ريكخراوى دووربين

ريكخراوى دووربين رێكخراوی دووربین بۆ پرسه‌ سیاسی و ئابووریه‌كان
Durbeen Organization for Political and Economic Issues

بەیاننامەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لەسەر هێرشە ناڕەواکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراقبە داخەوە...
25/03/2026

بەیاننامەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لەسەر هێرشە ناڕەواکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق

بە داخەوە ئەم شەرەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، هەر لە سەرەتاوە جەنابی “ سەرۆک بارزانی “و بەرێزان “ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و “ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان “ و سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکانیان بە ڕوونی ئاماژەیان بەوە دا کەوا هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لەم شەرە، رێگاش نادەین سنوورەکانمان بەکار بهێنیریت بۆ هیچ مەبەستێک.

بەڵام بە داخەوە گرووپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق بەردەوامن لە هێرشی مووشکی و درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی سەرەرای نێت پاکی هەرێمی کوردستان بە کردەوە، کەچی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە هێرشە ناڕەواکانیان.

لە ٢٤ ئاداری ٢٠٢٦ بە هێرشێکی نارەوا و غدرانە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەش پێشمەرگەی قارەمانیان شەهید کرد و سی پێشمەرگەی تر بریندار بوون.

لە سۆنگەی نیشتیمانی و نەتەوەیی، ئیدانەی ئەم دەسترێژییە بی پاساو و غدرانە دەکەین بۆ سەر هەرێمی کوردستان و داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نێردەی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەین ڕۆڵ بگێرن لە وەستاندنی ئەم دەسترێژیانەی بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان، لە هەمان کاتدا پەیامی رێکخراوەکان ئاراستەی کونسلخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر دەکەین کەوا بە روونی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و خوێنی شەهیدان بکەن، کە بوونەتە هۆکار بۆ ئەم دۆخەی بە سەر هەرێمی کوردستان دێنن.

لە خوای گەورە داواکارین شەهیدانمان جێگایان بەهەشت بو بریندارمان شیفا بدات.

لە کۆتایدا دەلێن، سەردەمی غەدر کۆتایی دێت و ئاشتی و ئارامیش سەردەکەوێ.

بژی کوردستان، بژی ئاشتی و ئارامی.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی

ناوی رێکخراوەکان :

