment climate in the Region.

erbilchamber.org

شاندێکی ژووری بازرگانی هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی کونسوڵی گشتیی کۆریا دەکاتهەولێر | هۆتێل رۆتانائەمڕۆ دووشەممە...
18/05/2026

شاندێکی ژووری بازرگانی هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی کونسوڵی گشتیی کۆریا دەکات

هەولێر | هۆتێل رۆتانا

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، خەلیل گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و نیاز یوسف ئەندامی یەدەگی ژوور، بەشدارییان کرد لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا و پێشوازی لە کونسوڵی نوێ ی ئەو وڵاتە لە هەولێر.

رێوڕەسمەکە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی کۆریا لە هۆتێل رۆتانا رێك خرابوو، کە تێیدا سیونگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریا، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ماوەی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، وتەی ماڵئاوایی پێشکەش کرد. هەر لەم بۆنەیەدا، بە فەرمی پڕۆژەکانی "AI Olympiad" و "K-Study Research Network" راگەیاندران وەك هێمایەك بۆ بەردەوامی هاوکارییە زانستی و تەکنەلۆژییەکانی نێوان هەردوولا.

شاندی ژووری بازرگانی هەولێر، وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز کونسوڵ لە ئەرکی داهاتوودا، سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی کونسوڵخانەی کۆریایان کرد لە ماوەی رابردوودا بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندیی توندوتۆڵ لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا پێشەنگەکانی کۆریا و هیوایان خواست ئەم هاوکارییە ئابووری و کلتوورییانە لە داهاتووشدا بەردەوامییان هەبێت.

---

وفد غرفة تجارة أربيل يشارك في حفل وداع القنصل العام لكوريا

أربيل | فندق روتانا

اليوم الاثنين، 18 مايو 2026، وبحضور عدد من المسؤولين الرفيعين في حكومة إقليم كوردستان والأطراف السياسية، شارك خليل گوران، عضو مجلس إدارة غرفة تجارة وصناعة أربيل، ونياز يوسف، عضو احتياطي في الغرفة، في حفل وداع القنصل العام لجمهورية كوريا في أربيل.

أقامت القنصلية العامة الكورية هذا الحفل في فندق روتانا، حيث ألقى سيونگچول ليم، القنصل العام لكوريا، كلمة وداعية بمناسبة انتهاء فترة مهمته في إقليم كوردستان. وفي هذه المناسبة ذاتها، أُعلن رسمياً عن مشروعَي "AI Olympiad" و"K-Study Research Network" رمزاً لاستمرار التعاون العلمي والتكنولوجي بين الطرفين.

وأعرب وفد غرفة تجارة أربيل، إلى جانب تمنياته بالنجاح للقنصل في مهمته المقبلة، عن امتنانه للجهود المتواصلة التي بذلتها القنصلية الكورية خلال الفترة الماضية في بناء جسور تواصل متينة بين رجال الأعمال في إقليم كوردستان والشركات الكورية الرائدة، متطلعاً إلى استمرار هذا التعاون الاقتصادي والثقافي في المستقبل.

---

Erbil Chamber of Commerce Delegation Attends Farewell Reception of Korea's Consul General

Erbil | Rotana Hotel

On Monday, May 18, 2026, in the presence of a number of senior officials from the Kurdistan Regional Government and political parties, Khalil Goran, a member of the Board of Directors of the Erbil Chamber of Commerce and Industry, and Niaz Yousif, an alternate member of the Chamber, participated in the farewell reception of the Consul General of the Republic of Korea in Erbil.

The reception was organized by the Korean Consulate General at the Rotana Hotel, where Seongcheol Lim, the Consul General of Korea, delivered a farewell address on the occasion of the conclusion of his tenure in the Kurdistan Region. At the same event, the "AI Olympiad" and "K-Study Research Network" projects were officially announced as a symbol of the continued scientific and technological cooperation between the two sides.

The Erbil Chamber of Commerce delegation, while extending their best wishes to the Consul General in his upcoming role, expressed appreciation for the Consulate's sustained efforts throughout the past period in building strong communication bridges between businesspeople in the Kurdistan Region and leading Korean companies, and looked forward to the continuation of this economic and cultural cooperation in the future.

erbilchamber.org

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر لە سەکۆی کەناڵی ئاسمانی (رووداو)ەوە: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ ئیتالیا دەروازەیەکی نوێیە ...
18/05/2026

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر لە سەکۆی کەناڵی ئاسمانی (رووداو)ەوە: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ ئیتالیا دەروازەیەکی نوێیە بۆ بووژانەوەی ئابووریی نیشتمانی

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، میوانی بوڵتەنی ئابووریی کەناڵی ئاسمانیی (رووداو) بوو، تێیدا تیشکی خستە سەر رەهەند و گرنگیی ئابووری سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئیتالیا.

