28/10/2025
چونکە ئەوانە (دکتۆرانی ڤێت و خاوەنانی ئاژەڵ) یەکەم هێڵی بەرگرین لە دژی هۆکارەکانی نەخۆشی و خودی نەخۆشیەکان:
کەواتە چۆن خۆمان بپارێزین
خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان:
نەخۆشی گوازراوەکان بریتینە لە هەوکردنانەی کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە. وە بە تایبەتی پزیشکانی ڤێتێرنەری مەترسی زۆریان لەسەرە بەهۆی بەرکەوتنی زۆر لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکان و گیانلەبەرە کێوییەکان و ڤاکسینەکان ڕێگری لەم نەخۆشیانە دەکەن
ڤاکسین ئاژەڵە ماڵیەکان لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار و کوشندە دەپارێزێت
نمونە بۆ پشیلە کە بریتین لە:
Feline Panleukopenia, Calicivirus and Herpesvirus
هەروەها بۆ سەگەکان کە بریتین لە:
Canine Distemper, Rabies and Parvovirus
خاڵی گرنگی ڤاکسین ئەوەیە...
تەندروستی گشتی و بەرپرسیارێتی یاسایی وە زۆرێک لە ناوچەکان یاسایان هەیە کە داوادەکات کە ئاژەڵە ماڵییەکان- بەتایبەتی پشیلە و سەگەکان- لە دژی هاری(Rabies). چونکە جێبەجێنەکردنی ئەم کارەدا دەبێتە هۆی کێشەی یاسایی، یان تەنانەت کەرەنتینەکردنی ئاژەڵە ماڵیەکانتان.
وە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکان ئەوەیە کە خۆپارێزی و ڤاکسین زۆر بە نرخێکی گونجاوترە و کەمتر دەبێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە مەترسیەکان. چونکە ڕێگریکردن لە نەخۆشییەک خاوەن ئاژەڵە ماڵیەکان لە پارەی تێچووی پزیشکی ئاژەڵان ڕزگار دەکات، و دەرمانەکان تەنانەت مانەوە لە نەخۆشخانەکان.
وە سوپاس بۆ گوێگرتن و هیوادارم بەدڵتان بووبێت