1-رێکخراوەی شەپۆ
2_رێکخراوی دەوڵەت
3_ڕێكخراوى وار بۆ پاراستنی ژینگه‌
4_ رێکخراوی رۆژی کوردستان
5_ڕێکخراوی شەنگ بۆ خزمەتی مرۆیی
6_پەیمانگای چاکسازی تاوانکاری کوردستان
7_دەزگای ڕێڕوون بۆ هۆشیاری دژی ماددەی هۆشبەر
8_ڕێکخراوی ڤەژین بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان
9_ڕێکخراوی لووتکەی زانست بۆپەرەپێدانی مرۆیی
10_ڕێکخراوی سازان بۆئافرەتان و مافی مرۆڤ
11-ڕێکخراووی هێور/بۆگەشەپێدانی مرۆیی
12-رێکخراوی چوست بۆگەشە پێدانی مرۆیی
13-رێکخراوی داڤین بۆ گەشەپێدان و هاوکاری مرۆیی
14-رێکخراوی ئێلان بۆ(داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ)
15-رێکخراوی ڕاڤان
16-ڕێکخراوی جەنگاوەرانی وڵات
17-رێکخراوی نوژا سیان بۆبیمەی کۆمەلایەتی
18-رێکخراوی شەهید هیوا بۆ هاوکاری مرۆی
19-بازان ئینستتیووت بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و کلتووری.
20-رێکخراوی ڕەها بۆ پەرەپێدانی رۆشنبیری کۆمەڵایەتی
21-رێکخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگە
22-کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا
23-ڕێکخراوی هاندەرانی پاریس لەکوردستان
24-ڕێکخراوی چێنەر بۆ ڕێنمایی کشتوکاڵی
25-ريكخراوى ئاسا بو پةرةپيدانى ياسايى و كومةلايةتى
26-ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان
27-رێکخراوی(سیرات)بۆ گەشە پێدانی مرۆیی
28-ڕێکخراوی سەرکردەی ئایندە
29-رێكخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی كوردستان
30-ڕێکخراوی میرگەمیری ژینگەیی
بۆهۆشیاری ژینگەیی
31-دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی
32-رێکخراوی(سیرات)بۆ گەشە پێدانی مرۆیی.
33-ڕێکخراوی شارەکەم بۆ پەرەپێدان بەگەنجان
34-ریکخراوی دووبز بو ژینگه پاریزی
35-ڕێکخراوی پەیامی پێنوس بۆ پەرەپێدانی بەردەوام .
36-ڕێکخراوی ڕۆژگاری کورد بۆ هاوکاری مرۆیی
37-ڕێکخراوی شقلاباد بۆ پەرەپێدانی گەنجان
38-رێکخراوی ڕۆناکبیری بۆ پەروەردەو کاری مرۆیی
39-دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی
40-رێکخراوی واردل بۆ گەشەپێدانی مروڤی
41-رێکخراوی ئارمووشە بۆ گۆرانی ئاو و هەوا
42-ڕێکخراوی نەمران تایبەت بەکەس و کاری شەهیدان
43-رێکخراوی نوێ ژین میدیا .
44-کۆمەڵەی دوستایەتی کوردستان و سوید
45-رێکخراوا ئاڤ کوردستانێ
46-ڕێكخراوی ئادان
47- ڕێكخراوی ڕۆشنا
48- ڕێكخراوی نازی
49-پەیامی پێنووس
50- ڕێكخراوی شاتوو
51-ڕێكخراوی هۆڤان
52- ڕێكخراوی پەڕپێدان
53- ڕێكخراوی (دەرزی زێڕین)
54- ڕێكخراوی هەنگاوی نوێ
55- ڕێكخراوی ناز
56 - ڕێكخراوی سبەی
57- ڕێكخراوی چاوی كەركووك
58- ڕێكخراوی دەستی سپی
59 - ڕێكخراوی تۆڕی ئافرەتانی كەركووك
60 - ڕێكخراوی چرای زانست
61 - ڕێكخراوی سازان
62 - ڕێكخراوی مرۆ
63 - ڕێكخراوی خۆر
64 - ڕێكخراوی ئێنما
65- ڕێكخراوی ئەنترناشناڵ
66- ڕێكخراوی جیهان
67-ده زگاى روناكى بو مافاكانى
ژنان
68-تۆری هەماهەنگی رێکخراوەکان
69-رێکخراوی پایەدار
70-رێکخراوی سامپڵ
71-ئەنیستیوتی اربیل بۆ گەشەپێدانی ئابووری
72-تۆڕی گەنجانی نیشتیمان
73-رێکخراوی شار
74-رێکخراوی کوردستان دیالۆگ
75-سەنتەری رۆشنبیری شەقڵاوە
76-سەنتەری ئاسوودە
77-سەنتەری رۆشنبیری راژان
78-سەنتەری خەون
79-سەنتەری ئاڵا
80- تۆری هەماهەنگی رێکخراوەکان ئۆفیسی دهۆک
81-دەزگای حەباء
82- رێکخراوا وەرار
83-رێکخراوی دڵژین
84-رێکخراوا ١٨ شوبات
85-رێکخراوا ٨٨ یا ناساندنا تاوانین ئەنفاڵی
86-رێکخراوا بێسنوور
87-رێکخراوا گەنجینە
88-رێکخراوا هێڤ پلاس
89-رێکخراوا ئاست
90-رێکخراوا ژیندا
91-رێکخراوا جالا
92-رێکخراوا جڤین
93-رێکخراوا گەنجێن بەرهەمدار
94-رێکخراوا رۆژین
95-رێکخراوا زادە
96-رێکخراوا زیلا
97-رێکخراوی دووربین
98-رێکخراوا تیروژ