سەرۆکی ژوور رایگەیاند کە ئیتالیا یەکێکە لە وڵاتە هەرە بەهێزەکانی جیهان لە رووی ئابووری و پیشەسازییەوە، بەڵام ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا لە ئاستی پێویست و ویستی ئێمەدا نییە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا 56 کۆمپانیای ئیتالی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا لە شاری هەولێر تۆمارکراون، بەڵام چاوڕێی زۆر لەوە زیاتر دەکەین.

گەیلان حاجی سەعید ئاماژەی بەوە کرد کە فراوانکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و سەردانی فەرمیی سەرۆکی هەرێم بۆ رۆما، رەنگدانەوەی راستەوخۆ و ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و متمانەی وەبەرهێنەرانی بیانی بە هەرێمی کوردستان.

لە بارەی هەنگاوەکانی داهاتووی ژووری بازرگانییەوە، سەرۆکی ژوور رایگەیاند: "لە ماوەیەکی نزیکدا، شاندێکی بازرگانیی باڵا لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی ئیتالیا دەکات." گوتیشی: ئێمە وەك ژووری بازرگانی، هانی کۆمپانیا و خاوەنکارانی ئیتالیا دەدەین کە لە جیاتی هەناردەکردنی کاڵا، بێنە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کارگەی گەورە دابمەزرێنن. هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ئیتالیا رۆڵێکی کاریگەر و گرنگ لە پرۆسەی پەرەپێدان و بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت.

erbilchamber.org

یەکشەممە، 17ـی ئایاری 2026کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.
17/05/2026

یەکشەممە، 17ـی ئایاری 2026
کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.

بانگهێشتنامەی فەرمی؛ ژووری بازرگانی هەولێر پێشانگایەکی ناوازەی خۆشنووسی دەکاتەوەژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە سەر...
17/05/2026

بانگهێشتنامەی فەرمی؛ ژووری بازرگانی هەولێر پێشانگایەکی ناوازەی خۆشنووسی دەکاتەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە سەرپەرشتی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، شانازی دەکات بە رێکخستن و کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەتی خۆشنووسی لەژێر ناونیشانی (ئاشتی و پێکەوە ژیان) بۆ هونەرمەند و بازرگان بەڕێز (یحیی ابراهیم ئەربیلی).

ئەم پێشانگایە رەنگدانەوەی هاوسەنگیی نێوان جیهانی بازرگانی و داهێنانی هونەرییە و تێیدا تابلۆکان پەیامی قووڵی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە پایتەخت نیشان دەدەن، لە ئەڵماس، زێڕ و زیو دروستکراون.

رێککەوت: چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026
شوێن: باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
هاتن: دەرگا کراوەیە بۆ هەمووان (بازرگانان، هونەرمەندان و هاووڵاتیانی خۆشەویست).

ئامادەبوونی ئێوە کەرنەڤاڵەکە رازاوەتر دەکات، بەخێربێن.

14/05/2026

لە سزایەکی دارایی خۆش بوو
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد

بە گوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (١٣٩٣٥ لـە ١٣-٥-٢٠٢٦)، بە واژووی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەبەر لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بەسەر کەسابەت و گوزەرانی خەڵک و بازرگانی، ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگاکانی بواری هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل کە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل وماتۆسکیلیان هاوردە کردووە بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاکانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیووە بیفرۆشن. ماوەی یەک ساڵ لە دەرچوونی ئەو فەرمانە بۆیان درێژ کرایەوە و هیچ سزایەکی دارایی ناکەوێتە سەریان.

بەشداریی ژووری بازرگانی هەولێر لە خولی ناساندنی کۆڕبەندی دیالۆگی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستانهەولێر | 14ـی ئایاری 2026ئ...
14/05/2026

بەشداریی ژووری بازرگانی هەولێر لە خولی ناساندنی کۆڕبەندی دیالۆگی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان

هەولێر | 14ـی ئایاری 2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم محەممەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و عەبدولواحید تەها، بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوە و کاروباری رێکخراوەکان لە ژوور، بەشداریان کرد لە خولی ناساندنی کۆڕبەندی دیالۆگی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. ئەم خولە کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر کاریگەریی دۆخی دارایی و قەیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر بازاڕی کار.

