Gasha Technical Institute

Gasha Technical Institute Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Gasha Technical Institute, Non-Governmental Organization (NGO), 150m Road Opposite Ganjan City, Irbil.

GTI is a private institute linked to the Directorate of Private Studies of the Ministry of Higher Education and Scientific Research from the Kurdistan Regional Government (KRG) established in (2016-2017) academic year.

زمانی ئێمە، شکۆ و ناسنامەی نەتەوەییمانە. بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە پیرۆزبایی لە هەموو کوردزمانانی جیهان دەکەین. ئێمە ...
15/05/2026

زمانی ئێمە، شکۆ و ناسنامەی نەتەوەییمانە. بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە پیرۆزبایی لە هەموو کوردزمانانی جیهان دەکەین. ئێمە لە دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە، پابەندین بە پاراستنی زمانی دایک و گۆشکردنی نەوەکانمان بە زانست و داهێنان بە زمانی شیرینی کوردی.
ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت
--------
لغتنا هي فخرنا وهويتنا الوطنية. بمناسبة يوم اللغة الكردية، نبارك لجميع الناطقين بها في العالم. نحن في مؤسسة "گەشە" للتربية، نجدد عهدنا بحماية اللغة الأم وتنشئة أجيالنا على العلم والابتكار بلغتهم الكردية الأصيلة.
مبارك للجميع يوم اللغة الكردية
--------
Our language is our pride and national identity. On Kurdish Language Day, we congratulate all Kurdish speakers worldwide. At Gashe Foundation for Education, we remain committed to preserving our mother tongue and raising future generations to embrace science and innovation in the Kurdish language.

Happy Kurdish Language Day

#کورد #کوردی #کوردستان

لە ژێر دروشمی“پەرستاران، هێزی بەردەوامی هیوابەخشینن”بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران، پەیمانگەی تەکنیکی گەشە چالاکییەکی زا...
12/05/2026

لە ژێر دروشمی
“پەرستاران، هێزی بەردەوامی هیوابەخشینن”
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران، پەیمانگەی تەکنیکی گەشە چالاکییەکی زانستی ئەنجام دا، کە تێیدا قوتابیانی هەرسێ بەشی پەیمانگاکەمان بەشێوەیەکی بەرچاو توانا، لێهاتوویی و زانیارییە پزیشکی و زانستییەکانیان پیشاندا.
لە ڕێگەی پێشکەشکردنی چەندین چاڵاکی جۆراوجۆرەوە، قوتابیان ئاستی ئامادەیی و شارەزایی خۆیان لە بواری خزمەتکردنی تەندروستی و کارە پزیشکییەکان نیشاندا.

11/05/2026

لە چەمچەماڵەوە هاتووە و لە پەیمانگەی تەکنیکی گەشە دەخوێنێت.
گوێ لە چیرۆکی ئەم گەنجە بگرە بزانن بۆ گەشەی هەڵبژاردووە.

لە چوارچێوەی چاودێریکردن لە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوە کان لە پەیمانگەکەمان بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە ...
11/05/2026

لە چوارچێوەی چاودێریکردن لە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوە کان لە پەیمانگەکەمان بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە بەشەکانی (دەرمانسازی و پەرستاری)، بەڕێز ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان کرد و لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەیان کرد.

لەگەڵ گەشە، داهاتوویەکی گەش بنیات بنێ..
—————
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە:
📞 07724855666 - 07504855666
📍 هەولێر - شەقامی ١٥٠ مە‌تری، بە‌رامبە‌ر گە‌نجان ستی

لە ژێر دروشمی“پەرستاران، هێزی بەردەوامی هیوابەخشینن” لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران پەیمانگەی تەکنیکی گەشەچالاکییەکی زانستی ئە...
11/05/2026

لە ژێر دروشمی
“پەرستاران، هێزی بەردەوامی هیوابەخشینن”

لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران پەیمانگەی تەکنیکی گەشەچالاکییەکی زانستی ئەنجام دەدات بۆ پێشاندانی تواناکانی قوتابیانی پەیمانگەکەمان

ڕێککەوت: 2026/5/12
ڕۆژ: سێشەممە
کات 10:30 بەیانی
شوێن : پەیمانگای تەکنیکی گەشە

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ناوەندە پەروەردەییەکان، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2026/5/6 ڕاگری پەیمانگەو س...
07/05/2026

