01/04/2026
سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری کوردستان سەردانی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری کرد
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٣١/٣/٢٠٢٦ لاوەند مەموندی سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری کوردستان بە مەبەستی ماڵئاوایی و خانەنشین بوونی بەڕێز ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستانی سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری کرد.
لە دیدار کە دا بەڕێز لاوەند مەموندی بە ناوی دەستەی باڵای یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری سوپاسی ئەمەل خانی کرد کە لە ماوەی کارکردنی وەکوو سەرۆکی دەستە، هاوکار و هەماهەنگی کۆمپانیا فڕۆکەوانی و گەشتیارییەکان بووە و ڕۆڵی بەڕێزیانی بەرز نرخاندن و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی و کاری ئایندەی بۆ خواست.