Kurdistan Students Union-یەکێتی قوتابیانی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Kurdistan Students Union-یەکێتی قوتابیانی کوردستان

Kurdistan Students Union-یەکێتی قوتابیانی کوردستان Official page of Hawler Medical University Office - Kurdistan Student Union.
پەیجی فەرمی نووسینگەی زانکۆی هەولێری پزیشکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

نووسینگه‌ی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی له‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ بڕیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ی.ق.ك دامه‌زراوه‌و كاروباری لێژنه‌كانی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی (پزیشكی، ددان، ده‌رمانسازی، زانسته‌ ته‌ندروستیه‌كان و په‌رستاری) ڕێكده‌خات.

بە ناوی نووسینگەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی (محمد فەرهاد - بەرپرسی لیژنەی زانستە تەندرووستیەکان) دەکەین بەهۆی ک...
22/09/2021

بە ناوی نووسینگەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی (محمد فەرهاد - بەرپرسی لیژنەی زانستە تەندرووستیەکان) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی کردنی داپیری بەڕێزیانەوە، هیوادارین دوا ناخۆشی بێت.

انا لله و انا الیە راجعون

٢٢–٩–٢٠٢١
نووسینگەی قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی

14/09/2021

راپۆرتێكی پزیشكی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌كانی پێست كه‌ قوتابی ( شــكـــار رێـــبـــوار ) قۆناغی چواری مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی ... ئاماده‌ی كردووه‌

لیژنه‌ی نوینه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان
زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی

04/04/2021

باسکردنی بابەتێکی پزیشکی گرنگ و هەستیار لەلایەن ( شکار رێبوار) قوتابی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی هەروەها کارگێڕێکی چالاکی یەکێتی قوتابیان

بابەتی nosocomial infection

نوسینگەی زانکۆی هەولێری پزیشکی

12/03/2021

به‌رهه‌مێكی قوتابی ( شـــكار ریبوار ) قۆناغی سێی مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی و كارگێڕێكی چالاكی لیژنه‌ی نوینه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان ، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵه‌كانی به‌كارهێنانی #ماسك و #ده‌ستكێش.

نوسینگه‌ی زانكۆی هه‌ولیری پزیشكی

بەیانی قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی کۆلێژەکان پاك دەکەنەوە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی دایك.
20/02/2021

بەیانی قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی کۆلێژەکان پاك دەکەنەوە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی دایك.

پیرۆز بێت ٦۸ ساڵ خەبات.پیرۆزە یادی ۱۸ی شوباتی دامەزراندنی ڕێکخراوی دایک یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
13/02/2021

پیرۆز بێت ٦۸ ساڵ خەبات.
پیرۆزە یادی ۱۸ی شوباتی دامەزراندنی ڕێکخراوی دایک یەکێتی قوتابیانی کوردستان.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بارەگای نووسینگەی زانکۆکانی هەولێر پێشوازیمان کرد هەر یەک لە (د.مصطفی طاهر) (د. بێوار رزگار ـ لێپرسراو...
02/02/2021

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بارەگای نووسینگەی زانکۆکانی هەولێر پێشوازیمان کرد هەر یەک لە (د.مصطفی طاهر) (د. بێوار رزگار ـ لێپرسراوی سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا) (د. بژار موسی ـ وتەبێژی تەندروستی هەولێر) (د.ئاکار ـ سەرۆکی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو) کە بەبۆنەی پیرۆزباییکردن لە هەیکەلییەتی نوێی نووسینگەی قوتابییانی زانکۆی هەولێری پزیشکی سەردانییان کردین.

ئەمڕۆ ٤ شەممە لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IFMSA هەڵسا بە دابەشکردنی پۆشاکی زستانە بە...
20/01/2021

ئەمڕۆ ٤ شەممە لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IFMSA هەڵسا بە دابەشکردنی پۆشاکی زستانە بەسەر ئاوارەکانی کەمپی بەحرکە.

17/12/2020

به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی (75)هه‌مین ساڵڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان

سڵاوی زانست و خه‌بات....

ئەمڕۆ 75 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەكێك لە رۆژە پیرۆز و مێژووییەكانی نەتەوەكەمان، کە لە (17ی كانوونی یەكەمی ساڵی 1945) شۆڕشگێڕانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ڕێوره‌سمێكی مێژوویی شكۆدار و پیرۆزدا، به‌ ئامادەیی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سەرکردایەتیی ئەوکاتەی کورد و بە بەشداری خەباتگێڕانی پارچەکانی دیكه‌ی كورد، ئاڵای كوردستانیان له‌ (مه‌هاباد) هه‌ڵكرد.

