Delizyan Development Center

Development, (Environmental, educational, artistic, sporting, social, economic, political, scientific)

https://x.com/delizyancneter?s=21

https://www.tiktok.com/? بەرزكردنەوەی ئاستى زانستى، ئابوورى، رۆشنبيرى، كۆمەڵايەتى و پەرەپێدانى گيانى لێبوردەيى، تەبايی و ژينگەپارێزى لەناو هاوڵاتيانى سنورى چاڵاكيەكانمان.

26/11/2025

سلاو و ڕێز بەڕێزان…
ئەمە لینکی پەڕەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی FIFA یە، بۆ پاڵپشتی کردن لە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ بە مەبەستی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی هاندەران لەسەر ئاستی جیهان پێویستە هەموومان بەشدار بین و دەنگ بە یانەی وەرزشی زاخۆ بدەین بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەین و بۆ ئەم مەسەلە نیشتیمانییە ٣٠ چرکە لە کاتی خۆمان بگرین، زۆر سوپاس بۆ پاڵپشتی کردنتان لە کورد و کوردستان.

https://www.fifa.com/the-best-fifa-football-awards/en/fifa-fan-award?fbclid=IwZnRzaAOUD0ZleHRuA2FlbQIxMQBzcnRjBmFwcF9pZAo2NjI4NTY4Mzc5AAEeSIyE1Cqf-SlITAS26Hhgj8AmDsynkgkN7pjf9Cmmx1rBI9z12m9nLX3YSew_aem_mzKZ6KfRZaOQ8M4YJRDhaw

27/09/2025

کاتێک باس لە ئەزموون دەکرێت مەبەست ئەوە نییە چەند ساڵێک لە شوێنێک مووچە وەرگری و بەشێوەیەکی ڕێڕەوی شەمەندەفەر هاتوچۆ بکەی بێ ئەوەی گۆڕانکارییەک لە خودی خۆتا ڕووبدەت، ئێمە بە هەزاران کەسمان هەیە لە تەمەنی لاوی لە شوێنێک کاردەکات و تاکە پێشکەوتن کە لەو کەسە ڕوویدابێت ئەوەیە کە ڕەنگی قژی لە ڕەش گۆڕاوە بۆ سپی، بێ ئەوەی توانی بێت سود لە کات وەرگرێت و گۆڕانکاری لە خۆی و ئەزموونەکەی بکات، وە چۆن سەرەتا دەستی بە کارکردن کردووە لەو فەرمانگەیە یان لەم شوێنە بە تێپەڕبوونی دوو بۆ سێ دەیە هەر هەمان ئەو کەسەیە کە یەکەم ڕۆژ سەردانی ئەو فەرمانگەی کردووە، هەر بۆیەش لە ئێستادا لە بەشێک فەرمانگەکان قەیرانی بەڕێکردنی مامەڵەکان هەیە، کە کەسەکان جگە لەوەی پێیان گوتراوە هیچ هەوڵێکی تریان نەداوە، ئەزموون و شارەزایی وەک ئەوەیە کە لە ڤیدۆیەکە دەردەکەوێت.

15/09/2025

سلاو و ڕێز بەڕێزان سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان و پێویستی قوتابیان بە جل و بەرگی قوتابخانە بە ڕێکەوتن لەگەڵ دووکانی جل و بەرگی کچان و منداڵان و کوڕان ڕێکەوتین کەوا داشکانی زیاتر لە ٥٠ ٪ بۆ هەر قوتابیەک بکات کە بەناوی سەنتەرەکەمان بچێتە ئەم ناونیشانە جل و بەرگ و جانتای قوتابخانە بکڕێت.
شوێن: سۆران - کۆڵانی کەرکوکیان
ناونیشانی دووکان: دیڤا کیدس
خاوەنی: دیار گەردی
ژمارە موبایل: 07504666250

شەوی ڕابردوو وەک بەشێک لە مامۆستایان و فێرخوازانی خ*لەکانی سەنتەرەکەمان بەمەبەستی بەشداری کردن لە پڕۆگرامی (دەرون) لە ست...
03/09/2025

شەوی ڕابردوو وەک بەشێک لە مامۆستایان و فێرخوازانی خ*لەکانی سەنتەرەکەمان بەمەبەستی بەشداری کردن لە پڕۆگرامی (دەرون) لە ستۆدیۆی ڕووداو ئامادەبووین، زۆر سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی ستافی کەناڵەکە.