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ناوەندە پەروەردەییەکان، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2026/5/6 ڕاگری پەیمانگەو سەرۆک بەشەکان سەردانی پەروەردەی مێرگەسۆریان کرد.لە لایەن بەڕێز(م. مەجید خانۆ عزیز) بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، پێشوازیان لێ کرا.
لەسەردانەکەدا باس لە گرنگی هاوکاری و بەهێزکردنی پەیوەندییە پەروەردەییەکان کرا، هەروەها جەخت لەسەر درێژەدان بە هاوکارییە هاوبەشەکان کرایەوە بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی جیهانی پەرستاران،قوتابییانی بەشی دروستکردنی ددان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ هەوڵ دەدەن ب...
05/05/2026

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی جیهانی پەرستاران،قوتابییانی بەشی دروستکردنی ددان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ هەوڵ دەدەن بۆ دروستکردنی قاڵبی ددان بۆ چارەخوازێک،

بە پشتبەستن بەو زانست و ئەزموونەی کە لە پەیمانگە فێری بوون،کارەکانیان بە شێوەیەکی پراکتیکی و ڕێکوپێک جێبەجێ دەکەن.

لەگەڵ گەشە، داھاتوویەکی گەش بنیات بنێ
———
📞 بۆ زانیاری زیاتر:
07724855666 | 07504855666
📍 ناونیشان: هەولێر - شەقامی ١٥٠ مە‌تری، بە‌رامبە‌ر گە‌نجان سیتی

03/05/2026

پیرۆزبای گەرم لە قوتابییە ئازیزەكانمان دەكەین
ئاهەنگی وێنەگرتنی پەیمانگەی تەكنیكی ساڵی (2025-2026)

فۆتۆ ستۆری (دووەم)ئاهەنگی وێنەی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بۆ بەشەکانی(پەرستاری، دروستکردنی ددان، یاریدەد...
03/05/2026

فۆتۆ ستۆری (دووەم)
ئاهەنگی وێنەی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بۆ بەشەکانی(پەرستاری، دروستکردنی ددان، یاریدەدەری دەرمانسازی) لە پەیمانگاکەمان بەڕێوەچوو

هیوادارین ئەو خەرمانە پڕ لە زانست و توانایەی کە وەریانگرتووە،
بە باشترین شێوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بەکاربهێنن

هەنگاو بەرەو ئاسۆیەکی گەش؛ وێنەی دەرچوونی نەوەیەکی نوێی کادری پزیشکی تۆمار کراهەولێر – پەیمانگەی تەکنیکیی گەشەدوای دوو س...
30/04/2026

هەنگاو بەرەو ئاسۆیەکی گەش؛ وێنەی دەرچوونی نەوەیەکی نوێی کادری پزیشکی تۆمار کرا
هەولێر – پەیمانگەی تەکنیکیی گەشە
دوای دوو ساڵ لە هەوڵدانی بێپچڕان، تێکۆشانی زانستی و گەشتێکی پڕ لە ئەزموون، ئەمڕۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکیی گەشە بە متمانە و شکۆوە کۆتا وێستگەی خوێندنیان بڕی و ئامادەکارییان بۆ قۆناغێکی نوێی ژیان دەستپێکرد.
لە کەشێکی پڕ لە شادی و ئومێددا، ئاهەنگی وێنەی دەرچوونی قوتابیانی بەشە پزیشکییەکانی (پەرستاری، دروستکردنی ددان، و یاریدەدەری دەرمانسازی) بەڕێوەچوو. ئەم دەرچووانە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ناوەندێکی زانستیی پێشکەوتوودا پەروەردە کراون، ئێستا وەک کادرێکی لێهاتوو ئامادەن بچنە ناو کەرتی تەندروستی و خزمەتی هاونیشتمانیان بکەن.
پەیمانگەی تەکنیکیی گەشە، هەمیشە بەردەوامە لە پێگەیاندنی کادری شارەزا و لێهاتوو تاوەکو ببنە کۆڵەکەیەکی بەهێز بۆ ئاییندەی وڵات.
پیرۆزبایی لە هەموو قوتابیانی ئازیز دەکەین و هیوای داهاتوویەکی پڕ لە سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

Address

150m Road Opposite Ganjan City
Irbil
36.28218247963799,44.052449293721544

Opening Hours

Monday 08:30 - 02:30
Tuesday 08:30 - 02:30
Wednesday 08:30 - 02:30
Thursday 08:30 - 14:30
Saturday 08:30 - 14:30
Sunday 08:30 - 14:30

Telephone

+9647504855666

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gasha Technical Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Gasha Technical Institute:

Share