كوردستانیانی ئازیز....
75 ساڵی ڕابردوو، لە مێژووی گەلەکەمان، مێژووی قوربانیدان و کۆڵنەدان بووە. بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بۆ زیاتر شەکانەوەی ئاڵای نەتەوەییمان، 75 ساڵ خوێنمان داوە، زنجیرەیەک لە ماڵوێرانی و دەربەدەرییمان چەشتووە. هەر لەو پێناوەدا پارێزگاری لەو دەستکەوتانەی خەباتگێڕانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان سەریان بۆی ناوەتەوە، ئەرکی سەرشانی هەموومانە. پاراستنی ئاسایش و ئارامی کوردستانمان کاری لە پێشینەی هەموومانە.
ئێمە لەگەڵ ئەزموونی حکومڕانی خۆماندا دەیان دوژمنی دەرەکیی و چەندینی ناوخۆییمان هەن، کە بەداخەوە دوژمنانی ناوخۆ بوونە بە گڕی ئەم ململانێیە و نیشتمان و کوردستان دەکەن بە سوتماک و برینی گەورەتری تێدا دروست دەکەن.
ئێستا کە جیهان و ناوچەکەی ئێمەش بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، یەکگرتوویی و یەکدەستیی و یەکهەڵوێستی بۆ ئێمەی کوردستانی، پێویستییەکی حەتمییە و وەفا و ڕێزە بۆ خەباتگێڕان و خۆبەختکەرانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

قوتابیانی سەرەڕم...
نەتەوەی بێ ئاڵا، بێ بوونە. بوونمان لە پیرۆزییەکان و ئاڵای نەتەوەیی و خەباتی کوردستانییانەمان دایە. ئەمڕۆ لە سایەی ئەزموونی حكومڕانی ھەرێمی كوردستاندا لە خەباتی چەکدارییەوە پێمان ناوەتە خەباتی مەدەنییانە. بۆیە پاراستنی ئەو ئەزمون و دەستکەوتانە، پارێزگارییە لە خەون و خوێنی دەیان نەوەی قوربانیدەر و نیشتمانپەروەر.

قوتابیانی هێژا....
له‌م بۆنه‌ پیرۆزەدا داواکارین له‌ قوتابيان و كوردستانیان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، له‌ هه‌ر کوێیه‌ک هه‌ن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک دەکارن، بەشکۆوە بڕواننە ساڵڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بەرز ڕایبگرن. داواکارین کوردستانیان لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان و جیهان، ئەم رۆژە وەکو ڕۆژانی ئاسایی تر بەڕێنەکەن و گرنگی تەواوی پێ بدەن.

هەزاران سڵاو لە خۆبەختکەرانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان....
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان...
به‌رز و شه‌کاوه‌ بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان...
به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان...

یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
2020.12.16

لیژنه‌ی نوینه‌رایه‌تی قوتابیان هه‌ڵسا به‌ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی  هه‌رسێبه‌شی...
12/12/2020

لیژنه‌ی نوینه‌رایه‌تی قوتابیان هه‌ڵسا به‌ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی هه‌رسێبه‌شی كۆلێژ ( مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی - كیمیای ژیانی كلینكی - چاره‌سه‌ری سروشتی ) بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌ك ، له‌پیناو زیاتر ئاشنابوونیان به‌ پسپۆڕیه‌كه‌یان و ئه‌و زانسته‌ی فێری ده‌بن .
سوپاس بۆ سه‌رجه‌م پێشكه‌شكاران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی قوتابیان .

نوسینگه‌ی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
لیژنه‌ی نوینه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی زانست ته‌ندروستییه‌كان

21/11/2020

پێشوازی و رێنموونی کردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان - زانکۆی هەولێری پزیشکی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و لیژنه‌ی قوتابیانی كۆلێژ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و شایسته‌ .

لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری پڕۆسه‌كه‌ بوو له‌ پیناو خزمه‌ت به‌ قوتابیانی تازه‌ وه‌رگیراو له‌ كاتی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كانیانه‌وه‌ تاكو هاتنیان بۆ ناو كۆلێژ .

یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان - نوسینگه‌ی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان
.

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 14:30 - 17:00
Tuesday 14:30 - 17:00
Wednesday 14:30 - 17:00
Thursday 14:30 - 17:00
Sunday 14:30 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Students Union-یەکێتی قوتابیانی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Kurdistan Students Union-یەکێتی قوتابیانی کوردستان:

Share