14/09/2026
میهرەجانی نەبی
«لە تاریکی بۆ ڕەحمەت»
١٤٤٨ ساڵ لەمەوبەر، جیهان لە تاریکیدا بوو، هەتا ڕووناکییەک هاتە دنیا — ڕووناکییەک کە ڕەحمەت بوو.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان – ئۆفیسی هەولێر، لە هۆڵی میدیا، میهرەجانی نەبی ی ئەنجامدا؛ گەشتێک کە بۆ یەکەم جار، مرۆڤ و دڵەکانمانی گەڕاندەوە مەککە و مەدینە، بۆ ناو سەردەمی پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵانی، بە ژیان و پەیامیان بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
بۆ چەند کاتژمێرێک، تاریکی نەما.
تەنها ڕەحمەت مایەوە.
سوپاس بۆ هەموو دڵێک کە هات و ئەم شەوەی کردە یادگارییەکی هەرگیز لەبیرنەکراو.
شەممە، ١٢/٩/٢٠٢٦
#هەولێر