بەیان نامەی رێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسی ئابوورییەکان وەک رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی داوا   لە کونسولخانەکان و دبلۆمات...
19/01/2026

بەیان نامەی رێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسی ئابوورییەکان

وەک رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی داوا لە کونسولخانەکان و دبلۆمات کارانی ووڵاتانی رۆژئاوا دەکەین لەهەرێمی کوردستان
فشار لە سەر دەسەلاتی احمد شەرع دروست بکەن بۆراوەستانی ئەو هێرشە درندانەی کە سوپاکەی بۆ سەرخاک و خەلکی کوردستانی لەرۆژئاوای کوردستان ئەنجامی داوە

وەداواش لە تەوای رێکخراوەکان کۆمەلگای مەدەنی دەکەین پێکەوە سبینێ سێ شەممە بەخۆپیشاندان بچینە بەردەم کونسولخانی ئەمریکا لە هەولێر
بۆ پشتگیری لەبراکانمان لە رۆژئاوای کوردستان

بژی بەرخودانێ رۆژئاوا
سەروەری بۆ شەهیدان

رێکخراوی دووربین بۆ پرسەسیاسی ئابوورییەکان

د.نەوزاد محمد
سەرۆکی رێکخراو
٢٠/١/٢٠٢٦

بابەتێکی پ.ی.د. ایوب یونس  جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین لە گرینگی دەرکردنی یاسایی نەوت و غاز لە خوولەی پەرلەمانی عيراق
20/11/2025

بابەتێکی پ.ی.د. ایوب یونس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین لە گرینگی دەرکردنی یاسایی نەوت و غاز لە خوولەی پەرلەمانی عيراق

🔴 د. ئه‌یووب گۆمه‌شینی، مامۆستای زانكۆ: یاسای نەوت و غاز به‌ هۆكاری سیاسی راگیراوه‌ و نایانه‌وێت ده‌ربچێت
وردەكاری لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/899588

بابەتێکی بەڕێز پ.ی.د. أیوب گۆمەشینی جێگری سەرۆکی ڕێکخراومان دەربارەی پڕۆژەی کشتوکاڵی مێگەل کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لا...
28/10/2025

بابەتێکی بەڕێز پ.ی.د. أیوب گۆمەشینی جێگری سەرۆکی ڕێکخراومان دەربارەی پڕۆژەی کشتوکاڵی مێگەل کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرایەوە

📌د. ئەیووب گۆمەشینی: پرۆژەی مێگەل له‌ ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوازه‌ترین پرۆژه‌ی ئاژەڵدارییە

زانیاریی زیاتر لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/897885

چاو پێکەوتنی  سەرۆکی رێکخراوی دووربین  بۆ پرسە سیاسی و ئابوورییەکان لەگەڵ سایتی باس نیوز
27/09/2025

چاو پێکەوتنی سەرۆکی رێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسی و ئابوورییەکان
لەگەڵ سایتی باس نیوز

سه‌رۆكی رێكخراوی دووربین بۆ پرسه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان رایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیرەكانە كێشەكان لە ریشەوە چارەسەر دەكات و پشت بە سیاسەتی پینەكردن و چارەسەری كاتی نابەستێت..