02/09/2025

ژیان پێویستی بە هەوڵی بەردەوامە سەیری ئەم منداڵەکەن، لەبەر ئەوەی لە وزە نەرێنیەکان تێناگات و ناتوانێت لێکدانەوەی بۆ بکات، وە چۆن هەواڵدەدات ، تا لە کۆتایی دەتوانیت ئەو ئامانجەی دیاریکردووە پێی بگات.

30/08/2025

ئەمڕۆ تۆڕی میدیای باز میدیا بەسەریان کردینەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی خ*لەکانمان، زۆر سوپاس نۆ باز میدیا وبۆ مەبەستی گرنگیدان بەو چالاکیانە و خزمەتکردنی گەنجانی سنورەکە، بێگومان چالاکییەکانمان بە هەمانگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەدەچن بە دابین کردنی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی کۆمپیوتەر بۆ ئەوەی بتوانین خ*لەکانمان بە (تیۆری و پراکتیکی) بەڕێوەببەین، بێگومان ئەوەی لە سەنتەری ئێمە گرنگی پێ دەدرێت هەر مامۆستایەک لێرە خ*ل پێشکەش دەکات پێویست دەکات لینکی لەگەڵ قوتابیان هەر بمێنی بۆ ئەوەی بتوانین لە هەر پرسیارێک لەلایەن فێرخواز بتوانی وەڵامی بداتەوە، بەرنامەی سەنتەرەکەمان وایە هەر کەسێک بەشداری خ*لەکانی ئێمە بکەت دەبێت فێرببێت مەگەر خۆی نەیەوێت.

ئەمڕۆ  (٢٠٢٥/٨/٣٠) دوای تەواو بوونی خ*لەکانی (کۆمپیوتەر، زمانی ئینگلیزی، زمانی عربی، خ*لی وانەکانی پۆلی ١٢) بە هەماهەنگی...
30/08/2025

ئەمڕۆ (٢٠٢٥/٨/٣٠) دوای تەواو بوونی خ*لەکانی (کۆمپیوتەر، زمانی ئینگلیزی، زمانی عربی، خ*لی وانەکانی پۆلی ١٢) بە هەماهەنگی لەگەڵ (کۆلێژی تەکنیکی سۆران،) دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ قوتابیان لە کۆتایی وانەکە بۆ ئەوەی پلانی مەراسیمی کۆتایی دابنێن، پێکەوە بڕیارماندا وەک سوپاس کردن بە کردار بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بڕیارماندا بە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ژینگەی کۆلێژەکەمان بە خۆشحالیەوە سەرجەم قوتابیانی بەشدار بوو لە خ*لەکانی سەنتەرەکەمان تێدا بەشدار بوون، وە ليرەوە دەمانەوێت زۆر سوپاسی کۆلێژی تەکنیکی سۆران کە چەندین ساڵە هاوکاریمان دەکات لە کردنەوەی دەرگای هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان بۆ قوتابیانمان و دابینکردنی پێداویستی لۆجیستی بۆ فێرخوازان بۆ ئەوەی بتوانن لە کەش و هەوایەکی ئارام راهێنان بکەن و فێرببن، لێرەوەش ئێمە بەڵین بە گەنج و لاو و قوتابیان و فێرخوازانی دەڤەرەکە دەدەین، کە ئەوەی لە توانامان دابێت بۆ خزمەتکردنیان ئامادەین، وە لەسەر پێشنیاری گەنجان ئارەزووی ئەنجامدانی چ جۆرە چالاکیەک دەکەن ئێمە ئامادەین بۆیان ڕێک بخەین، چ لەڕێگای کۆمينت یان نامەی تایبەت یان هەر شێوازێکی تری گەیاندنی پەیام، وە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

بەڕێوەچوونی وانەکانی خ*لی ئینگلیزی ئاستی دووەم لە سەنتەرەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ (کۆلێژی تەکنیکی سۆران) بە سەرپەرشتی ما...
27/08/2025

بەڕێوەچوونی وانەکانی خ*لی ئینگلیزی ئاستی دووەم لە سەنتەرەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ (کۆلێژی تەکنیکی سۆران) بە سەرپەرشتی مامۆستا (Hawreen Hamid)