لە میانی ئەم کۆڕبەندەدا، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO) و نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا ئەنجام درا، چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ تاوتوێ کران. لەوانە:
- پێشکەشکردنی کورتەیەکی تەکنیکی لەسەر دۆخی قەیرانی ئابووری و دارایی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.
- راپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار دەربارەی بازاڕی کار لە هەرێم و ئاستەنگەکانی بەردەم خاوەنکاران و کرێکاران.
- تاوتوێکردنی روانگەی کەرتی تایبەت و نوێنەرانی خاوەنکاران (ژووری بازرگانی) و سەندیکاکانی کرێکاران بۆ باشترکردنی ژینگەی کار و پاراستنی مافی هەموو لایەنەکان.

بەشداریی ژووری بازرگانی لەم دیالۆگانەدا لە پێناو داکۆکیکردنە لە مافی خاوەنکاران و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو قەیرانە داراییانەی کە کاریگەرییان لەسەر جووڵەی بازرگانی و هەلی کار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دروست کردووە.

---

مشاركة غرفة تجارة أربيل في دورة تعريف منتدى الحوار الاجتماعي في إقليم كوردستان

أربيل | 14 مايو 2026

اليوم، الخميس، شارك إبراهيم محمد آغا، عضو مجلس إدارة غرفة تجارة وصناعة أربيل وعبدالواحد طه، مدير قسم بحوث و منظمات في الغرفة، في دورة تعريف منتدى الحوار الاجتماعي في إقليم كوردستان. وقد سلّطت هذه الدورة، التي أُقيمت في مدينة أربيل، الضوءَ على تأثير الأزمة المالية في الإقليم على سوق العمل.

وخلال هذا المنتدى، الذي نُظِّم بالتنسيق مع وزارة العمل والشؤون الاجتماعية ومنظمة العمل الدولية (ILO) وبعثة الاتحاد الأوروبي، جرى التداول في عدد من المحاور والموضوعات الهامة، أبرزها:

- تقديم ملخص تقني حول واقع الأزمة الاقتصادية والمالية وتداعياتها على إقليم كوردستان.
- تقرير منظمة العمل الدولية حول سوق العمل في الإقليم والتحديات التي تواجه أصحاب العمل والعمال.
- مناقشة وجهات نظر القطاع الخاص وممثلي أصحاب العمل (الغرفة التجارية) والنقابات العمالية بهدف تحسين بيئة العمل وصون حقوق جميع الأطراف.

وتأتي مشاركة الغرفة التجارية في هذه الحوارات في إطار الدفاع عن حقوق أصحاب العمل، والبحث عن حلول مناسبة للأزمات المالية التي ألقت بظلالها على حركة التجارة وفرص العمل في أسواق إقليم كوردستان.

---

Erbil Chamber of Commerce Participates in the Kurdistan Region Social Dialogue Forum Introductory Session

Erbil | May 14, 2026

This Thursday, Ibrahim Mohammed Agha, member of the Board of Directors of the Erbil Chamber of Commerce and Industry, participated in the introductory session of the Social Dialogue Forum in the Kurdistan Region. The session, held in the city of Erbil, shed light on the impact of the region's financial crisis on the labor market.

During the forum, which was organized in coordination with the Ministry of Labor and Social Affairs, the International Labour Organization (ILO), and the European Union Delegation, several key themes and topics were discussed, including:

- Presentation of a technical brief on the economic and financial crisis situation and its repercussions on the Kurdistan Region.
- The ILO's report on the labor market in the region and the obstacles facing both employers and workers.
- Discussion of the perspectives of the private sector, employer representatives (Chamber of Commerce), and labor unions, with the aim of improving the work environment and protecting the rights of all parties.

The Chamber of Commerce's participation in these dialogues reflects its commitment to advocating for employers' rights and finding appropriate solutions to the financial crises that have impacted trade activity and employment opportunities across Kurdistan Region markets.

erbilchamber.org

Address

Gulan Street
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Thursday 09:00 - 13:00
Sunday 09:00 - 14:00

Telephone

+9647501001332

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر:

Share