زیاتر بخوێنەوە..
https://www.basnews.com/so/babat/895581

بابەتێکی د. ایوب گۆمەشینی جێگری سەرۆکی ڕێکخراو دووربین  بۆ پرسە سیاسی و ئابوورییە کان  لە سەر ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێ...
27/09/2025

بابەتێکی د. ایوب گۆمەشینی جێگری سەرۆکی ڕێکخراو دووربین بۆ پرسە سیاسی و ئابوورییە کان لە سەر ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ باسنیوز

🔴د. ئەیوب گۆمەشینی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەروەریی خۆی بەسەر نەوتی كوردستان پاراست

مامۆستایەكی زانكۆ رایدەگەیەنێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاراستنی سەروەریی كوردستان بەسەر كەرتی نەوت سەركەوتوو بوو و خەونی ئەوانەش نەهاتە دی كە دەیانویست هەموو دۆسیەی نەوتی كوردستان بە تەواوەتی رادەستی بەغدا بكرێت.
زانیاری له‌م لینكه‌دایه‌
https://www.basnews.com/so/babat/895515

بابەتێکی د. ایوب جێگری سەرۆکی ڕێکخراومان بۆ باسنیوز
05/06/2025

بابەتێکی د. ایوب جێگری سەرۆکی ڕێکخراومان بۆ باسنیوز

د. ئەیوب گۆمەشینی: مانگانە داهاتی ملیۆنان بەرمیل نەوتی عێراق لە ڕێی میلیشیاكانەوە بەقاچاخ ئاودیو دەكرێ

له‌ كۆمێنته‌⬇️

سه‌رۆكی رێكخراوی دووربین بۆ پرسه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان، باس له‌ گرنگیی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستان ده‌كا...
26/02/2025

سه‌رۆكی رێكخراوی دووربین بۆ پرسه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان، باس له‌ گرنگیی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستان ده‌كات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە سەرۆكی حكوومەت ڕۆڵێكی گرنگی لەمبارەیەوە گێڕاوە.

پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. نه‌وزاد محه‌مه‌د عه‌زیز، سه‌رۆكی رێكخراوی دووربین بۆ پرسه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان، بۆ (باسنیوز) گوتی: "كاتێك نه‌وت لە هەرێمی كوردستاندا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كرا، یه‌كێك بوو له‌ ده‌سكه‌وته‌ گرنگه‌كان، كه‌ ئێستاش توانراوە ئەو دەروازەیە له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، هەمدیسان زۆر گرنگە، چونكه‌ نه‌وت جگە لەوەی كاریگەریی سیاسیی هەیە، له ‌رووی ئابوورییشە‌وه‌ كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك مامەڵەی نه‌وتت هه‌بوو، ئه‌وان له‌ رووی سیاسییشه‌وه‌ هه‌وڵت بۆ ده‌ده‌ن.“

ڕوونیشی كردەوە: ” ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوون، به‌ سیاسی و به ‌سه‌ربازییه‌وه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ ژێرخانی ئابووریی كوردستانەوە هه‌بووه كه‌ یه‌كێكیان پرسی نه‌وته. بابه‌تی نه‌وت پرسێكی گرنگه‌، ئه‌وه‌تا له‌ عێراق له‌ 2014ەوە كه‌ بودجه‌یان بڕیوه‌ و مووچەش به‌ نیوه‌چڵی ده‌نێرن، بۆ ئەوەیە كە ڕێ لە گەشەكردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان بگرن.“

هەروەك باسی لەوەش كرد كە هەر بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی لە بەغداوە دروست دەكرێن، ماوەیەكی زۆرە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیراوە، بەڵام خۆشبەختانە ”سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان زیرەكانە توانیویه‌تی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه‌ و هێرشی سه‌ر كوردستان شكست پێبهێنێت و ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنی نەوتی كوردستان نەهێڵێت.“

سەرۆكی ڕێكخراوەكە جەختیشی كردەوە: "به ‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، ده‌نگی كوردستان دلێرتر ده‌بێت و بودجه‌ی بۆ دێت، ئه‌و كاته‌ زۆر پرۆژه‌ی گرنگ دەست پێدەكاتەوە و بووژانه‌وه‌ دروست ده‌بێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی تێكشكاندووه‌ و توانیویه‌تی حكوومه‌ت له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێنێت، بەڵام بەم پێشهاتە تازەیە به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روونتر ده‌ڕۆین. خه‌ڵكێك ده‌ڵێت نه‌وت بووه‌ته‌ سه‌ره‌خۆره‌ بۆ كوردستان! به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌وه‌ نه‌وته‌ كوردستانی له‌ چوارچێوه‌ی هاوكێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان هێشتووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی و دانیشتن و رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ر جۆرێك بووه‌، بۆ ئەوەیە نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ بكرێت.“

دەستان خۆش سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران.کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی نوێنەرانی کورد لە بغدا و ئەنجومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەیەک...
11/01/2025

دەستان خۆش سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران.

کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی نوێنەرانی کورد لە بغدا و ئەنجومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو !

لەکاتێکی هەستیار و چاوەروانی ئاسۆی گۆڕانکارییەکان و ئومێدێک بەخشکێن بۆ نیشتیمان پەروەران .....

گەر پارتەسیاسیەکانی کوردستان لەزۆر بابەتی ستراتێژی و بەرنامەی کاریان یەک دەگ نین !

با لەسەر قوتی هاوولاتیان و پاراستی هەرێمەکەمان یەک دەنگ بن ....

رێکخراوی دووربین دەست خۆشی لە بەشداربوانی کۆبوونەوەکە دەکات و سوپاسی هەلوێستی ئامادەبوونیان دەکات .....

هەرکەسێک لەم هەرێم و نیشتیمانە ئازادە چۆن ڕەخنە دەگرێت ....

بەلام رەخنەکان بۆ شۆ دەرخستن و لایک و بازاڕ گەرم کردن نەبێت ، لە شوێنی بریار دان بەشداری بکەن و لەوشوێنانە قسەی خۆیان هەبێت ...

رێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسی و ئابوورییەکان
١١ / ١ / ٢٠٢٥

دکتۆرە شۆخان جاف مامۆستایی زانکۆ و چاڵاکوانی بواری مەدەنی و بەرپرسی پەیوندییە کانی ڕێکخراومان ( ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە...
05/10/2024

دکتۆرە شۆخان جاف مامۆستایی زانکۆ و چاڵاکوانی بواری مەدەنی و بەرپرسی پەیوندییە کانی ڕێکخراومان ( ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسی و ئابوورییەکان ) سەرکردەیی بە تواناو لێھاتوو دڵسۆزە . کاندید لە لیستێ ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە ٣٣ لە بازنەی سلێمانی . دوا لە دۆستان و خۆشەویستانی ڕێکخراوەکەمان دەکەین دەنگی پێ بدەن بۆ ناردنی نوێنەرێکی خەمخۆرو دڵسۆزو بە توانا بۆ پەرلەمان

بەناوی خودای گەورە و میھرەبانبەداخەوە ئەمڕۆ  " پ.ی.د.دلێر موسا " ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری کۆچی دوایی کرد.بەم بۆ...
18/06/2024

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

بەداخەوە ئەمڕۆ " پ.ی.د.دلێر موسا " ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری کۆچی دوایی کرد.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنە ماڵەی بە ڕێزیان دەکەین لە خودای گەورە داواکارین جێگایی بەھەشت بێت و سەبرو ئارامیش ببەخشێت بە خۆشەویستانی.

پ.ی.د.نەوزاد محمد عزيز
سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسی سیاسی و ئابووری

لێدوانی د. ایوب جێگری سەرۆکی ڕێکخراومان  بۆ باس نیوز دەبارەی سەردانە کەی باڤڵ تاڵە بانی بۆ ئەمریکا.
18/05/2024

لێدوانی د. ایوب جێگری سەرۆکی ڕێکخراومان بۆ باس نیوز دەبارەی سەردانە کەی باڤڵ تاڵە بانی بۆ ئەمریکا.

بەختیار تاڵەبانی: دیدارەكانی بافڵ تاڵەبانی لە واشنتۆن بە پارە لە لایەن دامەزراوەیەكەوە ڕێك خراوە

Address

Irbil

Telephone

009647504402128

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ريكخراوى دووربين posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share