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتایی خ*لی ئینگلیزی بۆ ئاستی یەکەم بۆ فێرخوازانی بەشداربوو لە خ*لەکانی سەنتەرەکەمان بە هەماهەن...
27/08/2025

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتایی خ*لی ئینگلیزی بۆ ئاستی یەکەم بۆ فێرخوازانی بەشداربوو لە خ*لەکانی سەنتەرەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ (کۆلێژی تەکنیکی سۆران )، بە سەرپەرشتی هەر یەک لە مامۆستایان:
Hawreen Hamid
م.پەری

خ*لی بەرنامە سەرەتاییەکانی کۆمپیوتەر وەک (ویندۆس، مایکرۆسۆفت وۆرد، مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت، مایکرۆسۆفت ئەکسل)بە سەرکەوتووی...
24/08/2025

خ*لی بەرنامە سەرەتاییەکانی کۆمپیوتەر وەک (ویندۆس، مایکرۆسۆفت وۆرد، مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت، مایکرۆسۆفت ئەکسل)بە سەرکەوتووی کۆتاییان پێهات لەلایەن مامۆستایانی بەتوانای سەنتەرەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی سۆران.

دوو سبەی سێ شەمە (٢٠٢٥/٨/٢٦) دەست دەکەین بە خ*لی (گرافیک دیزاین) بۆ ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە لە خ*لەکە دووسبەی لە کاتی دیاری کراوی خۆی لە (کۆلێژی تەکنیکی سۆران) ئامادە بن بۆ بەڕێوەچوونی خ*لەکە، ئێمە وەک (سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان) بەڵینمان داوە خزمەتکاری گەنجان بین.

لە (٢٠٢٥/٨/١٦)بە بۆنەی لە دایک بوونی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و دامەزراندنی (پارتی دیموکراتی کوردستان)بەناوی سەرۆک و ئەندا...
15/08/2025

لە (٢٠٢٥/٨/١٦)بە بۆنەی لە دایک بوونی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و دامەزراندنی (پارتی دیموکراتی کوردستان)

بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری و گشت ئەندامانی سەنتەرەکەمان پیرۆزباییەکی گەرم لە جەنابی(سەرۆک بارزانی) مەرجعی باڵای گەلی کورد دەکەین، وە پیرۆزبایی لە یەکە بە یەکەی ئەندامانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەکەین، وە لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە هەمیشە لە خزمەت حیزبەکەمان و وڵاتەکەماب دەبین بۆ پێگەیاندنی تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان و لە کۆتاییدا بوون بە کادیری بە توانای حیزبی و حکومی، وە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە هەمیشە خزمەتکاری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بین، کە ڕیێازەکە هەمیشە جێگای شانازییە بۆ هەموو گەلی کوردستان وە جێگای هەموو (تاک، ئاین، ڕەگەزەکان) تێدا دەبێتەوە، هەر لە دامەزراندنی لەلایەن باوکی رۆحی نەتەوەی کورد جەنەڕال(ملا مستەفا بارزانی) و لە ئێستادا بە ڕابەرایەتی جەنابی (سەرۆک بارزانی) هەمیشە بەرگری کاری سەر سەختی مافی تاک بە تاکی (گەلی کورد) بووە.

کوردی/English سەنتەری پەرەپێدانی دێڵزیان ڕۆژی لاوانی جیهان پیرۆز دەکات، لەم ڕۆژە گرنگەدا سەنتەرەکان جەخت لەوە دەکاتەوە ک...
12/08/2025

کوردی/English

سەنتەری پەرەپێدانی دێڵزیان ڕۆژی لاوانی جیهان پیرۆز دەکات، لەم ڕۆژە گرنگەدا سەنتەرەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەمیشە لە خزمەتی لاوان دەبین بۆ پێگەیاندن و بەرزکردنەوە توانا کردەیی و توانا عقلیەکان، وە سەنتەرەکەمان بەو پەڕی شانازییەوە خۆی بە خزمەتکاری لاوان دەزانێت، وە لە پێناو پێخشتنی توانای لاوان ئامادەی هەموو هاوکارییەکین.

The Delzian Development Center celebrates World Day، and on this important day، the centers emphasize that we will always serve the to develop and enhance their practical and intellectual abilities، and our center proudly considers itself a servant of the ، and we are ready to help in order to develop the capabilities of the .

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Delizyan Development Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share